&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ناكۆكی
ده‌كه‌وێته نێوان حزبی شیوعی‌و ئیسلامیه‌كانه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمی
كوردستاندا، ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان پارله‌مانتارانی لیستی حزبی شیوعی‌و
لیستی ئیسلامییه‌كانه‌وه..ئه‌ندامێكی پارله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر
لیستی حزبی شیوعی، به"چاو‌دێر"ی راگه‌یاند: یاداشتێكمان داوه‌ته
پارله‌مان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌دوایین گفتوگۆی ده‌ستور له‌دواساتدا
هه‌ندێك ئاڵوگۆڕ ئه‌نجامدراوه كه نوێنه‌رانمان له‌لیژنه‌كان ئاگاداری
نه‌بوون، هاوكات گۆڕانكارییه‌كان ناكۆكیشن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تێبینیه‌كانی
ده‌ستور، چونكه ده‌قه‌كه له‌ده‌ستوری عیراقه‌وه گواستراوه‌ته‌وه.
په‌خشان زه‌نگه‌نه، پێشیوایه: ئه‌م ئاڵوگۆڕكردنه، تایبه‌تمه‌ند بۆ
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان‌و ژیانی سیاسی ناهێڵێت، یه‌كێكی تریش له‌و
بڕگانه‌ی لادراوه ده‌چێته خانه‌ی جۆرێك له‌فشاره‌وه، نه‌وه‌ك
ته‌وافوق. وتیشی "كاتێك پێمانزانی ئه‌و گۆڕانكارییه كراوه، ئینجا
یاداشته‌كه‌مان ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان بۆ گۆڕینی ئه‌و
مادانه پێشتر چه‌ند یاداشتێكیان پێشكه‌شكردوه". هاوكات، مه‌لا ئه‌نوه‌ر
خۆشناو پارله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتوو، له‌وباره‌یه‌وه وتی "تازه
ده‌ستور ده‌نگی له‌سه‌ردرا‌و رۆیشتوه". به‌پێی زانیارییه‌كانی "چاو‌دێر"،
له‌سه‌ره‌تای كاركردن بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور ئیسلامیه‌كان له‌هه‌وڵی
گۆڕینی ئه‌و ماده‌یه‌دان، كه حزبی شیوعی تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه،
ئه‌وه‌یش كه مادده‌ی(2)ه، ماده‌ی(6) یان گۆڕیوه به‌ماده‌ی(2)ی
عیراقی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گوندنشینان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ده‌رده‌بڕن
پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمدا رێژه‌یه‌كی زۆر له
هاوڵاتیان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ده‌ربڕی، له ئێستاشدا
گوندنشینانی هه‌رێم پشتگیری ئه‌و لیسته ده‌كه‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی
خزمه‌تگوزرای و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
دانیشتوانی هه‌ردو گوندی ئالان و حاسڵی ناحیه‌ی شاره‌زور پشتگیری
خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ده‌ربڕی و پێیان وایه ئه‌و لیسته خزمه‌ت به
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كات، هۆكاری
پشتگیریكردنه‌كه‌شیان گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بونی خزمه‌تگوزاری پێویست له
گونده‌كانیان، له كاتێكدا كه ئه‌و گوندانه له سه‌رده‌مانێكدا لانكه‌ی
شۆڕش و خزمه‌تكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بون.هاوڵاتی هیوا عومه‌ر
دانیشتوی گوندی ئالان به سبه‌ی راگه‌یاند: له ئێستادا حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان گونده‌كه‌مانی پشتگوێ خستوه و ماوه‌ی 5 ساڵه
عه‌مودی كاره‌با دانراوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كاره‌بایان لێ
نه‌به‌ستراوه و ناشزانرێت به چه‌ند ساڵی دیكه كاره‌با ده‌گاته
گونده‌كه‌مان، بۆیه له ئێستادا سه‌رجه‌م دانیشتوانی گونده‌كه‌مان خۆیان
یه‌كلایی كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ین، به‌ڵكو
ئه‌و لیسته بتوانێت ماف و داخوازییه‌كانی گوندنه‌شینان بهێنێته دی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نا بۆ ده‌ستوورێكی حیزبی

رۆژنامه‌نوسانی شاری هه‌ولێر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دژی تێپه‌راندنی
ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
ده‌وه‌ستنه‌وه.ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی شاری هه‌ولێر نیگه‌رانی خۆمان له
هه‌مبه‌ر خێرا تێپه‌ڕاندنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین،
پێمانوایه ئه‌وه جگه له دوا په‌له‌قاژه‌ی په‌رله‌مانێكی ئێكسپایه‌ر
له‌پێناوی به‌جێگه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی هه‌ندێك حیزب هیچی دیكه
نییه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌یه سازشكردنی هه‌ندێك حیزبی دیكه
جگه له پارتی و یه‌كێتی كه ئه‌ندامیان له په‌رله‌ماندا هه‌یه و
چاوه‌ڕێ ده‌كرا به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌م ده‌ستووره دیراسه نه‌كراو و لاوازه
هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانیش بۆ هه‌ندێك مه‌رامی حیزبیی و
ئایدۆلۆژیی خۆیان جارێكی دیكه ماهیه‌ت و دڵسۆزی ئه‌وانی بۆ كوردستان خسته
ژێر پرسیاره‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌ستوور به دۆكیۆمێنتێكی گرنگ
ده‌زانین بۆ دابینكردن و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ و له
كوردستاندا هه‌بوونی ده‌ستوورمان پێ باشتره له نه‌بوونی،به‌ڵام ده‌بێت
ده‌ستوور پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیی سه‌رتاسه‌ری بێت و زۆر به وردی دیراسه
بكرێت، ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه و چین و توێژه‌كانی كوردستان
گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و پێشنیازی خۆیانی بۆ بكه‌ن.به‌ڵام په‌له‌كردنێكی
وه‌ها سه‌یر له ئێستادا كه واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
كوردستانه و ئه‌و ناوه‌رۆكه لاوازه‌ی ده‌ستوور توشی شۆكی كردین، بۆیه
ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و داوا له ته‌واوی
دڵسۆزانی كوردستان و هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌ین كه به (نه‌خێر)
ده‌نگ به‌و ده‌ستووره بده‌ن كه ته‌نیا له پێناو هاتنه‌دی خواسته
ته‌سكه‌كانی هه‌ندێك حیزب نووسراوه و ته‌واوی خواسته‌كانی هاووڵاتیانی
كوردستانی فه‌رامۆش كردووه. ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر به
ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین كه به(نه‌خێر) ده‌نگ بۆ
ده‌ستوور بدرێت.
ناوه‌كان:
1- هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
2- ئیبراهیم عه‌لی
3- چیمه‌ن ساڵح
4- فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن
5- عبدالقادر حمدامین
6- بورهان قادر
7- به‌ختیار سه‌عید
8- مه‌سعود عبدالخالق
9- عه‌لی سدیق
10- كامه‌ران محمد
11- ده‌شتی سه‌باح
12- له‌نجه عبدالله
13- سامان به‌شاره‌تی
14- نیاز عبدالله
15- فه‌رمان سادق
16- بنار مام خاڵۆ
17- دیار عزیز شه‌ریف
18- نزار گزالی
19- نامۆ عبدالله
20- رێبین فتاح
21- داهێن هاشم روستم
22- مه‌سعود زیلان
23- ئاواره حمید
24- ئاری ئازاد
25- هه‌ژار ئه‌نوه‌ر
26- ئه‌میر ئه‌بوبكر
27- مه‌ریوان ملا حسن
28- ئار ام شێخ وه‌سانی
29- دڵشاد هه‌رته‌لی
30- ئاری غازی
31- نه‌جات ئه‌حمه‌د
32- بێوار چۆمانی
33- ته‌نیا كوردی
34- هێمن بابان
35- هێمن مامه‌ند
36- ساڵح قادر
37- نه‌جیبه محمد
38- مه‌حمود یاسین كوردی
39- سۆران عزیز
40- شوان سدیق
41- ده‌شتی به‌رزه‌واری
42- هێمن محمد
43- سۆران به‌هادین
44- سه‌رباز عبدالرحمن ئه‌حمه‌د
45- مه‌ولود ئافه‌ند
46- به‌شدار عه‌لی
47- شكار ئه‌حمه‌د
48- محمد عزالدین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆبونه‌وه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا سازكرا
به
هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی و فه‌رمانگه‌ی
بازرگانی عێراقی له واشنتن، به به‌شداری و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 120
كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دی، كۆبونه‌وه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له
نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا سازكرا. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه 26ی ئه‌م
مانگه له شاری دیترۆیت له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكی سازكرا جه‌خت
كرایه سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كان و پێشخستنی وه‌به‌رهێنان له عێراق و هاندانی
به‌شداری و هابه‌شیكردن له نێوان كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی،
هه‌روه‌ها له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا "سوهام راك" به‌رپرسی نووسینگه‌ی
عێراق له وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا باسی له ره‌وشی
ئێستای ئابووی عێراق كرد.
هه‌روه‌ها نۆفه‌ل حه‌سه‌ن راوێژكاری بازرگانی عێراقی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
لایه‌نه جیاجیاكانی پلان و نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنانی خسته روو كه لایه‌نی
كشت‌وكال و پیشه‌سازی و گه‌یاندن و ته‌ندروستی و بازرگانی و گواستنه‌وه
له‌خۆ ده‌گرێت.هه‌روه‌ها نۆفه‌ل حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یاسای
وه‌به‌رهێنان ژماره 13ی كه له 2006 ده‌رچووه، ده‌سته‌به‌ری دارایی و
یاسایی بۆ ئه‌و كۆمپانیانه دابین ده‌كات كه له عێراق پرۆژه‌ی
وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سبه‌ی به‌غدا ئاهه‌نگ ده‌گێرِێت

حكومه‌تی
عێراقی فیدراڵ رۆژی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له شار‌و شارۆچكه‌كانی
وڵات به رۆژی سه‌روه‌ری نیشتمانی وه‌سفكرد و برِیاره له‌و رۆژه‌دا
ئاهه‌نگی به‌رفراوان سازبدرێت. ئه‌میندارێتی گشتی به‌غداد له
به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی رۆژی سه‌روه‌ری
نیشتمانییه‌وه ئه‌میندارێتی گشتی به‌غداد ئاهه‌نگێكی گه‌وره له به‌غداد
ساز ده‌كات.له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌وره‌یه له
باخچه‌ی زه‌ورا و به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ساز
ده‌كرێت.ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كردووه "كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له شار
و شارۆچكه عێراقییه‌كاندا هێمایه‌كی گه‌وره و سه‌ركه‌وتنێكی مێژووییه بۆ
گه‌لی عێراق و ئه‌و رۆژه ده‌كرێت وه‌ك رۆژی سه‌روه‌ری نیشتمانی چاوی
لێبكرێت و ناو ببردرێت".برِیاره سبه‌ی واته 30ی حوزه‌یران سوپای
ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی شار و شارۆچكه و ئاوه‌دانییه‌كانی عێراق
بكشێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ده‌نێو سه‌ربازگه و خێوه‌تگای
تایبه‌تدا بمێنێته‌وه.به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و
ئه‌مه‌ریكا له 31/12 / 2011 سوپای ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی خاكی عێراق
به‌جێبهێڵێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوخۆیی قه‌زای
پشده‌ر له پۆسته‌كه‌ی لابرا
هه‌ر له چوار چێوه‌ی فشار و ده‌ركردن و دورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی باڵی ریفۆرم و لایه‌نگرانی لیستی گۆران كه به‌هۆی
بیرورای جیاوازه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه ده‌كرێته سه‌ریان،
رائید به‌كر عه‌بدولڕحمان حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوخۆیی قه‌زای
پشده‌ر له پۆسته‌كه‌ی لابرا.له‌وباره‌یه‌وه رائید به‌كر عه‌بدولڕحمان
حه‌سه‌ن له لیدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند: من له‌ساڵی 1997ه‌وه
له ریزی هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ كار ده‌كه‌م، هۆكاری لابردنه‌كه‌شم
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكی حیزبیانه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه
هه‌یه كه من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه كارده‌كه‌م بۆ لیستی
گۆران.ناوبراو وتیشی: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه به‌بڕیارێك له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسه‌وه له پۆسته‌كه‌م دور خرامه‌وه و كه‌سێكی
تر له شوێنی من دانرا كه ماوه‌ی 3 ساڵه وه‌ك یاریده‌ده‌ر له‌گه‌ڵم كار
ده‌كات و منیش ئێستا كراوم به لێپرسراوی یه‌كێك له بنكه‌كان له سنوری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشده‌ر، له كاتێكدا كه له رابردودا وه‌ك
به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رپه‌رشتی 10 بنكه‌م ده‌كرد، هه‌ر بۆیه من ئاماده نه‌بوم
ئه‌و بڕیاره قبوڵ بكه‌م و ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه و له ئێستادا زۆر به
دڵسۆزی كارده‌كه‌م بۆ سه‌رخستنی لیستی گۆڕان له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كریستۆڤه‌ر هێڵ بۆ په‌یامنێر : چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ
ئه‌سته‌مه

باڵیۆزی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (كریستۆڤه‌ر هێڵ) له لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) ئاماژه‌یدا، كه ئه‌وان له سه‌رجه‌م كێشه
و جموجۆڵه سیاسییه‌كانی نێو كه‌ركوك و موسڵ ئاگادارن، به‌ڵام بۆ
چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌و گرفێتك پشتیوانی له هه‌وڵی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ له باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا (كریستۆڤه‌ر هێڵ) له لێدوانێكی
تایبه‌تدا روونیكرده‌وه، له كێشه و پرسه سیاسییه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ
ئاگاداریان هه‌یه و له هه‌مانكاتیشدا له هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی
نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاگادارین.هه‌روه‌ها گوتی: له
ماوه‌ی ئه‌و دوو سێ هه‌فته‌یه‌ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی
ناوچه‌كه سه‌ردانی ئه‌م ناوچانه‌م كردووه، به‌ڵام وه‌كو ده‌یبینم زۆر له
كێشه‌كان چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌سته‌مه و به خێرایی كۆتایی پێنایه‌ت، بۆیه
له‌م رووه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری میكانیزمی چاره‌سه‌ركردن و رێكخستنی دیالۆگ
پێویستیمان به رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌یه.باڵیۆزی
ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یدا، كێشه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ كێشه و پرسێكی قوڵ و له
مێژینه‌یه، بۆیه چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌سته‌مه و زۆر له وڵاتانیش
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی له‌مجۆره به ئه‌سته‌م ده‌زانن.سه‌باره‌ت به
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ، باڵیۆز (هێڵ) رای خۆی ده‌ربڕی و
گوتی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به
گیانێكی هاوكار و هه‌ماهه‌نگ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئاماده‌بن و له پێناو
گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، خواستیشیان له ده‌ست به‌رداربوون له
هه‌ندێك له مافه‌كانیان هه‌بێت، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئێمه
پشتیوانی له هه‌وڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین.سه‌باره‌ت به‌و
رووداوانه‌ی دوای كێشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ره‌نگه له كه‌ركوك و موسڵ
رووبده‌ن، كریستۆڤه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر)
روونیكرده‌وه، ده‌بێت پابه‌ندی ده‌قی ئه‌م رێككه‌وتنامه ئه‌منیه‌ی نێوان
به‌غدا و واشنتن بین، بۆیه ناچارین پاشه‌كشه بكه‌ین، به‌ڵام له‌باره‌ی
كشانه‌وه له كه‌ركوك و موسڵ ناوچه‌كانی دیكه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
عێراقی له په‌یوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌ك
به‌ڕێوه‌بچێت، كه پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه نه‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی