&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارودۆخی ئه‌منی به‌غدا به‌ڕێژه‌ی 90% باشبووه
فه‌رمانده‌ی
كرده سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا و فیرقه‌ی 11، بێ به‌ریبوونی خۆیان له‌و
ره‌فتارانه راگه‌یاند كه دژ‌ی ده‌ستگیركراوان له شاری به‌غدا به‌تایبه‌تی
له ناوچه‌ی سه‌در كراون، وتیشی: رۆژی وا هه‌یه له به‌غدا تاكه كه‌سێكیش
ناكوژرێت. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان "عادل به‌رواری" له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی
په‌یامنێری راگه‌یاند، له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا،
له‌سه‌ر داواكاری لیستی سه‌در و به‌ره‌زامه‌ندی گشت ئه‌ندامان فه‌رمانده‌ی
كرده سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا "لیوا روكن عه‌بود قه‌نبه‌ر"
وبانگهێشتكراوه، له‌باره‌ی ئه‌و پێشلكارییانه‌ی كه دژ‌ی هاووڵاتیانی
به‌غدا و شاری سه‌در ئه‌نجامدراون پرسیاری لێكراوه."عادل به‌رواری"
ئه‌وه‌شی وت: به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه كاری
ئه‌وان ته‌نها ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانه، ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌شیان
له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن و هیچ به‌ندیخانه‌یه‌كیشیان نیه، هه‌ر كه‌سێك ده‌گرن
راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ده‌كه‌ن، بۆیه فه‌رمانده‌ی كرده‌كانی به‌غدا
و فیرقه‌ی 11 له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه دژ‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كرێن
به‌رپرس نین. له‌باره‌ی باشبوونی بارودۆخی ئه‌منیشه‌وه، "لیوا روكن عه‌بود
قه‌نبه‌ر" دركاندویه‌تی: پێشتر رۆژی وا هه‌بووه 200-300 كه‌س له به‌غدا
كوژراون به‌ڵام ئێستا رۆژی وا هه‌یه ته‌نها كه‌سێكیش ناكوژرێت، جگه
له‌وه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا بارودۆخی ئه‌منی به رێژه‌ی 90%
باشبووه.جێی ئاماژه‌یه فه‌رمانده‌ی كرده‌كانی به‌غدا راسته‌وخۆ سه‌ر به
مالكیه به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی
عێراقه، هه‌روه‌ها فیرقه‌ی 11ش به‌رپرسیاری ئه‌منی شاری سه‌دره،
هه‌ردووكیشیان به‌وه تۆمه‌تباركراون كه پێلشێكارییان دژ‌ی هاووڵاتیان
كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د داوای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌مه‌سعود
بارزانی ده‌كات

هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د پاڵیۆراوی لیستی پێشكه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، له
روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ستكه‌وتی چوار سا‌ڵی
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بخاته‌ڕو.هه‌ڵۆ به‌ئاژانسی ئاكی ئیتالی وت: "داوا
له‌مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م به‌شداریی له روبونه‌وه‌یه‌كی
ته‌له‌فزیۆنیدا بكات بۆ خستنه‌ڕوی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی
سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه".
ئاشكراشیكرد له‌به‌رنامه‌یدایه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان
به‌غدا‌و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات.جێی ئاماژه‌یه، پێشتریش كه‌مال
میراوده‌لی پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای
له‌بارزانی كرد، ئاماده‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ببێت،
به‌ڵام پێناچێت بارزانی كه پاڵێوراوی پارتی‌و یه‌كێتییه بۆ ئه‌و
پۆسته ئه‌و داوایانه قبوڵ بكات.
جێی ئاماژه‌یه، پێنج پاڵێوراو به‌شداریی له‌كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكی هه‌رێمدا ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ئه‌ڵمانیا داوای دادگایکردنی بکوژانی دکتۆر قاسملۆ کرا
له خۆپیشاندانێکی ژماره‌یه‌ک
په‌نابه‌ری ئێرانی له‌شاری ئیسن له ئه‌ڵمانیا بۆ پشتگیری‌کردن له
خۆپیشانده‌رانی ریفۆرم خوازه‌کانی ئێران، ژماره‌یه‌ک کورد له وتارێکدا
داوایانکرد که‌یسی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملۆ له‌لایه‌ن دادگای نه‌مساوه
هه‌ڵبدرێته‌وه.: ده‌یان په‌نابه‌ری ئێرانی که له نێویاندا ژماره‌یه‌ک
کورد ئاماده‌بون بۆ پاڵپشتی کردنی خۆپیشاندانه‌کانی ئێران له دژ‌ی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌شاری ئیسن خۆپیشاندانێکیان
ئه‌نجامدا.دکتۆر عوسمان مه‌عروفی ، یه‌کێک بو له خۆپیشانده‌ره کورده‌کان،
وتارێکی پێشکه‌ش به خۆپیشانده‌ره‌کان کرد‌و تێدا داوای له به‌رپرسان و
دادگای نه‌مسا کرد که دوباره دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسمۆ بهێننه
به‌ر لێکۆڵینه‌وه.مه‌عروفی وتی“ هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان له
تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملۆ و هاوڕێیانیدا و دکتۆر شه‌ره‌ف که‌ندیدا
هه‌بوو،هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌شن که ئێستا که‌وتونه‌ته کوشتن و ئازاردانی
خه‌ڵک و خۆپیشانده‌رانی ئێران.“هه‌روه‌ها وتیشی „پێوسته تاوانبارانی ئه‌و
کاره‌ساته دادگایبکرێن.“له‌و خۆیشانه‌دا نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوو
پارتی ئێرانی و ئه‌ڵمانی ئاماده‌بون و وتاری پشتیگریان له خۆپیشاندانه‌که
خوێنده‌وه‌و ده‌یان دروشم‌و لافیته‌یان له دژ‌ی حکومه‌ته‌که‌ی نه‌ژاد
به‌رزکرده‌وه.سا‌ڵی 1989 و به‌ناوی ڕێککه‌وتنه‌وه، به‌رپرسانی کۆماری
ئیسلامی ئێران به‌پێی پیلانێکی به‌رنامه بۆدا‌رێژراو دکتۆر قاسملۆ،
سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان له نه‌مسا له‌گه‌ڵ دوو
هاوڕێیدا تیرۆرکرد، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک
کۆماری ئێستای ئێران له پشت ئه‌وکاره‌وه بووبێت.له سا‌ڵی 1993 دا‌و له
ئه‌ڵمانیا، دکتۆر سادقی شه‌ره‌ف که‌ندی به‌پیلانی هه‌مان ده‌وڵه‌ت تیرۆر
کرا و دواتر ئه‌نجامداران ده‌ستگیرکران.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دژ‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
دانیمارك خۆپیشاندانێك رێكخرا
له‌دژی پرۆسه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له‌و وڵاته،
له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی دانیمارك 500كه‌س خۆپیشاندانێكیان رێكخست.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران
سه‌عات 5ی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ، له‌شاری كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك،
500 كه‌س له‌نوێنه‌رانی رێكخراوه مرۆییه‌كان‌و نه‌یارانی پرۆسه‌ی
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، خۆپیشاندانێكیان له‌دژی پرۆسه‌ی
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی ئه‌و 6 په‌نابه‌ره‌ی دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
گه‌یه‌نرانه‌وه به‌غدا رێكخستوه.ئاشكراشیكردوه، شه‌وی 25ی ئه‌م
مانگه، زیاتر له 40 پۆلیسی دانیمارك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر
گرتوخانه‌ی ساند هۆڵم‌و 6په‌نابه‌ریان به‌كه‌له‌پچه‌كراوی ره‌وانه‌ی
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردوه‌ته‌وه.له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه "كاتێك
فڕۆكه‌كه گه‌یشتۆته به‌غدا، چوار پۆلیسی دانیماركی دابه‌زیونه‌ته
خواره‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراق قسه‌یان كردوه ...پاشان چه‌ند پۆلیسێكی
عێراقی به داره‌وه هاتوونه‌ته ناو فڕۆكه‌كه‌و به‌زۆر په‌نابه‌ره‌كانیان
داگرتوه‌و یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه كورده".رونیشیكردوه‌ته‌وه "3
په‌نابه‌ری دیكه‌ی عێراقی له‌هه‌مان ئه‌و گرتوخانه‌یه‌دا مانیان له خواردن
گرتوه به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی دانیمارك به‌رامبه‌ر
به‌په‌نابه‌ران".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كاندیدێكی لیستی پێشكه‌وتن ده‌كشێته‌وه
كاندیدێكی
لیستی پێشكه‌وتن بڕیاری كشانه‌وه‌ی راگه‌یاند له‌پارت‌و لیسته‌كه،
به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
كاندیدی لیستی پێشكه‌وتن له‌شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، عیزه‌دین
كه‌ریم رۆژی شه‌ممه رایاگه‌یاند " هه‌ینی بڕیاری كشانه‌وه‌م دا
له‌پارتی پێشكه‌وتن‌و لیستی هه‌مان پارت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی
په‌رله‌مانی كوردستان"، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هۆكاری كشانه‌وه‌ی
ئاشكرا بكات.هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه لێپرسراوی به‌شی كارگێری ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی لیستی پێشكه‌وتن، ئاواره ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند
"پێده‌چێت كشانه‌وه‌ی مامۆستا عیزه‌دین له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌و ره‌نگه فشاری نانبڕانی لێكرابێت".لیستی
پێشكه‌وتن، لیستی پارتی پێشكه‌وتنه كه (زانا عه‌بدولكه‌ریم)
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات‌و كاندیدی هه‌مان لیستیش بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستان (د. هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ه‌و ژماره‌ی لیسته‌كه‌ش بۆ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان (62)ه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان شه‌فاف‌و
ئازادانه به‌ڕێوه‌بچێت

له‌نامه‌یه‌كیاندا بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،
هه‌ریه‌ك له‌سیناتۆر جۆن ماكین و جۆزێف لیبه‌رمان داوای هه‌ڵبژاردنێكی
ئازادانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.له‌و نامه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له‌سایتی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتوه " له کاتێکدا که
هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم له 25/7، دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ
کوردی عێراق دوپات ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌و دۆستایه‌تیه مێژوییه‌ی که له نێوان
ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان و کوردی عێراق له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌شی کاتی نیه، به‌ڵکو ئه‌م دۆستایه‌تیه ره‌گی داکوتاوه له سه‌ر
بنه‌مای به‌های هاوبه‌ش که گرنگترینیان پابه‌ندبونه به هه‌ڵبژاردنی ئازاد
و پاک و دیموکراتیانه و كێبڕکێ و میدیای سه‌ربه‌خۆ و چالاک و کۆمه‌لگای
شارستانی و سه‌روه‌ریی یاسا".له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا هاتوه " به
په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم له
25/7. ئومێدوارین و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته
"ستانداردێکی زێرین" له ناوچه‌که بۆ ئازادبون، شه‌فافیه‌ت، کێبڕکێ، دور له
ده‌ستێوه‌ردان و ترساندن، که زۆر جار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا رو
ده‌ده‌ن. ئێمه به تایبه‌تی خۆشحاڵین به په‌یدابونی پارتی ئوپۆزسیون و
باسکردنی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه له لایه‌ن میدیای
سه‌ربه‌خۆی کوردییه‌وه ". ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه چاودێریی پرۆسه‌كه
ده‌كه‌ن‌و سه‌ركه‌وتنیشی ده‌بێته بناغه‌ی دۆستایه‌تی هه‌میشه‌یی
ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.هه‌ردو سیناتۆره‌كه
هیوایان خواستوه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 25ی مانگی داهاتو قۆناغێكی
گرنگ بێت بۆ به‌ره‌وپێشچونی دیموكراتی له‌ناوچه‌كه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هاوكاری پاشماوه‌كانی به‌عس دژه ده‌ستووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
خه‌ریكی پیلانگێرِیه‌كی نوێن
نوێنه‌رێكی
كورد هۆشداری دا كه "دژه ده‌ستوورییه‌كان به هاوكاری گروپی 22ی ته‌مموز
و پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌یانه‌وێت پیلانێكی دیكه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی
كوردستان بگێرِن". له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی
په‌یامنێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان دكتۆر عادل به‌رواری رایگه‌یاند " دادگای باڵای
ئیتحادی بۆ هه‌موو لایه‌كه و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان مافێكی یاسایی و
ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستانه كه ده‌ستوورێكیان هه‌بێت و هاورِێكی
ده‌ستووری ئیتحادی وڵات بێت".
گوتیشی " ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دان به ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ و
سیسته‌می فیدراڵی و دیموكراسی عێراقدا نانێن و پاشماوه‌كانی حزبی به‌عسی
هه‌ڵوه‌شاوه‌ن دژ‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته
جموجۆڵ".روونیشیكرده‌وه " گروپه نه‌یاره‌كه‌ی كورد كه گروپی 22ی
ته‌مموزه ئه‌وانیش له‌سه‌ر یه‌ك هێڵن و دژ‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
وه‌ستاونه‌ته‌وه".به‌رواری زیاتر دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كرده‌وه "
كه ئێستا ئه‌و تاقمانه موئامه‌ره‌یه‌كی دیكه ساز ده‌كه‌ن و شاڵاوێكی
پرِوپاگه‌نده كردن دژ‌ی ده‌ستوو وه‌رِێده‌خه‌ن و ده‌یانه‌وێت كێشه له
نێوان كورد و عه‌ره‌بدا بسازێنن".ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد له به‌غدا
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد " ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كه‌سانی
پسپۆرِو شاره‌زای كورده‌وه و به ده‌ستێكی ئه‌مین نوسراوه و نه‌نگی و
ناته‌واوی تێدانییه و ده‌ستووره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی خه‌ڵكی
كوردستاندایه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی