&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پرۆژه‌یه‌ك بۆ زیادكردنی نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌نجامده‌درێت
به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له كه‌ركوك رایگه‌یاند،
به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركوك، كۆمپانیاكه‌یان
پڕۆژه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنانی 41 بیره نه‌وت له ناوچه‌ی حه‌مرین
ئه‌نجامده‌دات. به پێی
هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" ئه‌ندازیار مه‌ناع عه‌بدوڵا عوبێدی به‌رێوه‌به‌ری
كۆمپانیای نه‌وتی باكوور روونیكرده‌وه، كه ئه‌ندازیار و كادیره
ته‌كنیكیه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور پڕۆژه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنانی 41
بیره نه‌وت له ناوچه‌ی حه‌مرین (باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك)
ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه توانای به‌رهه‌مهێنانیان زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل
ده‌بێت له رۆژێكدا.هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت
به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و بریاره ساڵێك تا دوو ساڵ بخایه‌نێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆیه: پۆسته‌ره‌كانی لیستی گۆڕان ده‌شێوێنرین و هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی
ئۆفیسی كۆیه‌ش ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی له 22/6/2009 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ئۆفیسی كۆیه‌ی لیستی گۆڕان
له‌چه‌ند شوێنێكی شاردا پۆسته‌ریان هه‌ڵواسی، به‌ڵام دوای رۆژێك
زۆربه‌ی ئه‌و پۆسته‌رانه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه
دڕێنران و شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ش چه‌ند لایه‌نگرانێکی
لیستی کوردستانی له‌به‌رده‌م ئۆفیسی لیستی گۆڕان فیشه‌كیان ته‌قاند و
هه‌ڕه‌شه‌ی سوتانی ئۆفیسه‌كه‌یان كرد.سیوه‌یل عوسمان، به‌رپرسی ئۆفیسی
كۆیه‌ی لیستی گۆڕان رایگه‌یاند: ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌پێی
رێنمایه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆسته‌رمان
هه‌ڵواسیه‌وه، دوای رۆژێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دڕێنران و
لێكراوه‌نه‌ته‌وه و پێنج شه‌مه‌ش چه‌ند كه‌سێك له‌لایه‌نگرانی لیستی
كوردستانی كه‌زۆربه‌یان كوڕی به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتین له‌كۆیه،
هاتونه‌ته به‌رده‌م ئۆفیسی لیستی گۆڕان و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر
ئۆفیسه‌كه‌دا كردوه و هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی باره‌گاكه‌یان كردوه،
ئه‌مه‌ش دوره له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و شارستانیه‌ت و ئێمه وه‌ك
لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان له‌كۆیه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره
ده‌كه‌ین.به‌رپرسی ئۆفیسی كۆیه‌ی لیستی گۆڕان له كۆیه وتیشی: دوای
چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌و روداوه، به‌رپرسانی كۆیه‌مان ئاگادار كردۆته‌وه
له‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك پێویست
لێپرسینه‌وه‌یان نه‌كردوه له كاتێكدا كه ئێمه ژماره‌ی ئۆتومبێل و
ناوی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌مان نوسیوه كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه و
داوماننه‌ته ئاسایش. دوای ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان له‌چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان
پۆسته‌ره‌كانی لیستی گۆڕان لێكرانه‌وه و شێوێندران و تاوه‌كو ئێستاش
كۆمسیۆنی باڵا و به‌رپرسانی ئاسایش هیچ هه‌ڵوێستێكی ئیجابیان نه‌بوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌مه‌ن باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدا ده‌كاته‌وه
حكومه‌تی
یه‌مه‌ن بڕیاریدا، باڵیۆزی پێشووی خۆی له به‌حره‌ین وه‌كو باڵیۆزی نوێی
وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ستنیشان بكات. دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی
عه‌ره‌بی و ئیسلامی باڵیۆزخانه‌ی خۆیان له به‌غدا كرده‌وه، یه‌مه‌نیش
بڕیاریدا، "عه‌لی ئه‌لجبیری" وه‌كو باڵیۆزی خۆی له عێراق ده‌ستنیشان
بكات."عه‌لی ئه‌لجبیری" پێشتر نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌یی له چه‌ند
وڵاتێكدا كردوه كه دواهه‌مینیان له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن
بووه.ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
عێراق "نه‌سیر ئه‌لعانی" به رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی وتبوو كه دوای
سه‌ركه‌وتنه ئه‌منیه‌كان، عێراق كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌ڕووی وڵاتانی
عه‌ره‌بیدا به‌خۆوه ده‌بینێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
"كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و
ناوچانه نابێت كه پێشمه‌رگه‌ی لێیه

وته‌بێژی
لیستی برایه‌یتی نه‌ینه‌وا، رۆژی هه‌ینی، رایگه‌یاند كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاری موسڵ له 30ی ئه‌م مانگه‌دا، هیچ
كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كانی
ده‌وروبه‌ری شار نابێت كه پێشمه‌رگه‌ی لێیه به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كه
له‌ناو شاردا ده‌بێت “چونكه تیرۆرستان دزه‌یان كردۆته ناو ده‌زگای
پۆلیسه‌وه”.ده‌رمان ختاری به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند
“كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا هیچ
كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كانی
ده‌وروبه‌ری موسڵ نابێت چونكه پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه‌و
توانیویه‌تی ئاسایش‌و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بپارێزێت”، پێشبینیشی كرد
كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا “كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئاسایشی
ناو شاری موسڵ هه‌بێت چونكه چه‌ندین شانه‌ی نوستوو له‌و شاره‌دا هه‌ن
كه كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌قۆزنه‌وه، جگه له‌وه‌ش تیرۆرستان
دزه‌یان كردۆته نێو ده‌زگای پۆلیسه‌وه‌و ئه‌و ده‌زگایه ناتوانێت
ئاسایشی شاره‌كه بپارێزێت.”بڕیاره هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 30ی
حوزه‌یراندا شاروقه‌زاو ناحییه‌كانی عێراق به‌جێبهێڵن وه‌ك
ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری له مانگی ئابی 2008دا به‌پێی
پلانی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له‌كاتێكدا به‌پێی
رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منیی نێوان عێراق‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێزه
ئه‌مریكییه‌كان له كۆتایی ساڵی 2011دا له عێراق ده‌كشێنه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌مپینێك دژ به تێكدانی شوێنه‌واره مێژوییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
پێكهات
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ
تێكدانی شوێنه‌وار و ناوچه دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كردنیان به
بینا و باڵه‌خانه، كه‌مپێنێك بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه له‌لایه‌ن
كۆمه‌ڵێك دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه‌وه پێكهێنرا.
له به‌یانامه‌یه‌كدا كه به ناونیشانی (پێش به به‌ربه‌ریه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی كوردی بگرن) بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی
حكومه‌تی كراوه بۆ تێكدانی شوێنه‌واره دێرینه‌كان به تایبه‌تی له
شاری هه‌ولێر.هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیان كراوه دژ به‌و هه‌وڵانه
بوه‌ستنه‌وه له پێناو مانه‌وه‌ی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی هه‌رێم، هه‌ر
له به‌یاننامه‌كه‌دا نمونه‌ی بڕیاری تێكدانی چه‌ند شوێنێكی دێرین له
پارێزگای هه‌ولێر كراوه و داواش له گشت پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان و
رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و پسپۆرانی بواری شوێنه‌وارو خه‌ڵکی ئازادیخواز
و دلسۆز كراوه كه به پاراستنی گه‌نجینه مێژووییه‌کان له‌ناوه و
ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان به پیر ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و به‌ر بگرن له‌م
کاولکارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێ‌تی کوردی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پاسه‌وانه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی KNN

نیوه‌ڕۆی (هه‌ینی)، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی
نیشته‌جێی شوقه‌كانی قالاوه چوبونه به‌رده‌م میوانخانه‌كه‌ی جه‌لال
تاڵه‌بانی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی و
عیماد ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه پێیان درابو بۆ
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان، له‌و كاته‌دا پاسه‌وانه‌كانی تاڵه‌بانی هێرش
ده‌كه‌نه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی KNN و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین ره‌فتاریان
له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.له‌وباره‌یه‌وه بڕیار نامیق په‌یامنێری KNN
رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاگادار كراینه‌وه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له
هاوڵاتیانی نیشته‌جێی شوقه‌كانی قالاوه، چونه‌ته به‌رده‌م
میوانخانه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر
جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێشتر پێیان دابون.بڕیار نامیق
وتیشی: ده‌ستبه‌جێ ئێمه‌ش وه‌كو تیمی كه‌ناڵی KNN كه له خۆم و
وێنه‌گرێك و شۆفێرێك پێكهاتبوین، چوینه شوێنی مه‌به‌ست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
دابه‌زینمان له نزیك ئه‌و شوێنه، پاسه‌وانه‌كانی تاڵه‌بانی هێرشیان
كرده سه‌رمان و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاو و ناشارستانیانه ره‌فتاریان
به‌رامبه‌رمان نواند و كامێرا و سه‌رجه‌م كاسێته‌كانیان لێ سه‌ندین و بۆ
ماوه‌ی 40 خوله‌ك چوارده‌وری ئوتومبێله‌كه‌یان گرتین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دانیمارك، په‌نا به‌رانی عێراق به‌زۆر ده‌نێرێته‌وه
حكومه‌تی
دانیمارك ده‌ستی كرد به زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی عێراق كه
داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردوه، به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان ڕایگه‌یاند: پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا به زۆر په‌نابه‌ران
نه‌نێرنه‌وه..له‌و بواره‌دا، حكومه‌تی دانیمارك له به‌یاننامه‌یه‌كدا
ئاشكرای كرد رۆژی پێنج شه‌ممه 244 هاوڵاتی عێراقی به‌زۆر ڕه‌وانه
كردۆته‌وه بۆ به‌غدا و به‌بێ كێشه له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دابه‌زیون،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و په‌نابه‌رانه داواكانی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌ت
كراوه‌ته.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ده‌ست پێشخه‌ری
یۆتۆبۆری سوید داوای كرد وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌سبه‌رداری به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بن.
مه‌لا به‌ختیار وتی: وڵاتانی ئه‌وروپا باشتره به‌ربگرن له هاتنی
په‌نابه‌ران، به‌ڵام ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه گه‌یشتونه‌ته وڵاتانی
ئه‌وروپا، باشتر وایه به‌زۆر ره‌وانه نه‌كرێنه‌وه چونكه ئه‌وانه هیچ
شتێكیان نه‌ماوه‌ته‌وه له كوردستان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی