&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ندامێكی ره‌وتی سه‌در ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سه‌دری خسته ئه‌ستۆی هێزه
ئه‌منیه‌كان
ئه‌ندامێكی ره‌وتی سه‌در
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سه‌دری خسته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه
و داوایكرد به زووترین كات وه‌زیری به‌رگر و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 11
بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌لاح حوسێن شه‌نشل ئه‌ندامی لیستی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران رایگه‌یاند، پێویسته كاری فیرقه‌ی 11 له كه‌رتی ره‌سافه
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان لێ ده‌كرێت له‌و
فیرقه‌یه ده‌ربكرێن.هه‌روه‌ها داوایكرد، هێرشی ده‌ستپێشخه‌رییانه بكرێته
سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان و له رێگه‌ی ئامێری ئاشكراكردنی
ته‌قه‌مه‌نیه‌كانه‌وه
بازاڕه‌كان و كۆگا بازرگانیه‌كان بپارێزرێن.له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی
لیژنه‌ی ئه‌من و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران "هادی ئه‌لعامری"
رایگه‌یاند، كه‌موكوڕی له ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی له
نێوان جومگه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌دا نیه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌كوردستان له‌له‌نده‌ن
پێكهێنرا
به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كورد له به‌ریتانیا به‌هاوكاری چه‌ند
كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری ئه‌و وڵاته كۆمیته‌ی پشتیوانی
له‌هه‌ڵبژاردنی ئازادیان له‌له‌نده‌ن پێكهێنا.به‌گوێره‌ی
به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌كی كۆمیته‌كه
كه دانه‌یه‌كی بۆ سبه‌ی نێردراوه، "كۆمیته‌كه رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی
ناحكومییه‌و ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه
له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی‌و ئازاد‌و ره‌وا له‌كوردستان‌و
بۆ هه‌ڵسه‌ندگاندن‌و نرخاندنی پرۆسه‌كه پشت به‌پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی
ده‌به‌ستن".
جێی ئاماژه‌یه، رۆژی 25ی مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و بڕیاره ژماره‌یه‌ك چاودێریی
خۆماڵی و بیانی بێنه كوردستان بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌كه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شه‌ره چه‌قۆ له‌نێوان چه‌ند لایه‌نگرێكی
كوردستانی‌و گۆران‌دا له‌سلێمانی رویدا، ته‌قه‌ش له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه
ده‌كرێت

كاتژمێر 12و نیوی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌و
كۆڵانه‌كانی عه‌قاریدا شه‌ره‌چه‌قۆ ده‌رنه‌فیز له‌نێوان لایه‌نگرانی
لیستی گۆران‌و لایه‌نگرانی لیستی كوردستانی روویدا، له‌چه‌ند
لایه‌كیشه‌وه ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترا به‌تایبه‌تی له‌نێو كۆڵانه‌كاندا.
له‌كاتێكدا لایه‌نگرانی هه‌ردوولا سه‌رگه‌رمی بانگه‌شه‌كردن بوون بۆ
لیسته‌كانیان، چه‌ند لایه‌نكرێكیان "كه‌پێ ده‌چوو سه‌رخۆشبن"
له‌كۆڵانه‌كانی عه‌قاریدا كردیانه شه‌رو به‌چه‌قۆو ده‌رنه‌فیز
له‌یه‌كیاندا. هه‌روه‌ها وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكدادانه‌دا چه‌ند جارێك
ته‌قه له‌شوێنی جیاوه‌زاوه بیسترا".هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه ره‌نگه
بریندار به‌ده‌رنه‌فیز‌و چه‌قۆ له‌هه‌ردوو لایه‌ن هه‌بن، به‌ڵام پێده‌چێت
فیشه‌كه‌كان بۆ ئاسمان ته‌قێنرابێت. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه
به‌درێژایی ئه‌مشه‌و شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه وه‌ك دوو شه‌وی رابردوو ببووه
گۆره‌پانی بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده بۆ لیسته‌كانی گۆران‌و كوردستانی،
لایه‌نگرانی هه‌ردوولا له‌ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه جوێنی ناشرینیان به‌یه‌ك
ده‌داو هه‌ندێكجاریش ئاڵا‌و پۆسته‌ری یه‌كیان ده‌دران.كه تێكه‌ڵاوبوونی
سه‌رخۆش به‌دۆخه‌كه‌و هه‌ڵدانی پێكی شه‌راب‌و خواردانه‌وه‌ی قومی بیره
ره‌نگه دۆخی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و توند‌و تیژی
ببات.هه‌روه‌ها وتی"له‌م حاله‌تانه‌دا پۆلیس‌و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن
ده‌توانن كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئارامكردنه‌وه‌و تاوه‌كو ئێستا كه
سێ هه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتنیان
به‌ده‌ستهێناوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حكومه‌تی هه‌رێم: تائێستا
هیچ لیستێك داوای بودجه‌ی نه‌كردووه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان

به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "تائێستا هیچ لیستێك
داوای بودجه‌ی له‌حكومه‌ت نه‌كردووه بۆ هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژاردن".ده‌رباره‌ی گله‌یی ئه‌و لیستانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن
حكومه‌ت بودجه‌ی بۆ لیسته‌كان ته‌رخان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه
رایگه‌یاند "تائێستا هیچ لیستێك داوای بودجه‌ی نه‌كردووه بۆ مه‌به‌ستی
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن".سه‌باره‌ت به‌داواكردنی بودجه‌و
ته‌رخانكردنیشی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، قه‌ره‌داغی وتی
"ئه‌وكاته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كات‌و بڕیاری
له‌سه‌ر ده‌دات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق: پاره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌چێته
خه‌زێنه‌ی هه‌ندێك له‌حیزبه‌كانه‌وه
دادوه‌ر ره‌حیم عكێلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند:
پاره‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی حكومه‌ت ده‌چێته خه‌زینه‌ی هه‌ندێك
له‌حیزبه‌كانه‌وه‌و چالاكییه‌كانیانی پێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".له‌میانی
چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی، عكێلی وتی:
"پاره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌چێته خه‌زێنه‌ی هه‌ندێك له‌حیزبه
سیاسیه‌كان‌و بۆ چالاكییه‌كانیان خه‌رجی ده‌كه‌ن".داواشیكرد په‌له‌بكرێت
له‌گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسای حیزبه‌كان‌و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جۆرێك
زه‌مانه‌تی پره‌نسیپی شه‌فافیه‌ت‌و چاودێریی پاره‌كانیان
بكات.عكێلی‌وتیشی:"ده‌سته‌كه‌ی نه‌یتوانیوه لێكۆڵینه‌وه له‌چه‌ندین
ریسوایی گه‌نده‌ڵی دارایی‌و كارگێڕیی په‌یوه‌ست
به‌سندوقی‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وسه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی
دامه‌زراوه‌كان‌و ته‌نانه‌ت پرۆژه بچوكه‌كانیش بكات".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تۆماس
ماگنۆسۆم، ستایشی به‌ره‌وپێشچونی كوردستانی كرد
ئێواره‌ی پێنج
شه‌ممه(25-6-2009)، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێشوازی له وه‌فدێكی ڕێكخراوی
ده‌ستپێشخه‌ری یۆتۆبۆری كرد، كه پێكهاتبون له تۆماس ماگنۆسۆم به‌رپرسی
ڕێكخراوه‌كه، دیاكۆ شێخ ئاغایی به‌رپرسی سێكته‌ری دیموكراتی و یه‌رت
بۆلین مامۆستا له بواری پیشه‌سازی.له دیداره‌كه‌دا، هه‌ڤاڵ مه‌لا
به‌ختیار، به‌خێری هێنان‌و هیوای خواست له‌م سه‌ردانه باشتر ئاشنای
هه‌لومه‌رجی كوردستان ببن به تایبه‌ت دوای سه‌ردانێكی پێشوویان.
وه‌فدی میوان، ستایشی ئه‌و گۆڕانكاری‌و به‌ره‌وپێشچونانه‌یان كرد، كه
له كوردستان له بواری ئازادی و دیموكراتی‌و ئابوری و بواره‌كانی تر
به‌دیهاتون، له‌و باره‌یه‌وه تۆماس ماگنۆسۆم ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی
كاره‌كانمان جگه له پرۆژه‌كانی بواری دیموكراتی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بواری پیشه‌سازی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ده‌توانین
خزمه‌ت بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پرۆژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست دایه بۆ ئاماده‌كردن و
خستنه‌گه‌ڕی ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان له بواری كاردا.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی
باش نرخاند و ڕایگه‌یاند: كوردستان له قۆناغێكی گرنگدایه، كه ئه‌ویش
قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌یه و بۆ ئه‌و قۆناغه پێویسته ئابوریه‌كی
به‌هێزمان هه‌بێت بۆیه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیموكراتی‌و ئابوری پشتیوان
و هاوكارتان ده‌بین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی