&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راپه‌رین نیگه‌رانن
له پێنه‌دانی ده‌رماڵه‌ی پله
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌رین
به‌سبه‌ی راگه‌یاند: ده‌رماڵه‌ی پله كه له له‌لایه‌ن حكومه‌تی
هه‌رێمه‌وه له ساڵی 2008 بۆ هه‌مو نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌و به‌شه‌كانی
ناو سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت، زۆر به داخه‌وه تا ئێستا حكومه‌ت ئه‌و
ده‌رماڵه‌یه‌ی بۆ به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی
راپه‌ڕین خه‌رج نه‌كردوه كه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی جۆرێكه له جیاوازی كردن
له كار و پیشه و مافی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه وتیشی: پێویست بو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جیاوازی نه‌كرێت
له‌نێوان سلێمانی و شوێنه‌كانی تر، چونكه هه‌مو كارمه‌نده‌كان یه‌ك كار
و پیشه و یه‌ك وه‌زاره‌تمان هه‌یه.هاوكات مۆفه‌ق عه‌بدوڵا راوێژكاری
دارایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند:
ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێمان باشه و بڕیارماندا كه ئه‌و
ده‌رماڵه‌یه بۆ كارمه‌ندانی راپه‌رینیش خه‌رج بكرێت، به‌ڵام زیاتر
كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به‌دارایی سلێمانیه‌وه هه‌یه، بۆیه ئومێد ده‌كه‌م
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ئه‌وانیش بگرێته‌وه و بۆیان سه‌رف
بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ته‌رمی 200 سه‌ربازی عێراقی له سنوری
كوێت دۆزرایه‌وه

به به‌رگی
سه‌ربازیه‌وه ته‌رمی 200 سه‌ربازی عێراقی له گۆرستانێكی
سه‌ربازی نزیك به سنوری كوێت دۆزرایه‌وه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیس ئه‌و
هه‌واڵه پشتڕاستده‌كاته‌وه.له
به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی
عێراقی رایگه‌یاند، له ناوچه‌یه‌كی نزیك له سنوری كوێت و له گۆڕستانێكی
سه‌ربازیدا، ته‌رمی 200 سه‌رباز دۆزراوه‌ته‌وه كه هه‌موویان ئه‌فسه‌رن و
به
به‌رگی
سه‌ربازییانه‌وه خراونه‌ته ژێر خۆڵ.ئه‌وه‌شی
ئاشكراكرد" ئه‌و
ته‌رمانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، پێده‌چێت ئه‌و
ئه‌فسه‌رانه‌بن كه له‌جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران‌دا تیاچوون و هێنراون
له‌وێدا
شاردراونه‌ته‌وه.وه‌زاره‌ته‌كه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌نیازن به هاوكاری
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره و سه‌نته‌ری راده‌ستكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان كه‌س
و كاری
ئه‌و
ته‌رمانه بدۆزنه‌وه و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بۆ ئاشكراكردنی
ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌ستی پێكردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ماوه‌ی 10 رۆژه هاورده‌كرنی سوته‌مه‌نی له‌مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران
كه‌مبۆته‌وه
به‌هۆی دواكه‌وتنی كه‌شتییه‌كانی سوته‌مه‌نی له‌وڵاتانی ئه‌رمه‌نستان
و توركمانستان و ئازه‌ربایجان بۆ به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لیك، ماوه‌ی 10 رۆژه
هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران زۆر كه‌مبۆته‌وه،
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا نرخی سوته‌مه‌نی له‌كوردستان رۆژانه
له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه به‌تایبه‌تی به‌نزین.له‌وباره‌یه‌وه دڵگه‌ش ئینزار
حاجی خاوه‌نی كۆمپانیای ژین بۆ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی رایگه‌یاند:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌رێگه‌ی مه‌رزی حاجی
ئۆمه‌ران كه‌مبۆته‌وه.وتیشی: هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتنی
كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی سوته‌مه‌نی له ئه‌رمه‌نستان و توركمانستان و
ئازه‌ربایجان بۆ به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لیك.ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران رێگرنین
له‌هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ردولا سودمه‌ند ده‌بن
به‌تایبه‌تی وڵاتی ئێران. جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا
هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی به‌سیسته‌می ترانزێت له‌رێگه‌ی مه‌رزی حاجی
ئۆمه‌ران رۆژانه ده‌گه‌یشته ملیۆنێك بۆ ملیۆن ونیو لیتر و به‌نێو خاكی
ئێران‌دا هاورده‌ی كوردستان ده‌كرا به‌وهۆیه‌شه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر
داشكانی نرخی سوته‌مه‌نی هه‌بو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
که‌رکوک... له هه‌ڵمه‌تێک‌دا باندێكی ساخته‌کاری پاره و مۆر ده‌ستگیر کرا
له
هه‌ڵمه‌تێک‌دا هێزه‌کانی ئاسایش که‌رکوک باندێكی ساخته‌کاری پاره و مۆرییان
له شاری (که‌رکوک)دا، ده‌ستگیر کرد. له لێدوانێکی تایبه‌ت‌دا،
سه‌رچاوه‌یه‌ک له راگه‌یاندنی ئاسایشی که‌رکوک به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی
راگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه، هێزه‌کانی ئاسایش به هه‌ماهه‌نگی
هێزه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی ئازادی له شاری که‌رکوک، به پشت به‌ستن به
زانیارییه پێدراوه‌کان، له هه‌ڵمه‌تێک‌دا باندێكی ساخته‌کارییان ده‌ستگیر
کرد، که پاره‌ی ساخته‌یان له شاری به‌غداوه به‌ره‌و شاری که‌رکوک
هێناوه".سه‌رچاوه‌که وتیشی:"بانده ده‌ستگیر کراوه‌که، له دوو که‌س
پێکهاتووه به ناوه‌کانی (شکور مه‌حمود محه‌مه‌د) و (عه‌لی عبوڵا) و له
کاتی ده‌ستگیرکردنیان‌دا ده‌ست به سه‌ر بڕی 7 هه‌زار دۆلار و 820 هه‌زار
دیناری عێراقی ساخته و کۆمه‌ڵێک مۆری ساخته‌ی کارگه‌ی ئاسن و شانسیی
ئۆتۆمبیل‌دا گیراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌غدا 55 كوژراو 125
برینداری لێكه‌وته‌وه

دوای شه‌ش رۆژ له‌چۆڵكردنی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌در سه‌رله‌ئێواره‌ی
ئه‌مرۆچوارشه‌ممه له ناوچه‌ی بازرگانی مرێبی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز
رویدا له‌ئه‌نجامدا 55 كوژراو 125 برینداری لێكه‌وته‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌ك
له هێزه‌كانی پۆلیسی شاری به‌غداد رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر
7ی سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ رویدا‌و، ئه‌وسه‌رچاوه رایگه‌یاند
"ته‌قینه‌وه‌كه به ماتۆرێكی سێ تای به‌مین چێنراوو به‌سه‌وزه
داپۆشراو له‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدرا".هه‌رئه‌و
سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند تائێستا 55 كوژراو 125 برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه
كه‌سه‌رچه‌م قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته هاوڵاتی بوون،.به‌پێی قسه‌ی
سه‌رچاوه‌كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دوای شه‌ش رۆژ دێت له چونی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه و به به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌ی مانگی
شه‌ش ده‌ژمێردێن كه‌زه‌ره‌و زیانه‌كه‌ی له دوری شه‌ش سه‌د مه‌تره‌وه
گه‌یاندووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم 2500 فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێنێت
ته‌ندروستی له ناوچه جیاجیاكانی
هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نزیكه‌ی 2500 كارمه‌ند
داده‌مه‌زرێنێت.
د. زریان
عوسمان وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی زیاتر و
پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كان له‌ڕووی كارمه‌ندی ته‌ندروستی
له ناوچه
جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نزیكه‌ی 2500 كارمه‌ند
داده‌مه‌زرێنێت جگه‌له دامه‌زراندنی ده‌رچووانی كۆلێژه پزیشكییه‌كان كه
به‌رده‌وام دامه‌زراون و دامه‌زراندنیان كراوه بووه، ته‌نانه‌ت
ژماره‌یه‌ك له
ده‌رچووانی كۆلێژه پزیشكییه‌كانی شاره‌كانی تری عیراقیش له هه‌رێمی
كوردستان
دامه‌زراون.وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: داواكاری و لیسته‌كانی دامه‌زراندنی
فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه به‌پێی پێویست
به‌رزكراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌شاری سلێمانی نزیكه‌ی
800
فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراون و له‌شاری دهۆك نزیكه‌ی 320 فه‌رمانبه‌ر و له‌شاری
دهۆك
نزیكه‌ی 630 فه‌رمانبه‌ر و نزیكه‌ی 750 فه‌رمانبه‌ریش له فه‌رمانگه‌كانی
ته‌ندروستی
گه‌رمیان و شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و ده‌ربه‌ندیخان و كفری و
كه‌لار و
ڕانیه
و كۆیه داده‌مه‌زرێن.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هه‌ڵبژادنی ناوه‌كان
و
ئاماده‌كردنی لیستی ناوه‌كان به‌پێی پێویستی و له‌لایه‌ن
فه‌رمانگه‌كانه‌وه
ئاماده‌كراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی