&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمپانیاكانی توركیا به لێشاو روو له كوردستان
ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی
ژووره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌كانی كوردستان، چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا دوو گروپی گه‌وره‌ی توركی كه
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌زاران كۆمپانیا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان
روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و
هاتنه به‌لێشاوه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان په‌یوه‌ندیی به
كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی جیهانه‌وه هه‌یه.دارا جه‌لیل خه‌یات
به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئیقبالێكی زۆری كۆمپانیا
توركییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و له ماوه‌ی
دوو رۆژی رابردوودا دوو گروپی گه‌وره‌ی توركی سه‌ردانی ژووره
بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌كانی كوردستانیان كردووه له هه‌ولێر.”وتیشی
“یه‌كێكیان گروپی (ئۆسیاد)ه كه نوێنه‌رایه‌تیی 1000 كۆمپانیای توركیی
بواری بیناسازی ده‌كات‌و ئه‌وی دیكه‌شیان ژووری بازرگانیی
ئه‌ده‌نه‌یه كه یه‌كێكه له ژووره بازرگانییه ناسراوه‌كانی توركیا‌و
حاڵی حازر وه‌فدێكی 24 بازرگانیی له كوردستان هه‌یه.”خه‌یات ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه نوێنه‌ری ئه‌و دوو گروپه سه‌ردانی ژووره بازرگانی‌و
پشه‌سازییه‌كانی كوردستانیان كردووه و باسیان له ده‌رفه‌ته‌كانی
وه‌به‌رهێنان له كوردستان كردووه‌و وتیشی “چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له
داهاتویه‌كی نزیكدا چه‌ندین گروپی تر به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی
په‌یوه‌ندی‌و لێكۆڵینه‌وه له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان سه‌ردانمان
بكه‌ن.”سه‌رۆكی ژووره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌كانی كوردستان ئه‌م
هاتنه به‌لێشاوه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كانی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و ته‌نگژه
ئابورییه‌ی كه جیهانی گرتۆته‌وه‌و وتی “له‌كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی
جیهان به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابوریی جیهانییه‌وه به‌ده‌ست نه‌بوونی هه‌لی
كاره‌وه ده‌ناڵێنن، له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی كاری زۆر باش
هه‌یه.”رونیشیكرده‌وه كه “هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه
پێشوازی له كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كات‌و هه‌موو هاوكاری‌و
پشتگیرییه‌كیان ده‌كات تا له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.”
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دكتۆر مه‌حمود: ڕه‌نگه بارزانی و مالكی كۆببنه‌وه‌و له چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانیش به‌حه‌زه‌روه گه‌شبینم
دكتۆر "مه‌حمود
عوسمان" ڕایگه‌یاند؛ ڕه‌نگه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مالكی له دوكان
كۆببنه‌وه، هه‌روه‌ها گوتیشی: به حه‌زه‌ره‌وه له چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گه‌شبینم. دكتۆر "مه‌حمود عوسمان"
سیاسه‌تمه‌داری كورد‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ
له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی، له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی
هه‌واڵی په‌یامێنر)، گوتی: سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری مالكی بۆ كوردستان و
دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و
به‌رپرسانی تری هه‌رێمی كورستان، هه‌نگاوێگی گرنگ بوو، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه
ڕاسته‌خۆ له لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بوو.هه‌روه‌ها
ئاماژه‌یدا، شانده‌كه سه‌ردانه‌كه‌یان پێ سه‌ركه‌وتبووه‌و به هه‌نگاوێكی
باشی داده‌نێن، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوی تری به‌دواوه‌بێت و هه‌ردوولا به
شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی نێوانیان
بشكێنرێت.دكتۆر مه‌حمود ئاشكرایكرد، كه "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆك كۆماری
عێراق، هه‌وڵی ڕێكخستنی دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و نوری مالكی
ده‌دات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت مالكی بێته هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی
یاخود له دوكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.له به‌شێكی
تری لێدوانه‌كه‌یدا، "مه‌حمود عوسمان" ڕایگه‌یاند؛ ده‌ستوورو ته‌وافوق دوو
پێوه‌رن، كه هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان جه‌ختی
له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و جگه له دانووستان و گفتوگۆكردنیش، هیچ ڕێگه‌یه‌كی
تر له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نییه. له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێر، كه
ئاخۆ به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گه‌شبینی ،
دكتۆر مه‌حمود گوتی: به حه‌زه‌ره‌وه گه‌شبینم، به‌ڵام وابزانم هیچ
ڕێگه‌یه‌كی تر نییه، هه‌ر ده‌بێت بیكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وێڕای نیگه‌رانییه‌كانی روناكبیر‌و رۆژنامه‌نوسان، په‌رله‌مانی
ماوه‌به‌سه‌رچو ده‌ستوری په‌سه‌ندكرد

په‌رله‌مانی ماوه به‌سه‌رچو ده‌ستوری په‌سه‌ند كرد‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، خه‌ڵكی كوردستان به‌به‌ڵێ یان
نه‌خێر ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی
ماوه‌به‌سه‌رچو، ده‌ستوری په‌سه‌ندكرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوایان
له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاران كرد، ئه‌و كاره بۆ خولی
داهاتوی په‌رله‌مان دوابخه‌ن.په‌خشان زه‌نگه‌نه له لیستی حیزبی
شیوعی‌را‌یگه‌یاند: "یه‌كێك له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به
كۆپیكردنی ئه‌و ده‌قه‌یه له‌ماده‌ی دوی ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ‌دا
هاتوه له‌شوێنی ماده‌ی شه‌شی ره‌شنوسی پرۆژه ده‌ستوری كوردستان
دانراوه‌و ئێمه ناكۆكین له‌گه‌ڵی ئه‌مه".جێی ئاماژه‌یه، لیستی
حیزبی شیوعی بڵاو كراوه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕو
ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له سه‌دو بیست و دو ماده پێكهاتوه هه‌شت
ده‌ستور له‌خۆده‌گرێت.ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران رایانگه‌یاند:
"كه‌ئاگایان له‌ناوه‌رۆكی ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه نییه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قه‌ره‌ته‌په... مه‌زارگه‌ی شێخ ئیبراهیم ئه‌دهه‌م ته‌قێندرایه‌وه
چه‌ند
چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، مه‌زارگه‌ی (شێخ ئیبراهیم ئه‌دهه‌م)یان له
شارۆچکه‌ی (قه‌ره‌ته‌په)ی باكووری رۆژئاوای شاری (خانه‌قین)
ته‌قانده‌وه. سایتی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) بڵاوی‌کرده‌وه،
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی دیاله رایگه‌یاند:"كاتژمێر پێنجی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌زارگه‌ی (شێخ ئیبراهیم ئه‌دهه‌م)
له رۆژئاوای شارۆچکه‌ی (قه‌ره‌ته‌په)ی باكووری رۆژئاوای شاری
(خانه‌قین) له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قێنرایه‌وه و
به یه‌كجاری خاپوور كرا".سه‌رچاوه‌که وتیشی:"دواتر هێزه‌كانی پۆلیس
به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌رێكه‌وتن و له رێگای مه‌زراگه‌كه
دووبۆمبی چێنراویان به‌بێ زیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه له‌لایه‌ن
چه‌كداره‌كانه‌وه جێندرابوون".هه‌مان سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،
كه ئه‌و مه‌زارگه‌یه جێگایه‌كی ئاینی زۆر كۆنه و رۆژانه
ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییان سه‌ردانیان ده‌کرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ره‌وتی سه‌در هه‌رِه‌شه‌ی له مالكی كرد

كوتله‌ی سه‌در
داوای لێپرسینه‌وه‌ی له وه‌زیری به‌رگری عێراق كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر
پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وام بن ئه‌وا بانگی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق نوری مالكی ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن متمانه‌ی لێوه‌ربگرنه‌وه.
كوتله‌ی سه‌دری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند،
نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پێشێلكردن و زیان گه‌یاندن به دانیشتوانی
ناوچه‌ی سه‌در بانگی وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر عوبه‌یدی
بكات.نوێنه‌ر له كوتله‌ی سه‌در (مه‌هما دووری) له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا كه دوێنێ له به‌غدای پایته‌خت سازیكرد گوتی "
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چه‌كدار جلوبه‌رگی سوپای عێراقیان له‌به‌ركردووه و هه‌ڵساون
به دزین و رفاندنی هاوڵاتیان له ناوچه سه‌در كه یه‌كێك له‌كاره‌كانیان
ئه‌وه‌بوو هه‌قته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵسان به رفاندن و كوشتنی چوار
كه‌س".داواشیكرد " فرقه‌ی 11ی سوپای عێراق كه ئێستا له ناوچه‌ی سه‌در
ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌رِێنێت له ناوچه‌كه بكشێته‌وه".له كۆنگره‌كه‌دا
(دووری) ئاماژه به‌وه‌شدا كه " ئه‌و فرقه‌یه‌ی سوپای عێراق سوكایه‌تی به
هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و له باره‌یانه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه سكاڵایه‌كیان بۆ
وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام
نه‌دراونه‌ته‌وه".هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوته‌بێژی كوتله‌ی سه‌در
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل دووپاتیكردووه، پێشێلكاری ره‌وشی مافی مرۆڤ له لایه‌ن
هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.
گوتیشی " ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه به‌رده‌وام بن ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نوری مالكی بانگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین
و متمانه‌ی لێده‌ستێنینه‌وه".جێگای ئاماژه‌یه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
كوتله‌ی سه‌دری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تۆمه‌تباركرد، به ئازاردان و
ده‌ستگیركردن ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی گرتووخانه‌كان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئاسایشی پارتی له‌زاخۆ، گۆڤاری لڤین ده‌سوتێنێت‌و هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر
كتێبخانه‌یه‌ك كه گۆڤاره‌كه ده‌فرۆشێت

ئاسایشی پارتی له‌زاخۆ، چه‌ندین دانه‌ی له‌گۆڤاری ژماره 94ی لڤین
له‌زاخۆ كۆكرده‌وه‌و سوتاندی‌و هه‌ڵیشیان كوتایه سه‌ر كتێبخانه‌یه‌ك كه
گۆڤاره‌كه ده‌فرۆشێت‌و برایه‌كی خاوه‌نی كتێبخانه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
كه‌دانه‌یه‌كی ، گۆڤاری لڤین بڵاویكرده‌وه " سه‌عات (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ
(دوێنێ 23/6/2009)، هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له
شاری زاخۆ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر كتێبخانه‌ی مه‌تینی یه‌ك و پاش
هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌خاوه‌نی كتێبخانه‌كه، برایه‌كی خاوه‌ن كتێبخانه‌كه‌یان
به‌ناوی باوه‌ڕ ئه‌حمه‌د میقداد به‌رواری ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ بۆ ماوه‌ی
بیست و چوار سه‌عات ده‌ستگیركردوه‌و پێیان وتوه كه نابێت جارێكی تر
گۆڤاری (لڤین)بفرۆشێت‌و ته‌واوی ژماره (94)كۆڤاری (لڤین)یان له زاخۆ
كۆكردوه‌ته‌وه‌و سوتاندویانه".له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه
"ئه‌م روداوه له‌كاتێكدا بو كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسانی
كوردستان كۆبوه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان له‌پشت میدیاوه ده‌وه‌ستێت‌و
هاوكارییان ده‌كات به‌ڵام به‌داخه‌وه وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م
باره‌یه‌وه ته‌نها یه‌ك سه‌عات بڕیان نه‌كرد".
داوا له گشت رێكخراوه‌كانی بواری ئازادی راده‌ربڕین له ناوخۆ‌و
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر "ئه‌م كاره قێزه‌ونه كه رێگرتنه
له ئازادی وتن‌و راده‌ربڕین" بێنه‌ده‌نگ‌و ئه‌م كاره‌ی ئاسایشی زاخۆ
ئیدانه‌بكه‌ن.ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "سوتاندنی گۆڤاری لڤین له
شاری زاخۆ جۆرێكی تره له تیرۆر به‌رامبه‌ر به ژیان‌و دیموكراسیه‌ت و
ئازادی راده‌ربڕین".له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی بارزانیدا، سه‌رنوسه‌ری لڤین‌و
هه‌ریه‌ك له‌سه‌رنوسه‌رانی رۆژنامه‌و ئاوێنه‌و هاوڵاتی به‌شدارییان
نه‌كرد‌و به‌هۆی سوربونی ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور
بایكۆتیان كرد.بارزانی رێنمایی راگه‌یاندنه‌كانی كرد، كه له‌میانی
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا توندوتیژ نه‌بن‌و به‌ئارامی به‌شداریی
له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی