&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌كه‌لار پۆسته‌ره‌كانی (پێشكه‌وتن‌و گۆڕان)
ده‌دڕێندرێن
له‌شارۆچكه‌ی كه‌لار پۆسته‌ری هه‌ردوو لیستی (پێشكه‌وتن‌و گۆڕان)
له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه لێكراونه‌ته‌وه‌و دڕێندراون.
كه‌لار، ئاوێنه: به‌رپرسی بنكه‌ی گه‌رمیانی لیستی پیشكه‌وتن، عومه‌ر
عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاند "رۆژی 22/6 سێ ڕه‌سمی كاندیدی لیستی
پێشكه‌وتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، د. هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له‌گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی كه‌لار دڕێندراوه، به‌ڵام ئێمه گومانمان
له‌كه‌س نییه‌و ئاساییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی كه‌لاری لیستی (گۆڕان)
رایگه‌یاند رۆژی 22/6 له‌زۆر شوێنی ئه‌و شارۆچكه‌یه ژماره‌یه‌ك
پۆسته‌ریان دڕێندراوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وانیش گومانیان له‌كه‌س
نییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لی بابان له كه‌ركوك باسی له گرنگی سه‌رژمێری دانیشتوان كرد
وه‌زیری
پلاندانانی عێراقی فیدراڵ له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری
گشتی دانیشتوان كارێكی هه‌ره پێویستی ئه‌م قۆناغه‌یه. دوێنێ وه‌زیری
پلانانانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ عه‌لی بابان گه‌یشته كه‌ركوك.له
میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك بابان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك
عه‌بدولرِه‌حمان مسته‌فا كۆبوه‌وه.له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا
باسیان له داهاتووی ره‌وشی شاره‌كه كرد و به‌گه‌رِخستنی هه‌وڵه‌كانیان بۆ
ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان كه برِیاره له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ
به‌رِێوه ببرێت به پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌ی و ئه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت
له‌قه‌ڵه‌مدا.له لێدوانێكدا وه‌زیری پلاندانان عه‌لی بابان رایگه‌یاند،
هاتووه بۆ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه و به وردی چاودێری ره‌وشی
شاره‌كه بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و شاره باسی له پلانی پێنج ساڵه‌ی
حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و پێگه‌ی كه‌ركوك له‌و پلانه‌دا بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمه‌ڵێك كادیری مه‌ڵبه‌ندی چۆمانی یه‌كێتی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه

پاش
ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دو مانگ له‌مه‌وبه‌ر یاداشتێكیان ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی
رێكخستنی یه‌كێتی كرد و تاوه‌كو ئێسا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌و، كۆمه‌ڵێك
كادیری مه‌ڵبه‌ندی 37 ی رێكخستنی چۆمان به‌ره‌سمی ده‌ستیان
له‌كاركێشایه‌وه كه‌ژماره‌یان 10 كه‌س ده‌بێت، له‌ئه‌ندام به‌ش و كادیری
مه‌ڵبه‌ند پێكهاتون.له‌وباره‌یه‌وه قانیع محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د كادیر
به‌شی مه‌ڵبه‌ند به‌سبه‌ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی
15/5/2009 یاداشتێكمان به‌رزكرده‌وه بۆ مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی،
به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه‌سه‌ر یه‌كێتی له پێناو پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كه له چاو ناوچه‌كانی
تری كوردستان فه‌رامۆشكراوه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه
له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتی چه‌ندین
پرۆژه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی ئێمه نه‌كراوه
به‌تایبه‌تی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ته‌نانه‌ت خودی كادیران
له گوزه‌رانێكی خراپدان و به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ند كه‌سێك سودمه‌نده
له‌ناو مه‌ڵبه‌ند وه‌ك به‌رپرس و جێگر و كارگێری مه‌ڵبه‌ند له‌سه‌رداهاتی
یه‌كێتی. قانیع وتیشی: ئێمه كه ژماره‌مان 10 كه‌سه و چوارمان ئه‌ندام
كه‌رتین و ئه‌وانی دیكه‌شمان كادیربه‌شین له كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی
یاداشته‌كه‌ماندا داوای وه‌لاَمێكی خێرا و به‌په‌له‌مان، كه‌چی تاوه‌كو
ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش به‌ره‌سمی
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان راگه‌یاند له مه‌ڵبه‌ندی 37 ی رێكخستنی
چۆمان.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌نیازین ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكه‌ین
له‌گه‌ڵ براده‌ران بۆ دوا بڕیاری خۆمان بده‌ین له‌باره‌ی پاڵپشتی كردن
له لیستێك.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پشكنینی هه‌ولێر له‌سلێمانی ناخوات
سه‌رباری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی
كوردستان، تائێستا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی بواری هاتوچۆی هه‌ولێر
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كاری پێناكرێت‌و ئه‌وانه‌ی
له‌هه‌ولێره‌وه پشكنین دێنن، له‌سلێمانی پێیان دووباره
ده‌كرێته‌وهبه‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، مه‌ریوان
نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند رۆژی دوو شه‌ممه 22/6 به‌مه‌به‌ستی
تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆی
سلێمانیی كردوه‌و پشكنینی چاوی هه‌ولێری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه،
به‌ڵام پێیانوتوه پشكنینی چاوی هه‌ولێر له‌سلێمانی ناخوات‌و ده‌بێت
دووباره‌ی بكاته‌وه. ناوبراو وتیشی "له‌نێوان دووشاردا بانێكه‌و دوو
هه‌وا، له‌هه‌ولێر پشكنین به‌خۆڕاییه‌و له‌سلێمانی به 6 هه‌زار دینار‌و
له‌نێوان دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تێكیشدا نوسراو ناخوات‌و كاری
پێ ناكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له سه‌ره‌تای ساڵی 2009وه، 256 هاوڵاتی به روداوی هاتوچۆ له
شاره‌كانی هه‌رێم گیانیان له ده‌ستداوه
عه‌قید قادر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له
رێكه‌وتی 11/2009وه تاوه‌كو 15/6/2009 روداوه‌كانی هاتوچۆ له هه‌رێمی
كوردستان به‌م شێوه‌یه بوه: له شاری هه‌ولێر 91 هاوڵاتی گیانیان
له‌ده‌ستداوه و 422 برینداریش هه‌بوه، له سلێمانیش 99 هاوڵاتی به
روداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه 517 هاوڵاتی دیكه‌ش به‌هۆی هه‌مان
روداو برینداربوه، له دهۆك 28 كه‌س كیانیان له‌ده‌ستداوه و 69 برینداریش
هه‌بوه، هه‌روه‌ها له شاری كه‌ركوك 28 كه‌س به روداوی هاتوچۆ گیانیان
له‌ده‌ستداوه و 235 هاوڵاتی دیكه‌ش بریندار بون، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م
رێژه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به روداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه له
شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كاته 246 هاوڵاتی و 1243 بریندار.ناوبراو هۆكاری
ئه‌و روداوانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بونی شۆفێران به
رێنماییه‌كانی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها نه‌بونی رێگاوبانی پێویست.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان: هێنانی دوو فرقه‌ی سه‌ربازی بۆ كه‌ركوك دژی كورده

دكتۆر "مه‌حمود
عوسمان" ڕایگه‌یاند؛ هێنانی دووفرقه‌ی سه‌ربازی سوپای عێراق له ناوه‌ڕاست
و باشوور بۆ كه‌ركوك، دژی پێكهاته‌ی كورده له‌و شاره. دكتۆر "مه‌حمود
عوسمان" سیاسه‌تمه‌داری كورد‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی
فیدراڵ، له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ
(ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) گوتی: هێنانی دوو فرقه‌ی سه‌ربازی له
ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ شاری كه‌ركوك و وه‌ده‌رنانی هێزی كورد،
هه‌وڵێكی زۆر نێگه‌تیڤانه‌یه له دژی كورد له‌و شاره.ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، تائێستا ئه‌و هێزه‌ی له كه‌ركوكه به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی
نه‌بووه و هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناڕه‌زایی لێیان ده‌رنه‌بڕیووه، هه‌ر بۆیه
ئه‌گه‌ر شارێك كێشه‌ی نه‌بێت، پێویست به هه‌نارده‌كردنی هێز ناكات.دكتۆر
مه‌حمود گوتیشی: ئه‌وانه‌ی داوای هاتنی هێزی سه‌ربازی له ناوه‌ڕاست و
باشووری عێراق بۆ شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن، دژی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵن و نایانه‌وێت ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكرێت.له
به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، دكتۆر مه‌حمود له باره‌ی كێشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌ركوك، گوتی: سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ناو شاری
كه‌ركوك نییه، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌یه، بۆیه كشانه‌وه‌یان
باوه‌ڕناكه‌م كاریگه‌ری هه‌بێت، چونكه هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، خۆیان
ئه‌مینه‌تی شاره‌كه ده‌پارێزن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونی هێزی سوپای
ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك باشه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر
ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ، له‌و شاره ڕووبدات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی