&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌شاری سلێمانی ده‌ستی
پێكرد

ئه‌مڕۆ
دووشه‌ممه 22\6 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن،
لیسته‌كانی به‌شداربووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیانكرد به‌هه‌ڵمه‌تی
پڕوپاگه‌نده‌كردنله‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن
ده‌ستی پێكردووه‌و به‌تایبه‌تیش لیستی (گۆڕان) هه‌ڵمه‌ته‌كانی چڕ
كردۆته‌وه‌و له‌زۆربه‌ی كۆڵان‌و شه‌قامه‌كان پۆسته‌ریان هه‌ڵواسیوه‌و
له‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی كۆمپانیای (وشه)وه هه‌ڵمه‌ته‌كانیان
زیاتر كردووه.هه‌روه‌ها لیستی (كوردستانی) كه لیستی هاوبه‌شی
پارتی‌و یه‌كێتییه له‌ماڵپه‌ڕی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه ده‌ستیان
كردووه به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رۆژی 22\6ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی هه‌لمه‌ته‌كانی
هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان كرد‌و له‌رۆژی 23ی مانگی داهاتووش كۆتایی
پێدێت.وا بڕیاره رۆژی 25\7 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌رێم داوا له توركیا ده‌كات هاوكاری
بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك بكات
وه‌زیری ته‌ندروستی له
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه داوای له وڵاتانی
دراوسێ‌و به‌تایبه‌تی توركیا كرد كه هاوكاری بریندارانی دوا
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن، چونكه زۆربه‌یان پێویستیان به چاره‌سه‌ر
هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا.زریان عوسمان، یه‌كشه‌ممه، له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند “داوا له
توركیا‌و وڵاتانی تری دراوسێ ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن له
چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان، چونكه زۆربه‌یان پێویستیان به‌وه هه‌یه
له ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.” لۆرییه‌كی بارهه‌ڵگری
بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م حسه‌ینییه‌ی ره‌سولی ناحیه‌ی تازه (25كم
باشوری كه‌ركوك) له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێژكه‌راندا ته‌قییه‌وه‌و
به‌پێی دوایین ئامار ته‌قینه‌وه‌كه كوژرانی 67 كه‌س‌و برینداربوونی 200
ی دیكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه جگه له وێرانكردنی زیاتر له 50 خانووی
هاوڵاتیان له ناوچه‌كه.وه‌زیری ناوبراو وتیشی “حكومه‌تی هه‌رێم
راسته‌وخۆ له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ده‌رگاری دامه‌زراوه
ته‌ندروستییه‌كانی له‌به‌رده‌م برینداره‌كاندا كردۆته‌وه‌و هاوكاری
ته‌ندروستی پێشكه‌شكردوون، هه‌روه‌ك ئامێره پێویسته‌كانیش بۆ شاری
كه‌ركوك دابینده‌كات.”روونیشیكرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی
تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و دارایی ده‌نێردرێته كه‌ركوك بۆ
ئه‌وه‌ی هاوكاری خێزانی برینداره‌كان بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئیسلامییه‌كانیش ده‌ستور ره‌تده‌كه‌نه‌وه

هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و ره‌شنوسی ده‌ستوره‌ی
ئێستا هه‌یه، ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیانباشه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا
په‌سه‌ند نه‌كرێت.محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی، ده‌ڵێت: "وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی ناڕازین به په‌سه‌ندكردنی
ده‌ستور له 25/7/2009دا ، ئه‌گه‌ر ره‌شنوسه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای
بمێنێته‌وه، هیچ ئه‌ندام و هه‌وادارێكی ئێمه ده‌نگ به‌و ده‌ستوره
نادات".به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره سبه‌ینێ پرۆژه‌یاسایه‌ك كه
په‌یوه‌ندیداره به ده‌ستوره‌وه، له په‌رله‌مان (ماوه‌به‌سه‌رچو)
گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و دواتر "له‌م خوله‌دا په‌سه‌ند بكرێت".هادی
عه‌لی، كارگێڕ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوی ئیسلامی، به (رۆژنامه)ی
راگه‌یاند: ئێمه چه‌ند تێبینییه‌كمان له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم هه‌بوه،
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ده‌ستوره‌دا نابین
به‌و خێراییه، چونكه پێمانوانییه هه‌مو لایه‌نه‌كان پێی
رازیبن.هه‌روه‌ها هادی عه‌لی پێیوابو ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگێكی دیكه‌ش
هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نه‌بێت، هیچ له بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت، چونكه
له‌وكاته‌ی له هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌ت و په‌رله‌مان دروستبوه،
كوردستان ده‌ستوری نییه، ده‌كرێت چه‌ند مانگێكی دیكه دوابخرێت بۆ
ئه‌وه‌ی پشێویی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا دروست نه‌بێت.
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت
په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور دوابخه‌ن، ده‌ڵێت: "پێموایه ده‌نگۆی
په‌سه‌ندنه‌كردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم عاتیفانه‌یه و له‌سه‌ر
داوای لایه‌نێك وروژێنراوه و ده‌ستی له‌پشته‌وه‌یه، چونكه ده‌یه‌وێت
وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بهێنێت، له جیهاندا هیچ ده‌ستورێك
نه‌بوه كه هه‌مو لایه‌ن و خه‌ڵكێك له‌سه‌ری رازی بوبێت".به‌وته‌ی
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه "به‌شێكی
ئه‌ندامانی په‌له‌مانی كوردستانیش ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌یان نه‌دیوه و
نه‌خوێندوه‌ته‌وه، هاوڵاتییان له‌كوێ زانیاریان له‌سه‌ری هه‌یه تا
ده‌نگیشی له‌سه‌ر بده‌ن"
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گه‌رمیان: له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنی به‌نداوێك،
هاوڵاتیانی گوندی گۆبانعه‌ره‌ب خۆپیشاندانیان رێكخست
ئه‌مڕۆ له گوندی (گۆبانعه‌ره‌ب) له نزیك شارۆچكه‌ی كفری،
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و دواتر توندوتیژی
له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و خۆپیشانده‌راندا رویدا.
خۆپیشاندنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك بو له به‌رامبه‌ر دروستبونی
به‌نداوێك كه گوندی گۆبانعه‌ره‌ب كه بۆته هۆی بێئاوبونی ئه‌و
گونده، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردوشدا چه‌ندینجار له لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ڵێنیان پێدراوه كه قه‌ره‌بوی گونده‌كه‌یان
بكرێته‌وه و له ناوچه كشتوكاڵییه‌كان خانویان بۆ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا
هیچ به‌ڵێنێكیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: دانیشتوانی ئه‌و گونده‌ش به چه‌كه‌وه سه‌ر
شاخه‌كه‌یان گرت و لای به‌نداوه‌كه كۆبونه‌وه، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له
هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش‌دا قسه‌یان ده‌كرد، له‌و
كاته‌دا فیشه‌كێك له ده‌ستی پۆلیسێك ده‌رچو، دواتر خه‌ڵكی گونده‌كه
وایانزانی ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌رامبه‌ریان وه‌ستان و ده‌ستیان
كرد به ده‌ستڕێژی گوله، پاش نزیكه‌ی 5 بۆ 6 خوله‌ك ته‌قه‌كردن له
یه‌كتری، خۆشبه‌ختانه هیچ لایه‌نێك بریندار و كوژراویان نه‌بو، دواتر
هه‌ردولا كه له یه‌كتری تێگه‌یشتن كۆتایی به توندوتیژییه‌كه هات
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له نێوان حكومه‌ت وخه‌ڵكی
گونده‌كه به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش سورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
قه‌ره‌بویان بۆ بكرێته‌وه‌و به‌ڵێنی جدییان بدرێتێ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا
نایه‌ڵن ئه‌و به‌نداوه دروست بكرێت، جگه له‌وه‌ش هاوڵاتیان داوا ده‌كه‌ن
كه له‌و كۆمپانیای نه‌وته دابمه‌زرێن كه ماوه‌یه‌كه له نزیك
گونده‌كه‌یان دروستكراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نەوشیروان مستەفا داوا دەکات وێنەى بڵاونەکرێتەوە

ئەمرۆ دووشەممە لەگەڵ دەستپێکردنى هەڵمەتى پروپاگەندەى هەڵبژاردنەکانى
پەرلەمانى کوردستان نەوشیروان مستەفا سەرۆکى لیستى گۆران داوای کرد دەکات
وێنەى بڵاونەکرێتەوە، ئەگەرچى لەهەندێک جێگا وێنەى ناوبراو بەعەموودو
دیوارەکانی شارى سلێمانى دەبینرێت.لەروونکردنەوەیەکیدا کە ئەمرۆ دووشەممە
سایتى سبەى بڵاویکردەوە، نەوشیروان مستەفا سەرۆکى لیستى گۆران
دەڵێت"له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی من
وه‌ک ریکلام بۆ لیستی گۆڕان بڵاو کراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ سوپاسی بێپایانم
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له روی دڵسۆزی و متمانه‌یان به من ئه‌و
کاره‌یان کردوه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه کارێکی دڵخۆشکه‌ر نیه که
جارێکی تر گرنگی به که‌سایه‌تی بدرێتلەرونکردنەوەکەدا نەوشیروان مستەفا
دەڵێت " ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه کارکردنه بۆ گۆڕان و بۆ
سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان، بۆیه دڵنیای هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان
ده‌که‌مه‌وه که ئه‌و وێنانه لای ئێمه‌وه چاپ نه‌کراون، ئه‌وه‌ی ئێمه
مه‌به‌ستمانه بانگه‌شه‌یه بۆ لیسته‌که و به‌رنامه‌که‌ی، به داوای
لێبوردنه‌وه داواکارم له هه‌مو لایه‌ک که وێنه‌ی من بڵاو نه‌که‌نه‌وه،
له‌بری ئه‌وه کار بکه‌ن بۆ شیکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی گۆڕان و
کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌و لیسته
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی