&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تانیا ته‌ڵعه‌ت: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت بارودۆخی كه‌ركوك بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه
تانیا ته‌ڵعه‌ت په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان رایگه‌یاند: "كورده‌كان هه‌ست به مه‌ترسی زۆر ده‌كه‌ن له
ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان هیچ
مه‌ترسییه‌كیان نیه".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ (ئیبا)، تانیا
ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن له
ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بارودۆخی شاری كه‌ركوك بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بقۆزنه‌وه".
وتیشی: "هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ پشتیوانی له لایه‌نێكی
دیاریكراو له كه‌ركوك ده‌كه‌ن له دژی لایه‌نه‌كانی دیكه و جگه
له‌وه‌ش هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له ناوخۆی عێراق موزایه‌ده‌ی سیاسی
به كه‌ركوكه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئاڵۆزبونی ره‌وشی
شاره‌كه".
له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی یونامیشه‌وه، تانیا رونیكرده‌وه "راپۆرته‌كه
چه‌ند پێشنیازێكی له‌خۆگرتوه‌و هه‌ندێك چاره‌سه‌ری خستوه‌ته‌ڕو. به‌شێك
له‌و پێشنیازانه دژ به‌یه‌كن‌و شتێكی نوێی له‌خۆنه‌گرتوه".
دوپاتیشیكرده‌وه، كه چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ته‌نیا له‌ڕێی
رێككه‌وتنی پێكهاته‌ی شاره‌كه‌وه خۆی ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌وته‌ی
ژنه په‌رله‌مانتاره‌كه له‌هه‌مو كه‌سێك زیاتر ئاگاداری كێشه‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كوردێك به‌توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری
له‌كۆنفرانسێكی جیهانیدا ده‌كات

مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی
به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر "گڵ"ی كوردستان به‌شداری
له‌كۆنفرانسی گڵی جیهانیدا كرد كه له‌ڕۆژانی (14 تا 20)ی ئه‌م مانگه
له شاری (كه‌ستالینیتا مارینا)ی ئیتاڵیا سازكرا.
به‌ختیار كه‌مال عه‌زیز له‌دایكبووی ساڵی 1970 مامۆستای به‌شی كیمیای
كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانییه، ماسته‌ری هه‌یه له‌كیمیای
فیزیاویداو خوێندكاری دكتۆرایه له (Clay
Chemistry).
به‌ختیار له ئیتاڵیاوه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌سایتی
ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئه‌و كۆنفرانسه، كۆنفرانسی چوارده‌هه‌می گڵی
جیهانی بوو (XIV - ICC)
(International Clay Conference – 14
) كه نزیكه‌ی 600 توێژینه‌وه به‌شداری تیادا كردبوو، منیش وه‌ك كوردێك
ته‌نها خۆم له‌عێراقه‌وه به‌شداریم كردبوو".به‌ختیار كه‌مال ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا "توێژینه‌وه‌كه‌ی من له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ند جۆره گڵێكی
هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ پاكردنه‌وه‌ی ڕۆنی ئوتومبێلی به‌كارهێنراو،
پاشان پاككردنه‌وه‌ی گڵه‌كه به‌ڕێگه‌ی كیمیایی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شاندێکی حزبی ده‌عوه
گه‌یشته هه‌ولێر، کۆتایی ئه‌م مانگه مالکی و بارزانی کۆده‌بنه‌وه

له‌درێژه‌ی
هه‌وڵه‌کانی زه‌مینه‌سازی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی
عیراق، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێسه هه‌ڵواسراوه‌کانی
نێوان به‌غداو هه‌ولێر، شاندێکی باڵای حزبی ده‌عوه
ئێواره‌ی شه‌ممه گه‌یشتووه‌ته شاری هه‌ولێرو بریاره زنجیره‌یه‌ک
کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمدا
بکه‌ن و چاویان به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم
بکه‌وێت.
سه‌رچاوه‌که ئاشکرایکرد: شانده‌که‌ی حزبی
ده‌عوه به‌سه‌رۆکایه‌تی
حه‌سه‌ن سنه‌ید په‌رله‌مانتاری لیستی ئیئتیلاف و نزیک له مالکی،
گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێرو چاوه‌ڕوانده‌کرێت زه‌مینه
خۆشبکرێت بۆ دیداری چاوه‌ڕوانکراوی نێوان بارزانی و
مالکی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکراشی کرد:
چاوه‌ڕوانده‌کرێت له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا
نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق
به‌سه‌ردانێک بگاته شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق، دوای چه‌ند
مانگێک دابڕان و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ بارزانی
کۆببێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی له سلێمانی كرایه‌وه
به‌بڕی زیاتر
له 8 ملیون دۆلار ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی له سلێمانی كرایه‌وه.
به ئاماده‌بوونی دكتۆر زریان عوسمان وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و لوسی تاملين به‌رپرسى تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
هه‌رێمی و ژماره‌یه‌ك له پزیشك و كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و
دانیشتوانی گه‌ره‌كی رۆژهه‌لاتی سلێمانی، ناوه‌ندی ته‌ندروستی
رۆژهه‌ڵات كرایه‌وه. ناوه‌نده‌كه به هاوبه‌شی له لایه‌ن تیمی
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی باكوور و پارێزگای سلێمانی به‌بڕی
(8)ملیون‌و (700) هه‌زار دولار دروستكراوه‌و به‌شه‌كانی تیشك، تاقیگه‌و
ده‌رمانخانه و كوتانی له‌خۆ گرتووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌مال میراوده‌لی: ئه‌وپه‌ڕی ناعه‌داله‌تی‌و نایه‌كسانی هه‌یه
له‌ره‌خسانی هه‌لی یه‌كسان بۆ پاڵێوراوه‌كان

یه‌كێك له‌پاڵێوراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند:
له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هیچ هه‌لێكی یه‌كسان له‌نێوان
پاڵێوراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه.كه‌مال میراوده‌لی
پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سبه‌ی وت: "هیچ هه‌لێكی یه‌كسان
له‌نێوان پاڵێوراوه‌كاندا نییه‌و ئه‌و په‌ڕی ناعه‌داله‌تی‌و نایه‌كسانی
هه‌یه له‌كاتێكدا پاڵێوراو هه‌یه داهاتێكی زۆر حكومه‌تی
له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام من هه‌مو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه هه‌مه 50هه‌زار
دۆلاره".وتیشی: "ته‌نانه‌ت له روی ئه‌و ماوه‌یه‌یشی بۆ
خۆئاماده‌كردنی پاڵێوراوه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و كردنه‌وه‌ی
نوسینگه دیاریكراوه، ناعه‌داله‌تی تێدایه‌و جیاوازیی نێوان زه‌مین‌و
ئاسمان له‌نێوان پاڵێوراوه‌كاندا هه‌یه به‌ڵام ویستی میلله‌ت له‌سه‌رو
هه‌موشتێكه‌وه‌یه".رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردون كۆمسیۆنی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی
هه‌رێمی راگه‌یاند‌و ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستیپێكرد.به‌مه‌به‌ستی
ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ پاڵیۆراوه‌كان، پێشتر لیستی گۆڕان
داوایكردبو ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مو لیست‌و قه‌واره‌كان بڕه‌خسێنرێت‌و
رێگه‌نه‌درێت به‌به‌كارهێنانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی
هیچ لیست‌و قه‌واره‌یه‌كدا.شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی لیستی گۆڕان به‌سبه‌ی
راگه‌یاند: "له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی لیست‌و قه‌واره به‌شداربوه‌کانی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، لیستی گۆڕان
داوایكردوه ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مو لیسته‌كان بڕه‌خسێنرێت‌و
رێگه‌نه‌درێت هیچ لیستێك پۆست‌و داموده‌زگا‌و بینای حكومه‌ت بۆ
بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆی به‌كاربهێنێت".
وتیشی: "داوامانكردوه، رێگه‌نه‌درێت پاره‌ی حكومه‌ت به‌كاربهێنرێت بۆ
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ كڕینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران".
میراوده‌لی رونیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر به‌سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت،
كارده‌كات بۆ هێنانه كایه‌ی سیستمێكی په‌رله‌مانی به‌هێز، به‌جۆرێك
په‌رله‌مان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی میله‌ت بێت نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی
لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كاربكات".وتیشی: " من دژی ئه‌وه‌م كه سه‌رۆكی
په‌رله‌مان كۆنترۆڵ بكات‌و باوه‌ڕم به‌سیستمی سه‌رۆكایه‌تی نییه". رۆژی
25ی مانگی ته‌موزی داهاتو، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم
به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و 20 قه‌واره‌و 5 هاوپه‌یمانێتی به‌شداری
ده‌كه‌ن‌و پێنج پاڵێوراویش بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد
هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو
ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
زانا عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی لیستی (پێشكه‌وتن) به ئاژانسی (ئه‌سوات
ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ له ناو شاری سلێمانی ده‌ستمانكرد
به‌هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده بۆ كاندیدی لیسته‌كه‌مان دكتۆر هه‌ڵۆ ئیبراهم
ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.”
له‌كاتێكدا تیمه‌كانی لیستی (پێشكه‌وتن) ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ری
كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له شوێنه‌كانی
گشتییه‌كانی سلێمانی هه‌ڵواسیوه، هێشتا پۆسته‌ری هیچ كاندیدێكی دیكه
له شه‌قام و دیواره‌كانی شاردا به‌رچاو ناكه‌وێت.
زانا وتیشی “له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه له هه‌ندێك له شاروشارۆچكه‌كانی
پارێزگای سلێمانی ده‌ستمانكردووه به‌هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر، به‌ڵام
ژماره‌یه‌ك له‌پۆسته‌ره‌كانمان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه
لێكراونه‌ته‌وه‌و دڕێنراون.”
وته‌بێژه‌كه‌ی لیستی پێشكه‌وتن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “تا ئێستا
پڕوپاگه‌نده‌مان بۆ لیسته‌كه‌مان نه‌كردووه چونكه بڕیاره له رۆژی
دووشه‌ممه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات.”
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵباردنه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی
رابردوو(18/6) ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكی هه‌رێمی راگه‌یاند‌و ئه‌مڕۆش فه‌ره‌ج حه‌یدره‌ی سه‌رۆكی
كۆمیسیۆن رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مان رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو(22/6) ده‌ست پێده‌كات.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم له 25ی
ته‌موزی داهاتوودا به به‌شداریی 24 قه‌واره‌ی سیاسی‌و پێنج پاڵێوراوی
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئاواره‌كانی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له یارمه‌تییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
بێبه‌شبون

زیانلێكه‌وتوانی بۆردومانی بناری قه‌ندیل له‌سنوری ناحیه‌ی
سه‌نگه‌سه‌ر له‌یارمه‌تییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێبه‌شده‌بن.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بڕی یه‌ك
ملیۆن دیناری وه‌ك یارمه‌تی به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی بۆردومانی ئێران
وتوركیا له سنوری قه‌زای چۆمان و سیده‌كان و رواندز دابه‌شكرد،
گونده‌كانی بناری قه‌ندیل سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌و یارمه‌تیه
بێبه‌شبون و زیانلێكه‌وتوانیش یه‌كه‌ی ئیداری ناوچه‌كه به‌كه‌مته‌رخه‌م
ده‌زانن.ه‌مباره‌یه‌وه هاوڵاتیه‌كی بناری قه‌ندیل به سبه‌ی راگه‌یاند"
دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار كۆمه‌ك
ده‌كرێین به‌هۆی زیانی تۆپبارانی ئێران و بۆردومانی توركیا بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته ناوی خۆمان تۆماركرد، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می یه‌كه‌ی
ئیداری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌دره‌نگ تۆماركردنی ناوی زیانلێكه‌وتوان
سودمه‌ند نه‌بوین له‌و بڕه یارمه‌تییه، كه‌چی هه‌موو شوێنه‌كانی تر
سودمه‌ند بوین". وتیشی:" داواكارین له حكومه‌ت پاره‌كه‌مان بۆ
بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه زیانێكی زۆری مادی به‌گوندنشینه‌كان كه‌وتوه".
جێی ئاماژه‌یه، وه‌زاره‌تی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌بیانوی
دره‌نگ گه‌یشتنی ناوی زیانلێكه‌وتوان له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ئیداره‌ی
سه‌نگه‌سه‌ر و په‌سندنه‌كردنی بودجه ساڵی 2009 ده‌ڵێت: "ئه‌و بڕه
یارمه‌تییه سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری نه‌گرتوه‌ته‌وه".به‌پێی
ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له 200 خێزان به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه
له‌سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئاواره‌ی شوێنه ئارامه‌كان بوین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی