&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رۆژی دوشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌ستپێده‌كات
بڕیاره رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو واته 22/6ی ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌تی
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێبكات و تاوه‌كو
23ی مانگی داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت.كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه 22\6 یه‌كه‌م رۆژی
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كانی كوردستانه بۆ
هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان.له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
ئاشكرایكرد: رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو 22\6 یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن بۆ لیست و قه‌واره سیاسییه‌كانی به‌شداربو له‌هه‌ڵبژاردنی
داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.له كۆنگره
رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد:ده‌بێت سه‌رجه‌م
قه‌واره سیاسییه‌كان له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا پابه‌ندبن به‌و
رێسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه بۆیان دانراوه.جێی ئاماژه‌یه
له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بڕیاره 25ی
مانگی داهاتو ئه‌نجام بدرێت، 20 قه‌واره‌ی سیاسی و 5 هاوپه‌یمانێتی
كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌مان رۆژدا
ئه‌نجام بدرێت كه 5 پاڵیۆراو كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته
ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن
تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن
بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تاڵه‌بانی
له‌به‌غداده‌وه گه‌یشته‌وه سلێمانی.راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان بڵاویكرده‌وه كه تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19\6 له‌شاری به‌غداده‌وه گه‌یشته‌وه
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، كۆسره‌ت
ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵح‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی
پێشوازی لێكرا.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌یه‌كێتی نیشتمانی
رایگه‌یاند "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هاتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی خۆئاماده‌كردنه
بۆ هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی
كوردستان".دوێنێش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، حاكم سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم به‌سایتی ئاوێنه‌ی
راگه‌یاند "له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌وه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن
ده‌ستپێده‌كات"، بێ ئه‌وه‌ی رۆژه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات.وا بڕیاره 25\7
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان‌و سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم
به‌ڕێوه بچێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازی توند له نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه
رویدا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی كرێكارانی كوردستان ئاشكرایكرد: دوێنێ
(هه‌ینی)، سوپای توركیا زنجیره‌یه‌ك هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنكه و
باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شیرناخ و جۆله‌مێرگ و ده‌رسیم
ئه‌نجامداوه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری توند له نێوان هه‌ردولادا
رویانداوه و تاوه‌كو ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامییان
هه‌بوه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه سه‌ر به نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی په‌كه‌كه
بو له لێدوانێكویدا بۆ ئاژانسی (ئاكی)ی ئیتالی رایگه‌یاند: له‌و
روبه‌ڕوبونه‌وه سه‌ربازییانه‌ی دوێنێدا 3 سه‌ربازی تورك كوژراون و
هه‌روه‌ها گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌ش كوژراوه كه به‌ره‌گه‌ز كوردی
سوریایه و ناوی ره‌فعه‌ت عه‌دنانه.سه‌رچاوه‌كه وتیشی: سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه په‌كه‌كه له‌سه‌ر بڕیاری موراد قه‌ره‌یلان
ده‌ستپێشخه‌ری كردوه و ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌ی راگه‌یه‌ندوه له
پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه
سه‌ربازییه‌كانی دژ به په‌كه‌كه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ئێواره‌ی
دوێنێ له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا ئاسمانی
هه‌رێمی كوردستانیان له ناوچه‌ی قه‌ندیل به‌زاندوه به‌بێ ئه‌وه‌ی
بۆردومانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه سوپای توركیا به‌رده‌وام ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان بۆردومان ده‌كات به بیانوی لێدانی بنكه و باره‌گاكانی
په‌كه‌كه و له ماوه‌ی رابردوشدا هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی توركیا و عێراق
یاداشتێكیان ئیمزا كرد له‌باره‌ی رێككه‌وتنێك بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌بواری
ئه‌منی و رێگانه‌دان به په‌كه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی له ناو خاكی
هه‌رێمی كوردستان دژ به توركیا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌فدێك له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك پێكدێت
سه‌ردانی توركیا ده‌كات
بڕیاره به‌م
نزیكانه نوێنه‌ری پێكهاته جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك سه‌ردانی توركیا
بكه‌ن و چه‌ندین دیدار و كۆبونه‌وه‌ش سازبكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئاوات حسێن ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك ئاشكرای
كرد: وه‌فدێك كه له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك پێكدێت به‌م
نزیكانه سه‌ردانی توركیا ده‌كات.راشیگه‌یاند: وه‌فده‌كه له‌سه‌ر
بانگهێشتی ره‌سمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام
ده‌دات، وه‌فده‌كه‌ش پێكهاتوه له 12 كه‌س كه چواریان سه‌ر به لیستی
برایه‌تی و سیانیان سه‌ر به گردبونه‌وه‌ی كۆماری و سێ نوێنه‌ری
به‌ره‌ی توركمانی و ڕزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕێكخه‌ری
سه‌ردانه‌كه.به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به
واده‌ی سه‌ردانه‌كه نه‌كرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له رووداوێكی هاتووچۆدا چوار كه‌س برینداربوون
له رێگای نێوان شاری (هه‌ولێر
– كه‌ركووك) به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل چوار كه‌س برینداربوون.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی
به‌ده‌ست(ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) گه‌یشتووه:دوێنێ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری
به‌رازیلی و مارسیدس لێكیاندا، له ئه‌نجامدا چوار له‌سه‌ر نشینانی به
ناوی(م-ن،ك-ن،ز- س،ی-ش)به شێوه‌ی جیا جیا برینداربوون،دواتر پۆلیس
قوربانیه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كردووه.هه‌روه‌ها پۆلیس په‌راوی بۆ
لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هیوا میرزا: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رپرسیاره له‌دیاری نه‌كردن و
دوا خستنی یاسای بودجه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان

هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر لیستی
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به سبه‌ی راگه‌یاند: بودجه‌ی حیزبه‌كان و
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تا ئێستا له لایه‌ن په‌رله‌مان و
حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاسایه‌ك رێك نه‌خراوه له كاتێكدا كه ده‌بوایه
به‌هیچ جۆرێك خه‌مساردی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌كرایه، چونكه رێكخستن و
دیاریكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان و رێكخراو و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له‌راستیدا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ئیداری و سه‌ره‌تایه‌كه له
ده‌سپێكی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه له به‌رامبه‌ر هه‌مو حیزب و
لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی
په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا هیچ
شه‌فافیه‌تێك له مه‌سه‌له‌ی بودجه‌دا نه‌بوه و به شێوه‌یه‌كی
دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش نه‌كراوه، چونكه ده‌بینرێت حیزبی وا هه‌یه 9
ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا حیزب و لایه‌نی تر
ده‌بینرێت كه یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌یه كه‌چی له پێدانی
بودجه‌دا هیچ جیاوازیه‌ك نه‌كراوه و نابینرێت له‌نێوانیاندا، كه ئه‌مه‌ش
بۆخۆی جۆرێكه له جیاوازیكردن و ناهه‌قی و نادادپه‌روه‌ری.
هیوا میرزا وتیشی: ئێمه كه ژماره‌مان 57 په‌رله‌مانتاره، له ماوه‌ی
رابردودا دوجار پرۆژه یاسایه‌كمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
كرد بۆ دیاری كردن و رێكخستنی بودجه‌ی حیزب و رێكخراوه‌كان و
چه‌ندینجاریش ئێمه جه‌ختمان له‌و بابه‌ته كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به چه‌ند بیانویه‌ك ئه‌و
بابه‌ته‌یان دواخستوه و تائێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كاری
له‌سه‌ر نه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چل به‌نكی ئه‌مه‌ریكی هه‌ره‌سیان هێناوه
به كاریگه‌ری كێشه‌ی دارایی
جیهان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 40 به‌نكی ئه‌مه‌ریكی
به‌ته‌واوی هه‌ره‌سیان هێناوه. تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، هه‌رسێ
به‌نكی "نۆرز كارۆلینا و كنساس و جۆرجیا" چوونه‌ته ریزی ئه‌و بانكانه‌ی
كه هه‌ره‌سهێنانی خۆیان راگه‌یاندبوو.به‌كاریگه‌ری هه‌ره‌سی ئه‌م سێ
به‌نكه‌ش، ده‌بێت "دامه‌زراوه‌ی فیدراڵی بۆ گره‌نتی سپارده‌كان" 171 ملیۆن
دۆلار بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان بكات، به‌وه‌ش له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌و
دامه‌زراوه فیدراڵیه 10.85ملیار دۆلاری بۆ سپارده‌ی بانكه داڕماوه‌كان
خه‌رجكردوه، له كاتێكدا له هه‌موو ساڵی 2008دا 17.6 ملیاری دۆلاری له‌و
بواره‌دا خه‌رجكردوه
به‌مه‌ش ته‌نها له‌ماوه‌ی
ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی رابروودا 40 بانك هه‌ره‌سیان هێناوه له كاتێكدا ساڵی
پار 25 بانك به‌و ده‌رده‌چوون.له‌لای خۆیه‌وه "دامه‌زراوه‌ی فیدراڵی بۆ
گره‌نتی سپارده‌كان" پێشبینی خۆی به‌وه راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی 5 ساڵی
رابردوودا و به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌نكه‌كانه‌وه 70 ملیار دۆلار زیانیان به‌ر
بكه‌وێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی