&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
کامپی مه‌خمور داناخرێت
قائیمقامی قه‌زای مه‌خمور
رایگه‌یاند، هیچ بڕیارێک نییه کامپی مه‌خمور دابخرێت و دانیشتووانه‌که‌ی
به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی تورکیا بکرێنه‌وه.میدیاکانی تورکیا بڵاویان
کرده‌وه که دانیشتووانی کامپی مه‌خمور به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی تورکیا
ده‌کرێنه‌وه. میدیاکان ئاماژه‌یان به‌وه داوه که
سه‌رۆک
وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان به
ڕێگای به‌رپرسیاری تورکی بۆ
کاروباری
PKK ئه‌دیب
باسر، داوای له به‌رپرسیاری ئه‌مریکی بۆ کاروباری
PKK جۆزێف
ڕالستۆن کردووه که
که‌مپی مه‌خمور دابخرێت و
ئه‌و که‌مپه‌ی به باره‌گایه‌کی
PKK
له‌قه‌ڵه‌م داوه.قائیمقامی
قه‌زای مه‌خمور، بارزان سه‌ید کاکه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخستنه‌وه که
باس له‌وه ده‌که‌ن ئاواره‌کانی کامپی مه‌خمور به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی
تورکیا بکرێنه‌وه.بارزان سه‌ید کاکه به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی وا بڵاوده‌کرێنه‌وه دانیشتووانی کامپی مه‌خمور به‌زۆره‌ملێ
ره‌وانه‌ی تورکیا بکرێنه‌وه راست نین و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێکیان نییه."کامپی
مه‌خمور دانیشتووانه‌که‌ی زۆربه‌یان خه‌ڵکی کوردستانی بنده‌ستی تورکیا و
به‌شێکیشیان خه‌ڵکی کوردستانی بنده‌ستی سوریان. له ساڵی 1998 ه‌وه له‌وێ
نیشته‌جێن و له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێڕاقیی و هه‌رێمه‌وه به په‌ناهه‌نده
قبوڵکراون. بارزان سه‌ید کاکه روونیشیکرده‌وه لیژنه‌یه‌کی سێ قۆڵی
داندراوه و سه‌ردانی کامپه‌که ده‌که‌ن و هه‌وڵه‌کانی خۆیان
چڕده‌که‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشانه‌ی رووبه‌ڕووی دانیشتووانی
کامپه‌که ده‌بنه‌وه. گوتیشی "به‌پێی یاساکانی عێڕاق و هه‌رێمی
کوردستانیش، به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ که‌سێک به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی
وڵاته‌که‌ی ناکرێته‌وه."کامپی مه‌خمور به گوێره‌ی ستانده‌ره‌کانی
UNHCR
یه‌که‌مین کامپه که
دانیشتوانه‌که‌ی سیسته‌مێکی
ئیداریی دیموکراسیی تێدا په‌یڕه‌وده‌کرێت و
ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی بۆ
شاره‌وانی هه‌یه.ئۆجه‌لان
له دانیشتنێکی پێشووتریدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی، داوای کرد که‌مپی
مه‌خمور بپارێزرێت له مه‌ترسییه‌کانی هێرشی
میلشیاتی عه‌ره‌بیی و داواشی
کرد له‌و بواره‌دا، بارزانی و تاڵه‌بانی رۆڵ
ببینن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خالید شوانی: ته‌نها 20%ی هێزه‌كان له كه‌ركوك كوردن و پێویسته
سیاسییه‌كان ده‌ست له‌كاروباری سه‌ربازی وه‌رنه‌ده‌ن

خالید شوانی په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
رایگه‌یاند: ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی كه له ئێستادا له پارێزگای
كه‌ركوك جێگیر كراون، زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن و ته‌نها رێژه‌ی 20%ی ئه‌و
هێزانه كوردن و ئه‌و زانیارییانه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه
ته‌ئكیدیی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی
رۆژنامه‌وانیی عێراقییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌و، خالید شوانی رایگه‌یاندوه
كه پێویسته هێزه عێراقیه‌كان دور له ئه‌جێندای سیاسی ئه‌ركه‌كانی
خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌روه‌ها حیزبه سیاسییه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان
نیه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن و ته‌نها
سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی پسپۆڕانی سه‌ربازی ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرته
ئه‌ستۆ.
شوانی ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه كه بارودۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك تا
راده‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیر بوه و به‌م دواییانه كرده‌وه توندوتیژییه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رویان له كه‌می كردوه.شوانی ئه‌وه‌شی وت: ئه‌و
مه‌ترسییانه‌ی كه له ئێستادا باس ده‌كرێن سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرسانی
توندوتیژی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دوای كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هیچ پاساوێكیان نییه و ته‌نها هه‌وڵێكن بۆ
ئاڵۆزكردنی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو ئاسمانی هه‌رێم
ده‌به‌زێنن و به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیل ده‌سورێنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به‌كوردستان نیوزی ڕاگه‌یاند " كاتژمێر
پێنجی
به‌ره
به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو ئاسمانی هه‌رێمی
كوردستانیان به‌زاندووه تائێستاش به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیلدا
ده‌سورێنه‌وه.سه‌رچاوه
وتیشی " تائێستا هیچ ناوچه‌یه‌كیان بۆردومان
نه‌كردووه شایانی ووتنه ئه‌م سنوربه‌زاندنه له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌مڕۆ
نۆزده ڕۆژ
تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی بێچالاكیبوونی گه‌ریلاكانی
په‌كه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش بردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد.
به‌لاَم تا
ئێستا
حكومه‌تی توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكی ئیجابی له‌وباره‌یه‌وه
ڕانه‌گه‌یاندوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دیاله: به‌هۆی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه، 16 هاوڵاتی برینداربون و
هێزه ئه‌منییه‌كانیش 6 داواكرایان ده‌ستگیر كرد
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له پارێزگای دیاله برینداربونی 16
كه‌سی لێكه‌وته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیسیش 6 داواكراویان ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای دیاله به ئاژانسی هه‌واڵی
(شینخوا)ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه)، بۆمبێكی
چێنراو به كاروانی هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د سامر زرگۆشی به‌رپرسی ئیداره‌ی
ناوخۆی ناحیه‌ی سه‌عدیه‌دا ته‌قیه‌وه و بوه هۆی برینداربونی خۆی و
پێنج له پاسه‌وانه‌كانی و 3 هاوڵاتی دیكه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها
زیانێكی مادی زۆریش به‌ر كاروانی ئوتومبیله‌كانی ناوبراو كه‌وت.
هاوكات ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه‌ی چێنراو له نزیك ئوتومبیلی
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق له پارێزگای دیاله، برینداربونی ئه‌و
ئه‌فسه‌ره و دو له منداڵه‌كانی لێكهوتهوهسهرچاوهیه
وتیشی: له ناحیه‌ی میقدادیه‌ش دو ئه‌ندامی سوپای عێراق به‌هۆی
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه بریندار بون، جگه له‌وه‌ش دو هاوڵاتی
دیكه‌ی مه‌ده‌نی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له یه‌كێك له
گونده‌كانی خۆرهه‌لاتی به‌عقوبه بریندار بون.له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ
هێزێكی هاوبه‌شی عێراقی-ئه‌مه‌ریكی 6 داواكراویان له پارێزگای دیاله
ده‌ستگیر كرد
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێشلكاری ناو زیندانه‌كان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش
پێكهێنرا

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق
رایگه‌یاند، به هاوكاری لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،
حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاری مافه‌كانی
مرۆڤ له زیندانه‌كاندا. له به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی
عێراق "عه‌لی ده‌باغ" رایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه پێكدێت له نوێنه‌ری
نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی به‌رگری و
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داد و كار و مافی مرۆڤ
وتیشی: ئه‌و لیژنه
لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاری و سه‌رپێچیه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها رێ و
شوێنه‌كانی رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ توندوتۆڵ‌تر ده‌كات.عه‌لی ده‌باغ
ئه‌وه‌شی دركاند، حكومه‌ت رێگه به هیچ كه‌سێك نادات رێگری و كۆسپ
له‌به‌رده‌م كاری یاسادا دروست بكات.جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه دوای ئه‌وه هات
كه ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری دژی مافه‌كانی مرۆڤ له زیندانه‌كانی عێراق
بڵاوكرانه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای دواخستنی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور
ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
كرد، په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور دوابخرێت بۆ خولی داهاتوی په‌رله‌مان.
دوێنێ له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داوایان له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم
كرد رێگه‌نه‌دات ره‌شنوسی ده‌ستور له‌لایه‌ن ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستاوه
په‌سه‌ندبكرێت‌و دواتر له رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، خه‌ڵكی
كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیشدا، دانا
ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: "ده‌ستورێكی كرچ‌و
كاڵمان ناوێت".ئاشكراشیكرد كه له‌كۆی 35 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه،
32ئه‌ندامیان له‌گه‌ڵ داوای دواخستنی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوردابون‌و سێ
ئه‌ندامه‌كه‌ی تریش ده‌نگیان نه‌داوه.له‌كاتێكدا ماوه‌ی یاسایی له
رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌وه ته‌واوبوه، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێت
گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوره‌وه بكات بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.به‌ڕای
چاودێران، ئه‌م كاره‌ی په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچو له‌به‌رئه‌وه‌یه
هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی‌و یه‌كێتی) له‌و بڕوایه‌دان
له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ناتوانن په‌رله‌مان وه‌كو ئێستا قۆرخ بكه‌ن‌و
ده‌ستور به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند بكه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوای سوتانی بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ترسی ئه‌وه هه‌یه وه‌زاره‌تی
نه‌وتیش بسوتێت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاگرێكی
گه‌وره باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی گرته‌وه، سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، لایه‌نێك بۆ
شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌ستی له ئاگره‌كه‌دا هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه "سه‌باح ئه‌لساعدی" به رادیۆ سه‌وای راگه‌یاند، ئه‌و
ئاگره له به‌شی مۆڵه‌ت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێنانی ده‌رمان
كه‌وتۆته‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌نیشانه‌ی پرسیاره
وتیشی: ئێمه هۆشیاریمان
دابوو له‌مه‌ڕ زنجیره‌یه‌ك ئاگر كه باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان
ده‌گرێته‌وه، بۆیه داوا له وه‌زارته‌كانی دیكه ده‌كه‌ین ئه‌و دۆسیانه‌ی
تایبه‌تن به گرێبه‌ست و دیكۆمێنته‌كان به‌باشی بیانپارێزن.له‌به‌شێكی
دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئه‌وه‌ی دركاند كه ئه‌و
له‌وه ده‌ترسێت ئاگر له بینای وه‌زاره‌تی نه‌وتیش به‌رببێت چونكه
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زای پارله‌مان و پسپۆڕان تا ئێستا شه‌هرستانی سوره له‌سه‌ر
رایی كردنی مۆڵه‌تی كۆمپانیا بیانیه‌كان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی