&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌وه‌فدێكی ئه‌ڵمانی كرد
كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له وه‌فدێكی
ئه‌ڵمانی كه‌پێكهاتبوو له‌د.ئینگۆ ڕیكی سه‌رۆكی ده‌سته له دادگه‌ی
دۆسلدرۆف و ڕێنهارد دویكه‌ر پارێزه‌ری به‌رگری له‌ئه‌ڵمانیا.
له‌دیدارێكدا
وه‌فدی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان
ڕوونكرده‌وه كه‌چه‌ندین سیمیناری زانستی و دادپه‌روه‌رییان له‌هه‌رێمی
كوردستان
ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ك خۆشحاڵی خۆشیان به‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه
ده‌ربڕی كه له
زۆر
ڕووه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ته‌دی، ئاماده‌یی خۆشیان نیشاندا بۆ
هاوكاریكردنی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستاندا. له‌بواری
كانزاكان و
نه‌وتیش پسپۆڕی یاساییان له‌گه‌ڵدا بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری
سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان ده‌ربڕی و
ئه‌ڵمانیای
به‌وڵاتێكی گرنگ پێشانداو ئومێدی خواست كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و
وه‌زاره‌تی
داد
بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دابێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌وكاته‌وه‌ی ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاندوه، 36 گه‌ریلای
په‌كه‌كه كوژراون

كاتێكدا بۆ دوه‌م جار موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كونسه‌ی رێبه‌ری
كۆماجڤاكێن كوردستان ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌ی درێژكرده‌وه، توركیا
به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی
په‌كه‌كه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی لایه‌نه ئاشتی خوازه‌كانی ناو
توركیا له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ده‌ته‌په.له به‌یاننامه‌یه‌كدا
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان ناوی
گه‌ریلایه‌كی تری بڵاوكرده‌وه كه كوژراوه له وه‌رزی بێچالاكیبونی
گه‌ریلادا.له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی
كونسه‌ی رێڤه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان (موراد قه‌ره‌یلان) تاكلایه‌نه
بڕیاری راگرتنی چالاكیه‌كانی گه‌ریلای داوه، بۆ جاری دوه‌م ئه‌م
ئاگربه‌سته درێژكراوه ئاگربه‌ستی یه‌كه‌م ته‌نیا له‌ماوه‌ی 70 رۆژدا
نزیكه‌ی 35 گه‌ریلای ئێمه گیانیان له‌ده‌ستدا، به گیانله‌ده‌ستدانی
ئه‌م گه‌ریلایه‌ش ژماره‌یان ده‌بێته 36 گه‌ریلا، كه ئێمه به‌گه‌ریلای
ئاشتیان ناوده‌به‌ین.له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتوه: مه‌همه‌ت سۆگوت
له دایكبوی 1977 له‌ساڵی 1991 به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا بوه 36مین
گه‌ریلایه كه له‌لایه‌ن توركیاوه له‌كاتی ئاگربه‌ستدا
كوژراوه.هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه: له به‌رامبه‌ردا
په‌كه‌كه سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی كه توركیا به‌رده‌وامه له
هێرشكردن، به‌ڵام ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه ئێمه پابه‌ندین به‌ئاگربه‌ست،
به‌ڵام له‌كاتی هێرشكردندا مافی پاراستنی ره‌وا به‌كارده‌هێنین ئه‌وه‌ش
مافێكی یاساییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك....ده تیرۆریست ده‌ستگیركران
. ئه‌مڕۆ پۆلیسی قه‌زاو
ناحیه‌كانی كه‌ركوك به هاوكاری سوپای عێراق و هێزی فره‌ره‌گه‌زكان له
میانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا 10 تیرۆریستییان ده‌ستگیركرد.
كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به
هاوكاری هێزێكی سوپای عێراق و هێزی فره‌ره‌گه‌زه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك،
پرۆسه‌یه‌كی گه‌ران و پشكنینیان له گوندی قه‌ره‌ته‌په سه‌ربه ناحیه‌ی
یایچی (باشووری خۆرئاوای كه‌ركوك) ئه‌نجامدا و له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 10
تیرۆریستی داواكراو سه‌ر به گروپی نه‌قشبه‌ندی ده‌ستگیركران و هه‌روه‌ها
ده‌ست به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پۆلیسی دانیمارك په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان
ده‌ستگیر ده‌كات
دوای
ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌ته‌كانی دانیمارك‌و عێراق بۆ
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی، پۆلیس ده‌ستیكردووه
به‌ده‌ستگیركردنی په‌نابه‌ره‌كان.له هه‌ڵمه‌تێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا سه‌ر
له به‌یانی ئه‌مڕۆ 17/6 پۆلیسی دانیمارک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ئه‌و
که‌نیسه‌یه‌ی ژماره‌یه‌ک عیراقی كه (زۆربه‌یان کوردن) مانیان تیاگرتووه
دژ به‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان حکومه‌تی دانیمارک‌و عێراق سه‌باره‌ت
به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان‌و پێنج له‌و په‌نابه‌رانه‌یان ده‌ستگیر
كردووه‌و ئێستا له‌زینداندان تا کاتی ئاماده‌کردنی ڕێوڕه‌سمی
به‌ڕێکردنه‌وه‌یان بۆ عێراق.له‌مباره‌یه‌وه لێپرسراوی به‌شی بێگانه له
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی گشتی دانیمارک، هانس ڤیگۆ یه‌نسن رایگه‌یاند
"ده‌ستگیرکردنی ئه‌و پێنج په‌نابه‌ره به‌نیازی ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌یان بۆ
عێراق ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که له‌نێوان عیَراق‌و
دانیمارکدا واژۆکراوه له 13 ئایاردا".هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد
"ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م
په‌ناهه‌ندانه، له‌لای ئێمه‌ش له زینداندا ده‌مێننه‌وه تاوه‌کو ئیشوکاری
ڕۆشتنه‌وه‌یان ئاماده ده‌کرێت، به‌ڵام پۆلیس هیچ چاره‌یه‌کی
له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو بۆ په‌یوه‌ندیکردن پێیانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که
ئه‌وان مانیانگرتبوو له‌ناو که‌نیسه‌که‌دا، بۆیه ته‌نها چاره
ده‌ستگركردنیان بوو".یه‌نسن ئاشکراشیکرد که تا ئێستا دانیمارک مه‌له‌فی
100 که‌سی له‌و په‌نابه‌رانه ڕه‌وانه‌ی حکومه‌تی عێراق کردووه، 10
که‌سیشیان له‌لایه‌ن عیراقه‌وه ڕه‌فز کراونه‌ته‌وه که وه‌ربگیرێنه‌وه،
25 یان ڕه‌زامه‌ندیمان وه‌رگرتوه، ئه‌و پێنج که‌سه‌ی ئه‌مڕۆش ده‌ستگیر
کراون به‌شێکن له‌و 25 که‌سه‌ی که ئێستا كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن
حکومه‌تی عێراقه‌وه لێکۆڵینه‌وهیانی ته‌واو بووه.جێگا‌ی ئاماژه پێدانه،
دوێنێ سێشه‌ممه له کاتی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێکی کورد به ناوی (ئازاد
عه‌لی) بۆ ماوه‌یه‌ک کۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌تی په‌ناهه‌نده‌ی دانیمارک کرا
له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چالا‌کوانی دانیمارکییه‌وه، هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 60 بۆ70
په‌ناهه‌نده‌ی عێراقی که‌مافی په‌ناهه‌نده‌ییان ڕه‌فز کراوه، ماوه‌یه‌که
وه‌ک دژایه‌تیکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی نێوان عێراق‌و دانیمارکدا
واژۆکراوه له که‌نیسه‌یه‌کی نزیک کۆپنهاگنی پایته‌خت مانیانگرتووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئارام زرار: ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانه‌وه پیشاندران
په‌یوه‌ندیان به لیستی گۆڕانه‌وه نه‌بوه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و هه‌ندێك له
میدیاكانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له هه‌واڵێكیدا
ئاماژه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ندین لایه‌نگران و هه‌وادارانی لیستی
گۆڕان كرا بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیستی گۆڕان له
باڵه‌كایه‌تی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌وكه‌سانه‌ی پیشانیان داوه
خۆیان كادری یه‌كێتین و په‌یوه‌ندیان به لیستی گۆڕانه‌وه نییه.ئارام
زرار سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیستی گۆڕان له باڵه‌كایه‌تی به سبه‌ی
راگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵه‌ی شه‌وی رابردو له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
بلاَوكرایه‌وه، ژماره‌یه‌ك له كادری یه‌کێتی نیشاندا، به‌ڵام وا
بڵاویانكرده‌وه كه گوایه هه‌ندێك له لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان
گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان درێژه
به‌خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن و په‌شیمان بونه‌ته‌وه، ئێمه‌و خه‌ڵكی
ناوچه‌كه توشی شۆك بوین، چونكه هه‌مومان ده‌زانین ئه‌وانه كادری
یه‌كێتین و په‌یوه‌ندیان به لیستی گۆڕانه‌وه نه‌بوه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان
بڵاویانكرده‌وه جۆرێك بو له چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و دوربو له
راستییه‌وه، چونكه ئه‌وانه له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕاندا نه‌بون، به‌ڵام
نازانین ئه‌وه چ جۆره سیاسه‌تێكه".ئارام وتیشی: "له دورونزیكه‌وه
ئه‌و كادرانه‌ی نیشان‌دران هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به لیستی گۆڕانه‌وه
نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی كارای مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی سنوری
ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بون، به‌ڵام سه‌یره ئه‌و چاوبه‌سته له خه‌ڵك
ده‌كه‌ن و ئاواش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كادره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌بێت
كادره‌كانی خۆیان ئه‌وه‌یان قبوڵنه‌كردایه".سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیستی
گۆڕان له باڵه‌كایه‌تی ئه‌وه‌شی وت: "تائێستا ته‌نها یه‌كێك له
لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان له ژێر فشاری پاره، وازی له كاركردن بۆ
لیستی گۆڕان هێناوه و چۆته ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستانه‌وه".ئارام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئێمه ده‌مێكه ئاگادارین كه
به‌رپرسانی یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پاره‌و ئیمتیازات و پله‌وپایه
كادرانی لیستی گۆڕان بكڕن، به‌ڵام دڵنیابون له‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی كار
بۆ گۆڕان ده‌كه‌ن زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه خۆیان بفرۆشن، بۆیه
كادره‌كانی خۆیان ده‌به‌ن بۆ ئه‌و شانۆگه‌ریه دروستكراوانه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه بریندار
ده‌كرێت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو
به‌ئوتومبیله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه، ئه‌حمه‌د زڕگۆشی
بریندار بوو.: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی تاوانه قورسه‌كانی
سه‌عدییه رۆژی پێنجشه‌ممه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند
"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌نزیك گوندی عه‌صریه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی
سه‌عدییه بۆمبێكی چێندراو به‌ئوتومبیله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه،
ئه‌حمه‌د زڕگۆشیدا ته‌قییه‌وه‌و بریندار بووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڕاهێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی یاریی تایكواندۆ له
هه‌ولێر گیانی له ده‌ست دا
ئه‌ندامێكی
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی تایكواندۆی عێراق، رایگه‌یاند كه راهێنه‌ری
تایكواندۆی كوردستان حوسێن ته‌ها نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه له رووداوێكی
دڵته‌زێندا گیانی له‌ده‌ستدا.سه‌ردار ته‌یب به ئاژانسی (ئه‌سوات
ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند ” مامۆستا‌و ڕاهێنه‌ر‌و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی
یاریی تایكواندۆ له كوردستان (حوسێن ته‌ها حوسێن) نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه
له ڕووداوێكی دڵته‌زێندا گیانی له ده‌ست دا.”راهێنه‌ری ناوبراو جگه
له‌وه‌ی له بواری یاریی تایكواندۆدا ناوبانگی هه‌بوو، هاوكات
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رزش‌و لاوانی هه‌ولێر بوو.به پێی
زانیارییه‌كان، كه ده‌ست (ئه‌سوات ئه‌لعێراق) كه‌وتوون، حوسێن ته‌ها
له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه، كه له فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆیدا فه‌رمانبه‌ره،
له‌سه‌ر بابه‌تێكی بچووك لێیان بووه به كێشه‌و گرفت‌و به چه‌قۆ
په‌لاماردراوه‌و به‌م هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.حوسێن ته‌ها حوسێن
چه‌ندین یاریزانی له كوردستاندا پێگه‌یاندووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و
بوونه‌ته پاڵه‌وانی تایكواندۆ له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و نێوده‌وڵه‌تیدا.
هاوكات نوێنه‌ری یه‌كێتی تایكواندۆی كوردستان بوو له‌لایه‌ن تیپی زه‌یتونی
كۆریای باشوور، كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر بوون، هه‌روه‌ها
ڕۆڵی هه‌بوو له دروستكردنی چه‌ندین هۆڵی تایبه‌ت به یاریی تایكواندۆ له
هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ریدا.به پێی لێدوانی سه‌ردار ته‌یب “له ده‌ستدانی
ئه‌و راهێنه‌ر‌و ئه‌كادیمییه به‌توانایه‌ی یاریی تایكواندۆ، زیانێكی
گه‌وره‌یه به یاریی تایكواندۆ له كوردستان‌و عێراقدا.”
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی