&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مایكڵ رۆبن: ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره، بزوتنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازه‌كانی
كوردستان زۆر مۆدێرن‌و لێبراڵن

مایكڵ رۆبن توێژه‌ر له‌په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مه‌ریكی
رایگه‌یاند: "مایه‌ی دڵخۆشكه‌ره كه ریفۆرمخوازه‌كانی كوردستان زۆر
مۆدێرن‌و لێبراڵن".له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی كوردۆنیا
له هۆڵه‌ندا، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه، رۆبن وتی:"پێش
هه‌مو شتێك پێویسته بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردنیم پشتگیریی هیچ لیست‌و
كه‌سێك ناكه‌م، پێموایه ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌مه‌ریكاو منیش وه‌كو ئه‌مه‌ریكییه‌ك له‌و روانگه‌یه‌وه كارده‌كه‌م
ئه‌وه‌یه، كه هه‌مو كه‌سێك مافی پێشبڕكێی هه‌بێت له‌كوردستانی
عێراقدا، ریفۆرم بزوتنه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤه‌و زۆر شتێكی باشه كه
هه‌بێت، كێبڕكێ له‌نێوان پارته‌كاندا به‌رپرسیارێتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كێك له‌تراژیدیاكانی دیموكراتیه‌ت له‌كوردستان‌و عێراقدا ئه‌وه‌یه
كه یه‌كێتی‌و پارتی بڕیاریاندا به‌لیستێك به‌شداریی
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن. یه‌كگرتن‌و تێكه‌ڵاوبونی ئه‌م دو گیانی
جیاوازه وه‌ك ئه‌وه وایه كه دو كۆمپانیا بیانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه
ده‌ستكه‌وته‌كان دابه‌ش بكه‌ن، كه له‌م كه‌یسه‌دا كورسییه‌كانی
په‌رله‌مانه".
وتیشی: "به‌فه‌رمی ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بێلایه‌ن بێت،
به‌ڵام نابێت كه‌س ئه‌م بێلایه‌نییه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هاندان‌و پشتگیریی
لێكبداته‌وه بۆ مه‌سعود بارزانی یان جه‌لال تاڵه‌بانی، چونكه
ئه‌مه‌ریكا چاو له‌و گه‌نده‌ڵییه نا‌پۆشێت كه حیزبه‌كان له‌كوردستاندا
ده‌یكه‌ن".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لیستێكه‌وه ناقانونی
به‌رامبه‌ر لیستێكی تر روبدات، یان ئه‌گه‌ر پێشێلكارییه‌كی زۆر بكرێت
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئایا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت؟ توێژه‌ره
ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێت: "هیوادارم ئه‌مه‌ریكا هه‌مو شتێكی پێویست بكات
بۆ پاراستنی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. ئه‌مه‌ریكا
به‌ئاگایه له‌فشارو مه‌ترسییه‌كان كه‌خراونه‌ته سه‌ر پاڵێوراوه‌كانی
ئۆپۆزسیۆن. كۆشكی سپی ئه‌زمونێكی باشی په‌یداكردوه به‌تایبه‌تی دوای
هێرشه‌كانی ساڵی 2005 كه‌كرایه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی
له‌شاری دهۆك. ئه‌مه شتێك بو كه بارزانی‌و تاڵه‌بانی له‌به‌رزترین
ئاستدا له‌كۆشكی سپی پێیانوترا‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه باسیان له‌گه‌ڵدا
كردن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوی كوردستان چاوی زۆر له‌سه‌ره بۆیه
به‌وردی چاودێریی ده‌كرێت‌و چاودێرێكی زۆر رو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن. به‌ڵام
كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه پرۆسه‌ی چاودێریكردن نابێت ته‌نیا له‌كاتی
ده‌نگداندا بێت به‌ڵكو ده‌بێت چه‌ند مانگێك له‌وه‌وبه‌ریش بكرێت. بۆ
دڵنیابون له‌وه‌ی كه میلیشیاكان پێش ده‌نگدان خه‌ڵك ناتۆقێنن". جێی
ئاماژه‌یه، مایكڵ رۆبن ساڵانی 2000و 2001 له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌و
راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی "ئایا كوردستانی عێراق
هاوپه‌یمانێكی باشه؟"و تیایدا باسی له‌ئه‌گه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانێتی
هه‌رێم‌و وڵاته‌كه‌ی كردوه‌و به‌وته‌ی خۆی له‌به‌رزترین ئاست
له‌كۆنگرێس‌و سینات، له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و پێنتاگۆن‌و تیمی
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌عێراق جه‌ختیان له راست‌و دروستی
زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالکی به‌رپرسێکی باڵای فڕۆکه‌وانی نارده ماڵه‌وه و به نیازیشه تۆڵه
له سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه بسێنێته‌وه
سه‌رۆک
وه‌زیرانی عێراق (نوری مالکی) سه‌رۆکی هێڵی ئاسمانی عێراقی ناردۆته‌وه
ماڵه‌وه، چونکه به‌شداری له ده‌ستگیرکردنی سودانی‌دا کردووه، به
نیازیشه تۆڵه له سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق بسێنێته‌وه. سایتی (رادیۆ سه‌وا) بڵاوی‌کرده‌وه، سه‌رۆکی لیژنه‌ی
نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (سه‌باح ساعدی)
رایگه‌یاند:"تاکو ئێستا وه‌ڵامێک له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران په‌یوه‌ست به
ناردنی (عه‌بدوفه‌لاح سودانی) بۆ دادگای تایبه‌ت نه‌گه‌یشتووه، تاکو
له‌لایه‌ن دادگاوه سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی کراون،
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێرت".(ساعدی) ئاشکراشی کرد، که (مالکی)
لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هێڵی ئاسمانی عێراقی کردووه و مۆڵه‌تی
کراوه‌ی پێداوه، چونکه ئه‌و فڕۆکه‌که‌ی (سودانی) بۆ به‌غدا
گه‌ڕاندۆته‌وه.هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که (مالکی) له
ئاماده‌باشیدایه، تاکو له رێی دادگاوه، به‌دووی(ساعدی) خۆی بکه‌وێت،
چونکه ئه‌و به‌شداری له ده‌ستگیرکردنی (سودانی)دا
کردووه.روونیشیکردۆته‌وه، که ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی مالکی سیاسییانه‌یه و
دادوه‌رانه نییه، هه‌روه‌ها نابێته کۆسپ له به‌رده‌م رێوشوێن و
کاره‌کانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه.هه‌روه‌ها (مالکی)شی تۆمه‌تبار کردووه،
به‌وه‌ی یاسا پێشێڵ ده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی سه‌رۆک
وه‌زیرانیشی به نایاسایی له‌قه‌ڵم داوه، که ئامانج لێیان ترساندنی
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و کۆسپ‌خستنه له‌به‌رده‌م
کاره‌کانیان‌دا.(ساعدی) وتوشێتی:"لێره‌وه، به مالکی ده‌ڵێم:چی ده‌که‌ی
بیکه، ئێمه‌ش له قه‌ڵاچۆکردنی گه‌نده‌ڵی‌دا، تێپه‌ڕمان کردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رونكردنه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی
كوردستان

رۆژی 14/6/2009 رونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی
كوردستان بڵاَوكرایه‌وه له ژێرناونیشانی (وه‌ڵامێك
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌لێن په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه) من وه‌كو
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگام له‌و
رونكردنه‌وه‌یه نیه‌و راشم جیاوازه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش كه بریاری
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی تیا درا من و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی
په‌رله‌مان قسه‌مان كرد و دژی بریاره‌كه‌ش ده‌نگماندا، هه‌روه‌ها من
یه‌كێكم له‌و( 25) ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كه ئیمزامان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی
په‌رله‌مان له‌دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه هیچ یاسایه‌كی تر ده‌رنه‌كات
چونكه شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه . هه‌مو ئه‌و خاڵانه‌ی
رونكردنه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی پشتی پێ به‌ستون وه‌ڵامیان هه‌یه‌و
نابنه به‌ڵگه بۆ قسه‌كانیان بۆ نمونه:
1-هه‌مو ئه‌و نمونانه‌ی ئه‌وان هێناویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌و
په‌رله‌مانانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان درێژكردۆته‌وه چ له لوبنان یان
كوردستان یان سودان (كه هه‌رسێكیان له جیهانی سێیه‌من و له‌سه‌ر یه‌ك
وه‌زنن ) له‌به‌ر بارودۆخێكی ناهه‌موار ئه‌و كاره‌یان كردوه و
بارودۆخێكی – استثنائي – بووه، بنه‌مایه‌كی ئوسوڵییش هه‌یه ده‌ڵێ
–الاستثناء لا يقاس عليه-.
2-ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و
نیشتمانه‌وه نیه و ناشكرێت پشت به عورفێكی هه‌ڵه و ناله‌بار ببه‌ستین
وه‌كو له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه، به‌وه‌ی له كوردستان بۆته عورف
كه‌وا په‌رله‌مان 13 ساڵ درێژ بكرێته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی
كوردستان له‌وه‌دایه ئه‌و عورفه نا دیموكراسی ونارێكه چیتر به‌رده‌وام
نه‌بێت و بگۆررێت.
3-خاڵی سێیه‌می رونكردنه‌وه‌كه‌یان شانازی ده‌كات به‌و 13 ساڵ
درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مانه كه له‌راستیدا له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و له‌به‌ر شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ درێژكرایه‌وه‌و
ئه‌و عورفی درێژكردنه‌وه‌یه جێی شانازی نیه (له‌گه‌ڵ شانازیمان به
په‌رله‌مانی كوردستان و ماندووبونی په‌رله‌مانتارانی به‌رێزی خولی
یه‌كه‌م)، ئه‌و یاسایه‌نه‌شی كه له‌و سه‌رده‌می ده‌ركرابوون
خۆشبه‌ختانه زۆری هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه یان هه‌مواركراون.
4-رونكردنه‌وه‌كه برسیار ده‌كات جیاوازی نیوان بودجه‌و یاساكانی تر
چییه؟ له راستیدا له‌به‌ر زه‌روره‌تێك كه‌وا كاری هاوڵاتیان و حكومه‌ت و
پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه وه‌ستاوه ئه‌گه‌رنا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی
یاساكانی تره به‌ڵام هیچ یاسایه‌كی تر نییه كه‌وا ئه‌گه‌ر له‌م خوله
په‌سه‌ند نه‌كرێت و بچێته خولی داهاتو دونیا خراپ ببێت!!
5-رونكردنه‌وه‌كه له خاڵی پێنجه‌م ده‌یه‌وێت بمانگێڕێته‌وه بۆ ساڵی
2008 و هه‌مواری دوه‌م ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر رابوردو نییه‌و باس له
ئه‌مڕۆیه كه خۆشبه‌ختانه و سوپاس بۆ خودا هیچ بارودۆخێكی ناهه‌موارو
نائاسایی له ئارادانیه كه ببێته پاساو بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی
په‌رله‌مان.
6-له خاڵی شه‌شه‌م رونكردنه‌وه‌كه نمونه‌ی سودان دێنێته‌وه سه‌یره جا
كێ هه‌یه خۆزگه به وه‌زعی سودان بخوازێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بارودۆخێكی
بابه‌تی وای لێكردبن به‌ناچاری ماوه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه وه‌رن ئێوه
یه‌ك پاساوی موقنیع بهێننه‌وه بۆ ئه‌م درێژكردنه‌وه‌ی خۆتان.
له كۆتاییدا هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان چیتر چه‌واشه نه‌كرێت به‌م جۆره
وتاره عاتیفیانه‌ی وه‌كو له كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه (ئه‌م
ئه‌زمونه له ئه‌نجامی خه‌باتی شه‌هیدانی نه‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ست هاتوه
وناكرێ هه‌روه‌ها به‌سانایی به‌فیڕۆی بده‌ین وهێنده هه‌وڵ بۆ فه‌راغی
ده‌ستوری بده‌ین، كه گشت لایه‌كیشمان ده‌زانین تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان
نه‌بۆته قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی پته‌و و رۆژانه ناحه‌زانمان ئه‌گه‌ر بۆیان
بكرێ هه‌زاران گرفتی ده‌خه‌نه به‌رده‌م وله‌مڕوه‌وه درێغیان نه‌كردوه
درێغیش ناكه‌ن). ئه‌مجۆره خیتابانه زه‌مانی به‌سه‌ر چوه‌و خه‌ڵكی
كوردستان چاوكراوه‌و وشیاره ، دڵنیاشم ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌ی (45) رۆژه‌ی
ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان هیچ یاسایه‌ك
ده‌رنه‌كات ئه‌وا –(ئه‌م ئه‌زمونه به فیڕۆ نادرێ و خوێنی شه‌هیدان
نافه‌وتێ و فه‌راغی ده‌ستوری نابێت) كه چه‌ند ساڵه نه‌بوه–
ناحه‌زانیشمان به ئه‌ندازه‌ی خۆمان زیانیان نیه بۆ ئه‌زمونه‌كه‌مان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییم و ئه‌و
رونكردنه‌وه‌یه‌ی بڵاویش كراوه‌ته‌وه به‌ناوی لیژنه‌ی یاسایی
بڵاوكراوه‌ته‌وه به پێویستم زانی بۆ مێژو ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی
سه‌ره‌وه بڵاوبكه‌مه‌وه.
زانا
سه‌عید رۆستایی – ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بودجه‌ی ئه‌مساڵی كوردستان په‌سه‌ندكرا‌و چه‌ند
په‌رله‌مانتارێكیش دژی بوون
په‌رله‌مانی كوردستان بودجه‌ی ئه‌مساڵی په‌سه‌ندكرد كه بڕه‌كه‌ی زیاتر
له هه‌شت ترلیۆن دیناره‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش له‌دژی
وه‌ستانه‌وه.جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابووری له‌په‌رله‌مانی
كوردستان، جوتیار مه‌جید ڕۆژی سێشه‌ممه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند
"به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بودجه‌ی ئه‌مساڵ په‌سه‌ندكرا كه
بودجه‌ی ئه‌مساڵ 8 ترلیۆن‌و 857 ملیار‌و 263 ملیۆن دیناره، له‌و بڕه 2
ترلیۆن‌و 303 ملیار‌و 338 ملیۆنی بۆ پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌و 6
ترلیۆن‌و 553 ملیار‌و 925 ملیۆن دیناریشی بۆ خه‌رجییه‌كانی
به‌كارهێنانه، له‌و 8 ترلیۆنه‌ش 44,9%ی ده‌چێت بۆ مووچه‌ی
مووچه‌خۆان".ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یاساكه له بیست‌و چوار
مادده پێكهاتووه‌و به‌دوو پێشنیاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و لیژنه‌ی
دارایی بۆته بیست‌و شه‌ش مادده، پێشنیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بریتی بووه
له‌وه‌ی "20%ی فه‌سڵی به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی هه‌ر سێ
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌م ده‌كرێته‌وه‌و ده‌خرێته‌وه سه‌ر میزانییه بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی میزانییه".مادده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌ش بریتی
بووه له‌وه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پێدانی سلفه‌ی عه‌قار
به‌هاوڵاتیان‌و له‌و رووه‌شه‌وه چه‌ند خاڵێك وه‌كو پێشنیارێك دراوه‌ته
وه‌زاره‌تی دارایی بۆ جێبه‌جێكردن.به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار
له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "نزیكه‌ی بیست
په‌رله‌مانتار دژی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌كه بوون‌و چه‌ند
په‌رله‌مانتارێكیش ده‌نگیان نه‌دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان:كێشه‌ی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا چاره‌سه‌ر نابێت تا كێشه‌ی نێوان
هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی نه‌بێته‌وه
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، له‌ڕووی پراكتیكیه‌وه ناكرێت
ئه‌نجومه‌نێكی دیكه له پارێزگای نه‌ینه‌وا دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
بارودۆخی ئێستا به‌رده‌وام بێت، پێداویستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه
بایكۆدی ئیداره‌ی موسڵیان كردوه وا ده‌خوازێت كه ئیداره‌یه‌كیان بۆ دروست
بكرێت. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق "دكتۆر مه‌حمود عوسمان" له لێدوانێكی
تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، ناكرێت ئه‌نجومه‌نێكی دیكه
له‌ناو پارێزگای نه‌ینه‌وادا دروست بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر لیستی حه‌دباش
سیاسه‌تی خۆی نه‌گۆڕێت و بارودۆخ هه‌ر به‌و شێوه به‌رده‌وامبێت،
ناوچه‌یه‌كی زۆری پارێزگاكه بایكۆدی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وایان كردوه، ئه‌و
ناوچانه پێویستیان به‌وه هه‌یه خزمه‌تگوزارییان پێ بگه‌یه‌نرێت و
كاروبارییان رایی بكرێت و پێویستیات به ئیداره‌یه‌ك هه‌یه بۆ
ناوچه‌كه‌یان، بۆیه ئه‌وان حه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئیداره‌یه‌ك بۆ خۆیان
دروست بكه‌ن تاوه‌كو كارووباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی نێوان لیستی برایه‌تی و لیستی حه‌دباشه‌وه، مه‌حمود عوسمان
دركاندی، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت تا كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی لیستی حه‌دبا داوای ده‌كات له
نه‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و دیاریكردنی سنوری پارێزگا و
جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140، له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لیستی
برایه‌تیدایه، واته دیوه سیاسیه‌كه‌ی وابه‌سته‌یه به كێشه‌كانی نێوان
هه‌ولێر و به‌غداوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌سه‌ر بڕیاری تاڵه‌بانی تابلۆ توركمانییه‌كان
ده‌كرێنه لاتینی

تاڵه‌بانی ره‌زامه‌ندیی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تابلۆ توركمانییه‌كانی
سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك به‌زمانی لاتینی بنووسرێت‌و حیزبه
توركمانییه‌كانی كه‌ركوكیش لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی
سه‌رۆك كۆمار پێكده‌هێنن.
حیزبه توركمانییه‌كانی كه‌ركوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ستایشی
رێنماییه‌كی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، كه رێگایداوه له‌كه‌ركوك زمانی
توركمانیی سه‌ر تابلۆ‌و نوسراوه فه‌رمییه‌كانی پارێزگاكه بكرێته
زمانی لاتینی "توركمانیی نوێ". به‌یاننامه‌كه كه وێنه‌ی نێردراوه بۆ
ئاوێنه باس له‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی نێو به‌ره‌ی توركمانیی
كۆبوونه‌ته‌وه بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی
تابلۆ توركمانییه‌كان‌و به‌پێی به‌یاننامه‌كه كاری سه‌ره‌كیی لیژنه‌كه
"وشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری توركمان ده‌بێت له‌گۆڕانكارییه‌كانی زمانی
توركمانی". هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی به‌ره‌ی
توركمانی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردوه بۆ "سه‌لماندنی توركمانێتی
هه‌ولێر". ئه‌م ماڵپه‌ڕه تائێستا 12 ئه‌ڵقه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی
بڵاوكردۆته‌وه كه به‌قسه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت "هه‌ولێر‌و
قه‌ڵای هه‌ولێر توركمانین".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌یان زۆربێت به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان نادرێتێ
ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان
كردوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌كه‌یان به‌رزه ناویان بنێردرێته وه‌زاره‌تی
بازرگانی تاوه‌كو له به‌شه خۆراكی مانگانه بێ به‌ش بكرێن. سه‌نته‌ری
نیشتمانی عێراق بۆ راگه‌یاندن بڵاویكرده‌وه كه ئه‌میندارێتی گشتی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای له‌گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومیه‌كان كردوه،
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كانیانن و مووچه‌یان له
سه‌روی ملیۆن و نیوێك دیناره‌وه‌یه، ناوه‌كانیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی
بازرگانی.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت: ئامانج له وه‌رگرتنی ئه‌و ناوانه بۆ
ئه‌وه‌یه به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان لێ ببڕدرێت.له‌باره‌ی ئه‌و
هه‌نگاوه‌شه‌وه یاریده‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق وه‌لید حه‌بیب
رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت ئه‌و پلانه‌ی ئاماده كرد و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی
ئابووری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوه، ئامانج له‌و كاره‌ش به‌دیهێنانی
دادپه‌روه‌رییه و زیاتریش جه‌خت له‌سه‌ر پێداویستی چینه هه‌ژاره‌كان
ده‌كرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له روداوێكی هاتوچۆ له‌نزیكی به‌غدا، 40 سه‌رنشین كوژران‌و برینداربون
له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له‌سه‌ر رێگای گشتی شارۆچكه‌ی
نوعمانیه له‌باشوری به‌غدا، 16 سه‌رنشین كوژران‌و 24ی تریش برینداربون.
رادیۆی سه‌وا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینی تایه‌كی پێشه‌وه‌ی
پاسه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه‌و ئاگریشی تێبه‌ربوه.
ئاشكراشیكرد، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كوت‌و باری
ته‌ندروستی هه‌ندێكیان زۆر خراپه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی