&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خه‌سره‌و گۆران: پێویسته بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی له پارێزگای موسڵ
جێبه‌جێ بكرێت

خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه چاوی
كه‌وتوه به وه‌فدێكی ره‌وتی سه‌در كه رۆڵی نێوه‌ندكار ده‌بینن له
نێوان لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و لیستی حه‌دبا له پێناو
چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد كه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته
ته‌وافوقی سیاسی له پارێزگای موسڵ جێبه‌جێ بكرێت، چونكه بارودۆخی
ئه‌و پارێزگایه له‌روی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زییه‌وه
نه‌گونجاوه.له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌سواتلعێراق، خه‌سره‌و گۆران
رونیكرده‌وه: ره‌وتی سه‌در پێشتر دیداری دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ
لیسته‌كه‌مان ئه‌نجامداوه و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه بیروبۆچون و روانگه‌ی
خۆمانمان له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگای موسڵه‌وه بۆ
رونكردونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندوین كه پێویسته ته‌وافوقی
سیاسی له‌و پارێزگایه بهێنرێته دی به‌و پێیه‌ی كه هیچ گوجاندنێك
به‌دیناكرێت له روی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئیتنییه‌وه.گۆران ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد كه چه‌ندین خاڵی لێكچو و هه‌روه‌ها چه‌ندین خاڵی ناكۆكی
هه‌یه له نێوان لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و لیستی حه‌دبا، بۆیه
ده‌توانین له خاڵه لێكچوه‌كانی نێوانمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین و به‌ره‌و
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكییه‌كان هه‌نگاو بنێین.رۆژی 13ی ئه‌م
مانگه وه‌فدێكی ره‌وتی سه‌در سه‌ردانی شاری موسڵیان كرد و له‌گه‌ڵ
پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه و ژماره‌یه‌ك له
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبونه‌وه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ
ناكۆكییه‌كانی نێوان لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و لیستی حه‌دبا.خه‌سره‌و
گۆران وتیشی: په‌راوێزخستنی لیستێكی گه‌وره‌ی وه‌ك لیستی برایه‌تی
نه‌ینه‌وا، له به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگای موسڵدا نییه، بۆیه خوازیارین
برایانی لیستی حه‌دبا سیاسه‌تێكی واقیعیانه و میانڕه‌و بگرنه به‌ر
به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌ك بێته دی.جێی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا 12 كورسی له پارێزگای موسڵ
به‌ده‌ستهێنا و له ماوه‌ی رابردوشدا لیستی برایه‌تی كشاندنه‌وه‌ی خۆی
له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی
لیستی حه‌دبا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پۆسته ئیدارییه‌كانی ئه‌و
پارێزگایه‌دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا دادەمەزرێت
ئه‌مڕۆ هۆشیار
سیوەیلی، وه‌زيری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای
کەی ئێن سیی کۆریای باشوور گرێبه‌ستێكی ئیمزاكرد، كه به گوێره‌ی
گرێبه‌سته‌كه، دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا
دادەمەزرێت. وێستگەی یەکەم لە شارۆچکەی خەبات و بە توانای شەش سەد مێگا وات
و وێستگەی دووەمیش لەشاری سلێمانی دادەمەزرێت کە توانای بەرهەمهێنانی
چوارسەد کەی ڤی هەیە. مۆرکردنی ئەو گرێبەستەش لەسەر بنەمای ئەو
یاداشتنامەیە دێت کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەگەڵ حکومەتی کۆریای باشووری مۆرکرد بوو.لەم بارەوە، کیم هیون، نوێنەری
کۆمپانیای ناوبراو رایگەیاند کە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە بە پڕۆژەیەک
ستراتیژی دادەنرێت و لەماوەیەکی کورت دا کۆمپانیا راوێژکارییەکان هەڵدەستن
بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و هونەریی پەیوەست بە پرۆژەکە. هەروەها
دیار بابان بەرێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم سەبارەت بەم
پرۆژەیە روونیکردەوە کە دوای دەمەزراندنی هەردوو وێستگەی پێنج سەد مێگا
واتی و حەوت سەدو پەنجا مێگا واتی، ئەمڕۆش ئەم گرێبەستە گرنگە مۆرکراوە کە
کاریگەرییەکی بەرچاوی لەچارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبادا دەبێت لە هەرێمی
کوردستاندا.لەلایەکی دیکەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی،
ئەمڕۆ، لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی سلێمانی و چەندین
بەرپرسانی دیکە، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردن و دامەزراندن و
نۆژەنکردنەوەی یازدە وێستگەی گۆڕینی قۆناغی چواری سلێمانی دانرا.لەم
بارەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە سەبارەت بە گرنگی ئەم پڕۆژانە روونیکردەوە کە
پڕۆژەکان لەلایەن کۆمپانیای پلان لەماوەی هەژدە مانگدا جێبەجێ
دەکرێت.هەروەها سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم پڕۆژانە
سوودێکی زۆریان دەبێت و کاریگەرییەکی زۆریان بۆ باشترکردنی کارەبا و
کەمکردنەوەی کێشەی ئۆڤەر لۆدی فیدرەکانی ناو شاری سلێمانی دەبێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
داواكاری گشتی توركیا ده‌ته‌په ده‌داته دادگا

داواكاری
گشتی توركیا داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكرات
(ده‌ته‌په) تۆماركرد به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی "له‌كۆنگره‌ی سێیه‌مدا
ده‌ته‌په هه‌ندێك زاراوه‌ی به‌كارهێناوه كه دژی تاوان‌و ده‌ستووری
توركیان".رۆژی دووشه‌ممه 15\6 پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی
DTP له
توركیا كۆتایی هێنا به‌كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی كه ماوه‌ی دوو رۆژ
له‌شاری دیاری به‌كر به‌رده‌وام بوو.له‌به‌یاننامه‌ی كۆنگره‌كه‌دا
ئاماژه به‌وه‌دراوه كه سه‌رجه‌م به‌شداربووان كۆنگره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی
فراوان‌و دیموكراسی گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان‌و
پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به پرسی كورد له توركیا كردووه‌و
كۆكن بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ته‌نها (ئۆتۆنۆمی) باشترین رێگه‌یه بۆ
چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا.به‌یاننامه‌كه داوای له توركیا
كردووه "پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ناوچه كوردیه‌كان بوه‌ستێنێت"و ئاماژه‌ی
وه‌شداوه كه "به‌رده‌وامبوونی ئه‌و پرۆسانه له‌كاتێكدا كه په‌كه‌كه
ئاگربه‌ستی درێژكردۆته‌وه به هه‌وڵدانێك ئه‌ژمارده‌كرێت بۆ تێكدانی
هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كار
بكرێت بۆ به‌خێرایی وه‌ستاندنی ئه‌م پرۆسه سه‌ربازیانه بۆئه‌وه‌ی بوار
بره‌خسێنرێت بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی دیالۆگ".به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی
به‌یاننامه‌ی كۆتایی ده‌ته‌په، داواكاری گشتی شاری دیاربه‌كر داوایه‌كی
یاسایی له‌دژی DTP
به‌رزكرده‌وه به‌و تۆمه‌ته‌ی كه "هه‌ندێك له‌و دروشم‌و لافیته‌و
زاراوانه‌ی له كۆنگره‌كه‌دا به‌كارهێنراون تاوانن‌و دژی یاسا‌و ده‌ستوری
توركیان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
محه‌مه‌د حه‌کیم:
پێوه‌ری پارتی و یه‌کێتی بۆ بودجه‌ی حزبه‌کان ئه‌وه‌یه... پشکی گه‌وره بۆ
خۆیان و شتێکی زۆر که‌میش بۆ هه‌موو حزبه‌کانی تر
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی
کوردستان لیژنه‌ی یاسایی و په‌رله‌مانتارانی ئاگاداركرده‌وه،
كه‌تا دانیشتنی
داهاتوو که بڕیاره سبه‌ینێ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و
هه‌ردوو بریکاره‌که‌ی
به‌ڕێوه‌بچێت، پێویسته كار له‌سه‌ر هه‌شت راسپارده بكه‌ن
تاوه‌كو بخرێته ناو
پرۆژه یاسای بودجه‌وه، که یه‌کێک له ڕاسپارده‌کان بریتیه
له بودجه‌ی حزب و
لایه‌نه سیاسیه‌کان.له‌میانه‌ی
دانیشتنی ئه‌مڕۆی
په‌رله‌مانی
کوردستاندا که تایبه‌تبوو به درێژه‌دان به گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی
بودجه‌ی ئه‌م ساڵی
هه‌رێمی کوردستان، دوای خستنه‌ڕووی تێبینی و پرسیاری ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی کوردستان
چه‌ند بڕگه‌یه‌کی پرۆژه‌ی بودجه په‌سه‌ندکراو عه‌دنان موفتی
سه‌رۆکی په‌رله‌مان
له‌کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا هه‌شت ڕاسپارده‌ی خسته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی
له‌دانیشتنی داهاتووی
په‌رله‌ماندا تایبه‌ت به په‌سه‌ندکردنی بودجه گفتوگۆیان
له‌سه‌ر بکرێت، که
بریتیین له " كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسی زیندانییه سیاسییه‌كان و
کۆتاییهێنان به
کێشه‌ی تایبه‌ت به موچه‌کانیان، شه‌فافیه‌ت له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت
و ئه‌و شیرینیانه‌ی
وه‌رگیراون، پێداچوونه‌وه به‌سلفه‌ی عه‌قارو پێدانی به‌زه‌وی
100مه‌تری، یاسای
بودجه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان، ته‌واوكاری یه‌كگرتنه‌وه‌ی
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی
دارایی له‌گه‌اڵ هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی، كاركردن
له‌سه‌ر كه‌یسی
كه‌مئه‌ندامان و باشتركردنی گوزه‌رانیان، نه‌هێشتنی جیاوازی
له‌نێوان مووچه‌ی
پله به‌رزه‌كان وپله نزمه‌كاندا، پێویسته هه‌موو
داموده‌زگاكانی
هه‌رێم ره‌چاوی رێنماییه‌كانی وه‌زراه‌ت دارایی بكه‌ن".
ئه‌ندامێکی
په‌رله‌مانی کوردستانیش پێشبینیده‌کات له‌دانیشتنی داهاتووی
په‌رله‌ماندا هیچ
شتێک له‌باره‌ی برو میکانیزمی بودجه‌ی یه‌کێتی و پارتی و حزبه‌کان
ئاشکرا نه‌کرێت و
وه‌ک ساڵانی ڕابردوو پرۆژه‌ی بودجه ده‌ربازبکرێت و
په‌سه‌ندبکرێت.محه‌مه‌د
حه‌کیم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی
کۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌باره‌ی ئه‌و میکانیزمه‌ی ئێستا
په‌یڕه‌وده‌کرێت بۆ
پیدانی بودجه‌ی حزبه‌کان، به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی
هه‌یه ڕێکه‌وتنێکی
نێوان یه‌کێتی و پارتیه که به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه پشکی
گه‌وره بۆ خۆیان و
شتێکی زۆر که‌میش بۆ حزبه‌کانی تر دیاریکراوه‌و هیچ یاسا‌و
بنه‌مایه‌ک نییه بۆ
ئه‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ به‌رچاو ڕوونییه‌کیش نیه بۆ حزبه‌کان
له‌و ڕووه‌وه‌و هیچ
کاتێک ووتووێژ له‌گه‌ڵ حزبه‌کان نه‌کراوه که بڵێن ئێمه
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م
میکانیزمه‌دا بودجه‌ی ئێوه‌مان دیاریکردووه.
ووتیشی:
یه‌کێتی و پارتی بۆ
خۆیان پێوه‌ریان ئه‌وه‌یه که پشکی گه‌وره بۆ خۆیان ببه‌ن و
شتێکی زۆر که‌م و
بچووکیش بۆ هه‌موو حزبه‌کانی تر، به‌ڵام به‌شی حزبه‌کانی تر چۆن
دیاریکراوه، ئه‌وه
هیچ پێوه‌رو بنه‌مایه‌ک نییه.
له‌باره‌ی ئه‌و
هه‌وڵانه‌شی
پێشتر له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه درا بۆ دیاریکردنی
بودجه‌ی حزبه‌کان و
کاری ئه‌و لیژنانه‌ی له په‌رله‌مان و حکومه‌ت بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته
پێکهێنرابوون، محه‌مه‌د حه‌کیم ووتی: ئه‌نجامی ئه‌و بڕیار‌و لیژنانه
گه‌تیشته ئه‌وه‌ی
که داڕشتنێک بۆ یاسای بودجه‌ی حزبه‌کان کراو له‌سه‌ر چه‌ند
ماده‌یه‌ک ڕێکه‌وتن،
دواتر له په‌رله‌مان خوێنرایه‌وه وه‌کو خویندنه‌وه‌ی
یه‌که‌م، به‌ڵام
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ندێک یاسا ده‌به‌ستێته‌وه به‌ڕای
حکومه‌ته‌وه و به‌بێ
حکومه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر ناکرێت، یه‌کێک له‌و یاسایانه‌ش
بودجه‌ی حزبه‌کانه
که تا حکومه‌ت ڕازینه‌بێت په‌رله‌مان ناتوانێت قسه‌ی له‌سه‌ر
بکات، چونکه
جێبه‌جێکردنه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆیه
ئه‌و پرۆژه‌یه
ڕاگیراو کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد
که
له‌به‌ر ڕۆشنایی
دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان له‌چوار ساڵی ڕابردوودا ده‌رباره‌ی
بودجه‌ی هه‌رێم،
بودجه‌ی حزبه‌کان شه‌فاف نابێت و بودجه‌که‌ش چه‌ند ساڵه چۆن
به‌ڕیکراوه هه‌روا
به‌ڕێده‌کرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوه‌راستی كه‌ركوك
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌رله‌ئێواره‌ی دووشه‌ممه،
رایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراوه‌وه
به‌ئۆتۆمبیلێكه‌وه، هاوڵاتییه‌ك كوژراو پێنجی تر برینداربوون.لیوا تۆرهان
عه‌بدالره‌حمان به‌رێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، رایگه‌یاند
سه‌عات حه‌وتی سه‌رله‌ئێواره‌ی دووشه‌ممه بۆمبێكی لكێنراو
له‌ناوه‌راستی شاری كه‌ركوك به‌ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا ته‌قییه‌وه
له‌ئه‌نجامدا وێرای كوژرانی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی‌و برینداربوونی
پێنجی تر، زه‌ره‌رو زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تری
هاوڵاتیان كه‌وت.تۆرهان عه‌بدالرحمان رونیكرده‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیس
به‌زوویی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و برینداره‌كانیان گه‌یانده
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاری كه‌ركوك".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
کۆمه‌ڵه‌ی لاوان بۆ پشتیوانی لیستی گۆران له هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لاوانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی
گۆڕان ئاشكرا كرد.له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی
ناردوه، ئاماژه به‌وه كراوه: پاش 18 ساڵ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له
لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستانه‌وه، نه‌ك هه‌ر هیواکانی
لاوانیان به‌دی نه‌هێناوه، به‌ڵکو لاوانیان کرده قوربانی یه‌که‌می
شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر و ناڕه‌وای ناوخۆ و چه‌ندین لاویان ناچار به
سه‌رهه‌ڵگرتن و رو له تا‌راوگه کرد، سه‌ره‌رای هه‌مو نادادپه‌روه‌ری و
نه‌بونی یاسا‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و نه‌بونی سیسته‌مێکی
ته‌ندروستی په‌روه‌رده و نه‌بونی هه‌لی کار و نه‌بونی سه‌ره‌تاییترین
خزمه‌تگوزاریه‌کانی کۆماڵگایه‌کی شا‌رستانی و سه‌دان که‌مو کورتی تر، هه‌ر
بۆیه له هه‌ست کردنمان به به‌پرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر مێژو و خوێنی
شه‌هیدان و خه‌با‌تی گه‌له نوێخوازه‌که‌مان بریارماندا پشت گیر‌و پشتیوانی
خۆمان بۆ ( لیستی گۆڕان ) ده‌رببڕین، له‌و سۆنگه‌یه‌وه که ( لیستی گۆڕان
) ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین که‌سایه‌تی نوێ خواز‌و کارامه و دڵسۆز‌و
به‌توانا وه هه‌ڵگری بیروسیسته‌می نوێ و هه‌ڵگری دروشمی گۆڕان .پێمان
وایه ئیدی گۆران پێویستیه‌کی بێ ئه‌ندازه‌یی ئه‌م قۆناغه‌ی ده‌سته‌ڵات و
کۆمه‌ڵگاکه‌مانه به‌بێ چه‌ند و چون وه داواش له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌تیش چینی لاوان ده‌که‌ین که کار بکه‌ن بۆ
گۆرینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که که‌مترینی خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگاو ئێمه‌ی
چینی لاوانی له‌ماوه‌ی ١٨ ساڵی حوکمی دا جێبه‌جێ نه‌کردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پێكدادانی كورده‌كان و سوپای ئینتیزامی
ئێران
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن
كه ڕۆژی 15/6/2009 له نێوان هێزه‌کانی
ئینتیزامی و سوپای پاسدارانی ئێران و جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له شاری
کرماشان شه‌ڕ و پێکدادانێکی توند هاته ئاراوه.
پێکدادانه‌که له شه‌قامی سوپا و موسه‌دیق و مه‌یدانی ئازادیی و گه‌راج
رووی داوه.
شایانی باسه‌هێزی ئینتیزامی و ئه‌منییه‌کانی شاری کرماشان بڕیاری هه‌ر
جۆره به‌رخوردێکیان به خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر وه‌رگرتووه و له‌و
پێوه‌ندییه‌دا ده‌یان که‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانی رژێمدا به‌رده‌وامه و
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ زیاتر په‌ره بگرێ .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رلین: كۆنگره‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه رێكده‌خرێت
بڕیاره به‌م زوانه كۆنگره‌یه‌كی فراوان له‌شاری به‌رلینی پایته‌ختی
ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداری چه‌ندین په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی رێكبخرێت به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌ی
كه‌ركوك و خستنه‌ڕوی چه‌ندین بیروبۆچون و روانگه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.ئازاد عومه‌ر بامه‌رنی
په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به
رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی راگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردودا وڵاتی ئه‌ڵمانیا
چالاكی دبلۆماسی به‌رچاوی ئه‌نجامداوه به تایبه‌تی له دوای
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی فرانك مالته‌ر شتانمایه‌ری وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق، جگه له‌وه‌ش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له
عێراق چه‌ندین هه‌وڵی له‌وباره‌یه‌وه داوه.ئازاد بامه‌رنی وتیشی:
بڕیاره به‌م نزیكانه كۆنگره‌یه‌كی فراوان له‌شاری به‌رلین ساز بكرێت
له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه، كه تێیدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌شداری
تێدا ده‌كه‌ن وه‌ك نوێنه‌رانی پارێزگای كه‌ركوك و په‌رله‌مانتاران و
ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌ری.وتیشی: له‌و
كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین كێشه‌ی هاوشێوه‌ی شاری كه‌ركوك له جیهاندا
ده‌خرێته رو، هه‌روه‌ها لایه‌نی ئه‌ڵمانی هه‌وڵی لێكنزیككردنه‌وه‌ی
بیروبۆچونه‌كان ده‌دات.ئه‌و په‌رله‌منتاره‌ی عێراق ته‌ئكیدیشیكرده‌وه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق سود وه‌ربگرن له‌و
جۆره كۆبونه‌وانه و پێشنیازه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگرن له دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه بۆ كێشه‌كان.جێی ئاماژه‌یه ساڵی رابردو
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌ی ماده‌ی 23 پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك، به‌ڵام ماوه‌ی
كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه كۆتایی هات و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه
نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك.بامه‌رنی وتیشی: ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی به‌رلین
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی له‌و شێوه‌یه نیه و ره‌نگه كۆنگره‌ی دیكه‌شی
به‌دوادا بێت، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌تانی چالاك له
یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌كو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا به‌نیازن
رۆڵی راوێژكاری ببینن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه جیاوازه‌كاندا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی