&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیستی هیوا: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كوردستان
پاشكۆیه‌تی خۆی سه‌لماند

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه دادگا دۆسیه‌ی به‌شداریكردنی
لیستی هیوای یه‌كلایكرده‌وه‌و بریاری دا كه ناكرێت به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، لیسته‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی
توندی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌له‌و
به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه "دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیارێكی سیاسی و له‌چوارچێوه‌ی
رێككه‌وتنی(ئێراق-ئه‌مریكا-توركیا-هه‌رێم)دا لیستی هیوا بێبه‌شكرا
له‌به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا. ئێمه وه‌كو لیستی
هیوا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ك دۆسیه‌مان پێشكه‌شی
لیژنه‌ی دادوه‌ریی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه
له‌گه‌ڵ (پ.چ.د.ك) و ئه‌و رێكخراو و كه‌سێتیانه‌ی كه پشتیوانی
لیسته‌كه‌یان ده‌كرد و كۆمه‌ڵێك رێكخراو و لایه‌ن و كه‌سێتی دیموكراتخوازو
به‌هه‌ڵوێست و به‌شێك له‌راگه‌یاندنه‌كان هه‌ولمَاندا كه كه كۆمیسیۆنی
هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌م بڕیاره‌دا بچنه‌وه،
هه‌روه‌ها داوامان له لیژنه‌ی دادوه‌ریی كرد كه ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان
بپارێزن و نه‌بنه به‌شێك له‌م بڕیاره ناڕه‌وایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه
لیژنه‌ی دادوه‌ریش بووه به‌شێك له‌و پرۆسه ناڕه‌وا و نادیموكراتییه‌و
وه‌كو ئه‌كته‌رێكی گوێ رایه‌ڵی ده‌سه‌ڵات ئه‌و بڕیاره‌ی په‌ژراند".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م" بێ رێزییه به‌رامبه‌ر یاسا و رێساكانی هه‌ڵبژاردن
هه‌تا ئێستا بێده‌نگن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌وان خۆیان رۆڵێكی
سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌گه‌ڵاڵه كردنی ئه‌م بڕیاره‌دا و ئه‌مه‌ش بۆخۆی
ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش بۆ پرۆسه‌كه و ئه‌وه دیاری ده‌كات كه له
هه‌رێمی كوردستان و ئێراقدا سه‌روه‌ری یاسا و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوونی
نییه. ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ره ئیراده‌و داخوازییه‌كانی هێزه ده‌ره‌كیه‌كانه.
ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بێ رێزییه بۆ سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان.
ئه‌ركی هه‌موو مرۆڤێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و دیموكراتخوازه كه ئه‌م
بێ رێزییه په‌سند نه‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ پێشكه‌ش به دادگای
باڵای تاوانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی
پارێزه‌رانی كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له دانیشتنی دادگادا
چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ پێشكه‌ش به دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق
ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چه‌كی كیمیاییه‌وه.ئه‌مڕۆ دادگای باڵای
تاوانه‌كانی عێراق دانیشتنێكی دیكه سه‌باره‌ت به كه‌یسی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه سازده‌كات و تیایدا وته‌ی تۆمه‌تبارانی ڕژێمی به‌عس
وه‌رده‌گیرێن.له‌و باره‌یه‌وه گۆران ئه‌دهه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
پارێزه‌رانی كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: له‌و دانیشتنه،
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ پێشكه‌ش به دادگا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی
به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كه هه‌موو به‌ڵگه‌كان هی سه‌رده‌می پێشوون و
له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ئه‌ركانی سوپاوه ده‌رچون.ئه‌دهه‌م
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وه‌فدی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له
سه‌ردانیان بۆ هه‌ڵه‌بجه راستی قسه و وته‌كانی شایه‌تحاڵ و قوربانیانی
سه‌لماندوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق و ئه‌فریقای باشور یه‌كسانبوون

سه‌رله‌ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له‌یه‌كه‌م یاری جامی كیشوه‌ره‌كان
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقای باشور
به‌یه‌كگه‌یشتن‌و له‌ئه‌نجامدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.جێگه‌ی ئاماژه‌یه
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2007ه، بۆ
یه‌كه‌م جاره به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌كات
پاڵه‌ونێتییه‌كه به به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده‌ی
جیهان له باشووری ئه‌فریقیا به‌رێوه ده‌چێت له‌نێویاندا به‌رازیل‌و
ئیتالیا‌و ئیسپانیا تیادایه.هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له لایه‌ن راهێنه‌ری سربی
بۆرا میلۆتینۆڤیچه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه له مانگی نیسانی
رابردوودا مه‌شقی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.عێراق له گروپی یه‌كه‌مدا
شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا و باشووری ئه‌فریقیای میوانداری
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و نیوزله‌ندا یاری ده‌كات.یه‌كه‌م یارییشی ئه‌مرۆ
یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر باشووری ئه‌فریقیایه له یاریی كردنه‌وه‌ی
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه كه له كاتژمێر 5ی ئێواره به كاتی ناوخۆی
هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراو هه‌ردوو تیپ به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستان به‌بێ
گۆڵ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ره‌وشی خراپی ژیانیان، دانیشتوانی
ناحیه‌ی دێره‌لوكی قه‌زای ئامێدی خۆپیشاندانیان كرد
بۆ
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ره‌وشی خراپی ژیانیان، ئه‌مڕۆ
ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی ناحیه‌ی دێره‌لوكی قه‌زای ئامێدی
خۆپیشاندانیان كرد.به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، خۆپیشاندانه‌كه
ماوه‌ی پێنج سه‌عاتی خایاندوه‌و له‌سه‌عات نۆی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه تا
سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوه‌و خۆپیشانده‌ران كه نزیكه‌ی
1000كه‌س بون، رێگای هاتوچۆی دێره‌لوك‌و قه‌زای ئامێدیان داخستوه.
وتیشی: "خۆپیشانده‌ران كه له‌ژنان‌و گه‌نجان‌و منداڵان پێكهاتبون،
له‌هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌دا ده‌ژین‌و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌وه هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كراون".یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه
كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به‌سبه‌ی وت: "له‌سه‌ره‌تای
خۆپیشاندانه‌كه‌یاندا به‌رپرسێكی پارتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
دێره‌لوك هاتون بۆ لایان بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كه‌یان بهێنن.
جگه‌له‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردون و قسه‌ی ناشیرینی به‌خۆپیشانده‌ران
وتوه، ئه‌مانیش به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ی ته‌قه‌یان
لێكردون به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوه".وتیشی: "دواتر
خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر به‌ڵێنی قایمقامی قه‌زای ئامێدی رازیبون كۆتایی
به‌خۆپیشاندانه‌كه‌یان بهێنن".ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاسایش كامێرایان
له‌په‌یامنێرێكی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتو سه‌ندوه‌و دواتر
وه‌ریانگرتوه‌ته‌وه به‌ڵام كاسێته‌كه‌یان لای خۆیان
هێشتوه‌ته‌وه.ئاشكراشیكرد كه لێپرسراوی لقی 18ی پارتی و نوێنه‌ری
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی به‌ڵێنیان پێداون كه‌هاوكارییان بكه‌ن‌و
ئه‌مانیش پێیان راگه‌یاندون ئه‌گه‌ر تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌رنه‌كه‌ن ئه‌وا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه
ده‌كه‌ن.سه‌رچاوه‌كه رونیكرده‌وه "له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا
فه‌رمانبه‌ره‌كانیان نه‌یانوێراوه له‌ترسی موچه‌بڕین به‌شداریی
بكه‌ن".جێی ئاماژه‌یه ناحیه‌ی دێره‌لوك ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئامێدی
به‌دوری 15 كیلۆمه‌تر.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌دنان موفتی : ئه‌وانه‌ی دوێنێ ره‌خنه‌یان له دواكه‌وتنی ده‌ستوور
ده‌گرت ئه‌مرِۆ داوا ده‌كه‌ن په‌له له په‌سندكردنیدا نه‌كرێت

سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پرِۆژه‌ی
نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی دوێنێ
ره‌خنه‌یان له دواكه‌وتنی ده‌ستوور ده‌گرت ئه‌مرِۆ داوا ده‌كه‌ن په‌له
له په‌سندكردنیدا نه‌كرێت. دوێنێ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان عه‌دنان
موفتى به‌ئاماده‌بوونى د. كه‌مال كه‌ركوكى جێگرى سه‌رۆك و فه‌ره‌سه‌ت
ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مان له‌گه‌ل لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى پرۆژه‌ى
ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هۆلی
لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو به‌وردى باس له دوا ره‌شنووسى
ئاماده‌كراوى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا. سه‌ره‌تاى
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان كورته‌باسێكى ده‌رباره‌ى قۆناغه‌كانى
گه‌لاله‌كردنى پرۆژه‌ى ده‌ستوور و سه‌رنج و تێبینیه‌كانى
لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و هه‌مواركردنى پرۆژه‌كه بۆ چه‌ند جاریك له‌ماوه‌ى سىَ
سالى رابردوو خسته‌روو و ته‌ئكیدى كرده‌وه كه له‌ماوه‌ى دووسالى رابردوو
دا ره‌خنه‌یه‌كى زۆر ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كرا كه ده‌ستوور دواكه‌وتووه،
ئه‌مرۆش كه پرۆژه‌كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر
بدات هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێویست به‌په‌له‌كردن
ناكات له‌په‌سه‌ندكردنى ده‌ستووردا. له‌راستیدا پێمان وانیه ده‌ستوورى
په‌له‌ى تیدا كرابێت، چونكه 3 ساله به‌رده‌وام گفتوگۆ ى له‌سه‌ر ده‌كرى و
هه‌زاران سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاز ئاراسته‌ى لیژنه‌ى نووسینه‌وه كراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه مه‌سئولیه‌تى ئێَمه
له‌په‌رله‌مان گه‌وره تره له‌پله‌ى حزبى، و پێویسته هه‌موومان
به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل به‌رپرسیارێتى قۆناغه‌كه له‌به‌رچاوبگرین ، و ئه‌و
ئه‌ركه مێژووییه‌ى خۆمان له‌م خوله‌دا ته‌واو بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ى
په‌رله‌مانى داهاتوو خه‌ریكى به‌رنامه و ئه‌ركه‌كانى خۆى بێت له قۆناغى
داهاتوودا له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌و بۆچوونانه‌ى
ره‌تكرده‌وه كه ده‌لێن په‌رله‌مان واده‌ى به‌سه‌رچووه و كاره‌كانى
نایاساییه. ئه‌و بۆچونانه‌شى به‌به‌شیك له بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن
لێكدایه‌وه. هه‌روه‌ك جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى بریارى ده‌نگدانى په‌رله‌مان
له‌سه‌ر ده‌ستوور كرده‌وه به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى واده‌ى بانگه‌شه‌ى
راگه‌یاندنى هه‌لبژاردنه‌كان. سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌لى راپرسیش له‌سه‌ر
ده‌ستوور سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: كه‌دواى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌كه
له‌په‌رله‌مان پێویسته قسه له‌گه‌ل كۆمسیۆنى بالا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى
ئالیه‌تى پێویست دابنرێت تا پرۆژه‌ى راپرسى له‌سه‌ر ده‌ستوور ئه‌نجام
بدرێـت. پاشان جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه‌ى پشتیوانى خۆى بۆ
قسه‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ربرى رایگه‌یاند: باوه‌رناكه‌م
له‌په‌رله‌مان كه‌س هه بێت حه‌ز بكات ده‌ستوور دوا بكه‌وێت. چونكه هه‌موو
كوردستانیه‌ك خه‌باتى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوورێكى به‌رز و
پێشكه‌وتوومان هه‌بێت و گوزراشت له‌واقیعی سیاسى ئه‌م هه‌رێمه بكات. دواتر
نوێنه‌رانى حزب و پێكهاته سیاسیه‌كانى په‌رله‌مان دیدوبۆچوونى خۆیان
له‌باره‌ى برگه و ماده‌كانى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان خسته‌روو.
هه‌روه‌ك به‌وردى بیر‌ورا له‌باره‌ى خاله گرنگ و جه‌وهه‌ریه‌كانى ده‌ستوور
ئالوگۆركرا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو، ده‌نگ
به‌لیستی چوار حزبه‌كه ناده‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك
له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی، رایگه‌یاند: ئه‌ندام‌و
لایه‌نگرێكی زۆری ئه‌و دوو حزبه ئیسلامیه به‌نیازنین ده‌نگ به‌لیستی چوار
حزبه‌كه بده‌ن..ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هۆكاری ئه‌م ده‌نگدانه‌ی لایه‌نگر‌و
ئه‌ندامانی ئه‌و دوو حزبه‌یشی گه‌ڕانده‌وه بۆ بونی ئیشكالی
شه‌رعی‌و پێیانوایه:
نه‌ده‌بوایه حزبه‌كانیان له‌گه‌ڵ حزبی عه‌لمانیدا به‌یه‌ك لیست
داببه‌زن.هه‌مان سه‌رچاوه، ئاشكراشیكرد: به‌و هۆیه‌وه، هه‌ردوو حزبه‌كه
زۆر به‌گه‌رمی خه‌ریكی قه‌ناعه‌تپێكردنی لایه‌نگر‌و ئه‌ندامانیانن
به‌لیسته‌كه. له‌به‌رامبه‌ریشدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی شانازی به‌لیسته‌كه‌ی
خۆیه‌وه ده‌كات‌و بانگه‌شه‌ی ئیسلامیبوونی لیسته‌كه‌ی ده‌كات.هه‌مان هۆ،
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناچاركرد ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه‌و
كوراسه بۆ "هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان‌و نه‌هێشتنی ئیشكالی شه‌رعی"
بڵاوبكاته‌وه‌و خودی ئه‌میره‌كه‌یان له‌به‌رنامه‌ی "سه‌رنج"ی ته‌له‌فزیۆنی
ئاسمانیی "په‌یام" له‌و باره‌یه‌وه قسه بكات‌و دواتر بكرێته زنجیره‌ی 3ی
ناوه‌نده‌كه.له‌لایه‌كیتریشه‌وه، پێكهاته‌ی كاندیدانی هه‌ردوو حزبه‌كه‌و
په‌راوێزخستنی هه‌ندێ كادر، رێژه‌یه‌كی زۆریی ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی
زویركردوه‌و كادرانی كۆمه‌ڵ بڕوایانوایه: كاندیده‌كان به‌سه‌ر باڵه
جیاوازه‌كانی حزبه‌كه‌یان دابه‌شبوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كێتی‌و پارتی یه‌ك ملیار‌و 600ملیۆن دۆلاریان له‌كۆمپانیاكانی نه‌وت
وه‌رگرتوه

له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا، كۆمپانیاكانی نه‌وت یه‌ك ملیار‌و 600ملیۆن
دۆلاریان داوه به پارتی‌و یه‌كێتی‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش نه‌دراوه
به‌وه‌زاره‌تی دارایی.رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌زاری كوێستان محه‌مه‌د
سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی سه‌وزه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه "ئه‌و پاره‌یه‌ی
پارتی‌و یه‌كێتی له‌كۆمپانیاكانی نه‌وتیان وه‌رگرتوه، ساڵی رابردو
850ملیۆن دۆلار‌و له‌ماوه‌ی دو ساڵی پێشوتریشدا 750ملیۆن
دۆلاربوه".رونیشیكرده‌وه "ئه‌و پاره‌یه نه‌دراوه به وه‌زاره‌تی
دارایی‌و دراوه به‌و دو حیزبه".سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، نه‌وتی هه‌ردو
كێڵگه‌ی تاوكی له‌زاخۆ‌و ته‌قته‌ق له‌پارێزگای هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار
له‌ڕێی بۆرییه نه‌وته‌كانی كه‌ركوك-جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه
كرا.
كۆتایی مانگی رابردوش له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نوسی، نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرایكرد، ئێستا 35 كۆمپانیای نه‌وت
له‌هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن، كه كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی‌و ئه‌وروپایی‌و
هیندی‌و كۆرییان تێدایه‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمیشی
به‌هاوبه‌شكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق
له‌قه‌ڵه‌مدا.مانگی نیسانی رابردوش، بارزانی رایگه‌یاند: له‌گه‌رمیان
حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا به‌بڕی 200ملیۆن
دۆلار ئیمزاكردوه.به‌ڵێنیشدا پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ته‌رخان بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه میكانیزمی
به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تاوتوێكرد
جێگری
سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
نه‌زاهه‌ی گشتی، چۆنیه‌تی ومیكانیزمی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی
و ئیداری، تاوتوێكرد. به پێی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" نووسینگه‌ی
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه تیایدا هاتووه:
كه عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆمار دوێنێ له به‌غدا له‌گه‌ڵ
دادوه‌ر "ره‌حیم عه‌گیلی" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی گشتی، چۆنیه‌تی
ومیكانیزمی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و دوا
پێشهاته‌كان له بواری گه‌نده‌ڵی و كاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ره‌وشی
گشتی عێراق، تاوتوێكرد.به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی
له په‌یره‌وكردنی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كرده‌وه، له میانی
جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی