&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عزه‌ت دوری له‌سه‌ركردایه‌تی مقاوه‌مه دور
ده‌خرێته‌وه

ده‌سته‌یه‌ك به ناوی گروپه
تیرۆریستیه‌كان كه خۆیان به سه‌ركردایه‌تی نیشتمانی مقاوه‌مه ناوزه‌د
ده‌كه‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد، سوڵتان هاشم ی وه‌زیری
به‌رگری سه‌رده‌می به‌عسیان وه‌ك سه‌ركرده‌ی گشت گروپه‌كان دیاری
كردوه‌به پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و گروپانه رایانگه‌یاندوه ئیدی عزه‌ت
دوری سه‌ركرده‌ی مقاوه‌مه نییه و سوڵتان هاشم ده‌بێته سه‌ركرده‌ی گشت
گروپه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی عزه‌ت دوری تا ئێستا دیار نه‌ماوه‌هه‌روه‌ك
هاتوه" گشت گروپه‌كان پابه‌ند ده‌بن به ڕێنماییه‌كانی سوڵتان هاشم كه
ئێستا له به‌ندیخانه‌دایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چوار ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌ك خنكان و سێی دیكه‌شیان مه‌ترسی مردنیان
لێده‌كرێت
له گوندێكی سه‌ر به
شاره‌دێی (قۆرتوو)ی شارۆچكه‌ی كه‌لار، چوار ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌ك له
نێو بیرێكدا خنكاو سێی دیكه‌شیان ژیانیان له مه‌ترسیه‌و به په‌له
گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شارۆچكه‌ی كه‌لار، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه
تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی:" له گوندی (سه‌ری قزل)، كه له
رۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی (قۆره‌توو) ده‌كه‌وێته نزیك سنووری ئێران، پیاوێك
له‌و كاته‌ی چۆته نێو بیری ناعور به مه‌به‌ستی پاراوكردنی له قوڕو
لیته، له وێدا چه‌قیوه و به‌هۆیه‌وه خنكاوه، دواتر كچێكی و كوڕێكی و
یه‌كێكی دیكه، كه مه‌زنده ده‌كرێت كوڕه‌زای بێت به هانای
باوكه‌كه‌یانه‌وه چوون و له ئه‌نجامدا ئه‌وانیش خنكاون".سه‌رچاوه‌كه‌ی
پۆلیس گووتیشی:" هه‌رچه‌نده تا ئێستا به روونی رووداوه‌كه نه‌زانراوه،
به‌ڵام جگه له‌و چواركه‌سه‌ی خنكاون، سێ كه‌سی دیكه‌شیان باری
ته‌ندروستیان زۆر خراپه و مه‌ترسی مردنیان لێده‌كرێت، بۆیه دووانیان
گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار و یه‌كێكیشیان به په‌له ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
.به‌ڕێوه‌به‌ری
ئۆفیسی هه‌ولێر: پێشبینی ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات

پێشبینی ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری
ئۆفیسی هه‌ولێری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
به‌سایتی ئه‌سوات ئه‌لعیراقی وت: "پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی
داهاتوه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
ده‌ستپێبكات".وتیشی: "وردبینیكردنی ناوی پاڵێوراوان له‌چه‌ند رۆژی
داهاتودا ته‌واوده‌بێت‌و پێشبینی ده‌کرێت له رۆژانی 20 بۆ 24ی ئه‌م
مانگه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات".پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك
له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رایگه‌یاندبو: "وردبینیكردنی
ناوی پاڵێوراوان له‌دواقۆناغدایه‌و ته‌نیا دو پاڵێوراو كێشه‌یان هه‌یه".
به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، دوای راگه‌یاندنی ناوی پاڵێوراوان،
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات‌و تا 24 سه‌عات به‌ر
له‌ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت.له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی
په‌رله‌مانی كوردستاندا 509پاڵێوراو له 20لیست‌و 5 هاوپه‌یمانێتی كێبڕكێ
ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مان.هاوكات له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و 5
پاڵێوراو ناویان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته تۆماركردوه.پێشبینی
ده‌كرێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه 2ملیۆن‌و 500هه‌زار كه‌س مافی
ده‌نگدانیان هه‌یه، خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو به‌شداری
بكات.به‌پێی راپرسییه‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌عێراق، كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ره‌سمیی خۆی سازیكردوه (65.8%)ی
ده‌نگده‌رانی هه‌رێم به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان‌و
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن‌و (33.33%)ی ده‌نگده‌ران به‌شداری
ناكه‌ن‌و (1.59%)ی به‌شدارانیش تائێستا خۆیان یه‌كلایی نه‌كردوته‌وه‌و
بڕیاریان نه‌داوه كه به‌شداری ده‌كه‌ن، یان نا.جێی ئاماژه‌یه،
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 25ی مانگی ته‌موزی داهاتو
سازده‌كرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانتارێك: له دوای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت توركیا هه‌ڵوێستی له‌مه‌ڕ
هه‌رێمی كوردستان زۆر گۆڕاوه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ له دوای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت،
توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان زۆر گۆڕاوه‌و گوتیشی: بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیادا، ئێستا ئه‌نقه‌ره به سیاسه‌تی
خۆی دا ده‌چێته‌وه. "عادل به‌رواری" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی، له لێدوانێكی تایبه‌ت
بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) گوتی: له دوای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی
هه‌رێمی كوردستان، توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان زۆر
گۆڕاوه و زۆر نه‌رم بووه.هه‌روه‌ها گوتی: توركیا گه‌یشتۆته ئه‌و
ڕاستیه‌ی كه كێشه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان
PKK))،
به هه‌رێمی كوردستان ناكرێت و هه‌رێمی كوردستان ته‌ره‌فێكیش نییه و ئه‌و
پرسه‌ش به ڕێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت. له به‌شێكی تری
لێدوانه‌كه‌ی بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توركیا
گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاستییه‌ی، كه ده‌بێت پرسی كورد‌و
PKK))
له ناوخۆی توركیا به‌ڕێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت
بچنه یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌نقه‌ره به سیاسه‌تی خۆی دا
چۆته‌وه و له‌و بڕوایه دایه، كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیالۆگ
ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رێمی كوردستانیش له‌و باره‌یه‌وه
ئاماده‌ییه هاوكاری توركیا بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له كوردستان 299 ده‌نگی
به‌ده‌ستهێنا
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و ڕاگه‌یاندنی ده‌ر ئه‌نجامه‌كان ,
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی
شه‌مه بڵاوی كردۆته‌وه, مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ركۆماری ئێستای
ئێران 22359019ده‌نگی هێناوه‌محسن ره‌زایی كاندیده موحافزه‌كاره‌كان
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێرانیش 607135 ده‌نگی به
ده‌ستهێناوه.مه‌هدی كه‌ڕووبی یه‌كێك له‌كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كانیش
308113ده‌نگی به ده‌ستهێناوه‌به پێی ئاماره‌كان میرحسێنی موسه‌وی
كاندیدی سه‌ره‌كیی ریفۆرمخوازه‌كان له‌به‌رامبه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد به 12150175ده‌نگه‌وه دوای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به پله‌ی دوه‌م
دێتله كوردستانی عێراقیش چه‌ندین بنكه‌و شوێنی ده‌نگدان به ڕووی
هاولاَتیانی ئێران كرانه‌وه‌و به پێی ئه‌نجامی كۆتایش , له كوی 891
ده‌نك له هه‌ریمی كوردستان له شاره‌كانی هه‌ولیر سلیمانی و شاروجكه‌ی
دیانا 299 ده‌نك ئه‌حمه‌دی نه‌زاد 544 ده‌نك میر حوسه‌ین موسه‌وی14 ده‌نك
ره‌زایی 34 ده‌نك مه‌هدی كه‌روبی و به‌و پێیه‌ش ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له
پێش ڕكابه‌ره‌كانی سه‌رۆكاتیه‌و توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به
ده‌ست بهێنێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دو فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاند

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بارودۆخی ناوچه‌ی قه‌ندیل ئارامیی
به‌خۆیه‌وه بینی، (شه‌ممه)، دو فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو به ئاسمانی ئه‌و
ناچه‌یه سوڕانه‌وه كه بوه هۆی ترس و دڵه‌راوكێی دانیشتوانی ئه‌و
ناوچه‌یه.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی كرێكارانی كوردستان
هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه رایگه‌یاند: سه‌عات 12:00ی نیوه‌ڕۆی
شه‌ممه2 فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به ئاسمانی ئه‌و
ناوچه‌یه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆردومانی هیچ شوێنێكی ئه‌و
ناوچه‌یه‌یان نه‌كردوه دواتریش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتوه.سه‌رچاوه‌كه
وتیشی: هاتنی ئه‌م فڕۆكانه دوابه‌دوای سه‌ردانی به‌رپرسانی عێراقی بۆ
توركیا دێت كه ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت جۆرێك له رێكه‌وتن
هه‌بێت له نێوان توركیا‌و به‌رپرسانی عێراقدا.هاوكات له‌لایه‌كی دیكه‌وه
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل له
به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه ئاماژه‌یان به‌وه
كردوه: سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه تاكلایه‌نه
ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندوه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له
هێرشكردنه سه‌ر گه‌ریلاكانمان له ناوچه كوردییه‌كانی كوردستانی
توركیا.ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه له چه‌ندین شوێن
زیان به سوپای توركیا گه‌یشتوه و له داهاتویه‌كی نزیكدا زیانی هه‌ردولا
بڵاو ده‌كرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كێتی له‌عه‌ربه‌ت بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن
ده‌كات

به‌رپرسی
كۆمیته‌ی عه‌ربه‌تی یه‌كێتی كۆبونه‌وه به‌تیپه وه‌رزشییه‌كانی
عه‌ربه‌ت ده‌كات‌و وێڕای پێدانی چه‌ند پێداویستییه‌كی وه‌رزشی داوایان
لێده‌كات "ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی كوردستانی"، به‌رپرسی كۆمیته‌ش ئه‌وه
ره‌تده‌كاته‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رۆژی شه‌ممه به‌سایتی
ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسی كۆمیته‌ی عه‌ربه‌تی یه‌كێتی،
نوری محه‌مه‌د كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه وه‌رزشییه‌كان
كردووه‌و جگه له‌پێدانی پێداویستی وه‌رزشی، داوای لێكردوون "ده‌نگ
به‌لیستی كوردستانی بده‌ن".به‌ڵام به‌رپرسی كۆمیته، نوری محه‌مه‌د
ئه‌و قسه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به‌سایت ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "پێدانی ئه‌و
پێداویستییه وه‌رزشیانه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه، به‌ڵكو
ئێمه وه‌كو كۆمیته هه‌موو جارێك ئه‌م پێداویستییه وه‌رزشیانه دابه‌ش
ده‌كه‌ین‌و نه‌شموتووه ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی كوردستانی".جێگای
ئاماژه‌یه پێش راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، چه‌ند
لیستێك ده‌ستیان كردووه به‌بانگه‌شه‌كردن بۆ لیسته‌كانیان له‌وانه‌ش
(كوردستانی‌و گۆڕان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حاجی ئۆمه‌ران: جارێكی تر شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن
له جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ترانزێت
دوای ئه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی
ئۆمه‌ران چه‌ندین ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا له‌دژی
په‌یڕه‌ونه‌كردنی پرۆتۆكۆلی ترانزێتی نێوان ئورمیه و هه‌ولێر كه
له‌گه‌ڵ به‌فه‌رمیبونی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران واژۆكراوه، بۆ دواجاریش
شۆفێران هه‌وڵه‌كانیان بێ‌سود بو، نه‌یانتوانی ئه‌و بڕیاره
هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، به‌و‌هۆیه‌شه‌وه سه‌دان ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری ئه‌و
سنوره بێكار بون.له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له‌شۆفێره‌كان كه‌نه‌یویست ناوی
ئاشكرا بكرێت به‌سبه‌ی راگه‌یاند: دوا هه‌وڵی شۆفێره‌كان هه‌فته‌ی
ڕابردو بو كه خۆپیشاندانێكیان سازكرد وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر
جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆله، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ‌سود بون، چونكه
پرۆتۆكۆڵه‌كه واژۆكراوه و له‌داهاتوشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه وتیشی: پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رۆك شۆفێرانی حاجی ئۆمه‌ران
بانگهێشت كرد‌و پێی راگه‌یاندبون كه ناتوانرێت ئه‌و پرۆتۆكۆله
هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، چونكه واژۆكراوه، به‌لاَم ئێوه ده‌توانن وه‌ك
جاران باره‌كانی خۆتان باربكه‌ن.سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
بێده‌نگكردنی شۆفێران له‌ئێستادا له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه، دوای
هه‌ڵبژاردن ئه‌م پرۆتۆكۆله جێبه‌جێده‌كرێت و هه‌ڵسوكه‌وتی
كاربه‌ده‌ستانی گومرگی ته‌مه‌رچیان وه‌ك خۆی لێدێته‌وه به‌رامبه‌ر
به‌شۆفێران.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌رجه‌م شۆفێرانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی
به‌رده‌وامبونی مانگرتنیان ده‌كرد تاكو ئه‌و كاته‌ی كه پرۆتۆكۆله‌كه
هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی