&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاشمی :PKK یان ده‌بێت چه‌ك دا‌نێت یا عێراق
جێبێلێت

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند " چه‌كدارانی پارتی
كرێكارانی كوردستان پێویسته عێراق جێبێڵن ئه‌گه‌ر هاتو ئاماده نه‌بوون
چه‌كه‌كانیان دابنێن و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد" ده‌رفه‌تی ئه‌وه نیه
ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بكرێت و هه‌مووان له چوارچێوه‌ی عێراقێكی
یه‌كگرتو ده‌ژین.سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له تارق هاشمی جێگری
سه‌رۆك كۆماری عێراق بلاَویكرده‌وه " سه‌ردانی هاشمی بۆ توركیا‌و
دیداری له‌گه‌ڵ عه‌بدوللاَ گویل و ئه‌ردۆگان ئیجابی بوه‌و ئه‌وه‌شی
وتوه" توركیا‌و عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هاشمی له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبو"
چه‌كدارانی PKK خاڵی گومانی نێوان توركیا‌و عێراقن و بونه‌ته هۆی
كوشتنی هه‌زرارن كه‌س له ناوچه‌كه‌داو عێراقیش وه‌ك شوێنی مانه‌وه‌و
ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانیان به‌كاردێنن.له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا
هاشمی توركیای دڵنیا كردۆته‌وه " كه ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی كوردی له باشووری عێراق له ئارادا نیه‌و سه‌ركرده‌كانی
كورد كار بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو فره لایه‌ن ده‌كه‌ن وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی
تری عه‌ره‌ب و توركمان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارله‌مانی كوردستان له ڕوی یاساییه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، ماوه‌ی كاری خۆی درێژ بكاته‌وه

كه‌ریم به‌حری
ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان، دوپاتی كرده‌وه هیچ ده‌قێكی یاسایی نی
یه له یاسادا كه ڕێگر بێت له‌وه‌ی كه كاره‌كانی درێژ بكاته‌وه كاتێك
له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت، درێژ كردنه‌وه‌ی كاری پارله‌مانیش له‌به‌ر
ئه‌وه بوه كه كۆمسیۆن نه‌یتوانی له كاتی خۆی هه‌ڵبژاردن ڕێك
بخات..كه‌ریم به‌حری وتی: پارله‌مانی كوردستان له ڕوی یاسایی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه ماوه‌ی كاری خۆی درێژ بكاته‌وه و ناچاریش بوه
كه ئه‌و كاره بكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی دروست نه‌بێت.چه‌ند پارله‌مانتارێك
له كۆبونه‌وه‌ی پارله‌مان دا داوایان كردبوو پارله‌مان هیچ یاسایه‌ك
په‌سه‌ند نه‌كات چونكه شه‌رعیه‌تی لاواز كردوه.كه‌ریم به‌حری دوپاتی
كرده‌وه: ئه‌و چوار ساڵه كه دیاری كراوه، پارله‌مان خۆی دیاری
كردوه، بۆیه خۆیشی ده‌توانێت كاره‌كانی درێژ بكاته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و
بۆچونه‌ش له جێگه‌ی خۆی دا نییه و هه‌ڵه‌یه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن
خه‌ڵك بۆ چوار ساڵ ده‌نگی به پارله‌مان داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارله‌مان
توشی گرفت هات و ناچار بو خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌ی ئه‌و كاته دوترێت
نابێت خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه؟، ئه‌وه به راستی له شوێنی خۆی دا نی
یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف له كوردستان، له‌گه‌ڵ ژنه
په‌رله‌مانتارێكی ئوسترالیادا كۆبونه‌وه
به‌مه‌به‌ستی راکێشانی سه‌رنجی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فیدرالی و
ویلایه‌ته‌کانی ئوسترالیا بۆ بایه‌خدان به هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و
پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێوازێکی مۆدرێن و شه‌فاف و کردنی په‌رله‌مان به
ده‌زگایه‌کی کارا و خاوه‌ن بڕیار له کوردستاندا، وه‌فدێکی (که‌مپینی
هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له کوردستان 2009 – ئوسترالیا) که پێکهاتبو له:
عدنان که‌ریم، سه‌ربه‌ست فه‌تاح و مه‌نسور ره‌زاقی، ڕۆژی 10 / 6 / 2009
چاویان که‌وت به جولی ئۆوینز، ئه‌ندامی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری ناوچه‌ی
پاراماتا
Parramatta له‌په‌رله‌مانی فیدرالی
ئوسترالیا.له‌دیدارێكدا تیشكخرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسی پڕ له ئاڵوگۆڕی
کوردستانیان و هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌شدا باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ و
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستاندا کرا.نو‌ێنه‌رانی
که‌مپین، بۆ زیاتر تیشک خستنه‌سه‌ر زنجیره‌ی پێشێلکاری پره‌نسیپه
دیموکراتیه‌کان و کۆنترۆڵکردنی دام و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتی
دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه فایلێک دۆکیۆمێنتی
ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆ ناوخۆیی و جیهانیه‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌ی میدیاییان
پێشکه‌ش به جولی ئۆوینز کرد. له‌درێژه‌ی قسه‌کانیاندا ئاماژه‌یان بۆ
ئه‌وه کرد که خه‌ڵکی کوردستان تینوی ئاڵوگۆڕ و به‌رپاکردنی سیستمێکی
ڕه‌وا و نوێن و به‌وپه‌ڕی هێزیانه‌وه خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی ئێستای
كوردستانن، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه له ده‌ستێوه‌ردان له پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کان له قۆناغه جیاجیاکانی‌دا به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئێستای هه‌رێمه‌وه و هه‌ر له ئێستاشه‌وه چه‌ندین
پێشێلکاری له‌بواری جوراوجۆردا له‌لایه‌ن ڕێکخراوه و ئۆرگانه
سه‌ربه‌خۆکانه‌وه تۆمارکراوه.پاشان وه‌فده‌که داوایان له جولی ئۆوینز
کرد که چ له‌ڕیی په‌رله‌مانی فیدرالی ئوسترالیاوه یان له‌لایه‌ن حکومه‌تی
ئه‌م وڵاته‌وه بایه‌خی زیاتر به‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌ن، دا‌واشیان کرد که
ئوسترالیا هه‌وڵی جدی بدات بۆ ناردنی وه‌فدی چاو‌دێر بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کان و بانگه‌وازکردنی ده‌سه‌ڵاتدارێ‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ
دابینکردنی که‌ش و هه‌وای ئازادانه.جوولی ئۆوینز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
فیدرال بایه‌خی ته‌واوی به قسه و باسه‌کان دا و رایگه‌یاند که هه‌فته‌ی
داهاتو له کانبێرای پایته‌خت مه‌سه‌له‌که ئه‌گه‌یه‌نێت به په‌رله‌مانی
ئوسترالیا و دواتریش له‌هه‌مو ئه‌نجامه‌کانی ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڕێكخراوی قاعیده داوای یارمه‌تی له
توركیا ده‌كات

له‌ژێر دروشمی (ئامۆژگاری بۆ گه‌لی توركیا) ڕێكخراوی قاعیده له
ئه‌فغانستان داوای یارمه‌تی ماددی و مه‌عنه‌وی له گه‌لی توركیا
ده‌كات.
به پێی ئه‌و به‌یانه‌ی له یه‌كێك له پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بلاَو
كراویه‌وه,موسته‌فا ئه‌بو یه‌زید به‌پرسی بالاَی ڕێكخراوی قاعیده له
ئه‌فغانستان ڕیگه‌یاند" ڕێكخراوه‌كه‌مان له ئه‌فغانستان كه‌م و كورتی
خواردن و پێداویستیان هه‌یه‌و پێویستیان به هاوكاری زیاتر هه‌یه بۆ
به‌رده‌وامی جه‌نگان دژی سوپای هاوپه‌یمانان له‌و ولاَته‌دا.ئه‌بو
یه‌زید له یه‌كێك له پێگه ئیسلامیه‌كان كه سه‌ركرده‌كانی قاعیده
سه‌رپه‌رشتیده‌كه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات" به‌هۆی كه‌م و كورتی
خواردن و پێداویستی موجاهیدانه‌وه چالاكیه‌كانمان ڕووی له كه‌میكردوه‌و
به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له موجاهیدان دانیشتون به‌هۆی نه‌بوونی
پێداویستییه‌كانه‌وه‌و چاوه‌ڕێی گه‌شتنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی ده‌كه‌ن.هه‌ر
له‌و به‌یانه‌دا" ئه‌بو یه‌زیدی سه‌ركرده‌ی بالاَی قاعیده ئامۆژگاری
گه‌لی توركیا ده‌كات ده‌ست بكه‌ن به ناردنی یارمه‌تی بۆ براكانیان له
ئه‌فغانستان.به ناونیشانی (ئامۆژگاری بۆ گه‌لی توركیا) ڕێكخراوی
قاعیده به گه‌لی توركیا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر موجاهیدان چه‌ك و پێداویستی
شه‌ڕیان نه‌بێت ناتوانن شه‌ڕ بكه‌ن دژی داگیركاره‌كان. موسته‌فا ئه‌بو
زه‌ید له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت" (له خوا بترسن)و جیهاد بكه‌ن
به ناردنی یارمه‌تیه‌كانتان و قاعیده به‌هۆی ئه‌و چاودێره تونده‌ی
له‌سه‌ریه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا یارمه‌تی كه‌می پێده‌گات.جێی ئاماژه‌یه"
ڕێكخراوی قاعیده به‌هۆی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌سته‌نبول له
ساڵی 2003 ژماره‌یه‌كی زۆر هاولاَتی له‌و ولاَته كوژران و برینداربوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆ یه‌كه‌مجار خوێندكارێكی كورد ڤایرۆسێكی
نه‌خۆشی مرۆڤی ئاشكراكرد
بۆ یه‌كه‌مجار خوێندكارێكی
كوردی دكتۆرا له‌بواری مایكرۆبایۆلۆژی له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی ئیتاڵیا
به‌ناوی محه‌مه‌د بابه‌كر مینه، جۆره ڤایرۆسێكی تازه‌ی له‌ئیتاڵیا
دۆزییه‌وه كه سه‌ربه‌خێزانی پۆلیۆماڤایرۆسه و ناوی نا (WUV-Kurdi)،
هۆكاری ناونانی ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌ناوی كوردییه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه بزانرێت
ئه‌م ڤایرۆسه له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كی كورده‌وه
دۆزراوه‌ته‌وه.له‌لێدوانێكی بۆ كوردستانی نوێ محه‌مه‌د بابه‌كر
رایگه‌یاند: له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی 2008-ه‌وه ده‌ستمكرد به‌گه‌ڕان
به‌دوای ئه‌م ڤایرۆسه‌دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (86) نموونه‌م كۆكرده‌وه كه
هه‌رهه‌موویان هی ئه‌و نه‌خۆشانه‌بوون كه چاندنی مۆخیان بۆ كرابوو، وتیشی:
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه زۆر دڵی من و پرۆفیسۆره‌كانی خۆشكرد هه‌ربۆیه‌ش
به‌ناوی كوردییه‌وه بلاومكرده‌وه.له‌باره‌ی جۆری ڤایرۆسه‌كه‌و كاریگه‌ریی
له‌سه‌ر مرۆڤ، محه‌مه‌د بابه‌كر وتی: ئێستا قورسه بۆ زانست و زانستخوازان
ورده‌كاریی له‌باره‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه بخه‌نه‌ڕوو، چونكه ڤایرۆسه‌كه زۆر
تازه‌یه، به‌لام ده‌كرێت ئه‌وه‌نده بڵێم كه ئه‌م ڤایرۆسه له‌وانه‌یه
ببێته‌هۆی نه‌خۆشی له‌و كه‌سانه‌دا كه به‌رگریی له‌شیان كه‌مده‌بێت،
به‌لام هێشتا زووه ئه‌وه دیاربكه‌ین كه‌له‌چ جۆره نه‌خۆشییه‌ك و
له‌كوێدا تووشی نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت. وتیشی: خێزانی پۆلیۆماڤایرۆسه‌كان
ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جۆراوجۆر.محه‌مه‌د بابه‌كر مینه، كه
كوڕی شه‌هیدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه ساڵی 1980 له‌گوندێكی سه‌ر
به‌قه‌زای رانیه له‌دایكبووه‌و كۆلێژی زانستی له‌زانكۆی سلێمانی له‌ساڵانى
1999-2003 ته‌واكردووه، پاشان رووده‌كاته ئیتاڵیا‌و له‌وێ ده‌بێته
خوێندكاری دكتۆرا له‌بواری مایكرۆبایۆلۆژیدا، ئێستاش دانیشتووی شاری
رۆمایه‌و له‌دوایه‌مین ساڵی خوێندنی دكتۆراكه‌یدایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به لیستی گۆڕانن، دو به‌ڕێوبه‌ری
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێم له‌شوێنه‌كانیان
ده‌گوازرێنه‌وه

به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر
به لیستی گۆڕانن وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌نوسراوی ژماره 8353 له
10/6/2009 كه‌ئیمزای كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره
هه‌ریه‌ك له مقه‌ده‌م (ئاری ره‌ئوف بێگه‌رد) به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی
نه‌وت و گازی سلێمانی و رائید (داود سلێمان خه‌سرۆ) به‌ڕێوبه‌ری
پۆلیسی نه‌وت و گازی گه‌رمیان له‌شوێنه‌كانی خۆیان ده‌گوازرێنه‌وه
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن، دو
ئه‌فسه‌ری تر به‌پله‌كانی عه‌قید و مقه‌ده‌م له‌شوێنه‌كانیان
دانراون.سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم به
سبه‌ی راگه‌یاند: "گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه هیچ
كه‌مته‌رخه‌میه‌كیان نه‌بوه له‌كاره‌كانیان و بڕوانامه‌شیان هه‌یه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به لیستی گۆڕانن ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بانگهێشتی یه‌كێك
له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كردوه پێ راگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر كار بۆ لیستی
گۆڕان بكه‌یت له‌پۆسته‌كه‌ت لات ده‌ده‌ین، ئه‌ویش پێوتون زۆر
ئاساییه لام بده‌ن هه‌ر كار بۆ ئه‌و لیسته ده‌كه‌م دوای چه‌ند
رۆژێك له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی یه‌كێتی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن
وه‌زیره‌وه ده‌رچوه".له‌په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا به هه‌ردو مقه‌ده‌م (ئاری
ره‌ف بێگه‌رد) به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌وت و گازی سلێمانی و رائید
(داود سلێمان) به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌وت و گازی گه‌رمیان
سه‌باره‌ت به‌و گواستنه‌وه‌یان وتیان: "تاكو ئێستا ئه‌و فه‌رمانه
نه‌گه‌یشتوته لای خۆمان جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌لاَم پێیان
راگه‌یاندوین بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌رچوه".ده‌ركردن و
گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌كاتێكدایه كه
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن:
تاكو ئێستا كه‌س له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز ده‌رنه‌كراوه‌و دور
نه‌خراوه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێران وێستگه‌یه‌كی به‌نزین وگازوایل له‌سه‌رسنوری حاجی ئۆمه‌ران
ده‌كاته‌وه
یه‌كێك له داواكارییه‌كانی مانگرتوانی شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌رزی
حاجی ئۆمه‌ران دابینكردنی سوته‌مه‌نی به‌نزین وگازوایل له لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار، هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ره‌زامه‌ندیان نیشاندا
به‌كردنه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی به‌نزین وگازوایل بۆ شوفێرانی ده‌روازه‌ی
سنوری حاجی ئۆمه‌ران.له‌مباره‌یه‌وه ده‌رسیم ته‌حسین به‌رپرسی
په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای گومرگی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند: دوای
مانگرتنی شوفێرانی لۆریه بارهه‌ڵگره‌كانی خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌ران
و پێشكه‌شكردنی چه‌ند داواكاریه‌ك له‌دوتوێی نوسراوێكدا له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی شوفێران، یه‌كێ له دواكاریه‌كان بریتی بو له دابینكردنی
سوته‌مه‌نی بۆیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵه‌كانمان چڕكرده‌وه تا دواجار
به‌رپرسانی ئێرانی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دانانی وێستگه‌یه‌كی
سوته‌مه‌نی بۆ هه‌ردو جۆری (به‌نزین‌و گازوایل) له‌ده‌روازه‌ی سنوری
ده‌ربڕی.به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان وتیشی: كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی
سوته‌مه‌نی له‌م سنوره كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی
گواستنه‌وه‌و نرخی كالاَوكه‌لوپه‌ل له بازاره‌كانی كوردستان ده‌بێت،
چونكه نرخی یه‌ك لیتر گازی ئێرانی 250 دیناره، به‌پێچه‌وانه‌وه له
هه‌رێمی كوردستان 500 دیناره.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا به‌ده‌ستهێنا

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا به‌ده‌ستبهێنێت، پاش پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی
زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان.وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ئاشكرایكرد كه پاش
جیاكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 87%ی ده‌نگه‌كان، ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد، دو له‌سه‌ر سێی ئه‌و رێژه‌یه واته 64,88ی ده‌نگه‌كانی
به‌ده‌ستناوه. كرمان دانیشجۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه میر حسێن موسه‌وی توانیویه‌تی 31%ی ده‌نگه‌كان
به‌ده‌ستبهێنێت.هاوكات به‌رپرسانی ئێران رونیان كرده‌وه كه هاوڵاتیان
به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدارییان له ده‌نگداندا كردوه.جێی ئاماژه‌یه
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا چوار پاڵێوراو كێبڕكێیان كرد كه
بریتی بون له مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران و میر حسێن
موسه‌وی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها مه‌هدی
كه‌روبی سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی ئێران و موحسین ره‌زائی سه‌رۆكی
پێشوی هێزی پاسداران.ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مافی ده‌نگدانیان
هه‌بو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بریتی بو له 46 ملیۆن
ده‌نگده‌ر.سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له هه‌ندێك
له پارێزگاكانی ئێران به‌هۆی زۆری به‌شداریكردنی هاوڵاتیان، ناچار
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی دیكه‌یان گرتۆته به‌ر وه‌ك
دامه‌زراندنی بنكه‌ی ده‌نگدانی گه‌ڕۆك و هه‌روه‌ها له هه‌ندێ ناوچه‌ش
كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه درێژ كراوه‌ته‌وه.له حاڵه‌تێكدا گه‌ر هه‌ر كامێك
له پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران بتوانن رێژه‌ی زیاتر له 50%ی
ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وا قۆناغی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه
یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام چاودێران به‌دوری ده‌زانن كه یه‌كێك له‌و
پاڵێوراوانه بتوانن رێژه‌ی زیاتر له 50% به‌ده‌ستبهێنن و پێده‌چێت به‌و
هۆیه‌وه خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بدرێت له نێوان ئه‌و دو
پاڵێوراوه‌ی كه زۆرترینی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی