&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ستیڤان دیمستورا به پاشه‌ڕۆژی سیاسی وڵات گه‌شبینه
نوێنه‌ری
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، گه‌شبینی خۆی به
پاشه‌ڕۆژی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌ربڕی و داوایكرد كێشه‌كانی نێوان به‌غدا
و كوێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن. دوای سه‌ردانێك بۆ لای عه‌لی سیستانی
له نه‌جه‌ف، ستیڤان دیمستورا رایگه‌یاند، دراوسێكانی عێراق تا هه‌تایه
هه‌ر دراوسێی ده‌بن، بۆیه پێویسته سیاسه‌تی گفتوگۆ په‌یڕه‌وبكرێت بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له‌باره‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه بۆ لای
سیستانی دیمستورا ئاشكرایكرد، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ی ماڵًئاوایی كردن
بووه له گه‌وره مه‌رجه‌ع به بۆنه‌ی ته‌واو بوونی كاره‌كانیه‌وه.له
به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا دركاندی، ئه‌و گه‌شبینه به پاشه‌ڕۆژی
سیاسی عێراق و وتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی له توانایدا بووه
كردویه‌تی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی له عێراقدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مامۆستایانی چۆمان نیگه‌رانن له‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی فۆرمی
چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
مامۆستایانی قه‌زای چۆمان نیگه‌رانن له‌دابه‌شكردنی فۆرمی
چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ده‌ڵێن "ژماره‌یه‌كیان
له‌و فۆرمانه بێبه‌شكراون".سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌سبه‌ی وت:
"له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چۆمان له‌كۆی 800 مامۆستا
ته‌نیا 500 مامۆستا فۆرمیان پڕكردۆته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ناڕه‌زایی و
نیگه‌رانی لای مامۆستایانی سنوری په‌رورده‌ی چۆمان دروستبوه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مامۆستایه‌كی سنوری په‌روه‌رده‌ی چۆمان
به‌سبه‌ی راگه‌یاند:"وه‌ك مامۆستایه‌ك بێبه‌شكراوم، به‌ڵكو ئاگاداریش
نه‌كراوینه‌ته‌وه له‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
دابه‌شكردنی فۆرمی چاو‌دێر له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ته‌نیا ڕۆتیناته
چونكه پێشتر چاودێره‌كان دیاریكراون ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بێت دانراوه‌و
ته‌نیا كات به‌فیڕۆدانه".له‌به‌رامبه‌ردا، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی
بنكه‌ی 230 ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سبه‌ی راگه‌یاند:"دابه‌شكردنی فۆرمی
چاودێری له‌سه‌ر بنه‌مای مامۆستایانی خۆجێی بوه‌و ئه‌و
مامۆستایانه‌ی گرتوه‌ته‌وه كه دانیشتوی سنوری قه‌زای
چۆمانن".وتیشی:" له‌به‌رئه‌وه‌ی بنكه‌ی 230 پێویستی به 250 چاو‌دێر
هه‌یه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ته‌نیا 500
فۆرمی بۆ ئێمه ناردوه".ئه‌وه‌یشی ره‌تكرده‌وه كه چاودێره‌كان پێشتر
دیاریكرابن. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشودا،
سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی چاودێریكردنی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن
پارتی ویه‌كێتی له‌سه‌ربنه‌مای حیزبایه‌تی هه‌ڵبژێردراون بۆئه‌وه‌ی
به‌ئاره‌زوی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت به‌سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه
بكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لەلایەن (ئێران و توركیا)وە وشككردنی سەرچاوە
ئاوییەكان فشارێكی سیاسییە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت تاوەكو ئێستا لەسەر پرسی ئاو
نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئاشكراشیكرد دەبێ بە
زووترین كات بەنداو لەسەر رووبارەكانی كوردستان دروست بكرێت. ئەندامی
پەرلــــــەمانی كوردستان (عەبدولڕەحمان ئەحمەد رەزا) رۆژی 10/6 لە
لێدوانێكیدا بە كوردستان راپۆرت رایگەیاند دوای چەندین دیدار و گفتوگۆ
لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئیران و توركیا، لەسەر پرسی وشككردنی سەرچاوە
ئاوییەكان، تا ئێستا ئەنجامێكی روونی نییە و نەگەیشتوونەتە ئەنجامێك.
ئاماژەی بەوەدا ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئەو رووبارانەی كە دێنە عێراق، بەنداوی
بچووكیان دروستكردووە، جەختیشتیكردەوە ئەمە وەكو فشارێكی سیاسیش بەكاری
دەهێنن، گوتی "دەبێ حكومەتی هەرێم بەزووترین كات سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم
بپارێزێت، چەند بەنداوێك دروست بكات، بە مەبەستی كۆكردنەوەی ئاو"، لەبارەی
هەوڵەكانی حكومەتیشەوە گوتیشی "دەبێت بۆ ئەم مەبەستە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی
چڕ بكاتەوە".سەبارەت بە سەرچاوە ئاوییەكانی كوردستان و سوودوەرگرتنیان بۆ
پڕۆژەی ستراتیژی، عەبدولڕەحمان گوتی "پرۆژەیەكی گەورەمان هەیە، لە
بەغداشەوە رەزامەندیی لەسەر دراوە، ئەوەش بەنداوی بێخمەیە، كە دەتوانین
نزیكەی سێ تا چوار بەنداوی گەورەی دیكەی لەبەردەمدا دروست بكرێت، بۆ
سوودوەرگرتن لە دروستكردنی سەرچاوەی كارەبایی، مەسەلەی كشتوكاڵی و
گەشتوگوزار". راشیگەیاند دەبێ هەرێمی كوردستان یاسای پاراستنی ئاوی هەبێت،
ئەو یاسایەش بۆ پاراستنی سەرچاوە ئاوییە ناوخۆییەكان و دابەشكردنی
جوگرافیای و كۆكردنەوەی ئاوەكان لەخۆ بگرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
95%ی هاوڵاتییانی سۆران و ره‌واندوز و مێرگه‌سور و چۆمان سه‌ردانی
بنکه‌کانی تۆمارکردنی ده‌نگده‌رانیان کردووه
ڕێژه‌ی 95%ی
هاوڵاتییانی شارۆچکه‌کانی (سۆران، ره‌واندوز، مێرگه‌سور و چۆمان)، به
مه‌به‌ستی دڵنیابوون له هاتنه‌وه‌ی ناوه‌کانیان و شوێنی ده‌نگدانیان،
روویان له بنکه‌کانی تۆمارکردنی ناوی ده‌نگده‌ران کردووه. له‌لێدوانێكی
تایبه‌ت‌دا، به‌ڕێوبه‌ری بنکه‌ی 226ی تۆمارکردنی ناوی ده‌نگد‌ران له
شارۆچکه‌ی سۆران (عه‌لی ره‌سول) دوایین ئاماری تایبه‌ت به رێژه‌ی
سه‌ردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بنکه‌کانی تۆمارکردنی ناوی ده‌نگده‌رانی له
شارۆچکه‌کانی سۆران و ره‌واندوز و مێرگه‌سور و چۆمان به (ئاژانسی
په‌یامنێر) راگه‌یاند و وتی:"له بنکه‌ی124ی خه‌لیفان، 293 که‌س
ناوه‌کانیان بۆ بنکه‌که زیاد کراوه، هه‌روه‌ها 2 هه‌زار و 934 که‌س
جێگۆڕکێ به ناوه‌کانیان کراوه و له‌بنکه‌یه‌که‌وه بۆ بنکه‌یه‌کی دیکه
گواستراونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و بنکه‌یه‌دا 59 که‌س ناوه‌کانیان راست
کراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 7 هه‌زار و 478 سه‌رۆک خێزانیش سه‌ردانی
بنکه‌که‌یان کردووه و کێشه‌یان له هاتنه‌وه‌ی ناوه‌کانیان نه‌بووه،
به‌ڵام ناوی 2 که‌س که مردوون سڕاونه‌ته‌وه".سه‌باره‌ت به بنکه‌ی 225
ناوچه‌کانی بلێ و بارزانیش وتی:" 61 ناو بۆ بنکه‌که زیاد کراوه،
هه‌روه‌ها 152 که‌س جێگۆڕکێ به ناوه‌کانیان کراوه، هه‌ر له‌و بنکه‌یه‌دا
هه‌زار و 459 که‌س ناوه‌کانیان راست کراونه‌ته‌وه، 2 هه‌زارو 775 سه‌رۆک
خێزانیش سه‌ردانی بنکه‌که‌یان کردووه و کێشه‌یان نه‌بووه.ده‌رباره‌ی
بنکه‌ی 126ی سۆرانیش، وتی:" 542 که‌س ناوه‌کانیان بۆ بنکه‌که زیاد کراوه،
هه‌روه‌ها 3 هه‌زار و 441 که‌سیش جێ گۆڕکێ به ناوه‌کانیان کراوه، 332
که‌سیش ناویان هه‌ڵه بووه و راست کراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 28 هه‌زار
سه‌رۆک خێزانیش سه‌ردانی بنکه‌کانیان کردووه و کێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام 6
که‌س ناویان سڕاوه‌ته‌وه. له بنکه‌ی 227ی مێرگه سووریش ئاماره‌که به‌م
شێوه‌یه‌یه، نای 39 که‌س زیاد کراوه، هه‌روه‌ها 383 که‌سیش جێگۆڕکێ به
ناوه‌کانیان کراوه، هه‌زارو 135که‌سیش ناویان راست کراوه‌ته‌وه، هه‌ر
له‌و بنکه‌یه‌دا 5 هه‌زار و 584 سه‌رۆک خێزان سه‌ردانیان کردووه و
کێشه‌یان نه‌بووه. له بنکه‌ی 228ی سیده‌کانیش، 57 که‌س ناوه‌کانیان بۆ
تۆماره‌کان زیاد کراون، هه‌روه‌ها 2 هه‌زار و 618 که‌س جێگۆڕکێ به
ناوه‌کانیان کراوه، هه‌ر له بنکه‌که‌دا هه‌زار و 200 سه‌رۆک خێزان
سه‌ردانیان کردووه و کێشه‌یان نه‌بووه.سه‌باره‌ت به بنکه‌ی 229ی
ره‌واندوزیش، ئاماره‌که به‌م شێوه‌یه‌یه، ناوی 44 که‌س زیاد کراوه،
هه‌روه‌ها 2 هه‌زار و 235 که‌س جێگۆڕکێ به ناوه‌کانیان کراوه و 48 که‌سیش
ناوه‌کانیان راست کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 6 هه‌زار592 سه‌رۆک خێزان
سه‌ردانی بنکه‌که‌یان کردووه و کێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام ناوی 2 که‌س
سڕاوه‌ته‌وه.
34 که‌سیش بۆ
بنکه‌ی 230ی چۆمان زیاد کراوه و هه‌زار و 198 که‌س جێگۆڕکێ به
ناوه‌کانیان کراوه، هه‌روه‌ها 156 که‌س ناوه‌کانیان راست کراوه‌ته‌وه،
هه‌ر له‌و بنکه‌یه‌دا هه‌زارو 200 سه‌رۆک خێزان سه‌ردانیان کردووه و
کێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام ناوی 4 که‌س سڕاوه‌ته‌وه".جێی ئاماژه‌یه،
ده‌رگای بنکه‌کانی تۆمارکردنی ده‌نگده‌ران له رۆژی 25ی مانگی رابردوودا
به رووی ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی کوردستان‌دا کرانه‌وه و تا رۆژی 10ی
ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ریگانادرێت زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوانی دوزخورماتو
دابه‌شبكرێت

له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا چاره‌نوسی ناوچه‌كه‌یان یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه
كه‌به‌شێكه له‌ناوچه جێی ناكۆكه‌كان، له‌دوزخورماتو زه‌وی به‌سه‌ر
كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوانی دوزخورماتو دابه‌ش ناكرێت.كامه‌ران
محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری دوزخورماتو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و
ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له‌دوزخورماتو به‌سبه‌ی راگه‌یاند: "قه‌زای
خورماتو به‌هۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ره، حكومه‌تی عێراقی
رێگانادات زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كاندا دابه‌ش
بكرێت".وتیشی: "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و
ئه‌نفالكراوانه‌وه زه‌وی به‌سه‌ر شه‌هیدو ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان
له‌قه‌زاكانی كفری و كه‌لار‌و دابه‌شده‌كرێت‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و
ئه‌نفالكراوانی دوزخورماتیشی گرتوه‌ته‌وه".ئاشكراشیكرد له له‌كۆی 575
خێزانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوانی قه‌زاكه ته‌نیا 200 خێزان به‌تیروپشك
بۆیان ده‌رچوه.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مین محه‌مه‌د جێگری
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین به‌سبه‌ی راگه‌یاند:"هه‌رچه‌ند ئه‌و خێزانه
خه‌ڵكی قه‌زای دوزخورماتون و مافی خۆیانه له‌ناوچه‌كه‌یان خانویان
به‌سه‌ردا دابه‌شبكرێت به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی رێگانادات له‌و قه‌زایه
زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری قوربانیان دابه‌شبكرێت".وتیشی: "ده‌بێت بۆ ئه‌و
مه‌به‌سه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی كاروباری عێراق گفتوگۆ بكات".رونیشیكرده‌وه "ده‌بێت
حكومه‌تی ناوه‌ند قه‌ره‌بوشیان بكاته‌وه چونكه ئه‌و كه‌سانه عیراقین و
مافیان به‌سه‌رحكومه‌تی ناوه‌نده‌وه هه‌یه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بانكه ناوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به به‌غدا ده‌به‌سترێنه‌وه
له‌سه‌ر داوای
حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، هه‌ر دوو بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سلێمانی به
بانكه‌كانی به‌غداوه ده‌به‌سرێنه‌وه. بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی
كوردستان (دڵشاد عوسمان)، له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر)
رایگه‌یاند: " هه‌ردوو بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر و
سلێمانی تا ئێستا په‌یوه‌ستن به حكومه‌تی هه‌رێمه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای
حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین هه‌ردوو بانكه‌كه به‌بانكی ناوه‌ندی
عێراق ببه‌ستینه‌وه. ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی روونیكرده‌وه:
"له بنه‌مادا هه‌ردوو بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی
به‌غداوه بوون، چونكه سیاسیه‌تی دراوی نه‌ختینه‌یی، كاری حكومه‌تی
ناوه‌ندییه، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئێستا ئێمه له
هه‌وڵی ئه‌وه داین ئه‌و بانكه به بانكی ناوه‌ندی به‌غداوه
ببه‌ستینه‌وه.بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی دووپاتی كردووه دوای دوو
هه‌فته‌ی دیكه هه‌ردوو بانكی هه‌رێم به بانكی ناوه‌ندی به‌غدا
ده‌به‌سترێنه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بریكاری پێشوی وه‌زیری پێشمه‌رگه (سلێمانی) له روداوێكدا گیانی
له‌ده‌ستدا

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ، موحسین بایز بریكاری
پێشوی وه‌زیری پێشمه‌رگه (ئیداره‌ی سلێمانی) له روداوێكدا گیانی
له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، موحسین بایز له‌ده‌ربه‌ندی رانیه
له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆیدا، فیشه‌كێكی له‌ده‌ستده‌رچوه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی
له‌ده‌ستداوه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌كاتێكدا له‌ناو باخه‌كه هاتو چۆی
كردوه، هه‌ڵخلیسكاوه‌و فیشه‌كێك له‌تاپڕه‌كه‌ی ده‌رچوه‌و به‌رخۆی
كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌كه رونیكرده‌وه، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی
دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌و بڕیاره ئه‌مڕۆهه‌ینی
له رانیه به‌خاكبسپێردرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی