&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له هه‌ڵه‌بجه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هیچ نه‌خۆشێك ناكرێت
ماوه‌ی دو رۆژه له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هیچ هاوڵاتییه‌ك ناكرێت‌و هاوڵاتیان به‌ناچاری رو
له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن.به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و به‌سبه‌ی
راگه‌یاندو وت: "به‌بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه
ده‌ستمان كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی شاره‌كه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شی
نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌مان تێكچوه‌و هه‌تا ئێستا نه‌مانتوانیوه
جێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری تێدا ئه‌نجام
بده‌ین".وتیشی: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌تا
ساڵێكی پێده‌چێت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ گرفته‌كه‌مان نه‌كرێت و جێگه‌ی
شایسته‌مان بۆ دابین نه‌كرێت ره‌نگه هه‌تا كاتی ته‌واوبونی پرۆژه‌كه
هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام نه‌درێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باندێكی قاچاخچی له ئیتالیا ده‌ستگیر ده‌کرێن
پۆلیسی
ئیتاڵیا باندێكی له‌پیاوانی قاچاخچی ده‌ستگیر كرد كه به‌رپرسیارن
له‌گه‌یاندنی هه‌زاران کۆچه‌ری نایاسایی بۆ ئیتالیا‌و ئه‌وروپا‌و ده‌زگای
پاراستنی ئیتاڵیاش ده‌ڵێت "بێگومان ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده
ده‌ستکه‌وتێکی گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییه‌وه کاریان
له‌سه‌رانسه‌ری ئیتاڵیادا ده‌کرد".: رۆژی 9\6 پۆلیسی ئیتاڵیا ئاشكرایكرد
له‌م هه‌فته‌یه‌دا باندێكیان له‌پیاوانی قاچاخچی ده‌ستگیركردووه كه
به‌نیاز بوون ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا
بكه‌ن.هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و بانده به‌هه‌مان شێوه
له‌وڵاتانی (فه‌ڕه‌نسا، ئینگلته‌را، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیکا، سویسرا،
یۆنان‌و سوید) خه‌ریکی ده‌ستگیرکردنی لقه‌کانی وڵاتانی تری ئه‌و‌روپای ئه‌و
ڕێکخراوه‌ن ئه‌وه‌ش به‌تاوانی "هێنان‌و بردنی کۆچه‌رانی نایاسایی‌و دواتر
دایانده‌ن به‌دادگا".ده‌زگای پاراستنی ئیتاڵیا له‌مباره‌یه‌وه
رایگه‌یاندووه "بێگومان ئه‌م هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ی پۆلیس‌و ده‌زگای ئاسایش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2006 پاش گرتن‌و لێکۆڵینه‌وه له گروپێک کۆچه‌ر
که به‌شێوه‌ی نا یاسایی خۆیان گه‌یاند بووه شاری ڤێنێسیا، بۆیه هه‌ر زوو
ئاشکرا بوو که ئه‌وانه به‌هۆی ڕێکخراوێکه‌وه گه‌یشتوون که بنکه‌یان له
عێراق‌و تورکیا و یۆنان‌و وڵاتانی تری ئه‌روپادا هه‌یه".هه‌روه‌ها
وتویه‌تی "کۆچه‌ره‌کان به‌هۆی ئه‌و ڕێکخراوه‌وه سه‌ره‌تا له‌عێراقه‌وه
به‌ره‌و تورکیا ده‌ڕۆیشتن، له‌وێ له ماڵان‌دا ده‌یانشاردنه‌وه‌و پاشان
ده‌یانبردن بۆ یۆنان ئه‌وه‌ش به‌هۆی شاردنه‌وه‌یان له ناو ئه‌و لۆریانه‌ی
که هاتووچۆی نێوان تورکیا و یۆنان ده‌که‌ن.، به هه‌مان شێوه به هۆی
لۆرییه‌وه ده‌گه‌یشتنه سه‌ر پاپۆڕه‌کانی نێوان یۆنان‌و
ئیتاڵیاوه".ده‌زگای پاراستن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌م ڕێکخراوه زۆر به‌هێزو
داڕیژراو بوون، هه‌وه‌ها زۆر بنکه‌و لقیان له وڵاتانی تری ئه‌وروپادا
پێکهێنابوو به‌ئاسانی ده‌یانتوانی سه‌ره‌وکاری کۆچه‌ره‌کان بکه‌ن، بێگومان
پۆلیس ئاشکرایکرد که ئه‌م ڕێکخراوه هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بووه ژیانی
کۆچه‌ران بخاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه له رابردووش‌دا چه‌ند جارێک
کۆچه‌ران له ڕێگای ده‌رچوونیاندا ژیانیان له ده‌ستداوه، بۆ نموونه له
14/7/2007 پۆلیس له شاری ڤێنێسیا له لۆرییه‌کدا لاشه‌ی چوار کۆچه‌ریان
دۆزییه‌وه که له‌به‌ر بێهه‌وایی خنکا بوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارتی پێشكه‌وتن داوای سزادانی لیستی كوردستانی ده‌كات

پارتی پێشكه‌وتنی كوردستان داوا له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌كات چیتر له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی لیستی كوردستانی بێده‌نگ
نه‌بێت‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "پێشێلکاریییەکانی لیستی
کوردستانی سنوری کۆبونەوەی جەماوەری و حزبی تێپەراند بۆ بانگەشەی
هەڵبژاردن، بەڵکو گەیشتوه‌ته ئەو رادەیەی بەئاشکرا لافیتەی رەنگاو رەنگ
بۆ لیستی کوردستانی هەڵدەواسرێت".له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا كه
دانه‌یه‌كی ده‌ست سبه‌ی كه‌وتوه هاتوه " کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکان ئەوە رادەگەیەنێت کەهەر لیستێک پێشلکاری بکات ئەوا سەرۆکی
لیستەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێت و لیستەکەش غەرامە دەکرێت،
بەڵام پێش ئەوەی کاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات، چەند
هەفتەیەکە لیستی کوردستانی بەئاشکرا پروپاگەندەی هەڵبژاردنیان
دەستپێکردوە و بەهیچ شێوەیەکیش سزا نەدراون".داوایش له‌كۆمسیۆن ده‌كات،
ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ی لیستی كوردستانی به پێشێلكاریی نازانێت ئه‌وا
بوار به‌لیست‌و قه‌واره‌كانی تریش بدات كۆبونه‌وه بكه‌ن‌و دروشم‌و
پۆسته‌ر بۆ لیسته‌كانیان هه‌ڵبواسن.لێپرسراوانی پارتی‌و یه‌كێتی
له‌كۆبونه‌وه‌كانیاندا به‌ئاشكرا بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌و
تائێستا كۆمسیۆن هیچ هه‌ڵوێستێكی وه‌رنه‌گرتوه.پارتی پێشكه‌وتنی
كوردستان به‌لیستی پێشكه‌وتن به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
ده‌كات‌و سه‌رۆكه‌كه‌یشی كه هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د یه‌كێكه
له‌پال َیوراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق 2.5 ملیۆن دۆلار بۆ زیادكردنی
زه‌ماله‌كانی فوڵبرایت ته‌رخان ده‌كات
حكومه‌تی عێراق،
چوارشه‌ممه، په‌یمانی دا بڕی 2.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ زیادكردنی
ژماره‌ی زه‌ماله‌كانی فوڵبرایت ته‌رخان بكات كه له رێگه‌یه‌وه
قوتابیانی عێراقی له زانكۆكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ده‌خوێنن.به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق هه‌ریه‌ك له دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك
وه‌زیران‌و كریستۆفه‌ر هیڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده‌ی
مه‌راسیمی راگه‌یاندنه‌كه بوون.به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه
كه “ئه‌م پاڵپشتییه‌ی حكومه‌تی عێراق ژماره‌ی زه‌ماله‌ی قوتابییه
عێراقییه‌كان بۆ خوێندن له زانكۆكانی ئه‌مریكا ده‌كاته دوو هێنده زیاتر
و له 35 ه‌وه ده‌یگه‌یه‌نێته 75 زه‌ماله، هه‌روه‌ك چانسی قوتابیه
سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خوێندنی باڵا له سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كاندا زیاتر
ده‌كات.”ساڵانه ده‌یان قوتابیی عێراقی له رێگه‌ی پرۆگرامی
فوڵبرایته‌وه بێ به‌رامبه‌ر زه‌ماله‌ی خوێندنیان له زانكۆكانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌درێتێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا: ناكۆكییه‌كانی نێوان مالكی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر
كاریگه‌ری خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه

باڵیۆزی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، نیگه‌رانی خۆی له‌وه
ده‌ربڕی، كه ئه‌و ناكۆكییانه‌ی ئێستا له نێوان نوری مالكی سه‌رۆك
وه‌زیران و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر هه‌یه، كاریگه‌ری خراپی
لێبكه‌وێته‌وه.
"كریستۆڤه‌ر هێل" ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و رۆڵی نێوه‌ند له نێوان لایه‌نه
ناكۆكه‌كان ده‌بینێت و ئه‌و لایه‌نه ناكۆكانه‌ش هان ده‌دات بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی هاوبه‌ش، بۆ سوككردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه
ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن.هێل له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "وول ستریت
جۆڕناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی، نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕی، كه ئه‌و ناكۆكییانه‌ی
ئێستا له نێوان نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر
هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، بازنه‌ی تووندوتیژییه‌كان فراوان بكات و
كاریگه‌ری خراپ بكاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیستی هاوپه‌یمانی ره‌خنه له پێشنیازه‌كه‌ی عارف ته‌یفور ده‌گرێت
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی شاری موسڵ

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان رایگه‌یاند: داواكاری هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كان
بۆ لابردنی عارف ته‌یفوری جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران، داوایه‌كی ناڕه‌وایه.
پێشتر عارف ته‌یفور جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له
لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوایكردبو كه پارێزگای موسڵ دابه‌ش بكرێت بۆ
دو به‌ش كه یه‌كێكیان له‌لایه‌ن لیستی حه‌دبا و ئه‌وی دیكه‌یان
له‌لایه‌ن لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واوه به‌ڕێوه‌ببرێت به‌سه‌رپه‌رشتی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر وتی: ئه‌و داواكارییه‌ی عارف ته‌یفور بۆچونی
تایبه‌تی خۆیه‌تی نه‌ك بۆچونی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، هه‌روه‌ها
پێشنیازه‌كه‌شی به‌پێی ماده‌ی 140 و ناوچه جێی ناكۆكه‌كان
خستۆته‌رو.وتیشی: ئه‌و جۆره داواكارییانه ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی
گرژی و ئاڵۆزی زیاتر له نێوان پێكهاته سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان،
به‌ڵام لابردنی عارف ته‌یفور له پۆسته‌كه‌ی پێویستی به ده‌نگدان
هه‌یه و ده‌بێت زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له‌سه‌ر لابردنی
بده‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ئه‌نفلۆنزای به‌رزای بۆ تووندترین پله
به‌رزكرده‌وه
ئه‌مڕۆ
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هۆشداری له‌مه‌ڕ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رزای
بۆ پله‌ی شه شه‌مین به‌رزكرده‌وه، كه تووندترین پله‌یه . به گوێره‌ی
هه‌واڵێكی (ئاژانسی فڕانس پرێس)، حكومه‌تی سوید له به‌یاننامه‌یه‌كدا
ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هۆشداری تووشبوون به
نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رزای بۆ پله‌ی شه‌شه‌مین، كه تووندترین پله
به‌رزكردووه‌و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش وه‌ك په‌تایه‌كه به جیهاندا
بڵاوبۆته‌وه.له به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی سوید هاتووه: وه‌زیری
ته‌ندروستی سویدی"ماریا لارسۆن"، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانی سازده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی
ئاستی هۆشداری په‌تای ئه‌نفلۆنزای (ئێچ1 ئێن1)ی بۆ پله‌ی شه‌شه‌م به‌رز
كرده‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی