&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عارف ته‌یفور
ده‌كات

نوره‌دین حه‌یالی په‌رله‌مانتاری جه‌بهه‌ی ته‌وافوق داوای له‌عارف
ته‌یفوری جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرد
ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌و به‌وه‌تۆمه‌تباری كرد كه بانگه‌شه‌ی بۆ
دابه‌شكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردوه.ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌میانی
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، حه‌یالی وتی: "ته‌یفور پێشتر وتویه‌تی
ئه‌گه‌ر حه‌دبا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پێویسته نه‌ینه‌وا
بكرێته دو پارێزگا، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن حه‌دباوه به‌ڕێوه‌ببرێت‌و
ئه‌وه‌كه‌ی تریشیان ناوچه كوردنشینه‌كان بگرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن
هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌مه‌ش ترسناكه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر
یه‌كێتیی خاكی پارێزگاكه"..جێی ئاماژه‌یه، دوای بردنه‌وه‌ی 19
كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ، حه‌دبا لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای
له‌سه‌رجه‌م پۆسته سیادییه‌كان بێبه‌شكرد‌و ماوه‌ی دو مانگه لیسته‌كه
بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی كردوه‌و گرژی‌و
ئاڵۆزی دروستبوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی ناوخۆ پشتگیریی له‌لیستی حه‌دبا
ده‌كات
دانوستانه‌كانی نێوان لیستی
حه‌دبا‌و لیستی برایه‌تیی نه‌ینه‌وا شكستی هێنا‌و بریكاری وه‌زیری
ناوخۆی عێراقیش ده‌ڵێت "بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌قه‌زاكانی سه‌ر
به‌موسڵ نایاساییه".: سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌لحه‌دبا، ئوسامه نجێفی
شكستهێنانی دانوستان‌و هه‌وڵه‌كانی نزیككردنه‌وه‌ی لیسته‌كه‌یان‌و
لیستی برایه‌تیی نه‌ینه‌وای راگه‌یاند‌و وتی "پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن
له‌ڕێگریكردن له‌جموجوڵه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ".
له‌مباره‌یه‌شه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، عه‌دنان
ئه‌لئه‌سه‌دی رایگه‌یاند "بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌قه‌زاكانی
چوارده‌وری موسڵ كارێكی نایاساییه". له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌ندامی لیستی
برایه‌تی نه‌ینه‌وا، پارێزه‌ر ئه‌شواق كامل به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند
ئه‌گه‌ر لیستی حه‌دبا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر داواكاریی راگرتنی ماده‌ی
140و كشاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه "ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێت‌و ره‌نگه
به هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كان بكه‌ین".
ناوبراو وتیشی "هه‌ر كاتێك لیستی حه‌دبا ئاماده‌بێت بۆ به‌شداركردنمان
له‌ئیداره‌ی موسڵ، به‌بێ هیچ مه‌رجێك ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام تائێستا هیچ
به‌ره‌وپێشچوونێك له‌وباره‌یه‌وه نییه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پۆلیسی
ئیتالی تۆڕێكی قاچاغچی كوردی باشور دەستگیر دەكات
سەرچاوە پۆلیسی و ئەمنییەكانی ئیتالیا دەستگیركردنی تۆڕێكی قاچاغچی
كوردی كوردستانی باشوریان راگەیاند كە لە 46 كەس پێكدێن و تا ئێستا
ئاسانكارییان بۆ 2500 كۆچبەری نایاسایی كردووە كە سنورەكانی ئیتالیا و
هەندێك وڵاتی ئەوروپی ببەزێنن. لەمبارەیەوە یەكێك لە قاچاغچییەكانی
رێگەی ئەستەمبوڵ- ئەسینا كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت و دانیشتووی
توركیایە لە لێدوانێكی تایبەتد ی‌راگەیاند: ژمارەی قاچاغچییە
دەستگیركراوەكان 32 كەسە و دوێنێ لە شاری ڤینیسیا گیراون بەڵام پۆلیسی
ئیتالیا ئاماژە بەوە دەدەن كە گوایا ژمارەیان 46 كەسە.ئەو قاچاغچییە وتیشی
ئەوانەی كە دەستگیركراون هەندێكیان راستەوخۆ پەیوەندییان بە من و چەند
كەسێكی ترەوە هەبووەو ژمارەیەكیشیان لەگەڵ مافیا توركەكاندا كاریان دەكردو
زۆربەیان كوردی كوردستانی باشورن.لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی پۆلیسی
ئیتالیا ئەوەی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە كە 32
كەس لە دەستگیركراوەكان نزیكەی 70 فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووەو 14
كەسەكەی تریش ئێستا لە وڵاتەكانی ئەڵمانیا و بەلجیكا و یۆنان و سویسرا و
فەرەنسا تەوقیفكراون.
شیاوی ئاماژەیە هەندێك سەرچاوەی پۆلیسی ئیتالیا ئاماژە بە ئاودیوكردنی
زیاتر لە 2500 كۆچبەری نایاسایی كردووەو چاوەڕواندەكرێت كە قاچاغچییەكان
سزای توند بدرێن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاڵه‌بانی داواده‌كات حوكمه‌كه‌ی سوڵتان هاشم سوك بكرێت

جارێكی تر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند:
ئه‌فسه‌ره‌كانی پێشوی سوپای رژێمی به‌عس ته‌نیا فه‌رمانه‌كانی سه‌روی
خۆیان جێبه‌جێكردوه‌و له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمی وه‌زیری
به‌رگری پێشوتری عێراقدا نییه.له‌میانی مێزگردێكدا كه ژماره‌یه‌ك له
رۆژنامه‌نوسانی عێراق به‌شداربون تیایدا‌و كه‌ناڵی ئه‌لعیراقیه
رێكیخستبو، تاڵه‌بانی وتی: "ده‌كرێت حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی بۆ سوك
بكرێت‌و بۆ نمونه بكرێت به‌هه‌تا هه‌تایی یان بیست ساڵ".پێشتر دادگای
باڵای تاوانه‌كانی عێراق، به‌تاوانی به‌شداریكردن له شاڵاوه‌كانی
ئه‌نفال، حوکمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سوڵتان هاشمدا سه‌پاند.هه‌ر له‌و
مێزگرده‌دا، تاڵه‌بانی ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی گرت‌و
پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی به‌ناكامڵ له‌قه‌ڵه‌مدا.وتیشی:
ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی تائێستا به‌دینه‌هاتوه‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش
به‌ته‌واوی ئامانجه‌كانی نه‌پێكاوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان: حیزبه گه‌وره‌كان رێگرن
له‌به‌رده‌م دانانی یاسای حیزبه‌كاندا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستان، سێشه‌ممه،
رایگه‌یاند تا ئێستا حیزبه گه‌وره‌كان رێگر بوون له‌به‌رده‌م دانانی
یاسای حیزبه‌كاندا، هیواشی خواست له‌م وه‌رزه‌ی یاساداناندا یاساكه
په‌سه‌ندبكرێت.مه‌حمود عوسمان به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی
راگه‌یاند “تا ئێستا حیزبه گه‌وره‌كان رێگربوون له تاوتوێكردنی یاسایه‌ك
بۆ حیزبه‌كان، چونكه ئه‌و حیزبانه ده‌یانه‌وێت به‌بێ یاسا بودجه
وه‌ربگرن‌و خۆیان پڕچه‌ك بكه‌ن”، رونیشیكرده‌وه “ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك بۆ
حیزبه‌كان دابنرێت، ئه‌وا ده‌توانێت كار‌و ئیمتیازاتی ئه‌و حیزبانه
ده‌ستنیشان بكات.”ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه “پێویسته پێش هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق یاسای حیزبه‌كان په‌سه‌ندبكرێت چونكه
هه‌ڵبژاردن به‌بێ یاسای حیزبه‌كان هیچ مانایه‌كی نییه.”مه‌حمود عوسمان
هیوای خواست كه په‌رله‌مان بتوانێت له ماوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی
یاساداناندا یاسای حیزبه‌كان په‌سه‌ند بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بڕی نیودۆلاری هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی عێراق
ته‌رخان ده‌كرێت، كه‌نه‌وتیان هه‌یه

حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ته‌رخانكردنی
بڕی نیودۆلاری پاره‌ی هه‌ر به‌رمیلێك بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وتیان
هه‌یه.به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌نوسی، ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراق له‌بڕیارێكدا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی په‌سه‌ندكردوه‌و به‌و
پێیه‌ش له‌هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی 50سه‌نت بۆئه‌و پارێزگایانه ته‌رخان
ده‌كرێت كه‌نه‌وتیان هه‌یه وه‌كو به‌سره‌و كه‌ركوك.
پێشتر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر
ته‌رخانكردنی بڕی 50سه‌نتی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراوی به‌سره بۆ
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك داوای له‌حكومه‌تی عێراق كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ی
به‌سره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و له‌پاره‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی
فرۆشراوی كه‌ركوك، بڕی نیو دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه
ته‌رخان بكرێت.ب‌گوێره‌ی بڕگه‌ی سێی ماده‌ی 121ی ده‌ستوری عێراق،
بڕێك له‌پاره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بۆ ئه‌و پارێزگایانه ته‌رخان
ده‌كرێت، كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. جگه له‌و
بودجه‌یه‌ی له‌پشكی بودجه‌ی ئیتیحادی به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان‌و
رێژه‌ی په‌راوێزخستن له‌ساڵانی رژێمی به‌عس به‌ری ده‌كه‌وێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
برِیاری برِینی به‌شێك له بودجه‌ی مادده‌ی 140 هه‌ڵوه‌شایه‌وه
ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، برِیاره‌كه‌ی برِینی به‌شێك له بودجه‌ی مادده‌ی
140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. برِیاره‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به برِینی 100 ملیار دینار له بودجه‌ی
ته‌رخانكراو بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران برِیاریدا له بری ئه‌وه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت
بۆ ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی برِی 170 ملیار دینار وه‌ك بودجه‌ی
ته‌واوكار و ته‌رخانكردنی بۆ دابینكردنی مووچه بۆ هێزه‌كانی سه‌حوه و
هه‌ندێك خه‌رجیی تر.له‌و باره‌یه‌وه خاتوو نه‌رمین عوسمان وه‌زیری ژینگه
و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند؛ ئه‌مرِۆ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری كرد و دووباره ئه‌و بابه‌ته
باسكرایه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوودا برِیار درا به‌وه‌ی برِی 100
ملیار دینار له بودجه‌ی مادده‌ی 140 ببرِدرێت، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆدا
ئه‌و برِیاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ته‌ئكید كرایه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی
ته‌رخانكراو بۆ مادده‌ی 140 وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه به برِی 271 ملیار
دینار، هه‌روه‌ك برِیار درا به‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوا له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی بدات بۆ ته‌رخان كردنی
170 ملیار دینار بۆ مووچه بۆ هه‌ندێك كاروباری تر.نه‌رمین عوسمان له‌و
باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه هه‌ندێك له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا
ده‌یانه‌وێت دژایه‌تی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بكه‌ن و ئه‌و
رۆژه‌ی ئاماده نه‌بوونی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و هۆشیاری زێبارییان
قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ژماره‌وه به‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی كورددا زاڵ
ببن و برِیارێك له دژی مادده‌ی 140 ده‌ربكه‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی
ته‌رخانكراو بۆ جێبه‌جێكردنی.هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د. فه‌رهاد نیعمه‌توڵڵا
جێگری ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا
رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر داوای دكتۆر به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح چاوی خشانده‌وه به برِیاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی
پێشتری سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی برِی 100 ملیار دینار له بودجه‌ی
مادده‌ی 140 و برِیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاره‌كه و داواكردن
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دابینكردنی برِی 170 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه دانرابوو له برِی گواستراوه‌ی بودجه‌ی مادده‌ی
140 مووچه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و برِیاره
ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆ ره‌زامه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داوایه ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ
دابینكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه و فه‌رمانبه‌رانی تر.د. فه‌رهاد له
لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتردا
وه‌زیرانی هاوپه‌یمانی كوردستان و ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی له
په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی ره‌تكه‌ره‌وه‌یان هه‌بوو له دژی ئه‌و
برِیاره.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی