له‌به‌رانبه‌ر بچووككردنه‌وه‌و گۆڕانكاری له‌پرۆژه‌ی دروستكردنی
ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندوقی، رۆژنامه‌نووسان‌و رۆشنبیرانی قه‌زای سه‌یدسادق
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی
ده‌كه‌ن.له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسانه باس
له‌چه‌می چه‌قان ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه‌یان كه بووه‌ته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی
پیسی‌و بلاَوبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی زۆر نه‌خۆشی.هه‌روه‌ها ئاماژه
به‌وه‌ده‌ده‌ن كه دوای چه‌ندین ساڵ له‌چاوه‌ڕوانی بۆ دروستكردنی
ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندوقی بۆ ئه‌و چه‌مه، پاره بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه‌و
چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام"بڕیاربوو ئه‌و ئاوه‌ڕۆیه
به‌پانی 25 مه‌تر بێت، كه‌چی پانییه‌كه‌ی بچوككراوه‌ته‌وه بۆ 17 مه‌تر
له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكدا".ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌و
بچووككردنه‌وه‌یه‌وه، له‌كاتی بارانبارینی زستاندا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی
سیدسادق ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه.له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا،
هاتووه"ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه نه‌كرێت، ئه‌وا
خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تكریت .. وه‌زیری ئاو و ئاوه‌ه‌ڕۆی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق
ده‌ستگیر كرا

وه‌زیری ئاو
ئاوه‌ڕۆی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له‌تكریت له‌گه‌ڵ براتكه‌یه‌دا
ده‌ستگیركرا. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند،
له خۆرهه‌ڵاتی شاری تكریت له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی
هاوبه‌شی نێوان پۆلیس و سوپای عێراق وه‌زیری ئاو و ئاوه‌ڕۆی به‌ناو
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و براكه‌ی ده‌ستگیر كران.سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی
داوه كه كه وه‌زیری ئاوه‌ڕۆی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق نهاو
(وه‌هاب جاسم مه‌سعوده) دوێنچ ئێواره له‌ناحیه‌ی (یه‌سریب) له
خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای تكریت له‌گه‌ڵ براگه‌یدا ده‌ستگیركران.ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه به‌پێی هاوكاریزانیاری هه‌واڵگری
پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین و سوپای عێراق بووه و له‌كاتی ئه‌نجامدانی
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئیئتلافی نشتیمانی ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن
ئیئتلافی
نشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا (نوری مالكی) پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بگرێته
ده‌ست ئێمه ده‌بین به ئۆپۆزسیۆن. له‌مباره‌وه ئه‌ندامی ئیئتلافی
نشتیمانی (جه‌واد حه‌سناوی) رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان داوایان له
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت له‌بری
مالكی كاندیدێكی دیكه دیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیئتلافی نشتیمانی عێراقی
له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن.هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی
داوه كه ئیئتلافی نشتیمانی وه‌ك هه‌ولێك بۆ ده‌ربازبوون له وته‌نگه‌ژه
سیاسیه‌ی كه چوار مانگه درێژه‌ی خایاندووه بڕیاری داوه ببێته
ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا كوتله‌یه‌كی دیكه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست
هێنا له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بایدن: كۆتایی 2011 سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان له‌عێراق ده‌كشێنه‌وه

جێگری
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی ده‌كات په‌له
له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا بكه‌ن.له‌میانی ئاهه‌نگی پێشوازیكردنی
ئه‌وسه‌ربازانه‌ی له‌عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه، جۆزیف بایدن جێگری سه‌رۆكی
ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا هێزه‌كانیان له‌سه‌روبه‌ندی كۆتایهێنانن
به پرۆسه سه‌ربازیه‌كان له‌عێراق، پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی
په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تدا.بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
كۆتایی ساڵی 2011 سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان عێراق جێده‌هێڵن، ئه‌وكات
دۆسیه‌ی ئاسایش ده‌كه‌وێته ده‌ست حكومه‌ت و گه‌لی عێراق و بۆ ئه‌وه‌ش
پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی به‌وه‌فابن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.وتیشی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی
كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن عێراق به‌ره‌و جه‌نگ و ئاژاوه ببه‌ن، له
كاره‌كه‌یاندا شكستیان هێناوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عومه‌ر جبوری :
به‌كارهێنانی كه‌ركوك له سه‌فقه‌ی سیاسیی‌دا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی عێراقییه، ، رایگه‌یاند" به‌كارهێنانی كه‌ركوك
وه‌ك سه‌فقه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی كوردستانه‌وه
له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی دیكه قبوڵ ناكرێت،
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ ئه‌وه ناشێت بچێته به‌رنامه‌ی
كاری گفتوگۆكانی نێوان عێراقییه‌و هاوپه‌یمانیی كوردستانه‌وه.عومه‌ر
جبوری به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “سه‌رۆكی وه‌فدی
دانوستانكاری كورد له به‌غدا رۆژ نوری شاوه‌یس رایگه‌یاندووه كه
كه‌ركوك له‌ڕووی مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌ر به هه‌رێمی
كوردستانه، ئێمه ئه‌و لێدوانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه
ئه‌وه هه‌لی گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان كه‌م
ده‌كاته‌وه”.ناوبراو وتیشی “به‌كارهێنانی كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی سیاسی
له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی كوردستانه‌وه له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ
قه‌واره‌كانی دیكه، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه
مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه ناشێت بچێته به‌رنامه‌ی كاری گفتوگۆكانی
نێوان عێراقییه‌و هاوپه‌یمانیی كوردستانه‌وه”.جبوری ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه “سوربوونی سه‌ركرده كورده‌كان له‌سه‌ر كوردستانیبوونی
كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقه‌وه ره‌ت
ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماده ده‌ستورییه‌ی تایبه‌ته به‌و شاره
له یه‌كی دیسێمبه‌ری 2007دا ماوه‌ی به‌سه‌رچووه”.ناوبراو سه‌رسوڕمانی
خۆی نیشان دا له‌و جۆره لێدوانه “له‌كاتێكدا وڵات به قه‌یرانی
پێكهێنانی حكومه‌تدا تێده‌په‌ڕێت”.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانى.. ئاگر بڕ بۆ دارستانى سروشتی‌و
شوێنه گه‌شتیارییه‌كان دروست ده‌كرێت
دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه
رووبه‌رێكى به‌رفراوان له دارستانى سروشتى و ره‌زوباخى هاووڵاتیان له
سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ناوچوون، له‌وچوارچێوه‌یه‌داو بۆ دانانى رێگه
چاره‌یه‌كى خێرا، له قایمقامییه‌تى قه‌زاى مه‌ركه‌زى سلێمانى
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكخرا.له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ
دروستكردنى ئاگر بڕ له‌و شوێن‌و ناوچانه‌ى كه مه‌ترسى كه‌وتنه‌وه‌ى
ئاگریان لێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29\7، زانا
محه‌مه‌د ساڵح قایمقامى قه‌زاى مه‌ركه‌زى سلێمانى، ئه‌و تیمانه‌ى
به‌سه‌ركرده‌وه كه سه‌رقاڵى دروستكردنى ئاگربڕبوون‌و داوای لێ‌كردن هه‌وڵى
ته‌واو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین رووبه‌ر ئاگربڕى بۆ بكرێت، راشیسپاردن
هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى
ئاگر له‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌گه‌رى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان لێده‌كرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كراوه له‌سه‌ر
ده‌می ئه‌ردۆگاندا، زۆر زیاتره له‌چاو حكومه‌ته‌كانی پێشوتری توركیا
ww22.jpg)
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان
(په‌كه‌كه) رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی وا ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌ته‌كه‌ی
ئۆ‌ردۆگان (ئه‌كه‌په) چاكسازی كردبێت له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیادا
به‌رامبه‌ر به كورد، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستدرێژی‌و هێرشانه‌ی له‌ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیاندا به‌رامبه‌ر به میلله‌تی كورد ده‌كرێت، پێشتر وێنه‌ی
نه‌بوه‌و زۆر زیاتریشه.به‌شێك له چاودێرانی سیاسی، پێیان وایه كه
(په‌كه‌كه) پێویسته سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت‌و نه‌رمی بنوێنێت به‌رامبه‌ر به
حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆ‌ردۆگان، به‌و پێیه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا، زۆر
گۆڕانكاری ئه‌نجامدراون كه پێشتر به كورد ره‌وا نه‌بینراوه، وه‌كو (مافی
قسه‌كردن به كوردی‌و دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كوردی‌و پێكهێنانی بزوتنه‌وه‌ی
سیاسی كوردی‌و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی توركیا له‌ئاست دۆزی
كورددا...هتد).به‌ڵام ئه‌حمه‌د ده‌نیز، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وتی: ئه‌و توندوتیژییه‌ی
به‌رامبه‌ر كورد كراوه له‌سه‌ر ده‌می ئه‌ردۆگان‌و حكومه‌ته‌كه‌ی
(ئه‌كه‌په)، زۆر زیاتره له‌چاو ئه‌و توندوتیژییه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوتری
توركیا به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجامیانداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌و كاته‌وه كه (په‌كه‌كه) خه‌باتی چه‌كداریی
ده‌ستپێكردوه له دژی توركیا، گۆڕانی سیاسی زۆر رویداوه‌و چه‌ندین قۆناغی
سه‌خت به‌سه‌ر كورددا هاتوه، به‌ڵام حكومه‌تی ئۆ‌ردۆگان زۆر له‌وانی دیكه
زیاتر ساسه‌تی دوڕو و ناشرینی پیاده كردوه له دژی په‌كه‌كه.به‌پێی
راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له توركیا كه دانه‌یه‌كی ده‌ست (سبه‌ی)
كه‌وتوه، ئاماژه به‌وه دراوه كه توندوتیژی دژی كورده‌كان له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌وه زیادی كردوه، به رێژه‌یه‌ك
كه له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كان‌و هه‌ڵمه‌ته‌كاندا 13 هه‌زار‌و 218 كورد
روبه‌ڕوی توندوتیژی بونه‌ته‌وه‌و به‌هۆی شه‌ڕِو پێكدادان‌و مینه‌وه 139
كورد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 157ی تریش برینداربون.گۆڤاری مافه‌كانی
مرۆڤ (ئیهه‌ده)، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ماوه‌ی
شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010، له شاره كوردییه‌كانی توركیا، 433
كورد ئازاردراون‌و خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و 139 كوردی تریش
گیانیان له ده‌ستداوه.
ده‌نیز راشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ دۆزی كورددا،
به‌شێوه‌یه‌كه كه ته‌نها بۆ سودی (ئه‌كه‌په) به‌ڕێوه ده‌چێت،
له‌كاتێكدا كورده‌كان ئه‌وه‌یان پێ قبوڵ نییه، كه‌چی ئۆ‌ردۆگان ده‌ڵێت ئه‌و
پرۆژه‌یه‌ی پیاده‌ی ده‌كه‌ین پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ته.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ‌و كه
ده‌وڵه‌تی توركیا ناچاربوه سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به ئێمه (په‌كه‌كه)
بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر كورد نه‌یده‌وت من كوردم، به‌ڵام ئێستا
ده‌ڵێین ئێمه كوردین‌و كوا مافه‌كانمان؟!. ئه‌وه‌شه وایكردوه كه
به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن له سیاسه‌تی خۆیاندا، به‌ڵام ئه‌وه به
ئیراده‌ی ئۆ‌ردۆگان نییه، به‌ڵكو به‌خواستی كورد سیاسه‌ت گۆڕاوه
به‌رامبه‌ر به كورده‌كان.ئه‌حمه‌د ده‌نیز، وتی: له 12ی ئه‌یلولدا، كه
شه‌ڕ دروستبۆوه له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا، ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیرییه‌ی
ئه‌نجامدرا، پێشتروێنه‌ی نه‌بوه، واته ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا كورده‌كان
ده‌ستگیرده‌كرێن‌و هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، پێشتر له‌سه‌ر قسه‌كردن
به‌كوردی‌و تێكۆشینه‌كانی خۆیان ده‌ستگیر نه‌كرابون.وتیشی: راستی ئه‌و
بارودۆخه‌ی ئێستا ژیانی كورده‌كانی باكوری پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، نابینرێت‌و
ته‌نها ئۆردۆگان‌و لێدوانه‌كانی ده‌بینرێت‌و ده‌بیسترێت.به‌پێی
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ
2010 ، قه‌ده‌غه‌كراوه كه دانیشتوانی 58 ناوچه بچنه شوێنه شاخاوی‌و
ده‌شته‌كانه‌وه، له‌و 2 هه‌زار‌و 41 كه‌سه‌ی كه ده‌ستگیركراون، 692
كه‌سیان زیندانی كراون‌و 433 كه‌س ئه‌شكه‌نجه دراون‌و خراپ مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 678 زیندانی توندوتیژییان
به‌رامبه‌ر كراوه.جێی ئاماژه‌یه گۆڤاری مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده)
گۆڤارێكی سه‌ربه‌خۆیه له توركیا ده‌رده‌چێت‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد
سه‌باره‌ت به مافه مرۆڤی‌و كلتوری‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ده‌كات‌و هه‌وڵ ده‌دات له توركیادا یه‌كسانیی ئابوری‌و نه‌ته‌وایه‌تی‌و
كلتوری به‌رجه‌سته بكات‌و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دۆزی كورد
له توركیا كردوه.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (په‌كه‌كه)،
به‌رله‌وه‌ی پێكدادانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه، ئۆ‌ردۆگان چه‌ندین جار
به‌ئاشكرا وتویه‌تی: زمان‌و ناسنامه‌ی كوردی له توركیادا قبوڵ ناكرێت،
"یه‌ك نیشتیمان‌و یه‌ك خاك‌و یه‌ك ئاو" به‌گوێی خه‌ڵكدا راده‌گه‌یه‌نێت،
به‌ڵام ئۆ‌ردۆگان جیاوازییه‌كی هه‌یه كه وه‌كو حكومه‌ته‌كانی پێشتر به
زمانێكی توند نایڵێت به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم رایده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌شی به‌سه‌ره‌تایه‌ك زانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ناسنامه‌ی ئیسلامیبونی
حیزبه‌كه‌یه‌وه بچێته ناو رای گشتی كورده‌كانه‌وه‌و كێشه له‌نێوان
نه‌ته‌وه‌ی كورددا دروست بكات‌و كورد تێكه‌ڵی سیستمه‌كه‌ی خۆی بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئاد میلكه‌رت : راپۆرته‌كه‌ی عێراق راپۆرتێكی له‌ناكاو ده‌بێت
ئاد میلكه‌رت
ده‌ڵێت : ئه‌و راپۆرته‌ی كه به‌نیازم له‌باره‌ی بارودۆخی عێراقه‌وه
پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بكه‌م، راپۆرتێكی له‌ناكاو
ده‌بێت. نوێنه‌ری نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (ئاد
میلكه‌رت) گوتی: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه راپۆرتێكی ئه‌رێنێیان له‌باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌ش
بكه‌م، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ی عێراق راپۆرتێكی له‌ناكاو ده‌بێت. ئاد
میلكه‌رتی رایگه‌یاندووه كه پێویسته هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كان
له‌سه‌ر یه‌ك ئامانج كۆك بن له‌كاتی وتوێژكردنیاندا و ته‌نیا یه‌ك پالێوراو
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ و ره‌زامه‌ندی هه‌مووان هه‌ڵبژێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی
له‌دواتردا پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت بگرێته ده‌ست.هه‌روه‌ها له‌باره‌ی
حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی و كوتله سیاسییه‌كانی دیكه‌وه ئاماژه‌ی داوه
كه له‌میانه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا حكومه‌تكه‌ی نوری مالكی ده‌كات وه‌ك
حكومه‌تێكی كارڕایكردن ده‌ناسێنێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی