دوێنێ (سێ شه‌ممه) جاکوب جه‌ی لویس جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و
شاندێکی یاوه‌ری که‌پێکهاتبون له هه‌ریه‌كه له‌باڵیۆزان نانسی جه‌ی
پاوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ده‌ره‌وه‌و پیته‌ر بۆد،
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی شاندی هاریكاری له‌عیراق له‌باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مریكا له به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێریان کرد.سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده بۆ
هه‌ولێر که ماوه‌ی رۆژێکی خایاند، له‌درێژه‌ی سه‌ردانێکیاندایه بۆ عێراق
و به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه به گۆڕانكارییه سیاسیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی
عێراق و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رده‌وامبونی
ئاماده‌یی مه‌ده‌نییانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق.هه‌روه‌ها
له‌کۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم، ته‌ئكیدیان له گرنگی
كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له‌شاری هه‌ولێر کرده‌وه‌و، جێگری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رونیكرده‌وه، سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی
رێوشوێنی كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌كه‌یانن.هاوکات نانسی پاوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی كاروباری ده‌ره‌وه سه‌ردانی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكی
كرد له هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ ستافه ئه‌مریكیی و عیراقییه‌كاندا كۆبویه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به ملیۆنان كه‌س ڕویان له كه‌ربه‌لا كرد به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بونی
ئیمام مه‌هدی
به‌ملیۆنان
هاوڵاتی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عراق سه‌ردانی شاری كه‌ربه‌لایان كرد‌و
له مه‌راسیمی زیاره‌تی شه‌عبانیدا به‌شداریان كرد كه هه‌موساڵك به‌بۆنه‌ی
له‌دایك بونی ئیمام مه‌هدی له‌نیوه‌ی مانگی شه‌عباندا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ره‌ڕای كه‌شێكی زۆرگه‌رم له شاری كه‌ربه‌لا هه‌روه‌ها مه‌ترسی ڕودانی
كرده‌وه‌ی تیرۆرستی به‌ڵام زیاره‌تكاران به‌پێ به‌ناو شاره‌كه‌دا گه‌ڕان و
سه‌ردانی مه‌زارگه پیرۆزه شیعیه‌كانیان كرد. جێ ی ئاماژه‌یه
به‌رێوه‌به‌رانی ڕێوره‌سمه‌كه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه ڕێوشوێنی
ئه‌منیان گرتۆته به‌رو خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه یان بۆ هاوڵاتیه
بیانیه‌كان دابینكردوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له رۆژهه‌ڵاتی شاری كه‌ربه‌لا فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كه‌وته خواره‌وه
له رۆژهه‌ڵاتی
شاری كه‌ربه‌لا هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی عێراقی كه‌وته خواره‌وه و
سه‌رجه‌م تیمه‌كه‌ی ناوی گیانیان له‌ده‌ستدا. به گوێره‌ی هه‌واڵی كه‌ناڵی
فه‌رمی"ئه‌لعێراقیه"ی سه‌ر به حكومه‌تی به‌غدا، كه‌مێك به‌ر له ئێستا و
له رۆژهه‌ڵاتی شاری كه‌ربه‌لا فڕۆكه‌یه‌ك مكه‌وتۆته
خواره‌وه.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه فڕۆكه‌كه
هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی بووه و سه‌ر به سوپای عێراق بووه، له ئاكامی
ئه‌و رووداوه‌شدا سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه گیانیان
له‌ده‌ستداوه.له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ش ته‌له‌فزیۆنه‌كه
رایگه‌یاند، به‌هۆی گه‌رده‌لولی خۆڵ و لمه‌وه بووه.ئه‌مه له كاتێكدایه
كه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی ره‌وشی
سه‌قامگیری كه‌ربه‌لا له كاتی مه‌راسیمی زیاره‌تی شه‌عبانیدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا: له شرنا‌خ 3000 كورد خۆپیشاندانیان كرد‌و هێرشیان كرده سه‌ر
ئوتومبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپا

دوای
ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی دۆرتیۆڵی شاری هه‌تای گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه 4
پۆلیسی توركیایان كوشت‌و توركه توندڕه‌وه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ش بینای
پارتی ئاشتی‌و دیموكراتییات سوتاندو له شارۆچكه‌ی ئینه‌گۆلی شاری
ئیستانبوڵیش هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند كرێكارێكی كورد، ده‌ستپێشخه‌رانی
خه‌ڵكی دیموكراتی كوردستان، هه‌ڕه‌ی تۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و روداوه
ده‌كه‌ن‌و له شارۆچكه‌ی به‌یتوششه‌هابی شاری شرناخیش، 3000 كورد
په‌لاماری چه‌ند ئوتومبێلێكی سه‌ربازیی توركیایان دا.رۆژنامه‌ی
میللییه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه، له شارۆچكه‌ی به‌یتوششه‌هابی شاری
شرنا‌خ، دوای ئه‌وه‌ی ڤیستیڤاڵێكی ساڵانه له بناری شاخی كاتۆ
به‌ڕێوه‌چو، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، له‌لایه‌ن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی
سه‌ربازییه‌وه داوای ناسنامه‌یان لێكراوه‌و ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌یان بۆ
دروستكردون، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌ی سوپادا، 3000 هاوڵاتیی كوردی
به‌شداربو له ڤیستیڤاڵه‌كه، گه‌مارۆی ئه‌و چه‌ند یه‌كه‌یه‌یان داوه،
هه‌رچه‌نده هێزه‌كان رێگه‌ی رۆشتنیان به خه‌ڵكه‌كه داوه، به‌ڵام
هاوڵاتیان تا ماوه‌یه‌كی زۆر رێگه‌یان نه‌داوه به‌و چه‌ند یه‌كه‌یه
ناوچه‌كه جێبهێڵندێڤله‌ت
باخچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په)، له
به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له سایتی حوڕییه‌تی توركیا بڵاویكردۆته‌وه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه حكومه‌ت به‌رپرسه له‌و روداوانه، چونكه به
هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كرانه‌وه به‌ڕوی تیرۆریستان‌دا،
ئه‌م كاردانه‌وانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.به فه‌رمانی به‌شیر ئه‌ته‌ڵای،
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، حاڵه‌تی نا ئاساییی‌و مه‌ترسیدار له
شارۆچكه‌ی دۆرتیۆڵ راگه‌یه‌نراوه‌و پۆلیس‌و سه‌رباز به ناوشاردا
بڵاوبونه‌ته‌وه‌و له ئاماده‌باشیدان، تا رێگربن له هه‌ر
تێهه‌ڵچونه‌وه‌یه‌كی تر له نێوان كورده‌كان و توركه‌كاندا.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ (دوشه‌ممه) له شارۆچكه‌ی ئینه‌گۆلی شاری
ئیستانبوڵ، توركه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند
كوردێكی ئیشكه‌ر و 5 هاوڵاتی و 10 پۆلیس برینداربون و زیاتر له 10
ئوتومبێلیش سوتان، هه‌ر شه‌وی رابردوش له شارۆچكه‌ی دۆرتیۆڵی شاری
هه‌تای، دوای ئه‌وه‌ی چوار گه‌ریلای په‌كه‌كه 4 پۆلیسیان كوشت،
هه‌وڵاتییانی شارۆچكه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای پارتی ئاشتی‌و
دیموكراتی (به‌ده‌په)و باره‌گاكه‌یان سوتاند، پاشان ئوتومبێلی سه‌رۆك‌و
ئه‌ندامانی لقه‌كه‌شیان تێك‌شكاند
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه‌مته‌رخه‌مه له
ناردنی خوێندكاره یه‌که‌مه‌کان بۆ ئه‌مریكا
پاش
تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر ده‌رچوونی ناوی (10) خوێندكاری كورد
بۆ مه‌به‌ستی خوێندنی به‌كالۆریۆس له زانكۆكانی ئه‌مریكا، تا ئێستا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌كانی ئه‌و خوێندكارانه‌ی
ته‌واو نه‌كردووه.لیژنه‌ی باڵای خوێندن له عێراق دا، له ڕێگه‌ی
ئیمه‌یلێكی ڕه‌سمییه‌وه كه بۆ ئه‌و (10) خوێندكاره‌ی هه‌رێمی كوردستانی
ناردووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به كه‌مته‌رخه‌م داده‌نێت
له‌به‌رامبه‌ر ته‌واونه‌كردنی مامه‌ڵه‌كانیانداو ناردنی بۆ ئه‌و لیژنه‌یه
تاوه‌كو كاره‌كانیان بۆ ته‌واوبكرێت.ساڵی رابردوو، 10 خوێندكاری هه‌رێمی
کوردستان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر سێ شاری هه‌ولێر، سلێمانی‌و دهۆك، له پۆلی
شه‌شه‌می ئاماده‌یی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناو به‌پێی ژماره‌ی
دانیشتوان له‌سه‌ر ئاستی عێراق كورسی خوێندنیان له زانكۆكانی ئه‌مریكا
پێدراوه، به‌ڵام تاكو ئێستا كاره‌كانیان ته‌واونه‌بووه‌و
نه‌نێردراون.لیژنه‌ی باڵا بۆ خوێندن له عێراق به‌و 10 خوێندکاره‌ی
ڕاگه‌یاندووه كه داوایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان كردووه بۆ ته‌واوكردنی كاروباره‌كان‌و ناردنی ناوه‌كانیان‌و
پێداویستیان بۆ لیژنه‌ی باڵای عێراق بۆ خوێندن، که‌چی تائێستا وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده له ماوه‌ی دوو تا سێ مانگی ڕابردوودا ناوه‌كانی ڕه‌وانه‌ی
لیژنه‌ی باڵای عێراق نه‌كردووه.له‌وباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری
په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به رۆژنامه‌ی ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ تائێستا هیچ
داواكارییه‌كمان له به‌غداوه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ ئاماده‌كاری
خوێندكاران‌و ئێمه خۆشمان شه‌ڕی زه‌ماله‌مان كردووه بۆئه‌وه‌ی
خوێندكارانمان بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌و هه‌موو كات ئه‌و گله‌ییه‌مان
له‌به‌غدا هه‌بووه كه كورسی كه‌ممان پێده‌ده‌ن.وتیشی: "هیچ
داواكارییه‌كمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ
(10) خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كه‌ی پۆلی شه‌شه‌می پار بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی
ئه‌مریكایان بكات بۆ ته‌واوكردنی خوێندن، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بنێردرێت بۆ
ئێمه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه‌و په‌یوه‌ست بێت به
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه هه‌موو
ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین‌و كاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
بۆئه‌وه‌ی ڕوو له ده‌ره‌وه بكه‌ن‌و خوێندن ته‌واوبكه‌ن".ناوبراو
ڕونیشیكرده‌وه: "زۆرجار گله‌ییمان له حكومه‌تی عێراقی هه‌بووه
سه‌باره‌ت به بێبه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستان له زه‌ماله‌ی خوێندن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توندوتیژی دژی ژنانی كه‌ركوك رِووی له‌زیاد بوون كرده‌وه
سه‌ره‌رِای
بوونی چه‌ندین ریَكخراوی مه‌ده‌نی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان،
به‌گویَره‌ی ئاماریَكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رِیَژه‌ی توندوتیژی دژی
ژنان له كه‌ركوك له‌سه‌ر بنچینه‌ی رِه‌گه‌ز ومه‌زهه‌ب و به‌ناوی
شه‌ره‌فی خیَزانی روو له زیادبوونه. له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی
ریَكخراوی میدیا بۆ مافی مرۆڤ به ئاژانسی په‌یامنیَری
راگه‌یاند:كه‌ركوك له‌چه‌ند كۆمه‌ڵیكی جیاواز پیَكهاتووه له‌رِووی
نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به‌وه و كاریگه‌ری دابونه‌ریتی كۆن تاكو
ئیستا ماوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه به‌تایبه‌ت له قه‌زا و
ناحیه‌كان.هه‌روه‌ها وتیشی: ریَكخراوه‌كان زۆرن، به‌لاَم هه‌مووی چالاك
نین، به‌تایبه‌ت له قه‌زا و ناحیه‌كان كه كاری ئه‌و رێكخراوه
مه‌ده‌نیانه زۆر ئه‌سته‌مه به‌هۆی چه‌ند دابونه‌ریَتیكی كۆنه‌وه
راشیگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی ریَژه‌ی نه‌خویَنده‌واری له‌و ناوچانه
خاڵیكی تره بۆ زیادبوونی توندوتیژی جگه له كه‌مترخه‌می لایه‌نی
ده‌سه‌لاَت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حیزبی فه‌زیله پێشنیاری پێكهێنانی گه‌وره فراكسیۆنێك له هه‌رچوار
لیسته براوه‌كه ده‌كات
حیزبی
فه‌زیله پێشنیاری پێكهێنانی گه‌وره فراكسیۆنێك له هه‌رچوار لیسته
براوه‌كه ده‌كات، كه تێیدا داوای واڵاكردنی ده‌رگای خۆ كاندیدكردن
ده‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.عه‌ممار تو‌عمه، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی
نیشتیمانی سه‌ر به حیزبی فه‌زیڵه‌ی ئیسلامی له‌لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێمانوایه چاره‌سه‌ر له‌وه‌دایه
ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه فه‌راهه‌م بكرێت كه به‌هۆیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی
هاوڵاتیان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا زاڵ بێت‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر
پابه‌ندبون به ده‌ستور‌و میكانیزمه‌كانی دیموكراتیه‌ت بكرێته‌وه تا له‌م
قه‌یرانه‌ی ئێستا ده‌رباز بین.وتیشی: ئه‌م كاره‌ش له‌و پێشنیاره‌ی حیزبی
فه‌زیڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه تێیدا هاتوه، گه‌وره فراكسیۆنێكی
په‌رله‌مانی له‌هه‌ر چوار لیسته براوه‌كه پێكبهێنرێت.تو‌عمه،
رونیشیکرده‌وه، پێشنیاره‌که له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ده‌رگای
خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران واڵا بكرێت‌و كام كاندید زۆرترین
ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا ئه‌و پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.جێی ئاماژه‌یه
دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق که‌بڕیاربو دوێنێ (سێ شه‌ممه)
به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ جاری سێیه‌م و بۆ کاتێکی نادیار دواخراو بڕیاریش درا،
له‌مه‌ودوا حکومه‌ت ته‌نها ئه‌رکی به‌رێکردنی کار ببینێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار
دواخرا

په‌رله‌مانی نوێی عێراق دانیشتنه‌كانی بۆ جاری دووه‌م بۆ كاتێكی
نادیار دواخست، هه‌روه‌ها به‌كۆی ده‌نگ حكومه‌تی ئێستایان به"حكومه‌تی
كارراییكردن" دانا.ئاژانسه‌كانی
هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ
په‌رله‌مانی عێراق دووه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا‌و به‌هۆی
پێكنه‌هێنانی
حكومه‌ته‌وه، دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی‌و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا تا
ئه‌وكاته‌ی
لیسته براوه‌كان پێكدێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ.فوئاد
مه‌عسوم سه‌رۆكی
كاتیی په‌رله‌مان، رایگه‌یاند كه سه‌رۆكلیسته‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌و
رێككه‌وتوون
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لێكی دیكه بده‌ن به‌لیسته براوه‌كان بۆ گه‌یشتنه
رێككه‌وتنێك
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و دوو جێگره‌كه‌ی.فوئاد
مه‌عسوم كه به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و به‌وهۆیه‌وه
به‌سه‌رۆكی كاتی
په‌رله‌مان دانرا، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه نوێنه‌ری لیسته
سیاسییه‌كان
جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ناساندنی حكومه‌تی ئێستا به‌حكومه‌تی
راییكردنی
كاره‌كان.له‌وباره‌وه
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا
ئه‌ركه‌كانی خۆی
جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێكی ستراتیژیی‌و هیچ
دامه‌زراندنێكی تایبه‌ت
ئه‌نجامنادات تا ئه‌وكاته حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی