&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گوته‌بێژێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم: بارزانی به فه‌رمی بانگهێشتی
قه‌واره سیاسییه‌کانی عێڕاقی نه‌کردووه

گوته‌بێژێک به
ناوی سه‌روکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر جۆره بانگهێشتێکی فه‌رمیی
له‌لایه‌ن "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ لیست قه‌واره
سیاسییه‌کانی عێڕاق بۆ گرێدانی دانیشتنێکی به‌رفراوانی ره‌ت کرده‌وه و
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه: "چه‌ند رۆژێکه ژماره‌یه‌ک له میدیای
عێڕاقی و عه‌ره‌بی باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌رۆک بارزانی به فه‌رمی
بانگهێشتی قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێڕاقی کردووه بۆ
گرێدانی دیدارێکی فراوان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان بۆ
تاوتوێکردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه
چاره‌یه‌ک بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی که ئێستا دووچاری عێڕاق
بۆه‌ته‌وه.تا ئێستا هیچ بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ گرێدانی دیدارێکی فراوان
له لایه‌ن سه‌رۆک بارزانی‌یه‌وه ئاراسته نه‌کراوه و ئه‌وه‌ی له
میدیاکانیش باسی لێوه ده‌که‌ن ته‌نها گوزارشت کردنه له بیر و
بۆچوونیان.سه‌رۆک بارزانی هه‌ر چۆن پێشتر ئاماده‌بووه له پێشخستنی
پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراتی له عێڕاقدا، ئێستاش ئاماده‌یه بۆ هه‌ر
هه‌نگاوێک که ببێته هۆی لێک نزیکردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی ئه‌و لایه‌نانه
و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و قه‌یرانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا
ئێستا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قه‌واره و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێڕاق
کۆبۆه‌ته‌وه و هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌شی بانگهێشتی سه‌ماحه‌تی
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌دری کردووه تا سه‌ردانی هه‌ولێری
پایته‌ختی هه‌رێم بکات بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدارێکی تایبه‌ت.ئه‌گه‌ر
ئه‌م دیداره ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که پێویست به گرێدانی دیدارێکی فراوانتر
بکات له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی تردا و
ئه‌گه‌ریش ئه‌و قه‌واره و لایه‌نانه ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ ئه‌و
دیداره فراوانه، ئه‌وا سه‌رۆک بارزانی خۆشحاڵه بۆ گرێدانی."
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پێکهێنانی حکومه‌ت دوا
ده‌که‌وێت مه‌سیحیه‌ک ده‌کرێته سه‌رۆکی په‌رله‌مان
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌هه‌نگاوێکی نوێ‌دا به‌مه‌به‌ستی
شکاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که سیاسییه‌ی توشی پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی
نوێی عێراق بووه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م رۆژانه‌دا په‌نا ببرێته به‌ر
دانانی که‌سێکی مه‌سیحی بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی
چونکه له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا وه‌ک بێلایه‌ن ده‌توانن رۆڵ ببینن.به‌پێی
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره دانانی ئه‌و که‌سه مه‌سیحیه به‌شێوه‌یه‌کی
کاتیه تا ئه‌و کاته‌ی لیسته گه‌وره‌کان ده‌گه‌نه رێکه‌وتنێک بۆ
دابه‌شکردنی پۆسته‌کان و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
جێی ئاماژه‌یه سێ پۆسته گه‌وره‌که‌ی عێراق له‌نێوان کورد‌و سوونه‌و
شیعه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت، ره‌وتی وتووێژه‌کانیش به‌و ئاراسته‌یه کورد بۆستی
سه‌رۆک کۆمار له‌ده‌ست بدات و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی بدرێتی، ئه‌وه‌ش
پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و زیانی زۆری بۆ کورد ده‌بێت.
له‌دواین قۆناغی وتوێژه‌کاندا هه‌ولێر ده‌بێته وێستگه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی
لیسته گه‌وره‌کان و جیاوازی نێوان یه‌کێتی و پارتیش سه‌به‌ره‌ت
به‌هاوپایمانی عێراقیه یان ده‌وڵه‌تی یاسا رۆژ له‌دوای رۆژ روونتر ده‌بێت،
له‌ئێستادا پارتی له عێراقیه نزیک ده‌بێته‌وه یه‌کێتیش له ده‌وڵه‌تی
یاسا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ره‌وتی سه‌در: ئیئتیلافه‌که‌ی نوری مالیکی له‌سه‌روبه‌ندی روخاندایه

سه‌رکرده‌یه‌کی ره‌وتی سه‌در پێشبینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی
یاسا ده‌کات که نوری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، هاوکات ئه‌ندامێکی ئه‌و
ئیئتیلافه‌ش ره‌تیده‌کاته‌وه.ئه‌نجامدانی دانیشتنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی
سبه‌ینێ (سێ شه‌ممه)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆچون و لێدوانی
جیاواز‌و نوێی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراقی لێکه‌وته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی (بابنیوز) له‌زاری سه‌رکرده‌یه‌که‌ی ره‌وتی سه‌دره‌وه که
ناوه‌که‌ی ئاشکرانه‌کردوه، رایگه‌یاندوه: ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا
به‌هۆی سوربونی مالیکی له‌سه‌ر خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک
وه‌زیرانی داهاتوی عێراق، له‌سه‌روبه‌ندی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه.سه‌رکرده‌که‌ی ره‌وتی سه‌در که‌یه‌کێکه
له‌پێکهێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئیئتیلافی نیشتیمانی، ئاشکرایکردوه:
ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رکرده‌کانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا په‌یوه‌ندییان پێوه
کردوین و خوازیاری خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ کشانه‌وه له‌و ئیئتیلافه.ئاماژه‌ی
به‌وه‌شداوه، له‌ئێستادا ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌نێوان دو
که‌وانه‌داو له‌سه‌روبه‌ندی روخاندایه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌و ئیئتیلافه رایانگه‌یاندوه، که
ده‌یانه‌وێ له‌هه‌ر کاتێکدا به‌هۆی سوربونی نوری مالیکی له‌سه‌ر
وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوی عێراق بکشێنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا خالید ئه‌سه‌دی، سه‌رکرده له‌ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تکرده‌وه‌و رایگه‌یاند:
"کوتله‌که‌مانهه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌و هه‌موانیش کۆکن له‌سه‌ر پاڵاوتنی
مالیکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتو."له‌لایه‌کی دیکه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئیئتیلافی نیشتیمانییه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد،
له‌دواین دانیشتنی نێوانیاندا له‌گه‌ڵ لیستی عێراقییه که له‌نوسینگه‌ی
ره‌وتی سه‌در به‌ڕێوه‌چو، بۆچونه‌کانیان له‌یه‌کتره‌وه نزیک بون و
پێده‌چێت سیناریۆیه‌کی نوێی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی
لێبکه‌وێته‌وه.له‌دانیشتنی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه)ی سه‌رۆكی كوتله
سیاسیه‌كان له به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌دواداچونی پێكهێنانی حكومه‌تی
داهاتوی عێراق، بڕیاریاندا سبه‌ینێ (سێشه‌ممه) دوه‌م دانیشتنی كراوه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ببه‌سترێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی.. تانكه‌رێك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی
میكانیكیه‌وه گڕده‌گرێت
شه‌وى رابردوو26/27-7 تانكه‌رێك له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود
نزیك ئاسایشی به‌ختیاری به‌هۆی كێشه‌یه‌كی میكانیكیه‌وه ئاگری گرت، دواى
رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایشی به‌ختیاری‌و تیمه‌كانی به‌رگرى
شارستانى گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و توانرا له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا
ئاگره‌كه كۆنترۆڵبكرێت.ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه موقه‌ده‌م ئه‌سكه‌نده‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی به‌ختیاری له شوێنی روداوه‌كه به کوردسات-ی
راگه‌یاند ئه‌و تانكه‌ره كه پێشتر ئاوی هه‌ڵگرتبوو دوای خاڵیكردنه‌وه‌ی
تانكه‌ره‌كه، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی میكانیكیه‌وه ئاگر به‌ربۆته تایه‌كانی‌و
ده‌ستبه‌جێش توانراوه كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكرێت‌و جگه له زیانی ماددی
هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی:شێرپه‌نجه له فه‌للوجه زیاتره له
هێرۆشیما
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایان كردوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له
فه‌للوجه به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن زیاترن له‌وانه‌ی
كه له هێرۆشیمای یابانی گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن له‌دوای ساڵی
2004كه‌بۆیه‌كه‌مین جارسوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شاره‌ی بۆردومان كرد.
هێرۆشیما له‌ساڵی 1945له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ئه‌تۆم بۆردومان كرا
له‌و كاته‌وه ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌و شاره‌دا
زیادیكردوهتوێژه‌ره‌وه‌كان به‌ناوفه‌للوجه‌دا گه‌ڕاون و پشكنینیان بۆ
هاوڵاتیان ی شاره‌كه ئه‌نجامداوه، بۆیان ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ی تووشبوونیان
به شێر په‌نجه زۆر به‌رزه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مێرگه‌سور: دوای 36 ساڵ له ونبونیان، ته‌رمی دو كه‌س دۆزرانه‌وه
له‌كاتی دروستكردنی پرۆژه‌یه‌ك له قه‌زای مێرگه‌سور، ته‌رمی دو كه‌سی
خه‌ڵكی قه‌زای رواندوز دۆزرانه‌وه كه 36 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به بۆردومانی
فرۆكه‌ی سوپای عێراق شه‌هیدكرابوندو هاوڵاتیه‌كه خه‌ڵكی سنوری قه‌زای
رواندوزن و پاش دۆزینه‌وه‌یان له‌لایه‌ن قائیمقامی قه‌زای مێرگه سوره‌وه
له دۆزینه‌وه‌یان ئاگاداركراینه‌وه‌و ئه‌مڕۆش له مه‌راسیمێكدا له زێدی
خۆیان به خاكمان سپاردن.وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌رمه‌كانیان
دۆزراونه‌ته‌وه ناویان (شێرزدا نه‌جات و سدیق سلیمان)ه و پێش 36 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه كوژراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كێتی مامۆستایان بۆ هه‌ڵبژاردن داوای
130 ملیۆن دینار ده‌كات

یه‌كێتی مامۆستایانی
كوردستان به‌نوسراوێكی فه‌رمی داوای 130 ملیۆن دینار
له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی (30/9/2010)، به‌ڵام
تاكو ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی
سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د حاجی
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه به‌نوسراوێك داوای 130 ملیۆن
دیناریان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی
مامۆستایان كه بڕیاره له‌كۆتایی مانگی نۆ به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام
تاكو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه. ناوبراو وتی "هیوادارین
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشان بدات، چونكه یه‌كێتی
مامۆستایان به‌ته‌نها توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی
نییه".عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌پێی
پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یه‌ك داوای ئه‌و 130 ملیۆن دیناره كراوه‌و
ژماره‌ی مامۆستایانیش نزیكه‌ی 114 هه‌زار مامۆستا ده‌بن‌و
دابه‌شكراون به‌سه‌ر 172 بنكه‌ی ده‌نگدان‌و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر كه
بێگومان ئه‌وانه‌ش هه‌مووی خه‌رجی هاتوچۆیان ده‌وێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی