بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری، ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم
گه‌مارۆسازی‌و ژماره‌دان له‌ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی
ده‌ستپێ ده‌كاتبڕیاره رۆژی 24/10/2010 ئامارێكی دانیشتوان له‌سه‌رتاسه‌ری
عێراق به‌ڕێوه‌بچێت‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی
كوردستان بۆ ئاماده‌كاری ئه‌و سه‌رژمێرییه، پرۆسه‌ی گه‌مارۆدان‌و
ژماره‌دانی له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ست
پێده‌كات.پرۆسه‌یه‌دا كه نزیك به 15 رۆژ ده‌خایه‌نێت 3 هه‌زار‌و 324
مامۆستا به‌شداری تێدا ده‌كه‌نماوه‌ی 23 ساڵه له هه‌رێمی كوردستان‌و 13
ساڵیشه له عێراقدا سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه به‌پێی ده‌ستووری عێراقی، ده‌بێت هه‌ر 10 ساڵ جارێك
سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجام بدرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی شیاو دروشمی كۆماری به‌كار نه‌هێنێت سزای
توند ده‌درێت

وته‌بێژی
فه‌رمی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات له
به‌كارهێنانی دروشمی كۆماری عێراقی فیدراڵ یاخود به شێوه‌یه‌كی شیاو
به‌كاری نه‌هێنێت، سزای توند ده‌درێت. له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ده‌باغ
رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای دروشمی كۆماری عێراق و
لێدانی كراوه‌وتیشی: ئه‌و یاسایه‌ی هه‌موار ده‌كرێت ماده‌ی 85ی ساڵی
1965ـه و ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی گۆڕانه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراقه.عه‌لی ده‌باغ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند،
لیژنه‌یه‌ك كه له سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌میندارییه‌تی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوو نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و نوێنه‌ری
ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه بۆ پشت به‌ستن و به‌كارهێنانی
دروشمی عێراق به‌گوێره‌ی یاسای 1965و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له
باره‌یانه‌وه، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا بگونجێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زیری کار: پێویسته په‌له‌بکرێت له
كاراكردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشین‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران
به‌سه‌رپه‌رشتى خاتوو ئاسۆس نه‌جیب گه‌رمیانى وه‌زیرى كار‌و كاروبارى
كۆمه‌ڵایه‌تى‌و ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى په‌رله‌مان‌و
وه‌زاره‌تى دارایى‌و نوێنه‌رانى ژوورى بازرگانى‌و سه‌ندیكاكانى كرێكاران،
كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنى راسپارده‌و پێشنیاره‌كانى كۆنفرانسى یاساى
خانه‌نشین‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكارن به‌ڕێوه‌چوو. له‌و
كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى كار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێویسته
په‌له بكرێت له هه‌مواركردن‌و كاراكردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشین‌و
ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران به‌جۆرێك له‌خزمه‌تى كرێكاراندا بێـت‌و
ره‌وش‌و ژیانى كرێكاران به‌ره‌و باشتر ببات. هه‌روه‌ك وه‌زیرى كار وتیشى
سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیار‌و راسپاردانه‌ى له كۆنفراسى یاساى خانه‌نشین‌و
ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران خرانه‌ڕوو به‌هه‌ند وه‌رگیراون‌و
ده‌خرێنه گفتوگۆ بۆ بڕیاردان له‌سه‌رى كه ببێته سوود بۆ باشكردنى ژیانى
كرێكاران له‌هه‌رێمى كوردستاندا. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك
له‌نوێنه‌رانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و لێژنه‌ى كار‌و كاروبارى
كۆمه‌ڵایه‌تى په‌رله‌مان راو بۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى هه‌مواركردنى یاساى
خانه‌نشین‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران خسته‌ڕوو، جێگاى ئاماژه
بۆكردنه وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێگاى لیژنه‌یه‌كى
تایبه‌ته‌وه چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌كى له‌یاساى خانه‌نشین‌و ده‌سته‌به‌رى
كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران هه‌موارو كارا كردۆته‌وه بۆ خزمه‌تكردنى زیاتر به
كرێكاران‌و دابینكردنى بیمه‌ى ته‌ندروستى بۆ كرێكار‌و سودمه‌ند بوونى كرێكار
له پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى‌و خانووبه‌ره‌و خانه‌نشینكردنى له‌داهاتوودا، بۆ
ئه‌مه‌ش له‌ڕۆژانى 11و 12و ئه‌م مانگه وه‌زاره‌ت كۆنفرانسێكى بۆ زیاتر
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه‌كه سازكرد
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پۆلیسی توركیا 50 ئه‌ندامی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په)ی
ده‌ستگیركرد

وه‌ك
ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر
گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) له شاری ئیستانبوڵی
پایته‌ختی توركیا هاوڵاتییه كورده‌كانی ئه‌و شاره خۆپیشاندانیان
ئه‌نجامدا و پۆلیسی ئه‌و شاره‌ش 50 ئه‌ندامی پارتی ئاشتی و دیموكراتی
(به‌ده‌په)ی ده‌ستگیركرد.ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاویكرده‌وه، شه‌وی
رابردو لقی پارتی ئاشتی و دیموكراتی له شارۆچكه‌ی ئێسه‌ن یورت له
شاری ئیستانبوڵ، هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك دژی
هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، له ئاكامدا
پۆلیسی ئه‌و شارۆچكه‌یه بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كردوه و 50
ئه‌ندامی پارته‌كه‌شیان ده‌ستگیركردوه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری لقه‌كه‌شی
تێدایه.
له‌ماوه‌ی رابردودا دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له چه‌ندین
شار‌و شارۆچكه‌ی كوردنشین، چه‌ندین خۆپیشاندان ئه‌نجامدراون و به
هۆیه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌ستگیركراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره‌یه‌ك
په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا داوای ئاشكراكردنی بكوژانی سه‌رده‌شت
عوسمان ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك
په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا داوا له‌سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن به‌بێ چاوپۆشین له‌كه‌سایه‌تی‌و ئاستی
به‌رپرسیارێتییان، بكوژانی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ئاشكرابكرێن.ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌ریتانیا، له‌نامه‌یه‌كدا كه راسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی
كه‌مال
كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه وێنه‌یه‌كی ده‌ست
هاوڵاتی
كه‌وتووه، پێیانوایه رفاندن‌و تیرۆركردنی سه‌رده‌شت له‌رووناكیدا‌و
به‌به‌رچاوی
خه‌ڵكه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئازادی
ده‌ربڕین.له‌نامه‌كه‌یاندا
هاتووه «كوشتن سێبه‌رێكی تاریكه له‌ئازادی
راده‌ربڕین‌و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی میلله‌تی كورد كه‌به‌لای كه‌مه‌وه
سه‌رده‌شت
عوسمان
وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی ره‌خنه‌گر به‌لای خه‌ڵكییه‌وه
ناسرابوو«.په‌رله‌مانتاره‌كانی
به‌ریتانیا، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه
ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و سێبه‌ره تاریكه ته‌نیا به‌گرتن‌و دادگاییكردنی
ئه‌و «تاوانبارانه«
ده‌بێت به‌پێی یاسا به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه
كێن‌و
له‌كوێوه هاتوون.له‌به‌شێكی
دیكه‌ی نامه‌كه‌یاندا، هاتووه كه
هاوپیشه‌كانیان له‌كوردستان‌و خه‌ڵكانی ئازادیخواز له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی
جیهان
پاڵپشتی
داواكارییه‌كه‌یانن بۆ ئاشكراكردن‌و دادگاییكردنی بكوژانی سه‌رده‌شت
به‌زووترین كات.
په‌رله‌مانتاره‌كان، داواكاریشن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام‌و
تاكۆتاییهاتنی كه‌یسه‌كه، كورته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی لێپرسینه‌وه‌كان‌و
دوایین
به‌دواداچوونه‌كانی كه‌یسی تیرۆركردنه‌كه ئاڕاسته بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دكتۆر ڕۆژ: سه‌رۆكی كۆمار مافی خۆمانه چونكه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین له
عێراق

ڕۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌غدا، ڕایگه‌یاند كه‌ركوك
به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان و داواكردنیشی شتێكی ئاساییه به گوێره‌ی
مادده‌ی 140.له
دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، دكتۆر رۆژ نوری شاوێس
رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تێكی
شه‌راكه‌تی نیشتیمانی پێكبهێنرێت له نێوان لیسته براوه‌كانی عێراقدا به
بێ وه‌لانانی هیچ لایه‌نێك.له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، دكتۆر رۆژ باسی له
ماده‌ی 140كرد‌و وتی: ماده‌ی سه‌دو چل ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه و فه‌رزه
له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی كه پابه‌ندبێت پێوه‌ی، چونكه ماده‌یه‌كه
نوسراوه له ده‌ستوری عێراقیدا و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێتسه‌باره‌ت به
كه‌ركوكیش دركاندی، حاڵی كه‌ركوك هه‌روه‌كو ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌یه
و ده‌بێت به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت،وتیشی: كه‌ركوك
به‌شێكه له خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی جوگرافیایی و نه‌ته‌وه‌یی و
مێژوییه‌وه هه‌روه‌ها داواكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن كورده‌وه
مافی خۆمانه چونكه دووه‌م نه‌ته‌وه‌ین له عێراقدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پشده‌ر: ده‌رچوانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان خۆپیشاندانیان
له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌ڵادزێ ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) خوێندكارانی ده‌رچوی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی
مامۆستایان له شاری قه‌ڵادزێ به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنیانه‌وه
خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکردو ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی
قه‌ڵادزێیان راگرت.عومه‌ر ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی رێكخه‌ری
خۆپیشاندان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له
ده‌رچوانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی رانیه له شاری
قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنمانه‌وه
خۆپیشاندانێكمان بۆ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ رێكخست.باسی
له‌وه‌شکرد، که هه‌ر له‌میانی خۆپیشاندانه‌که‌دا له‌به‌رده‌م بینای
په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێدا مانگرتنیان ده‌ستپێکردوه‌و رێگه‌شیان نه‌داوه
به فه‌رمانبه‌ران بچنه ژوره‌وه‌و ده‌وامی ئاسایی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌یان
وه‌ستاندوه.ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی رێکخه‌ری خۆپیشاندانه‌که ئه‌وه‌شی وت:
دوای چه‌ندین جار خۆپیشاندان و مانگرتن بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان و
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یاداشت به‌رزکردنه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچمان
بۆ نه‌كراوه‌و وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیکرد: له‌کاتێکدا حکومه‌ت و به‌رپرسان ده‌ڵێن دامه‌زراندن نییه،
که‌چی به‌واسته و خزمخزمێنه چه‌ند كه‌سانێك له‌ملا‌ولا داده‌مه‌زرێن.ئه‌و
به‌شداربوه‌ی خۆپیشاندانه‌كه راشیگه‌یاند: ئێمه بڕیارمان داوه تاوه‌كو
وه‌ڵامی داواکارییه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندان و به‌رده‌م
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ چۆڵ ناکه‌ین.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ساڵانه خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا‌كانی هه‌رێمی کوردستان دوای
ته‌واوكردنی خوێندن، روبه‌ڕوی کێشه‌ی دامه‌زراندن ده‌بنه‌وه، به‌ڵام
تائێستا حکومه‌ت نه‌یتوانیوه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات، هاوکات ماوه‌ی
دو رۆژیشه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌رچوانی زانکۆ‌و په‌یمانگاکان ده‌ستیان
کردوه به‌خۆپیشاندان و مانگرتن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لاوی:حكومه‌ت ته‌شكیل ناكرێت پێش ڕه‌مه‌زان

سه‌رۆك
وه‌زیرنی پێشوی عێراق و سه‌رۆكی ئێستای لیستی عێراقیه ئه‌یاد عه‌لاوی
ڕایگه‌یاند كه مافی خۆمه ببمه سه‌رۆك كۆماری عێراق چونكه لیسته‌كه‌م
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا براوه بوه. عه‌لاوی ڕایگه‌یاند كه ده‌ترسێت له
زیاتر تێكچوونی بار‌و دۆخی ئه‌منی عێراق به هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی
حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند حكومه‌ت له‌پێش ڕه‌مه‌زان پێك ناهێنرێت و
زیاتری پێده‌چێتووتیشی لیسته‌كه‌م زۆرترین كورسی به‌ده‌ست هێناوه له ئه
نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا و هه‌روه‌ها خاوه‌نی زۆترین پێگه‌ی
جه‌ماوه‌ریم له له‌ناو كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی عێراقدا بۆیه مافی منه
ببمه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی