&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوو وه‌زیری
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له زیندان هه‌لاَتن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕۆژی پێنج شه‌مه
ڕایگه‌یاند" دوو وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له‌نێو ئه‌و چوار
زیندانیه‌دابوون كه ڕۆژی سێشه‌مه له گرتوخانه‌ی كرۆپه‌ری نزیك
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد هه‌لاَتبوون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی" له‌ڕێو ڕه‌سمی ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ئه‌و
گرتوخانه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاو ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به
فه‌رمانگه‌ی چاكسازی عێراق ، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتوخانه‌كه
ڕفێنراوه.سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا
نه‌كردوه به سۆمه‌ریه نیوزی ڕاگه‌یاند" دوو كه‌س له‌و چوار
هه‌لاَتوه‌ی گرتوخانه‌ی كرۆپه‌ر وه‌زیری دارایی و ناوخۆی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی عێراقی سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده‌یه.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی
ئاشكراكردوه" هه‌لاَتنی ئه‌و ئه‌و زیندانیانه له كرۆپه‌ر هاوكات بووه
له‌گه‌ڵ ڕفاندنی عومه‌ر خه‌میس دلێمی به‌رپرسی ئه‌و گرتوخانه‌یه ، كه
له‌لایه‌ن ئه‌مریكا وه‌ك به‌رپرسی گرتوخانه‌كه به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دادی
عێراق سه‌پێنرابوو.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی دوو زیندانیه‌كه‌ی تر وتویه‌تی"
ئه‌و دوو زیندانیه هه‌لاَتوه‌كه‌ی دیكه سه‌ربه كۆمه‌ڵه‌ی سه‌له‌فی
ته‌كفیرین و چه‌ندین چالاكیان بۆ ڕێكخراوی قاعیده ئه‌نجامداوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بڕیاردرا فه‌ره‌یدون
عه‌بدولقادر ده‌ستگیربكرێت
له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی ئاگرتنی ئۆتێل
سۆمای شاری سلێمانی ، ده‌بێت فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری
ئوتێله‌كه ده‌ستگیربكرێت.ئه‌م بڕیاره به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌یه كه
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌خشیویه‌تی به لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و
ڕووداوه‌و وێنه‌یه‌ك له بڕیارنامه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه ئاڕاسته‌ی
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر كراوه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا.
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر یه‌كێكه له بازرگانه‌كانی شاری سلێمانی و
پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ت
بوه له ئیداره‌ی سلێمانی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
-
رۆیته‌رز: سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كان، هێشتا نه‌وتی كوردستانی عێراق
ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت

ئاژانسی
هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌راپۆرتێکیدا سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی
هه‌رێم به رێگه‌ی قاچاخ بۆ ده‌ره‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، سه‌ره‌ڕای
به‌ڵێنه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ راگرتنی ره‌وانه‌کردنی نه‌وت بۆ
ده‌ره‌وه، هێشتا نه‌وتی كوردستانی عێراق ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت و
پێشیانوایه، ئه‌مه ئاسته‌نگێكه له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له‌سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران‌دا.راپۆرته‌که له‌زاری شۆفێری یه‌کێک
له‌و ته‌نکه‌رانه‌وه که نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌کات،
رایگه‌یاندوه: له ریزی دورودرێژدا به‌ناچاری چه‌ندین رۆژ چاوه‌ڕوانی
ده‌كه‌ین تاسنور ببڕین.بارزان حه‌سه‌ن یه‌كێك له شۆفێره‌كان كه كار
ده‌كات بۆ كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه له‌هه‌ولێر وتی: "دو رۆژه
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م بتوانم بچمه ناو ئێرانه‌وه‌و باره سوته‌مه‌نییه 24
ته‌نیه‌كه‌م به‌سه‌لامه‌تی بگه‌یه‌نمه به‌نده‌ر عه‌باس".هاوکات ئه‌وه‌شی
خستوه‌ته‌رو، له‌وانه‌یه نزیكه‌ی 100 تانكه‌ر بوبێت كه له‌لایه‌ن
پۆلیسه كورده‌كانه‌وه كرابونه گروپی 10 بۆ 12 له‌خاڵی‌سنوری حاجی
سنور له رۆژی سێشه‌ممه‌و چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد سه‌ره‌یان بێت بۆئه‌وه‌ی
بڕۆن‌و باره‌كانیان له‌به‌نده‌ره‌كانی ئێران وعه‌مباره‌كانی سوته‌مه‌نی
خاڵی بكه‌نه‌وه.له‌به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌ی ئاژانسی هه‌واڵی
رۆیته‌رزدا هاتوه: بازرگانی سنوریی سوته‌مه‌نی ئاسته‌نگێكه بۆ
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی
به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌و خستنه ره‌وشێكی دژواری
هاوپه‌یمانێتیی واشتنۆن‌و كورده، كه به‌په‌رۆشه بۆ بێزارنه‌كردنی
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌كاتێكدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ن بۆ
پاشه‌كشه له‌عێراق له‌كۆتایی 2011.هه‌روه‌ها رێگرییه‌كیشه له‌به‌رده‌م
هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئاڵۆزی نێوان زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق‌و
كورده‌كان كه‌نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌كیان هه‌یه له‌ناوچه‌ی خۆیان له‌باكور
له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌م.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه حكومه‌تی فیدراڵی له‌به‌غدا كه شیعه‌كان
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن ده‌ڵێن هه‌مو بازرگانییه‌ك به‌نه‌وتی خاوه‌وه
نایاساییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای عێراقی ته‌نیا رێگاده‌دات به
ده‌زگای حكومی فرۆشتنی نه‌وت هه‌نارده‌ی بكات، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی
ده‌ربڕیوه له‌هه‌ر بازرگانییه‌ك به‌به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وته‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی پاش حه‌وت ساڵ له‌داگیركردنی به‌سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مه‌ریكا، عێراق هێشتا هێنده سوته‌مه‌نی به‌رهه‌م ناهێنێت
كه‌پێویستیه‌تی‌و له‌ده‌ره‌وه ده‌یكڕێت.راپۆرته‌که‌ی رۆیته‌رز
رونیکردوه‌ته‌وه، رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری
رێوشوێنی توندتر له‌وانه چاودێریكردنی زیاتری سنور به‌مه‌به‌ستی
به‌رگرتن له‌بازرگانی نایاسایی نه‌وتی خاو له‌رێی سنوره‌كانیه‌وه.
رۆژی دوایی له‌حاجی ئۆمه‌ران هیچ نیشانه‌یه‌كی جێی باس نه‌بو كه
به‌پاسه‌وانانی سنور وترابێت زیاتر چاوكراوه‌بن.لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی
شاره‌وانی شارۆچكه‌ی حاجی ئۆمه‌ران وتی: هه‌مو ئه‌و تانكه‌ره
سوته‌مه‌نییانه‌ی ده‌چن بۆ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كاریان بۆ
حكومه‌تی هه‌رێم كردوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی كاروان عارف به رۆیته‌رزی وت: "بۆچی رێگه‌یان
پێنه‌ده‌ین؟ هه‌مو ئه‌و كۆمپانیایانه گرێبه‌ستی یاساییان له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی كوردستان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی‌و پاشماوه‌ی
نه‌وت".وتیشی: "لێپرسراوانی ئێره هیچ رێنماییه‌كیان له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی
هه‌رێمه‌كه‌وه پێنه‌گه‌یشتوه له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و
بازرگانییه".له‌هه‌مانکاتدا بریكاره‌كانی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه
له‌هه‌ولێر وتیان ئه‌وان نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردی ئیمزاكردوه بۆ
گواستنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره‌كانی سوته‌مه‌نی به‌تانكه‌ر بۆ ئێران و
ئاماده‌نه‌بون هیچ قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌بكه‌ن كه‌ئایا نه‌وتی خاویش
له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتوه.شۆفێری یه‌كێك له‌تانكه‌ره‌كان به‌ناوی
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح وتی: "دوجار بارم گواستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌فغانستان،
ئێمه له‌ڕێی ئێرانه‌وه ده‌چین بۆ ئه‌و وڵاته‌و باره‌كانمان ده‌ده‌ین به
شۆفێری ئه‌فغانی، به‌ڵام بڕیارمداوه هیچتر ئه‌و كاره نه‌كه‌م
له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی باش نییه".شۆفێره‌كان ده‌ڵێن؛
له‌پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردی سوته‌مه‌نییه‌كه بارده‌كه‌ن‌و چه‌ند
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان له‌باره‌ی بڕو جۆری سوته‌مه‌نیه‌كه‌و ئه‌و شوێنه‌ی
بۆی ده‌گوازرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن لێپرسراوانی حكومه‌تی كوردییه‌وه
زانراوه، پێده‌درێت.
په‌رله‌مانتار ناسك تۆفیق بڕیارده‌ری لیژنه‌ی وزه له‌په‌رله‌مانی
كوردستان به رۆیته‌زی راگه‌یاند: "لیژنه‌كه هه‌ست به‌ئاسوده‌یی ناكات
له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت رونینه‌كردوه‌ته‌وه
داهاته‌كه‌ی له‌كوێیه".ناسك تۆفیق ئه‌وه‌شی وت: "فرۆشتنی سوته‌مه‌نی
ده‌بێت رابگیرێت، هه‌تا هه‌مو زانیارییه‌كان له‌باره‌ی داهاته‌كانه‌وه
ئاشكراده‌كرێت. فرۆشتنه‌كه شه‌فافانه نییه‌و به‌نهێنیه ، بۆنی
گه‌نده‌ڵی لێدێت".ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پرسی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی
خاوی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و
باشماخ و په‌روێزخانه‌وه له‌لایه‌ن میدیا ناوخۆییه سه‌ربه‌خۆ و
جیهانییه‌کانه‌وه دوروژێنرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م رای گشتی و
ده‌سه‌ڵاتداران، به‌پێی زانیارییه‌كانیش، داهاتی هه‌رسێ كێڵگه‌ی
نه‌وتی (ته‌قته‌ق، كۆرمۆر، زاخۆ) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی سه‌ر به
پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه ده‌فرۆشرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ناو
خه‌زێنه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.هاوکات كۆی داهاتی یه‌ك
رۆژی هه‌ر سێ كێڵگه‌كه ده‌كاته (8)ملیۆن‌و (820)هه‌زار دۆلار‌و داهاتی
فرۆشیش بۆ یه‌ك مانگ له هه‌ر سێ كێڵگه‌كه‌دا، ده‌كاته (264)ملیۆن‌و
(600)هه‌زار دۆلار له‌مانگێكدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حه‌كیم ده‌یه‌وێت مالكی دوور بخاته‌وه
سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی
یاسا كه‌مال ساعدی رایگه‌یاند، عه‌ممار حه‌كیم كه ته‌نها خاوه‌نی حه‌وت
كورسییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت مالكی دوور بخاته‌وه كه 89
كورسی هه‌یه. ساعدی ره‌خنه‌ی له عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق گرت و رایگه‌یاند، داواكاری حه‌كیم بۆ
خۆنه‌پاڵاوتنی مالكی كارێكی هه‌ڵه‌یه و هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی
حكومه‌تی داهاتووی وڵاته.ساعدی گوتیشی " حه‌كیم ده‌یه‌وێت پاڵێوراوی خۆی
واته عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران و مالكی له رێگه‌ی
هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ونه‌ییدا به كۆسپ له‌قه‌ڵه‌مده‌دات بۆیه هه‌موو
هه‌وڵێكی خستوه‌ته‌گه‌رِ له پێناو دوورخستنه‌وه‌ی مالكی".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بانكی ناوه‌ندی پاره‌یه‌كی نوێ ده‌رده‌كات، زمانی كوردی تێدا
به‌كارهێنراوه

دوای ئه‌وه‌ی
پاسه‌پۆرتی نوێی جۆری ئه‌ی كه به كوردیش له‌سه‌ری نوسراوه كه‌وته‌كار،
بانكی ناوه‌ندی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه دراوێكی نوێ بۆ عێراق ده‌ربكات كه
زمانی كوردیشی تێدا به‌كارهێنرابێت. ئاژانسی "واخ" له "ده‌نگی عێراقی
ئازادی" گواسته‌وه، راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی "مه‌زهه‌ر موحه‌مه‌د ساڵح"
رایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی جۆرێكی نوێ له دراو بۆ عێراق ده‌رده‌كات كه
به هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی لێی نوسراوه.ئه‌مه له
كاتێكدایه كه به هۆی بیهێزی ئه‌و دراوه و زۆری سفره‌كانی سه‌ری،
هه‌ندێك له شاره‌زایان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سفرانه ده‌كه‌ن.جێی
ئاماژه‌یه له عێراقدا، زمانی كوردی دووه‌م زمانی فه‌رمیه و پێویسته
هاوشانی عه‌ره‌بی له نوسینه فه‌رمیه‌كان به‌كاربهێنرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك.. ده‌ستگیركردنى 9 داواكراو
به‌یاننامه‌یه‌كى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌ستگیركردنى 9 تیرۆیستى داواكراوى له
هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان‌و پشكنیندا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "هێزێكى هاوبه‌شى پۆلیسى زاب‌و سوپاى
عێراق، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان‌و پشكنینیان له ناحیه‌ى زاب ئه‌نجامداوه، كه
له ئه‌نجامدا 9 داواكراو ده‌ستگیر كراوه.له به‌یانه‌كه‌دا ئاماژه
به‌وه‌ش دراوه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه شه‌وى پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سۆران: هاوڵاتییه‌کی شاری كه‌ركوك له روباری گه‌لی عه‌لی به‌گ
خنكا
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمادا گه‌شتیارێکی زۆری رویان له‌ناوچه
گه‌شتیارییه‌کانی قه‌زای سۆران کردوه، هاوکات قوربانی و روداوه‌کانی
خنکانیش رویان له‌زیادبون کردوه‌و دوێنی هه‌ینی هاوڵاتیه‌کی دانیشتوی شاری
که‌رکوک له‌گه‌لی عه‌لی به‌گ خنکا.
موقه‌ده‌م عوسمان مه‌مه‌ده ره‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران
رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (هه‌ینی) له‌روداوێکی خنکان له‌گه‌لی عه‌لی
به‌گ ئاگادارکراینه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌کانمان گه‌یشتنه شوێنی
روداوه‌که، که هاوڵاتییه‌ک بو به‌ناوی (موسلیم کامل) دانیشتوی شاری
که‌رکوک به‌هۆی مه‌له‌کردن له‌ئاوه‌که‌دا خنکاوه.وتیشی: دوای هه‌وڵێکی
زۆر‌و چوار سه‌عات گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که‌یدا، توانیمان ته‌رمه‌که‌ی
بدۆزینه‌وه‌و پاش ئه‌نجامدانی رێگا یاساییه‌کان راده‌ستی خانه‌واده‌که‌یمان
کرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی گه‌رماو له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا 7 که‌س
له‌روباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنکاون، هه‌فته‌ی رابردوش هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ی
ئه‌و شاره له‌هه‌مان روباردا خنکا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی