ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: جگه له مه‌به‌ست و مه‌رامی
سیاسی، هیچ یاسا‌و شه‌رعیه‌تێك نیه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی
هه‌رێم
تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشان نه‌کردوه‌و ئه‌ندامێکی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش پێیوایه، جگه له مه‌به‌ست و مه‌رامی
سیاسی، هیچ یاسا‌و شه‌رعیه‌تێك نیه بۆ دواخستنی ئه‌نجامدانی ئه‌و
پرۆسه‌یه.ئاشتی حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له
لێدوانێكدا به(سبه‌ی) راگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی (2005)، سه‌ره‌تاو ده‌سپێكێكی گرنگ بو بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و مێژوی حكومڕانی هه‌رێم، چونكه
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه جۆرێكه له پرسكردن و گه‌رانه‌وه بۆ لای جه‌ماوه‌رو
خه‌ڵك له‌دیاری كردنی نوێنه‌ره‌كانیان و رێزگرتن له ئیراده و
داواكانیان له‌حوكم و ده‌سه‌ڵاتدا.وتیشی: ده‌کرێت بوترێت له‌گه‌ڵ هه‌بونی
هه‌مو كه‌موكوڕیه‌كانیش، توانراوه له كار‌و پرۆژه‌و چالاكیه‌كاندا خاڵی
سه‌ركه‌وتو ئیجابیش به‌ده‌ستهاتوه به‌تایبه‌تیش له پارێزگای سلێمانی،
چونكه تاراده‌یه‌كی باش سه‌ربه‌خۆیی و شێوازێكی دیموكراسی پێوه‌دیاربو
له بیركردنه‌وه‌و تیروانینی ئه‌ندامه‌كانیدا.ئاشتی حه‌مه عه‌لی، که
هاوکات نوێنه‌ری شارۆچكه‌ی رانیه‌یه له پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی وت:
ئێستا ته‌واوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان چاوه‌روانن
هه‌ڵبژاردنی نوێی پارێزگاکان له‌كاتی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت و ئه‌زمونه‌که
ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك ئومێد‌و چاوه‌ڕوانیه‌كانمان
نه‌هاته‌دی، به‌ڵكو ده‌بینرێت حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌پاساوی
نه‌گونجاو رۆژ به‌رۆژ دوای بخات، ته‌نانه‌ت ره‌نگه کاریش بکرێت بۆئه‌وه‌ی
پرۆسه‌كه ئه‌نجامیش نه‌درێت.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
پێشیوابو، دواخستنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان جگه له مه‌به‌ست
و مه‌رامی سیاسی، هیچ یاسا‌و شه‌رعیه‌تێك نیه بۆ دواخستنی و راشیگه‌یاند:
دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌که خۆدزینه‌وه‌یه‌کی ئاشكرا‌و دیاره له‌یاساكانی
هه‌رێم و پرۆسه‌ی دیموكراسی وڵات‌دا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆتایی مانگی تشرینی
یه‌که‌می ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم دانراوه،
به‌ڵام تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم هیچ نوسراوێکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق نه‌کردوه، له‌کاتێکدا
پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌ر له60 رۆژ له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان
كۆمیسیۆن له‌وباره‌یه‌وه ئاگادار بكاته‌وه.
له‌هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه ئه‌منییه‌کانی پارێزگای که‌رکوکدا
له‌قه‌زای حه‌ویجه‌و ده‌روروبه‌ری، 17 داواکراو و گومان‌لێکراو
ده‌ستگیرکران.سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک
به(سۆمه‌ریه‌نیوز)ی راگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه له قه‌زای حه‌ویجه‌و ژماره‌یه‌ک گوندی ده‌وروبه‌ری
ئه‌نجامدراوه، که‌تێیدا 17 گومان‌لێکراو و داواکراو ده‌ستگیر کراون.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌که به‌پشت
به‌ستن به‌زانیاری ورد‌و هه‌واڵگری بوه، هه‌روه‌ها 6 که‌سیش له‌وانه‌ی
ده‌ستگیرکراون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی
کاری تیرۆرستی داواکراوبون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه قوربانیانی ئۆتێل سۆما
ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیانكرانه‌وه
نیوه‌رِۆی
ئه‌مرِۆ به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی
سلێمانییه‌وه ته‌رمی هاوڵاتییه بیانییه‌كانی رووداوی ئۆتێل سۆما
ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیانكرانه‌وه. تاهیر عه‌بدوڵا به‌رِێوه‌به‌ری
فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، له
رێوره‌سمێكدا به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی ته‌رمی هاوڵاتییه
بیانییه‌كان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیانكرانه‌وه. گوتیشی" ئه‌مانه ئه‌و
هاوڵاتیانه‌ن كه‌له كاره‌ساته‌كه‌ی ئۆتێل سۆمادا بوونه‌ته قوربانی،
هه‌مووشیان كاری یاساییان بۆ كراوه تا بگه‌رِێنرێنه‌وه وڵاتی
خۆیان".به‌گوێره‌ی لێدوانی توانا عه‌لی سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری
سلێمانی "ژماره‌ی ئه‌وته‌رمانه‌ی ئه‌مرِۆ ده‌نێردرێنه‌وه 8 ته‌رمه‌و هی
ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیاجیان".پێشتریش كۆمپانیای ئاسیاسێل ته‌رمی چوار
كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ی خۆی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیانكرده‌وه، كه‌له‌و
كاره‌ساته‌دا ببونه قوربانی".شه‌وی 14 له‌سه‌ر 15 ی ئه‌م مانگه له ئۆتێل
سۆمای شاری سلێمانی به‌هۆی ئاگرگرتنیه‌وه نزیكه‌ی 60 كه‌س بوونه قوربانی
كه‌ژماره‌یه‌ك له‌وانه هاووڵاتی بیانی بوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خاڵس: ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو 12 كوژراو برینداری
لێكه‌وته‌وه

ئه‌مڕۆ (پێنچ شه‌ممه) له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو
له‌قه‌زای خاڵسی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله، 12 که‌س کوژران و بریندار
بون.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌قه‌زای خاڵس
رایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌که سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕی قه‌زای
خاڵسدا بوه‌و له‌رێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژکراوه‌وه
ئه‌نجامدراوه.سه‌رچاوه‌که، ئاشکراشیکرد: له‌و روداوه‌دا 4 هاوڵاتی
گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 10 هاوڵاتی دیکه‌ش برینداربون.ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شکرد، دوای روداوه‌که هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی
روداوه‌كه‌و كوژراو و برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خاڵس
كردوه، هاوکات ژیانی 3 له‌برینداره‌کان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه
له‌مه‌ترسیدایه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌نته‌ری چالاكیه هاوبه‌شه‌كانی
قه‌زای دوزخورماتو ریاگه‌یاند: له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشکنیندا،
توانیویانه دو گومان‌لێكراو به‌ناوه‌كانی (تارق خه‌لیل محه‌مه‌د و دیار
عه‌زیز ئه‌حمه‌د) ده‌ستگیربكه‌ن.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دو
گومانلێکراوه‌دا ده‌ستی پێکردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
-
دادگای ئه‌وروپا تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ سزای سه‌ر ئه‌و بازرگانه ناكات
كه كیمیاوی دابووه سه‌دام
دادگای یه‌كێتی
ئه‌وروپا داواكارییه‌كی ئه‌و بازرگانه هۆڵه‌ندییه‌ی ره‌تكرده‌وه كه
پێكهاته‌كانی چه‌كی كیمیاوی فرۆشتبووه رژێمی به‌عس. ه‌مه له كاتێكدایه
به‌رپرسی كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كه "فرانس ئه‌دریانوس" ئه‌و پێكهاتانه‌ی
داوه‌ته رژێمی به‌عس كه چه‌كی كیمیاوی پێ ئاماده ده‌كرا و له ماوه‌ی
1980-1988 دژی كورد به‌كارهێنراوه.به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی
ئه‌لسه‌باح، ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌ی ئێن ئێڵ" بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسی
كۆمپانیاهۆڵه‌ندییه‌كه رایگه‌یاندوه ئه‌و سزایه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگای
ئه‌وروپاوه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه به‌وه‌ی به‌شداری تاوانه‌كانی جه‌نگی
كردوه، ناعادیلانه‌یه.جێی ئاماژه‌یه له ساڵی 2005 دادگای ئه‌وروپا 15
ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌داره هۆڵه‌ندییه‌دا سه‌پاند، دواتر
تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ بڕیاره‌كه كرا و له ساڵی 2007دا دوو ساڵی دیكه‌ش
خرایه سه‌ر حوكمه‌كه به‌وه‌ش زیندانیه‌كه‌ی بووه 17 ساڵ.ساڵی 2009 داوای
له دادگا كرد تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره بكات، به‌ڵام دادگای
هۆڵه‌ندا ره‌تیكرده‌وه.له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییشدا دادگای ئه‌وروپا بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ داواكاری ئه‌و سه‌رمایه‌داره هۆڵه‌ندییه‌ی ره‌تكرده‌وه
به تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری سزاكانی سه‌ری.جێی ئاماژه‌یه "فرانس
ئه‌دریانوس" كه خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندییه و پێكهاته‌كانی چه‌كی
كیمیاوی داوه‌ته رژێمی به‌عس، تا له به‌هاری 1988دا ئه‌و چه‌كه دژی
خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه به‌كارهات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی:
هه‌ر هۆتێل و رێستورانتێک مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی جێبه‌جێ نه‌کات،
روبه‌ڕوی داخستن ده‌بێته‌وه
دوای
روداوه‌که‌ی سوتانی هۆتێل سۆمای شاری سلێمانی که‌تێیدا ژماره‌یه هاوڵاتی
بیانی و عێراق بونه قوربانی و به‌مه‌به‌ستی دوباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و
حاڵه‌ته، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که ئیدارییه‌کانی شاری
سلێمانی کۆبونه‌وه‌یه‌کیان سازکردو چه‌ند مه‌رجێکیان بۆ خاوه‌ن هۆتێله‌کانی
سلێمانی دانا.مسته‌فا حه‌مه ره‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری
له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به(سبه‌ی) راگه‌یاند: له
کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا نزیکه‌ی 63 خاوه‌ن هۆتێل‌و ریستۆرانتی شاری
سلێمانی ئاماده‌یبون، که به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و دانانی مه‌رج بۆ
ئوتێله‌كان و رێگرتن له دوباره بونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێکی هاوشێوه‌ی
سوتانی هۆتێل سۆما ئه‌نجامدرابو.وتیشی: له کۆبونه‌وه‌که‌دا كۆنوسی
كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می لیژنه‌ی پارێزگای سلێمانی و ئه‌و نۆ خاڵه
سه‌ره‌كییه‌ی پێشتر له‌كۆبونه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانیدا خرابونه‌رِو،
دوباره به‌گرنگیه‌وه باسیان لێوه‌کرایه‌وه، ئه‌وانیش؛ بونی زه‌نگی
ئاگاداركردنه‌وه، گڵۆپی رێنیشانده‌ری فریاگوزاری چونه ژوره‌وه‌و
ده‌ربازبونی گشتی، دانانی ئامێری پێشوه‌خت كه‌هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر
به‌دوكه‌ڵ، بونی ده‌روازه‌ی ده‌ربازبونی كتوپڕ، په‌یژه‌ی رزگاركردن
له‌ده‌ره‌وه‌ی بیناكه، بونی ناوچه‌ی كراوه بۆ چونه ده‌ره‌وه‌ی
دوكه‌ڵ.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی 115 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و له‌شوێنی به‌رچاودا
هه‌ڵبواسرێت، لةطةلَ دابینكردنی ئامێری ئاگركوژێنه‌وه به‌قه‌باره‌ی
گونجا‌و، هةروةها ئه‌و شوێنه گشتیانه‌ی ته‌نها یه‌ك ده‌روازه‌ییه
پێویسته له‌ناوه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌دا روبه‌رێكی گونجا‌و ته‌رخان بكات بۆ
دانانی په‌یژه‌ی رزگابون بۆ سه‌ربانی بیناکانیان.به‌ڕێوه‌به‌ری
كاروباری گه‌شتیاری رونیشیکرده‌وه، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م خاڵانه‌ش،
ماوه‌ی 30 رؤذ دراوه‌ته خاوه‌ن هۆتێل و رێستورانته‌کانی شاری سلێمانی بۆ
ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و ئاشکرایکرد: له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رکه‌سێک
له‌وماوه‌یه‌دا جێبه‌جێی نه‌کرد، روبه‌ڕوی سزا‌و داخستنی هۆتێله‌که‌ی
ده‌بێته‌وه.سه‌باره‌ت به‌که‌می ئه‌و ماوه‌یه‌ش بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کان
له‌لایه‌ن خاوه‌ن هۆتێله‌کانه‌وه، مسته‌فا حه‌مه ره‌حیم وتی: ئه‌و
كاته‌ی دیاریكراوه بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کان زۆر گونجاوه‌و كه‌م نییه
و خاوه‌ن هۆتێله‌کان ده‌توانن که‌متر له‌وماوه‌یه‌ش ئه‌نجامی بده‌ن.ناوبراو
جارێکی تر ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه، که هه‌ركه‌س و لایه‌نێك
ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ نه‌كات له‌شوێنه گشتیه‌كاندا، شوێنه‌كه‌ی پێ
داده‌خرێت.پێشتریش لیژنه‌ی به‌دواداچون و پشکنینی باڵه‌خانه‌کانی شاری
سلێمانی پێشنیاری کردبو، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پێدانی مۆڵه‌ت
به‌باڵه‌خانه‌كان رابگیرێت، تا ئه‌و کاته‌ی رێوشوێن و مه‌رجه‌كانی
سه‌لامه‌تی فه‌راهه‌م ده‌كرێن.شةوى 15 لةسةر 16ى ئةم مانطة که‌وتنه‌وه‌ی
ئاگرێک له هۆتێل سۆمای شاری سلێمانی، کوژرانی (28) که‌س و برینداربونی
(22) كةسی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه، که 14 هاوڵاتی بیانی له‌نێو
قوربانییه‌کاندا بون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قه‌ره‌یلان: كاتێك چه‌ك داده‌نێن كه
مافه‌كانی كورد به‌ده‌ستهاتبن
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی په‌كه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئاماده‌ن له ژێر
چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چه‌كدابنێن به مه‌رجێك مافه‌كانی كورد
له لایه‌نه توركیاوه ده‌سته‌به‌ر بكرێنموراد قه‌ره‌یلان ڕایده‌گه‌یه‌نێت
كه په‌كه‌كه ئاماده‌یه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كۆتایی به شه‌ڕی 26 ساڵه‌ی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا بهێنێت به
مه‌رجێك مافه‌كانی گه‌لی كورد له لایه‌ن وڵاتی توركیاوه له ڕووی
سیاسیی‌و ڕۆشنبیرییه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێنقه‌ره‌یلان له چاوپێكه‌وتنێكیدا
له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (بی بی سی) كه له باره‌گای نهێنی خۆی له
چیاكانی كوردستان له‌گه‌ڵی سازدراوه، مه‌رج بۆ توركیا داده‌نێت له
به‌رانبه‌ر دانانی چه‌ك له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، كه له گرنگترین
مه‌رجه‌كانی " توندوتیژییه‌كانی توركیا به‌رانبه‌ر كورده‌كان باكوری
كوردستان ڕابگیرێن و، چیتر ئه‌و كوردانه ده‌ستگیر نه‌كرێن كه كاری
سیاسیی ده‌كه‌ن، ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادییه‌كانی كورد به‌تایبه‌ت له
ڕووی به‌كارهێنانی زمانی كوردی‌قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه
ئه‌وان نیازیان وایه سه‌ربه‌خۆیی كورد له باكوری كوردستان ڕابگه‌یه‌نن
"ئه‌گه‌ر توركیا ئاماده‌نه‌بێت به ڕێگه‌ی ئاشتییانه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر
بكات‌و، له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانمان ڕه‌زامه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیی خۆمان
ڕاده‌گه‌یه‌نینشایه‌نی ئاماژه پێكردنه دوایئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 14 مانگ
ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕاگه‌یه‌نرابوو،
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕ له نێوان توركیا په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپیكردۆته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
د.فوئاد حوسێن: یه‌كه‌مین جاره موقته‌دا سه‌در قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند؛
یه‌كه‌مین جاره، (موقته‌دا سه‌در)ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، قسه له‌گه‌ڵ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و یه‌كه‌مجاریشه به ته‌له‌فۆن
په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات. (د.فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)
ڕایگه‌یاند؛ یه‌كه‌مین جاره، (موقته‌دا سه‌در)ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در
قسه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و
یه‌كه‌مجاریشه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات. د.فوئاد حوسێن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ڕه‌وتی سه‌در و
خودی موقته‌دا سه‌دريش، ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕه‌وتی سه‌در
له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر قوڵتر و فراوانتر بكاته‌وه. سه‌رۆكی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی به هه‌نگاوێكی باش و
پۆزه‌تیڤ وه‌سفكرد له نێوان ڕه‌وتی سه‌در و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها
بۆ ئاینده‌یه‌كی نزیكیش ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دامه‌زرا، بتواندرێ هاوكاری له
نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.(د.فوئاد حوسێن) له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا
دووپاتیكرده‌وه، كه جه‌نابی (موقته‌دا سه‌در) ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سه‌ردانی
هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌وا وڵاتی خۆیه‌تی و بێگومان هه‌موو كه‌س
پێشوازی لێده‌كات و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازی لێده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره‌یه‌كی زۆری پارێزه‌ران بایكۆتی
كۆنگره ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌كی زۆری پارێزه‌رانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی
كوردستان بایكۆتی چواره‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان
ده‌كه‌ن‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب‌و ئه‌نجومه‌نی
سه‌ندیكای پارێزه‌ران به‌پێی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار
به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و هه‌وڵێكه بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی
نێوانی یه‌كێتی‌و پارتی‌ئه‌و
پارێزه‌رانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پاش ئه‌وه‌ی له‌خولی پێشودا
پاڵێوراوێكی پارتی بووه‌ته نه‌قیبی سه‌ندیكا، بۆ ئه‌م خوله‌ش كه‌سێكی
یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكراوه.كاروان كه‌مال كه یه‌كێكه
له‌دامه‌زرێنه‌رانی گروپی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆو ئه‌ندامی كۆنگره‌ی
چواره‌م بووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تائێستا به‌ته‌نها له‌شاری
سلێمانی 136 پارێزه‌ر بایكۆتی كۆنگره‌یان كردووه‌و له‌شاره‌كانی تریش
ژماره‌یه‌كی نزیك له‌وه هه‌یه‌و رۆژ به‌رۆژیش زیاتر ده‌بێت. كاروان
ده‌ڵێت "ئه‌و پارێزه‌رانه به‌بیرو ڕای جیاوازه‌وه بایكۆتی كۆنگره‌یان
كردووه، به‌شی زۆریان پارێزه‌ره سه‌ربه‌خۆكانن‌و له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا
ژماره‌یه‌كی زۆر پارێزه‌ری به‌هه‌ڵوێستی سه‌ر به‌لایه‌نه‌كانی تری
تێدایه، ته‌نانه‌ت پارێزه‌رانی سه‌ر به‌یه‌كێتی‌و پارتیش".كاروان باس
له‌وه ده‌كات كه ئه‌و پارێزه‌رانه قبوڵیان نییه ئه‌جێندایه‌كی سیاسی
به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت‌و دان به‌كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنێكدا نانێن كه
یه‌كێتی‌و پارتی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان
ئه‌نجامی بده‌ن.كۆنگره‌ی چواره‌می سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان
له‌رۆژانی 14و 15و 16ی ئه‌م مانگه له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، بڕیار وایه
رۆژی 25ی ئه‌م مانگه نه‌قیب‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا
ده‌ستنیشان بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی