پیره‌مه‌گروون: ده‌ست گیرا به‌سه‌ر ئامێرێكی مریشك سه‌ربڕیندا كه به‌نایاسایی مریشكی سه‌ربڕيوه
دوێنێ له‌لایه‌ن به‌شی به‌یته‌ره‌ی پیره‌مه‌گروون و به‌شی
ئابووری بنكه‌ی ئاسایشی پیره‌مه‌گروون، له‌ناو شاروَچكه‌كه له
گه‌ڕه‌كی ئاسوَس له‌ناو ماڵێكدا ئامێرێكی مریشك ســــه‌ربڕین
ده‌ستی به‌ســـــه‌رتا گیرا كه به‌نهێنی مریشـــكی سه‌ربڕیوه
دوور له‌مه‌رجی ته‌ندرووستی. كردویانه‌ته
ناو ته‌به‌دوَر و له بازاڕه‌كانی سلێمانی فروَشتوویانه.
له‌مباره‌یه‌وه لێپرسراوی ئابوری بنكه‌ی ئاسایشی
پیره‌مه‌گروون هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و به سبه‌ی
راگه‌یاند: دوێنێ له گه‌ڕه‌كی ئاسوَس له پیره‌مه‌گرون
له‌ناوماڵێكدا به سه‌رپه‌رشتی
دكتۆر رێباز لێپرسراوی به‌شی به‌یته‌ره‌ی پیره‌مه‌گروون،
ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر دوو جیهاز و ئامێرێكی مریشك سه‌ربڕین كه
به نایاسلیی روَژانه هه‌ستاون به‌مریشك سه‌ربڕین به نهێنی و
له‌ناو ته‌به‌دوَردا بردویانه‌ته سلێمانی فروَشتویانه، پاشان
دووكه‌سمان ده‌ست گیر كرد كه ئه‌م كاره‌یان كردبوو، وتیشی
لێكوَڵینه‌وه‌شمان به‌رده‌وامه بوَ دوَزینه‌وه‌ی ئو شوێنانه‌ی
مریشكه‌كانی لێ فروَشراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دكتۆر رێباز ره‌ووف لێپرسراوی به‌یته‌ره‌ی
پیره‌مه‌گروون به سبه‌ی وت: به هاوكاری به‌شی ئابووری
بنكه‌ی ئاسایشی پیره‌مه‌گروون، له ماڵێكدا ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر
ئامێرێكی مریشك سه‌ربڕین دا كه له ئێرانه‌وه مریشكی بوَ
هێناوه و سه‌ری بڕیوه‌و له بازاڕه‌كانی سلێمانیدا ساغی
كردوونه‌وته‌وه، وتیشی: ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر دووجیهاز و (50)
مریشكه سه‌ربڕاودا كه له ته‌به‌دوَر كرابوو بوَ فروَشتن،
چه‌ندین مریشكی مرداره‌وه‌بوو له ماڵه‌كه‌دابوو پاشان له‌لایه‌ن
لیژنه‌كه‌مانه‌وه سوتێنران.
////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////
له‌ناو زانكۆدا ئاسایش دوو خوێندكاری ده‌ستگیركرد

دوای
ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و چادری خوێندكاره مانگرتووه‌كانیان ڕووخاندو 28
خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد‌و نزیكه‌ی 8 خوێندكاریشیان
ده‌ستگیركردو ئه‌م به‌یانییه ئازادیانكردن، هێزه‌كانی ئاسایشی
سلێمانی حه‌ره‌می زانكۆی سلێمانیان شكاند‌و دوو خوێندكاریان
له‌ناو زانكۆدا ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی به‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانه‌وه سه‌یاره‌یه‌كی
جان تاریك (ره‌ش)ی ئاسایش ده‌چێته زانكۆوه له‌پرسگه ڕێگه‌ی
لێناگیرێت دوو خوێندكار (ڕه‌وه‌ز، به‌رزان )كه له‌نوێنه‌رانی
مانگرتوه‌كانی به‌شی كۆمپیوته‌ر ده‌بن و تازه ئازادكرابوون،
ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌خوێندكاره مانگرتوه‌كان كه‌نه‌یویست ناوی
بڵاوبكرێته‌وه له‌ترسی ده‌ستگیركردن، به‌هاوڵاتی
راگه‌یاند"زانكۆ چه‌ندین ئاسایشی به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه تیایه‌و
كه‌سیش پێیان ناڵێت بۆ ده‌ره‌وه، دوو خوێندكاری ئێمه‌شیان
ده‌ستگیركرد".
هاوڵاتی په‌یوه‌ندی كرد به‌د.عه‌لی سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی
سلێمانی و هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌یه‌وه به پاساوی بێ ئاگایی
لێدوانیان نه‌دا.
دوای ئه‌وه هاوڵاتی په‌یوه‌ندی كرد به به‌رپرسی كارگێری
كۆلێژه‌كانی زانكۆوه كه به‌رپرسه له‌پرسه‌گه‌كانی زانكۆ ئه‌و
یش لێدوانی نه‌دا.
دوای ئه‌وه هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به عه‌مید حه‌سه‌ن نوری
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانیه‌وه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه وتی
لێدوان ناده‌م.


