&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك.. خۆڵبارین مه‌ودای بینینی كه‌مكردووه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌كان له
حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان
كه‌ركوك – به
هۆی خۆڵبارینی چرِو به‌رده‌وامه‌وه مه‌ودای بینین له كه‌ركوك بۆ كه‌متر
له 50 مه‌تر دابه‌زیووه و پۆلیسی هاتوچۆ و نه‌خۆشخانه‌كان له حاڵه‌تی
ئاماده‌باشیدان و گله‌یشیان له به‌رِێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌یه.
ئه‌مرِۆ خۆڵبارینێكی چرِ شاری كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری گرتۆته‌وه كه
مه‌ودای بینین بۆ كه‌متر له 50 مه‌تر دابه‌زییوه.عه‌قید مقدار
به‌رِێوبه‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ناوشاری كه‌ركوك گله‌یی له به‌رِێوبه‌رایه‌تی
كه‌شناسی كه‌ركوك كرد و گوتی "ئه‌وان له حاڵه‌تی له‌و جۆره ئاگاداریان
نه‌كردووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ین و دوای ئه‌وه‌ی
خۆڵبارین ده‌ستی پێكرد به پێویستمان زانی هه‌موو مه‌فره‌زه‌كانمان
بخه‌ینه ئاماده‌باشیه‌وه وه رێگاكانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار كۆنترڵ
به‌ین. هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئاوات كاكه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی
به‌رِێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند،
بنكه‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركوك و ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كان له ئاماده‌باشیدان
بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و حاڵه‌تانه بكه‌ن كه به هۆی خۆڵبارینه‌وه روو
له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گله‌یی ئه‌وه له
به‌رِێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی كه‌ركوك كراوه كه له به‌رایی ده‌ستپێكردنی
ئه‌و دۆخه ئاڵۆزانه‌ی كه‌شوهه‌وا هیچ زانیاریه‌ك پێشكه‌ش به ناوه‌نده
ده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوڵاتیان ناكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق
لیستی داخراو په‌یڕه‌و بكرێت

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
عێراق له لیستی ئه‌لعێراقییه، رۆژی هه‌ینی، رایگه‌یاند زۆرێك له
هێزه نیشتیمانییه‌كانی نێو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌یانه‌وێت له
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا سستمی لیستی داخراو په‌یڕه‌و بكرێت
به‌ڵام لیستی ئه‌لعێراقییه ئه‌و بۆچوونه ره‌ت ده‌كاته‌وه.عالیه نسه‌یف
به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “زۆربه‌ی هێزه
نیشتیمانییه‌كانی نێو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌یانه‌وێت له
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا پشت به یاسای هه‌ڵبژاردنی
ساڵی 2005 ببه‌سترێت به چه‌ند هه‌مواركردنێكه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه
سستمی لیستی داخراو په‌یڕه‌و بكرێت‌و عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن
بێت”، رونیشیكرده‌وه كه ئه‌و پێشنیاره ده‌خرێته به‌رده‌م
په‌رله‌مان.عالیه نسه‌یف پێشبینیشی كرد په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر
پێشنیاره‌كه نیشان بدات چونكه “زۆرێك له كوتله كاریگه‌ره‌كانی نێو
په‌رله‌مان پشتگیری له سستمی لیستی داخراو ده‌كه‌ن”، به‌ڵام ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه لیستی ئه‌لعێراقییه ده‌یه‌وێت “عێراق یه‌ك بازنه‌ی
هه‌ڵبژاردن نه‌بێت به‌ڵكو چه‌ند بازنه‌یه‌ك بێت‌و سستمی لیستی كراوه‌ش
په‌يڕه‌و بكرێت.”وتیشی “ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه په‌یڕه‌وكردنی سستمی
لیستی داخراو پێشێلكردنی مافی ده‌نگده‌ره له‌وه‌ی به ئازادی
نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.”ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه “لیستی ئه‌لعێراقییه پێشنیاری كردووه لیژنه‌یه‌ك
پێكبهێنرێت بۆ چاودێریكردنی كاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان،
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بێگه‌ردیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و رێگه‌گرتن له‌و
پێشێلكارییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا روویان داوه.”بڕیاره
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 30ی كانونی دووه‌می ساڵی
داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له رووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كه‌س برینداربون
له رێگای
نێوان شاری (هه‌ولێر- كه‌ركوك) به هۆی وه‌رگه‌رِانی ئۆتۆمبێلێك پێنج كه‌س
برینداربون. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست(ئاژانسی هه‌واڵی
په‌یامنێر)گه‌یشتووه:دوێنێ له نزیك ناحیه‌ی پردێ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا
نیسان وه‌رگه‌رِا،له ئاكامدا پێنج له‌سه‌ر نشینانی به
ناوی(خالید،مسته‌فا،روشدی،كه‌مال،ساجیده)كه ته‌مه‌نیان
له‌نێوان(30تا50ساڵ)ده‌بێت برینداربوونه، دواتر قوربانیه‌كان
گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه، به پێی زانیاریه‌كان باری ته‌ندروستی
قوربانیه‌كان جێگیره، هاوكات هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه له‌ئاكامی
خێرالێخورینه‌وه روویداوه.له‌لای خۆیه‌وه پۆلیس به پێی
مادده‌ی23هاتووچۆ په‌راوی بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێران 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوس
عه‌دنان حه‌سه‌ن پور سه‌پاند

دادگای قه‌زائی ئێران بڕیاری زیندانی كردنی ڕۆژنامه‌نوسی ئێرانی
(عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور) بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌پاندو هه‌واڵنێرانی بێسنوریش
ئیدانه‌ی ئه‌و حوكمه ده‌كه‌ن.دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس عه‌دنان
حه‌سه‌ن پوور به چه‌ندین نوسین و كاری ڕۆژنامه‌نوسی ڕه‌خنه‌ی توندی
له سیسته‌می حوكمڕانی ئه‌و ولاَته گرت, ده‌سه‌لاَتدارانی ئێرانی
حوكمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركردو دواتر و به‌هۆی ده‌نگۆی
ناره‌ِزایی ڕێكخراوه‌كانی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری
ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ كار ده‌كه‌ن , حوكمه‌كه‌یان گۆِری‌بۆ
پێچونه‌وه‌یه‌كی تر‌و دوای 20 مانگ له‌و حوكمه دادگای شۆڕشی سنه
دادگایی حوكی ده ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌هێزیشدا ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور به
توندی ئیدانه‌ی ئه‌و حوكمه‌یانكردو به گاڵته‌جاڕی و پێشلێكردنی مافی
ڕاده‌بڕین و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازاداییه‌گانیان وه‌سفكرد له
ئێران.ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور داوایانكرد" به زووترین كات
ناوبراو ئازاد بكرێت و چیتر به زیندان و هه‌ڕه‌شه ڕۆژنامه‌نووسانی
ئه‌وولاَته نه‌ترسێنرێن .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی