&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: رۆژێک له رۆژان په‌رله‌مان له خه‌می
هاوڵاتیانی نه‌پێچاوه‌ته‌وه

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان رۆژێك
له‌رۆژان له‌خه‌می هاوڵاتیانی نه‌پێچاوه‌ته‌وه‌و به ره‌وای نازانێت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوردا رای هه‌بێت".له
رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سایتی پارێزگا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و
وه‌ڵامێكه بۆ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، وته‌بێژی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت: " رۆژی 24/6/2009 لیژنه‌ی کاروباری
یاسایی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌ژێر ناونیشانی (وه‌ڵامێک
بـــــــۆئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی) راگه‌یاندنێکی بڵاو
کردۆته‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌بــــــه‌ر ئه‌و
ناڕه‌واییانه‌ی له ناوه‌رۆکی راگه‌یاندنه‌که‌ی لیژنه‌ی کاروباری
یاسایی په‌رله‌مانی کوردستاندا هاتـــون‌و بۆ به‌رچاو رونی رای گشتی
کوردستان، به پێویستی ئه‌زانین ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه بخاته
به‌ر چــــاوی خه‌ڵکی کوردستان :لیژنه‌ی کاروباری یاسایی په‌رله‌مانی
کوردستان بێ ئاگا له‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک تاکه ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانان له‌کوردستان به‌رپرسیاره له‌ده‌رکردنی یاساکان به یاسای
پارێزگاکانیشه‌وه که ماوه‌ی چوارســاڵی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاکانی کوردستان له سایه‌ی خه‌مساردی په‌رله‌مانی کوردستان به‌بێ
بونــــــــی یاسایه‌ک، تێپه‌راند، که بێگومان به‌رپرسیاری
راسته‌قینه‌ی پشتگوێخستنی ویستی هاوڵاتیانی کوردستــان و
پێشکه‌شنه‌کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان وه‌ک پێویست به هاوڵاتیان ته‌نهاو
ته‌نها په‌رله‌مانی کوردستان لێـــی به‌رپرسیاره، چونکه رۆژێک له
رۆژان ئه‌م په‌رله‌مانه به‌رێزه له خه‌می هاوڵاتیانی
نه‌پێچاوه‌ته‌وه".
له‌به‌شێكی تری رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه:-لیژنه‌ی کاروباری یاسایی
به ره‌وای نابینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له پرسیَکی
چاره‌نوسسازی وه‌ک ده‌ستور قسه‌ی هه‌بێت، له کاتێکدا له دواکه‌وتوترین
وڵاتی دنیادا نه‌ک هه‌ر ده‌زگایه‌کی هه‌ڵبژێردراوی وه‌ک ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا به‌ڵکو تاکه فه‌ردێکی کۆمه‌ڵیش ده‌توانێت رای خۆی راشکاوانه
ده‌رببڕێت .
-لیژنه‌ی کاروباری یاسایی منه‌ت به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌کات
سه‌باره‌ت به درێژکردنه‌وه‌ی مــاوه‌ی‌کارکردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاکانی کوردستان، ئێمه به‌ڵگه‌ی نوسراومان له‌به‌ر ده‌سته که
وه‌ک ئه‌نجومه‌نـــی‌پارێزگای سلێمانی زۆر پێش ته‌واوبونی ماوه‌ی
یاسایی کارکردنمان داوامان له په‌رله‌مانی کوردستان کردوه‌هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دیسان
به‌هۆی خه‌مساردی‌په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه پشتگوێخراو به‌ناچاری
ماوه‌ی کارکردنیان درێژکرایه‌وه، که ئه‌م درێژکردنه‌وه‌یه ئیراده‌ی
په‌رله‌مان بونه‌ک ئه‌نجومه‌ن .باسی له‌وه‌شكردوه، كه‌وێڕای نه‌بونی
یاسایه‌ك كاره‌كانیان رێكبخات، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا توانیویه‌تی خزمه‌تی
هاوڵاتیان بكات‌و له‌و روه‌شه‌وه، ئه‌م ئاماره‌ی له‌باره‌ی
پرۆژه‌كانیه‌وه خستوه‌ته‌وه:
ساڵ 2005 هیچ بودجه‌یه‌کمان بۆ ته‌رخان نه‌کراوه
ساڵ 2006 79 ملیار دینار 100 پرۆژه‌ی
گه‌وره و بچوکی پێ کراوه
ساڵ 2007 160 ملیار 250 پرۆژه‌ی
گه‌وره و بچوکی پێ کراوه
ساڵ 2008 200 ملیار 300
پرۆژه‌ی بۆکرا
ساڵ 2009 130 ملیار 210 پرۆژه
له‌به‌رنامه‌دایه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هیچ به‌ندکراوێکی عێراقی لای سوپای ئه‌مه‌ریکا نه‌ماوه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: هه‌موو به‌ندکراوانی نێو گرتووخانه‌کانی سوپای
ئه‌مه‌ریکا له عێراق راده‌ستی حکومه‌تی عێراق کراونه‌ته‌وه. سایتی
هه‌واڵی (خه‌به‌ر) بڵاوی‌کرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری کرده‌کانی سه‌ر به
وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیوا (عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف) دووپاتیکرده‌وه، که
هه‌موو به‌ندکراوانی نێو گرتووخانه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق
راده‌ستی لایه‌ن په‌یوه‌نداره‌کان عێراق کراونه‌ته‌وه.لیوا (عه‌بدولکه‌ریم
خه‌ڵه‌ف) راشیگه‌یاندووه، که به‌منزیکانه ئه‌و به‌ندکراوانه
ده‌نێردرێنه به‌رده‌ست دادگا، تاکو چاو به دۆسییه‌کانیان‌دا
بخشێندرێنه‌وه، ئه‌ویش به ئامانجی ئازادکردنی ئه‌و که‌سانه که
تۆمه‌ته‌کان به‌سه‌ریان‌دا نه‌چه‌سپاوه، هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سانه‌دا، که تاوانیان ده‌رهه‌ق به گه‌لی عێراق ئه‌نجام
داوه.به‌پێی رێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی
(به‌غدا) و (واشنتن)، سوپای ئه‌مه‌ریکا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌ندکراوانی
عێراق‌دا نامێنێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریکاش پێویست ده‌کات
گیراوه‌کان یان ئازاد بکات یاخود راده‌ستی حکومه‌تی عێراقیان بکاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هێزەکانی عێراق 168 سەربازگەیان لە هێزەکانی
ئەمریکا وەرگرتەوە

هێزه‌كانی
عێراق 168 سه‌ربازگه‌یان له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كان له‌هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له‌شاره‌كانی عێراق.وتەبێژی راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق،
محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری رۆژی پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا
لەگەڵ بەڕێوبەری سەنتەری سەرکردایەتی نیشتیمانی لە وەزارەتی ناوخۆ،
عەبدولکەریم خەڵەف و فەرماندەی عەمەلیات قاسم عەتا، رایگەیاند ” لەرێگەی
لیژنەی عەمەلیاتی پێکهاتوو بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە
ئەمریکییەکان لە ناو شار‌و شارۆچکەکانی عێراق‌دا، هێزەکانی عێراق 168
سەربازگەیان لە چەند پارێزگایەکدا وەرگرتەوە.”وتیشی “هەنگاوی دووەمی
لیژنەکە، کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکایە بەر لە کشانەوەی یەکجارەکیان
لە 31/12/ی2011، بەشێوەیەک لەچەند مانگی داهاتوودا بەتەنها 35 هەزار
سەربازی ئەمریکیی لە عێراق‌دا دەمێننەوە، ئەوانیش لەدەرەوەی شارەکاندا
نیشتەجێ دەبن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوو كه‌س له‌چه‌مچه‌ماڵ كوژران
له‌گوندی
(تیژه) سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ربه‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ،
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌وێته نێوان دوو
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گونده‌و دواتره په‌ره‌ده‌سێنێت‌و چه‌ك دێته ناو
ده‌مه‌قاڵێكه‌وه، له‌ئه‌نجامدا دووكه‌س ده‌كوژرێت.ملازمی یه‌ك
عه‌بدالواحید محمه‌د رایگه‌یاند ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ره‌تادایه‌و
ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری سلێمانی كراون.ناوبراو
وتی "هێزێكی پۆلیس ره‌وانه‌ی گونده‌كه كراون تاوه‌كو توندوتیژی تری
به‌دواوه نه‌هێت" به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه كوژراوه‌كان یه‌كێكیان
ناوی عه‌لی حاجی وه‌یسه‌و ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه‌و خێزانداره ئه‌وی
تریشیان ناوی چیا كامیله‌و نزیكه‌ی 30 ساڵه‌و خێزانی
نییه.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌رووداوه‌كه ووتی"له‌هه‌ردوو
بنه‌ماڵه‌كه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و
ته‌شه‌نه نه‌كردنی شه‌ره‌كه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ره‌شنوسی ده‌ستور، چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌ئارادایه
كه‌یه‌كێكیان دواخستنی هه‌ڵبژاردنه

بۆئه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بخرێته
ده‌نگدانه‌وه، چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌ئارادایه كه یه‌كێكیان دواخستنی
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی داهاتوه‌وه.كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن
بڵاویكرده‌وه، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، كۆمسیۆنی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌و چه‌ند پێشنیازێك
خراوه‌ته‌ڕو، كه‌یه‌كێكیان دواخستنی هه‌ڵبژاردنه بۆ سه‌ره‌تای مانگی
ئاب‌و ئه‌وی تریشیان دواخستنی راپرسییه له‌سه‌ر ره‌شنوسی
ده‌ستوره‌كه.ئاشكراشیكرد، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه،
كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچو لیژنه‌ی
یاساییدا كۆده‌بێته‌وه.جێی ئاماژه‌یه، رۆژی 24ی مانگی رابردو، وێڕای
ناڕه‌زایی زۆری رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نوسان‌و شاره‌زایانی ده‌ستور‌و
یاساناس‌و دادوه‌ران له‌دژی سازدانی راپرسی به‌و په‌له‌په‌له‌یه،
په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچو، ره‌شنوسه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد‌و هه‌ردو حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كه هه‌مو هه‌وڵێكیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی رۆژی 25ی
مانگی ته‌موزی داهاتو بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیستی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ
یانزه سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن
لیستی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ
رایده‌گه‌یه‌نن كه تائێستا یانزه سكاڵایان له‌كۆمسیۆن تۆماركردووه‌و
به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ لیست به‌بڕی سێ ملیۆن دینار غه‌رامه‌كراون.سه‌رۆكی
لیستی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ، هیوا فریادڕه‌س له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند
له‌سه‌ر لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كانیان له‌شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری،
تائێستا یانزه سكاڵایان له‌كۆمسیۆن تۆمار كردووه. هه‌روه‌ها وتی
"لیسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی كوردستان‌و پارتی كرێكاران‌و
ره‌نجده‌رانی كوردستان‌و ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆسته‌ر
له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كانی ئێمه هه‌ڵده‌واسن بۆیه دوای تۆماركردنی سكاڵا
له‌سه‌ریان، هه‌ریه‌كه‌یان به‌بڕی سێ ملیۆن دینار غه‌رامه‌كراون".
هیوا فریادڕه‌س جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چه‌ند سكاڵایه‌كیشیان له‌سه‌ر
لیستی كوردستانی تۆماركردووه به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانیان له‌هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردندا‌و وتیشی "رۆژی سێشه‌ممه لیستی كوردستانی هه‌ڕه‌شه‌یان
لێكردین‌و نه‌یانهێشت پۆسته‌ره‌كانمان هه‌ڵبواسین".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدا

كه‌مێك به‌ر
له ئێستا، "جۆ بایدن"ی جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدا. جێی
ئاماژه‌یه، "باراك ئۆباما"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "جۆ بایدن"ی جێگری
ڕاسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه به‌دوادچوون بۆ ئه‌و پرسه سیاسیانه
بكات، كه تائێستا له عێراق به هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر
نه‌كراون، به تایبه‌تی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان
و حكومه‌تی فیدراڵ.پێشتریش دكتۆر" مه‌حمود عوسمان"، سیاسه‌تمه‌داری كورد‌و
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستانی، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)
ڕایگه‌یاند؛ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه "باراك ئۆباما"، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی
هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له ڕه‌وشی
سیاسی عێراق ناڕازین و داوایان له "نوری مالكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
كردووه، هه‌نگاو بۆ دیالۆگ و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه
سیاسییه‌كان بنێت، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
دا.ناوبراو گوتی: "باراك ئۆباما"، "جۆبایدن"ی جێگری ڕاسپاردووه، بۆ
ئه‌وه‌ی به دواداچوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان عێراق
بكات، كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێستای عێراقیش كه له ئارادایه، كێشه‌ی
نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی