&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ رێکخستنی كێشه‌کانی
مین له عێراق کرد

جێگری نێرده‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق کرد، یاسایه‌ک بۆ رێکخستنی میکانیزمی قه‌ڵاچۆکردنی مین و پاشماوه‌ی
جه‌نگه‌کانی رابردوو له عێراق، ده‌ر بکات. سایتی (رادیۆ سه‌وا)
بڵاوی‌کرده‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی
هاوبه‌ش‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌کانی (ژینگه، به‌رگری و ناوخۆ)
له‌گه‌ڵ رێکخراوی مانگی سووری عێراقی‌دا، جێگری نێرده‌ی سکرتێری گشتی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق (ئه‌ندۆر گلیمۆر) له شاری (به‌غدا)
ده‌رباره‌ی تاوتوێکردنی راپۆرتی پاڵپشتی ستراتیژی لابردنی مین و بۆمبی
نه‌ته‌قیو‌دا، رایگه‌یاندووه:"له نێو ئه‌و پێداویستییه سه‌ره‌کییانه‌ی
که ئێستا عێراق پێوستێتی، ده‌رکردنی یاسایه‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران به مه‌به‌ستی رێکخستنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ست به
مینه‌کان، له‌وانه‌ش رۆشنبیرکردن ده‌رباره‌ی کێشه‌که و پاڵپشتی له
قو‌ربانیان و لابردنی مینه‌کان".له‌لایه‌که‌ی دیکه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری
ناوه‌ندی هه‌رێمی بۆ کارووباری مینه‌کان له ناوچه‌ی باشووری سه‌ر به
وه‌زاره‌تی ژینگه (نبراس فاخر) دووپاتیکردۆته‌وه، که چه‌ندین یاداشتیان
له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆڕه‌کان‌دا بۆ نه‌هێشتنی مینه‌کان له عێراق ئاماده
کردووه.هه‌روه‌ها جه‌ختیشیکردۆته‌وه، که رێکخراوه‌کانی لابردنی مینه‌کان
له ماوه‌کانی رابردوودا و له ژێر سێبه‌ری زیادبوونی رێژه‌ی پیسبوون له
هه‌ندێ پارێزگا‌دا، کاره‌کانیان سست و که‌م بووه".به‌پێی رووپێوه‌کانی
نێوان هه‌ردوو ساڵی 2004 و 2006ی وه‌زاره‌تی ژینگه به هاوکاری نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، چوار هه‌زار پێگه‌ی مه‌ترسیداری مین و بۆمب له 13
پارێزگای عێراق‌دا، هه‌ن.هه‌روه‌ها به پێێ راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی
به‌رگریش، له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا، له چوارچێو‌ه‌ی پلانێک‌دا، ده‌ست
به لابردنی مینه‌کانی به‌شی باشوور ده‌کرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مانگی حوزه‌یران خوێناوی‌ترین مانگ بو له عێراق كه هاوكات بو له‌گه‌ڵ
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شار و شارۆچكه‌كانی عێراق
هاوكات بو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ه مانگی رابردو خوێناوی‌ترین مانگ بو له
عێراق و 373 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و نزیكه‌ی 960 هاوڵاتی دیكه‌ش
بریندار بون.به‌پێی ئامارێك كه تۆڕی هه‌واڵی CNN ئه‌نجامیداوه و
بڵاویكردۆته‌وه به‌پشتبه‌ستن به داتا‌و ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی
به‌رگری و ناوخۆ و ته‌ندروستیی عێراق، مانگی رابردو زۆرترین رێژه‌ی
كوژرانی هاوڵاتیان له عێراق‌دا هه‌بوه، كه تێیدا 382 هاوڵانی مه‌ده‌نی
كوژراون و 685 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، له كاتێكدا كه له مانگی
حوزه‌یرنی ئه‌مساڵدا 20 سه‌ربازی عێراقی و 35 پۆلیس و چه‌ندین هاوڵاتی
دیكه‌ی مه‌ده‌نی بریندار بون.جێی ئاماژه‌یه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركوك رویدا و چه‌ندین
كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، كه ئه‌مه‌ش دوه‌م ته‌قینه‌وه‌ی له‌و
جۆره‌یه له پارێزگای كه‌ركوك.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لافیته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی له
سلێمانی ده‌دڕێنن و له دهۆكیش ناهێڵن هه‌ڵیواسن

د.عه‌بدولموسه‌وه‌ر بارزانی سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی
كوردستان رایگه‌یاند" رۆژانه پۆسته‌ر‌و لافیته‌ی لیستی
بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی له سلێمانی رووبه‌ڕوی دڕاندن‌و لێكردنه‌وه
ده‌بێته‌وه‌و ره‌فتاری ناشیرین له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌رامبه‌ر
به لیسته‌كه‌یان زۆرر ده‌كرێت.ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند " ژماره‌یه‌ك
لافیته‌یان له سلێمانی به چه‌قۆ دڕاندوه‌و,ئیمكانیاتی ماددی ئێمه‌ش
وه‌ك خه‌ڵكانی دیكه نیه كه له ئاستێكی خه‌یاڵیدایه‌و كه‌س نازانێت
له‌كوێوه هێناویانه‌و جارێكی تر پۆسته‌ره‌كانمان چاپ بكه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد" ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه شتێكی ناشیرین و نا
یاساییه و هیوای ئه‌وه‌شی خواست ئه‌م ڕه‌فتارانه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئێمه
بكرێت و له‌گه‌ڵ كه‌س و لیسته‌كانی تر نه‌كرێت و به‌م كارانه حه‌یای
میلله‌تی كورد نه‌ماوه‌و سومعه‌تی چووه.عه‌بدولموسه‌وه‌ر بارزانی
ئه‌وه‌شی دركاند" ئێستا بۆ شوێنێكی به‌رز ده‌گه‌ڕێین كه ده‌ستی كه‌سی
پێنه‌گات و لافیته‌كانی پێوه هه‌ڵبواسین! له‌باره‌ی شاری دهۆك ناوبراو
نه‌یشارده‌وه"له‌وێ نابێت ئێمه هیچ شتێك هه‌ڵبواسین و بۆ ئێمه
قه‌ده‌غه‌یه.سه‌باره‌ت به تۆماركردنی سكالاَی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و
كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌و كارنه ده‌كه‌ن دكتۆر عه‌بدولموسه‌وه‌ر
ئاشكرایكرد" شه‌وانه ئه‌و كارانه ده‌كرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانین كێ
ئه‌مه ده‌كات داوای یاسایمان تۆمار نه‌كردوه.د.عه‌بدولمسه‌ور بارزانی
سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی كوردستان ژماره (56 )ه‌و ئێستاش
مامۆستایه له زانكۆی سلێمانی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێم ئاڕ جه‌ی: عێراق دووه‌م وڵاتی مه‌ترسیداری جیهانه سه‌باره‌ت به
که‌مینه‌کان
رێکخراوی
نێوده‌وڵه‌تی مافی که‌مینه‌کان (ئێم ئاڕ جه‌ی) عێراقی له پله‌ی دووه‌م‌دا
و له ریزی مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان‌دا، سه‌باره‌ت به
توندوتیژییه‌کانی ده‌رهه‌ق به که‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له پاش
سۆماڵ‌دا، داناوه. سایتی (رادیۆ سه‌وا) بڵاوی‌کرده‌وه، رێکخراوی
نێوده‌وڵه‌تی مافی که‌مینه‌کان (ئێم ئاڕ جه‌ی) راپۆرتێکی ده‌رکردووه و
تێدا هاتووه، که هه‌ریه‌ک له وڵاتانی (سۆماڵ، عێراق، سودان، ئه‌فغانستان
و میانماڕ) به‌ربه‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا باروودۆخیان له رووی ئه‌و
مه‌ترسییانه هیچ نه‌گۆڕاوه، که رووبه‌رووی کۆمه‌ڵه و که‌مینه
دیاریکراوه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌شه ئه‌و مه‌ترسییانه
کوشتارگه و کرده‌وه‌ی کوشتنی به کۆمه‌ڵ و هه‌ر جۆره شێویه‌کی دیکه‌ی
توندوتیژی لێ‌که‌وتبێته‌وه.راپۆرته‌که دووپاتیکردۆته‌وه، سه‌رباری
دابه‌زینی ئاستی توندوتیژی له عێراق‌دا، که‌چی هێشتا یه‌کێکه له‌و
وڵاتانه‌ی جیهان که له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، مانگانه 300 تا 800 هاوڵاتی
مه‌ده‌نی تێدا بوونه‌ته قوربانی. به‌پێی روونکردنه‌وه‌یه‌کی
به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی (مارک لاتمیر)یش، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی
کرده سه‌ربازییه‌کانی دژ به کۆمه‌ڵه چه‌کداره ئیسلامییه
توندڕه‌وه‌کان، که‌مینه ئایینی و ره‌گه‌زییه‌کان له ناوچه‌ی رۆژئاوای
ئاسیا‌دا، زیاتر رووبه‌رووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كلدانییه‌كان له‌دژی ده‌ستور خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدانیی زیا بوترس رایگه‌یاند،
ناوبردنی گه‌لی مه‌سیحی له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا به "كلدان
سریان ئاشورییه‌كان" ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا
خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه له‌دژی ره‌شنووسه‌كه رێكده‌خه‌ن.سكرتێری
ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدانیی، زیا بوترس ده‌ڵێت
"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان‌و ده‌سته باڵاكانی پێكهاته كلدانییه‌كان،
ده‌سته‌واژه‌ی "كلدان سریان ئاشورییه‌كان"ی نێو ره‌شنوسی ده‌ستوری
هه‌رێم ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێت "داواده‌كه‌ین ئه‌و ناوه بگۆڕدرێت‌و
بكرێت به‌كلدان‌و سریان‌و ئاشورییه‌كان‌و جیاوازی بخاته نێو ئه‌م سێ
پێكهاته مه‌سیحییه نه‌ك به‌یه‌كتره‌وه بنوسێنرێت". زیا بوترس،
رونیده‌كاته‌وه ناوی پێكهاته مه‌سیحییه‌كان له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوری
هه‌رێمدا به‌جیاواز نوسرابوو، كه‌چی له‌ناكاودا‌و له24/6 له‌میانه‌ی
له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركه‌وتووه ناوه‌كان نوسێنراون
به‌یه‌كتره‌وه. ناوبراو راشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوری هه‌رێمدا
هاتوه دژی ده‌ستوری به‌غدایه، چونكه له‌وێ ئاشوری‌و كلدانی‌و
سریانی جیاكراوه‌نه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "ماقووڵه پیاو له‌به‌غدا كلدانی بێت
كه‌چی له‌هه‌رێمی كوردستان ببێته كلدان سریان ئاشور.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به وردیی چاودێریی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌كات
لوسی تاملین سه‌رۆكی تیمی ئاوادانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیی (ئه‌مه‌ریكا)
به (رۆژنامه)ی راگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به وردیی له هه‌مو پارێزگاكان
چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به گرنگ
وه‌رگیراوه.لوسی تاملین ئه‌وه‌شی خسته رو كه ده‌یانه‌وێت دڵنیا بن
له‌وه‌ی تا چه‌ند له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ستاندارده جیهانییه‌كانی وه‌ك
دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ده‌نگدان، ئاسانی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و
دابینكردنی بارودۆخی ئه‌منی، وێستگه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێت ژینگه‌یه‌كی
مه‌ده‌نی بۆ دابینبكرێت و نابێت هیچ هێزێك له‌و وێستگانه بونی هه‌بێت
كه زۆر له خه‌ڵكی بكات".له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (رۆژنامه) تاملین
ده‌ڵێت:"رۆڵی هێزی ئاسایش ئه‌وه نییه كاریگه‌ریی له سه‌ر ده‌نگدان
دروست بكات، هێزه‌كانی ئاسایش نابێت زۆر له هیچ ده‌نگده‌رێك بكه‌ن و
ئازاریان بده‌ن، به‌ڵكو كاریان ئه‌وه‌یه كه یاسا جێبه‌جێی بكه‌ن و
سه‌قامگیریی دابین بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌وان ژینگه‌یه‌كی رێك و ئارام
به‌رقه‌رار بكه‌ن كه تیایدا ده‌نگده‌ر بتوانێت بێت و ده‌نگی خۆی بدات و
هه‌ست به ئارامی بكات، ئه‌مه‌یه رۆڵی ئه‌وان". وتیشی:"له كاتێكدا كه
سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ین، ژماره‌یه‌ك كار هه‌یه كه ئێمه
چاودێری ده‌كه‌ین، سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین هێزه‌كانی ئاسایش چۆن
كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی