&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌نگه‌سه‌ر: لیستی كوردستانی شوێنه گشتیه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی قه‌واره و لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن
په‌رله‌مانی كوردستان، له‌هه‌ما ن كاتدا به گوێره‌ی بڕیاری كۆمسیۆن كه
نابێت شوێنه‌گشتیه‌كان به‌كاربهێنرێن له‌لایه‌ن هیچ قه‌واره و
لیستێكه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام لیستی كوردستانی له
شارۆچكه‌ی سه‌نكه‌سه‌ر پابه‌ند نیه به‌و رێنمایانه‌وه.یه‌كێك له و جێگا
و شوێنانه‌ی كه لافیته و نوسینه‌كانیان لێ هه‌ڵواسیوه پاركی گشتی
سه‌نگه‌سه‌ره كه تاكه پاركی شارۆچكه‌كه‌یه و جێگای دانیشتن و
حه‌وانه‌وه‌ی زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی شارۆچكه‌كه‌یه، كه‌چی به‌و
نوسراوانه دیمه‌نی جوانی ئه‌و جێگایه ناشیرین كراوه و
تێكدراوه.محه‌مه‌د ره‌سول حه‌سه‌ن لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاری له
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سه‌نگه‌سه‌ر رایگه‌یاند: پارك و باخچه بۆ
جوانكاری و رازاندنه‌وه‌ی سیمای شاره بۆیه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئه‌و دیمه‌ن و جێگایه بشێوێنرێت له‌لایه‌ن هیچ قه‌واره و لیستێك و ناشبێت
به‌كاربێت بۆ ریكلام و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، چونكه جێگایه‌كی
گشتیه و شوێنی دانیشتن و پشودانی هاوڵاتیانه.وتیشی: ئه‌ونده‌ی من
ئاگادارم شاره‌وانی سه‌نگه‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نه‌بوه بۆ
دیاریكردنی جێگا و شوێنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ئه‌وه‌ش پێویست
بو به‌رنامه‌ی گونجاوی ۆ دابنرایه.سبه‌ی په‌یوه‌ندی كرد به مه‌نگور
ره‌سوڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌نگه‌سه‌ر به وه‌كاله‌ت، به‌ڵام ناوبراو
ئاماده نه‌بو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌ند خێزانێكی كوردی
ئێران له‌نێوان عێراق‌و ئه‌رده‌ن له‌کوله‌مه‌رگیدا ده‌ژین

نزیكه‌ی بیست‌و هه‌شت خێزان‌و هه‌شت كه‌س كه
كوردی كوردستانی ئێرانن ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌ناوچه‌یه‌كی نێوان
عێراق‌و ئه‌رده‌ن به‌ئاواره‌یی ده‌ژین.محه‌مه‌د خورسه‌ندپور هاوڵاتییه‌كی
ته‌مه‌ن 36 ساڵه له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان
له‌كه‌مپی ئاڵتاش ژیاون، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2005ه‌وه به‌هۆی
هه‌لومه‌رجی ناخۆشی كه‌مپی ئه‌ڵتاش له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن
رێكـخراوی (UNHCR)ه‌وه
داوایان لێكراوه یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان یان بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ وڵاتی ئێران، بۆیه ژماره‌یه‌كیان كوردستانی عێراقیان هه‌ڵبژاردووه‌و
ئه‌و ژماره‌یه‌شیان به‌ناچاری روویان له‌و سنووره‌ی نێوان عێراق‌و
ئه‌رده‌ن كردووه.ناوبراو رونیكرده‌وه كه له 2006دا وه‌فدێكی حكومه‌تی
هه‌رێم سه‌ردانی كردوون‌و داوایان لێكردوون بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم، به‌ڵام
ئه‌وان پێیان باش نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی
كوردستان‌و عێراقیشدا وه‌كو په‌ناهه‌نده‌یه‌ك مافه‌كانیان دابین ناكرێت،
بۆیه داوایان له UNHCR
كردووه ره‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان بكات.محه‌مه‌د وتی «له‌م شوێنه
ژیانمان زۆر ناخۆشه ئه‌و رێكخراوه‌ش زۆر به‌كه‌می هاوكاریمان ده‌كات».
هه‌روه‌ها وتیشی «ئێمه به‌ئیمزا‌و په‌نجه‌مۆره‌وه نووسراومان ئاڕاسته‌ی
رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، د.
دیندار زێباری كردووه كه نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كوردستان‌و عێراق،
داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌وانیش نووسراوێك ئاڕاسته‌ی
رێكخراوه‌كه بكه‌ن‌و پێیان رابگه‌یه‌نن كه ئه‌و ئاوارانه له‌سه‌ر
خواستی خۆیان ناگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و ره‌وانه‌ی وڵاتانی
ده‌ره‌وه‌یــان بكه‌ن».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كارمه‌ندێكی ئاسایش ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه به زۆر كار بۆ لیستی
كوردستانی بكات
به‌هۆی بیروڕای جیاواز و پشتگیری بۆ لیستی گۆڕان، كارمه‌ندێكی بنكه‌ی
ئاسایشی تاسڵوجه به ناوی به‌ختیار ره‌سوڵ محه‌مه‌د ده‌ست
له‌كارده‌كێشێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئاگادار ده‌كرێته‌وه له‌وه‌ی كه
ده‌بێت له كۆمیته‌ی رێكخستنی پیره‌مه‌گرون پشتگیری كۆمیته بهێنێت و
رۆژانه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كار بۆ
لیستی كوردستانی بكات و به‌رده‌وامیش هه‌مو رۆژێك بچێته كۆمیته.له
لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی گۆڕان به‌ختیار ره‌سوڵ محه‌مه‌د وتی: دوای
ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی 30/6/2009 له بنكه‌ی ئاسایشی تاسڵوجه له
كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن لێپرسراوی بنكه‌كه‌مانه‌وه ئاگادار كرام كه
ده‌بێت بچم له كۆمیته‌ی رێكخستنی پیره‌مه‌گرون پشتگیرییه‌ك بهێنم و
له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵم له‌و شارۆچكه‌یه‌یه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی
گه‌ڕه‌كه‌كان كار بكه‌م بۆ لیستی كوردستانی و هه‌مو رۆژێك سه‌ردانی
كۆمیته‌ی رێكخستنی پیره‌مه‌گرون بكه‌م، منیش ئاماده‌نه‌بوم بچمه كۆمیته‌ی
رێكخستن و كار بكه‌م بۆ لیستی كوردستانی.
وتیشی: پێم راگه‌یاندون كه من كار ده‌كه‌م بۆ لیستی گۆڕان به هه‌مو
توانایه‌كمه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وتەبێژێک: بارزانی ته‌نازول له بستێکی خاکی
هه‌رێمی کوردستان ناکات

وتەبێژێک
بەناوی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند سەرۆکی هەرێم
مەسعود بارزانی “تەنازول” لە بستێکی خاکی هەرێم ناکات و نایه‌وێ بستێکی
هه‌ر ناوچه‌یه‌ک زه‌وت بکات که کوردستانیی نه‌بێ.وتەبێژەکە لە لێدوانێکیدا
کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا
بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندوە کە “هه‌ندێ رۆژنامه بڵاویان کردۆته‌وه که
گوایه بارزانی ته‌نازولی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی کوردستانیی کردووه،
ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌دا رایده‌گه‌یه‌نین که
پرسی سنووری هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی مادده‌ی (140) ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ رێگه‌چاره‌ی بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و ناوچه‌کانی
هه‌رێمی کوردستانیش به پێی ئه‌و مادده‌یه دیاری ده‌کرێن.”لە لێدوانەکەدا
ئەوەش هاتووە کە”سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌نازول له بستێکی خاکی هه‌رێمی کوردستان
ناکات و هه‌رێمی کوردستان نایه‌وێ بستێکی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک زه‌وت بکات که
کوردستانیی نه‌بێ، مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیش بڕیار له
سنووری سیاسی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات و هه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ش رێگاچاره‌ی
ئه‌و پرسه‌ی ده‌ستنیشان کردووه.”بە پێی ماددەی 140ی دەستوری عێراقی
کێشە و ناکۆکییەکانی ئەو ناوچانەی کە ناکۆکییان لەسەرە بەتایبەت کەرکوک
بە سێ قۆناغ چارەسەر دەکرێن، ئەوانیش ئاساییکردنەوەو ئەنجامدانی ئاماری
دانیشتوانی ناوچەکان و دواجاریش ئەنجامدانی راپرسی جەماوەری لەم
ناوچانە تاکو خۆیان چارەنوسی خۆیان دیاریبکەن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مۆڵه‌تی كاركردن له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌نه‌وتی عێراقدا درایه دوو
كۆمپانیای چینی و به‌ریتانی
وه‌زاره‌تی
نه‌وتی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی به كۆمپانیای (بی پی)"بریتچ پترۆلیۆم"ی
به‌ریتانی و كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی چینی دا، بۆ پێشخستنی كێڵگه‌ی
نه‌وتی رمێله. ئه‌مه دوای ئه‌وه هات كه هه‌ردوو كۆمپانیای "موبیل"ی
ئه‌مه‌ریكی به هاوبه‌شێتی كۆمپانیای "پتروناس"ی مالیزی ئاماده نه‌بوون
ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆی
دانابوون.له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری نه‌وتی عێراق "حسێن شه‌هرستانی" دركاندی،
ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه دوێنێ به‌و دوو كۆمپانیایه دراون كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی
بۆ كراوه له نێوان 30 كۆمپانیای جیهانیدا، ئه‌وه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی شه‌ش
كێڵگه‌ی نه‌وتی و دوو كێڵگه‌ی گازییه.له مه‌راسیمی به‌خشینی مۆڵه‌ت به‌و
دوو كۆمپانیا به‌ریتانی و چینیه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی
ئاماده‌بوو و رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێن ده‌دات پارێزگاری ئه‌منی بۆ
ئه‌و كۆمپانیایانه دابین بكات.جێی ئاماژه‌یه كێڵگه‌ی رمێله له رووی
به‌رهه‌مهێنانه‌وه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی عێراقه و توانای رۆژانه‌ی
ملیۆنێك و 100هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه و یه‌ده‌گی نه‌وتیشی 17 ملیار
به‌رمیله.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوک‌دا دایکێک سکی ته‌قیوه و منداڵه
نۆمانگییه‌که‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه و هه‌ردووکیان گیانیان له ده‌ستداوه

وه‌زیری
ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان (د. زریان عوسمان) رایگه‌یاند: له
ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری که‌رکوک‌دا، ئافره‌تێکی سکپڕ سکی ته‌قیوه و منداڵه
نۆمانگییه‌که‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه و هه‌ردووکیان گیانیان له ده‌ستداوه.
له‌لێدوانێکی تایبه‌ت‌دا بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر)، وه‌زیری ته‌ندروستی
هه‌رێمی کوردستان (د. زریان عوسمان) رایگه‌یاند:"دیسان تیرۆریستان،
ئه‌وانه‌ی که دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و ئازادی و ژیانن، ده‌ستی تاوانیان
گه‌یشته‌وه خه‌ڵکێکی هه‌ژاری شاری (که‌رکوک)، دوێنێ له ناو تورکمانه‌کانی
شارۆچکه‌ی (تازه) ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و ئه‌مڕۆش له گه‌ڕه‌کی
(شۆریجه)ی کوردنشینی هه‌ژارنشین له شاری که‌رکوک‌دا".(د. زریان عوسمان)
زیاتر وتی:"له ئاکامی ئه‌و رووداوه تیرۆرستییه‌دا، 93 هاوڵاتی که
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ژن و منداڵن برینداربوون، هه‌روه‌ها 33 هاوڵاتی
دیکه‌ش شه‌هیدبوون، که 8یان ژن و9یان منداڵن و یه‌کێک له شه‌هیده‌کانیش
ژنێکه که سکی نۆمانگانه بووه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه ته‌رمه‌که‌ی
شێواوه و سکی ته‌قیوه و منداڵه‌که‌ش له سکی‌دا هاتۆته
ده‌ره‌وه".سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمیش،
رایگه‌یاند":ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان، بڕیاری پێشکه‌شکردنی هاوکاری مادی به هه‌موو برینداران
و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کانی ئه‌و رووداوه تیرۆرستییه دا".له‌به‌شێکی
دیکه‌ی لێدوانکه‌ی‌دا، وتی:"هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه، 20 ئۆتۆمبیلی
فریاکه‌وتمان له هه‌ردوو شاری (هه‌ولێر و سلێمانی) به ته‌واوی
تیمه‌کانیانه‌وه بۆ شاری که‌رکوک نارد، هه‌روه‌ها 20 برینداری
مه‌ترسیدارمان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی (هه‌ولێر و سلێمانی) گواسته‌وه،
برینداره‌کانی دیکه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان برینه‌کانیان سووک‌بوون و له
که‌رکوک‌دا چاره‌سه‌ر کراون و باری ته‌ندروستییان جێگیره، به‌ڵام سێ
برینداریان نه‌بێت که مه‌ترسیدارن و که‌ڵکی گواستنه‌وه‌یان بۆ (هه‌ولێر و
سلێمانی) نه‌بووه و هه‌ر له که‌رکوک‌دا له ژێر چاره‌سه‌ر‌ی وورددان،
چونکه برینی مێشکیان هه‌یه".له کۆتایی‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی
کوردستان ئاماده‌یی حکومه‌تی بۆ هه‌میشه یارمه‌تدانی ناوچه دابڕاوه‌کان
ده‌ربڕی و رایگه‌یاند:"ئێمه وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه
ئاماده‌ین، له کاتی ئه‌م جۆره رووداوانه‌دا، هاوکاری ته‌واوی ناوچه
دابڕاوه‌کان بکه‌ین به کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌شه‌وه و ده‌رگای
نه‌خۆشخانه‌کانمان بۆ ئه‌و جۆره رووداوانه کراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی