&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیستی ئه‌لعێراقییه: بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان
گوته‌بێژی
لیستی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر مه‌لا رایگه‌یاند، بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو یه‌كێكه له بژاره‌كانی به‌رده‌م لیسته‌كه‌یان. دوای
ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری برِیاری دوورخستنه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ی ده‌ركرد به تۆمه‌تی
هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسه‌وه تا ئێستا ئه‌و لیسته جێگره‌وه‌ی
بۆ ئه‌و پاڵێوراوانه دیاری نه‌كردووه.لیستی ئه‌لعێرقییه هه‌ریه‌ك له
ئه‌یاد عه‌لاوی، تارق هاشمی، ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن.گوته‌بێژی
لیستی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر مه‌لا گوتی " ئێمه ناوی هیچ یه‌ك له‌و
پاڵێوراوانه‌مان نه‌سرِیوه‌ته‌وه، كه كۆمیسیۆن تۆمه‌تباری كردوون به
بوونی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسه‌وه".گوتیشی " ئه‌گه‌ر كێشه‌كه
چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا برِیاری بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو
كارێكی چاوه‌رِوانكراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
عه‌لاوی وه‌ك پاڵێوراو
بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستنیشانده‌كرێت

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراقی، رایگه‌یاند" زۆربه‌ی
سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه كۆكن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌یاد
عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌ر بێـتو لیسته‌كه‌ی
كورسی پێویستی بۆ ئه‌م پۆسته به‌ده‌ستهێنا.حه‌یده‌ر مه‌لا وته‌بێژی
بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراقی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد" له‌ناو لیستی
ئه‌لعێراقیه‌دا نیمچه كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی
بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراقی ئه‌یاد عه‌لاوی وه‌ك پاڵێوراو بۆ پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌ر بێتـو كورسی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
به‌ده‌ستهات”ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “بزوتنه‌وه‌كه سبه‌ی(یه‌كشه‌ممه)
دیارترین دۆسییه‌كانی وه‌ك بارودۆخی له‌ئارای سیاسیی‌و كه‌شوهه‌وای
هه‌ڵبژاردن‌و بارودۆخی لیسته‌كه‌و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له
ئه‌ندامانی خۆی تاوتوێده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه كه هاوكاریی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
كردبێت

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه كه یارمه‌تی و هاوكاریی
پێشكه‌ش به لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران كردبێت و داواشی له
حكومه‌تی تاران كرد تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم رابگرێت.كاوه
مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی
هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه
یارمه‌تی پێشكه‌ش به ئۆپۆزسیۆنی ئێران كرابێت و حكومه‌تی ئێرانیش ئه‌و
پڕوپاگه‌ندانه وه‌ك بیانویه‌ك بۆ بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم
به‌كار ده‌هێنێت.كاوه مه‌حمود رونیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم
نیگه‌رانه له بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی ئێران پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
هه‌وڵانه‌یه كه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و
ئێرانه‌وه گیرانه‌به‌ر له‌پێناو په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه
دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردولا.پێشتر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ
بڵاویانكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و هاوكایی
دارایی به‌بڕی 500 ملیۆن بۆ 3 ملیار تمه‌نی ئێرانی كه ده‌كاته 4
ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌شی ئه‌و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی
ئێران كردوه كه له هه‌رێمدان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌مچه‌ماڵ: ئافره‌تێك خۆی ده‌كوژێت
ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كاتژمێر 3.10 خوله‌ك له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شارۆچكه‌ی
چه‌مچه‌ماڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌چه‌كی كڵاشینكۆف خۆی
ده‌كوژێت.باوكی ئه‌و ئافره‌ته‌كه ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌هۆكاری
خۆكوشتنی كچه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستكردنی كێشه بۆ كچه‌كه‌ی
له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه.عه‌مید دارا عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
چه‌مچه‌ماڵ له‌لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ سایتی واڵاپرێس وتی: ئه‌و ئافره‌ته
ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه‌و به‌چه‌كێك خۆی كوشتووه كه له‌جۆری كڵاشینكۆف-ه،
له‌سه‌ر داوای باوكیشی بڕیاری گرتن له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بۆ ئه‌و
گه‌نجانه ده‌ركراوه كه‌بوونه‌ته هۆكاری كێشه بۆ ئه‌و ئافره‌ته و هه‌تا
ئێستاش كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه.وتیشی: له 1/1ی 2010 وه هه‌تا ئه‌مڕۆ 5
كه‌س له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ كوژراون كه‌دوان له‌وانه ئافره‌تن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌مچه‌ماڵ: دیارده‌ی ته‌قه‌كردن و كوشتن هاوڵاتیانی نیگه‌ران كردوه
هاوڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵ نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به په‌ره‌سه‌ندنی
حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و ته‌قه‌كردن و توندوتیژی له چه‌مچه‌ماڵ و
به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له ئاست دابین
كردنی ئاسایش و ئارامی شاره‌كه‌دا و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن
رێوشێوێنی پێویست بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و دیارده‌یه بگرنه‌به‌ر.له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی زاینی‌دا قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ره‌وشێكی
ناله‌باری ئاسایشی به خۆوه بینیوه و دیارده‌ی كوشتن و ته‌قه‌كردن
په‌ره‌ی سه‌ندوه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیه‌یه‌كی زۆری له دانیشتوانی
شاره‌كه دروستكردوه و هاوڵاتیان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه
ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سستی و كه‌مته‌رخه‌می داموده‌زگاكانی حكومه‌ت
به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وشه.به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی چه‌مچه‌ماڵیش پێی وایه
هه‌بونی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن و كوشتن له چه‌مچه‌ماڵ شتێكی ئاساییه‌و
له شوێنه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانیشدا ئه‌و دیارده‌یه زیاتره
به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ناوی زڕاوه زیاتر باسی ده‌كرێت.
زیادبونی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی
رابردو رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوسانی شاره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا
نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به ره‌وشه‌كه ده‌ربڕی و داوایان له سه‌رۆك
عه‌شیره‌ته‌كان و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد داڵده‌ی ئه‌نجامده‌رانی
ئه‌و تاوانانه نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بتوانن ده‌ستگیریان
بكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركمانه‌كان ره‌دی ده‌كه‌نه‌وه...مالیكی داوای مانه‌وه‌یان ده‌كات

مالیكی
داوایكردوه ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی نیشته‌جێی بیناو زه‌وی حكومین
بمێننه‌وه، تا شوێنیان بۆ دابین ده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی مالیكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ناچاركردووه
پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌بن. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش،
به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی ئه‌وئاوارانه‌ی كه‌ئێستا له‌بینا و زه‌وی
ده‌وڵه‌تدا نیشته‌جێن، پرۆژه‌یه‌كی یاسایه‌كی خسته ده‌نگدانه‌وه.حه‌سه‌ن
تۆرهان جێگری سه‌رۆكی حزبی عه‌داله‌ی توركمانی ده‌ڵێ: جێبه‌جیكردنی ئه‌م
یاسایه ده‌بیته هۆی پشێوی له شاری كه‌ركوكدا،داواشیكردووه ئه‌ندامه
توركمانه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌نگییه‌ك كۆبكه‌نه‌وه بۆ
ره‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه.كه‌ركوك گه‌وره‌ترین شاری عیراقه كه
ئاواره‌كانی له بیناو زه‌وی ده‌وڵه‌ت نیشته‌جێن .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز