&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆ رزگاربون له‌قه‌یرانی نیشته‌جێبون حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 120
هه‌زاریه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه

له
ئێستادا دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست قه‌یرانی
نیشته‌جێبونه‌وه ده‌ناڵێنن هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین یه‌كه‌ی
نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه دروستكراون،
به‌ڵام ئه‌وه نه‌بۆته هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌که به ته‌واوه‌تی و
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه
بۆ رزگاربون له قه‌یرانی نیشته‌جێبون پێویستمان به 120 هه‌زار یه‌كه‌ی
نیشته‌جێبون هه‌یه.كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و
نیشته‌جێكردن به‌سبه‌ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه
ئه‌نجاممانداوه، بۆ رزگاربون له قه‌یرانی نیشته‌جێبون، حكومه‌تی هه‌رێم
پێویستی به 120 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه و به‌هۆی
چاره‌سه‌رنه‌كردنیشی، چه‌ند ساڵێكه ئه‌م كێشه‌یه به‌سه‌ریه‌كه‌وه
كه‌ڵه‌كه‌بوه. وتیشی: ئه‌مساڵ به‌نیازین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و
قه‌یرانه، به‌هاوكاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌مو شار و
شارۆچكه‌كانی كوردستاندا به گونده‌كانیشه‌وه به‌شێوه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ
یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون دروستبكه‌ین.كامه‌ران ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردنانه به‌شێوه‌ی جیاجیا دروستده‌كرێن و
نرخیان جیاوازه سه‌ره‌تا هیچ پێشه‌كیه‌ك له‌كه‌س وه‌رناگێرێت و ئه‌وه‌ی
بیه‌وێت خانوه‌كه بكڕێت ته‌نها مانگانه لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه.
وتیشی: بڕی ئه‌و مانگانه‌یه‌ی كه‌لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه نرخه‌كه‌ی
ده‌گۆڕێت به‌پێی گرانی و هه‌رزانی ئه‌و خانوه‌ی كه ده‌چێته ناوی
هه‌تاكو خانوه‌كه گرانتربێت ئه‌وا ئه‌و بڕه‌ی مانگانه لێی
وه‌رده‌گیرێته‌وه زیاتر ده‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
کۆمیته‌ی دژی ئیعدام
ڕه‌خنه له‌سزاكه‌ی عه‌لی كیمیاوی ده‌گرێت
رۆژی دووشه‌ممه دادگای
باڵای تاوان له عیراق رایگه‌یاند که سزای ئیعدامی به‌سه‌ر تاوانبار علی
حسن مجید ناسراو به (علی کیمیای) دا جێبه‌جێکرد. سه‌رچاوه‌یه‌ک له
دادگاکه ووتی که" دادگای باڵا سزای ئیعدامی به‌سه‌ر تاوانبار علی حسن
مجید، به هه‌ڵواسین تا مردن، جیبه‌جیکرد"،هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ووتی
که"جیبه‌جیکردنی سزاکه له‌سه‌ر بنه‌مای بریاری دادگا به تاوانبارکردنی
علی حسن مجید له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه بووه". له 17 ی کانوونی دووه‌می
ئه‌مساڵدا دادگای تاوانه‌کانی عیراق چواره‌م سزای ئیعدامی به‌سه‌ر علی حسن
مجیدا سه‌پاند سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی بۆمبارانکردنی هه‌له‌بجه به چه‌کی
کیمیای له ماوه‌ی شه‌ری نیوان عیراق و ئیران له ساڵی 1988دا، که زیاتر
له پێنج هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بێتاوانی تێدا بوو به قوربانی
که له ناویاندا هه‌زاران مندال و پیری تیدا بوو. شایانی باسه سزای
ئیعدامکردنه‌که جێبه‌جیکرا به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی بریاری دادگای
تێهه‌ڵچوونه‌وه(التمییز) بکریت که تێیدا پێویسته ته‌ئکیدله‌سه‌ر یاسایی
و شه‌رعی بوونی سزاکه بکریت له ماوه‌ی مانگێکدا له رۆژی
درچوونیه‌وه.علی حسن مجید یه‌کێکه له سه‌رانی رژیمی به‌عسی فاشی که
ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌کانی کوشتن و ئیعدام و سووتاندنی شارۆچکه و
دێهاته‌کانی پر له خه‌لکی مه‌ده‌نی و بێتاوانه، له‌به‌رامبه‌ریاندا
دڕه‌نده‌ترین پێشێلکاریه نا مرۆڤایه‌تیه‌کانی به‌ریوه‌بردوه.
ئیعدامکردنه‌که‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌که له‌و زنجیره‌یه له سزاکانی ئیعدام که
له عێراقدا به شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام جێبه‌جێده‌کرین چ له به‌رامبه‌ر
سه‌ران و ئه‌ندامانی رژێمی پێشوو، یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی تاوانبار
ده‌کرین به تاوان و قه‌زیه‌ی جۆراوجۆر و سزای ئیعدامیان بۆ ده‌کریته سزای
یاساییان. هه‌روه‌ها شایانی باسه به‌هۆی به‌شداریکردنیان له هه‌مان تاوان
و تاوانی ئه‌نفال و سه‌رکوتکردنی راپه‌رین و تاوانی تر، هه‌مان دادگا سزای
ئیعدامی سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له وه‌زیری به‌رگری پێشوو سلگان احمد
هاشم و حسین رشید تکریتی که له پۆستی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپادا بووه و
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزی گشتیش بووه له ساڵی 1991 دا.له هه‌مان
کاتدا هه‌ندی سه‌رچاوه ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که زیاتر له 900
زیندانی تر سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و له‌هه‌ر ساتێکدا
ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنیان هه‌یه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و
دادگایکردنانه به‌شێوه‌یکی نهێنی به‌ریوه‌چوون و ئه‌و سزایانه‌ش له‌لایه‌ن
دادگاکانی تاوانی عیراقی درچوون که له لایه‌ن ریکخراوه مرۆڤدۆست و
یاساییه جیهانییه‌کانه‌وه به‌وه تاوانبارکراون که پیوانه‌کانی
دادگایه‌کی عادیلانه‌یان تێدا نییه و سه‌ربه‌خۆ نیین له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
و ده‌سه‌لاتدارانی ئێستا.له میژوی عیراقدا لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی رژیمی به‌عسی
فاشی به‌سه‌رچوو، به‌ڵام زۆربه‌ی یاسا‌و شێوازه سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی بۆ
به‌ریوه‌برنی کۆمه‌لگا به هێزی خۆیانه‌وه ماون و له لایه‌ن
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆوه په‌یڕه‌و ده‌کرین، ئه‌مه ترس و دوودڵی خستۆته
دڵی ملیۆنه‌ها عیراقی له تێروانینیان بۆ ژیانی ئێستا‌و داهاتوویان، سزای
ئیعدام و دادگا ترسناکه‌کان هه‌مان پاشماوه‌ی میراتی دژه مرۆڤایه‌تی رژێمی
پیشوون.ئامانج له پێداگری هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراقی ئه‌مرۆدا بۆ
هێشتنه‌وه‌ی زۆرێک له یاسا‌و شێوازه نامرۆڤایه‌تیه‌کان که رژیمی به‌عس
به‌ده‌ستیه‌وه‌گرتبوون بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و پێناسه‌کردنی جێوشوینی
مرۆڤ تێیدا،له لایه‌که‌وه بۆ زاڵکرنی زیاتری ترس و تۆقاندنه له ناو
ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگای عیراقی‌دا،له لایه‌کی تریشه‌وه بۆ
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی حساباته له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه نه‌ته‌وه‌یی و
تایه‌فییه‌کانی تر که کێشمه‌کێشمیانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وه بۆ
ریگه‌گرتن و بێبه‌شکردنیانه له به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا.ئه‌مڕۆ
جه‌ماوه‌ری عیراق له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دایه که ئاشتی و ئازادی و
یه‌کسانی له نیوان هه‌موو تاکه‌کاندا بێته‌دی به‌بێ له به‌رچاوگرتنی
لایه‌نگرییه نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی و تایه‌فی و مه‌زهه‌بیه‌کانیان، وه
بۆ هه‌تا هه‌تایه کۆتایهێنان به لاپه‌ره‌ی ده‌یه درێژه‌کان له سه‌رکوت
وتیرۆر و داپڵۆسین و پێشێلکردنی ماف و ئازادیه‌کان.
سزای ئیعدام تاوانێکی دڕندانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیدا،وه
پیچه‌وانه‌ی هه‌موو مانا‌و پێوانه مرۆڤایه‌تیه‌کانه.
ئیمه له کاتێکدا که جێبه‌جێکردنی هه‌ر سزایه‌کی ئیعدام ریسوا ده‌که‌ین و
داوا له ده‌سه‌لاتداران ده‌که‌ین که به‌بێ هیچ مه‌رجیک و به‌په‌له سزای
ئیعدام له یاسای سزادانی عیراقی‌دا لاببریت و کارپێکردن پێی به‌هه‌ر
بیانوویه‌ک و له‌ژیر هه‌ربار و ئیستسنایه‌کدا قه‌ده‌غه‌بکرێت، له‌هه‌مان
کاتدا پێداده‌گرین له‌سه‌ر داواکاریمان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که
به‌شدار بوون و نه‌خشیان هه‌بووه له کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و
تاوانه‌کانی تری له‌ناوبردنی به کۆمه‌ڵ بدرێنه دادگا تا سزایعادیلانه‌ی
خۆیان وه‌ربگرن.کۆمیته‌ی دژی ئیعدام
-----------------------
بۆ په‌یوه‌ندی:
anti.execution@googlemail.com
هیوا احمد لێپرسراوی کۆمیته‌ی دژی ئیعدام
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تۆپخانه‌كانی ئێران گونده‌كانی سنوری قه‌زای
پشده‌ر هه‌راسان ده‌كات

رۆژی هه‌ینی تۆپخانه‌ی ئێران چه‌ند گوندێكی بناری قه‌ندیلیان به‌چری
تۆپباران كرد، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ تۆپبارانه‌كه گونده‌كانی
(شارۆش – كاسكان – قرناته – پشت ئاشان)ی سنوری قه‌زای پشده‌ری
گرتۆته‌وه.هاوكات هه‌مان رۆژ تۆپخانه‌ی ئێران گوندی ئاڵیه ره‌ش‌و
زێوكه‌ی سنوری ناحیه‌ی ژاراوه‌ی تۆپباران كرد.له‌لایه‌كی تره‌وه
هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ناڕه‌زاییی خۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌رامبه‌ر به
به‌رده‌وامی تۆپبارانی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێران‌و
توركیاوه، كه زیانی ماددی زۆری لێداون، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
چه‌ندین جار ناڕه‌زایی خۆیان گه‌یاندۆته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار،
به‌مه‌به‌ستی راوه‌ستاندنی تۆپبارانی گونده‌كانیان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قایمقامی شه‌نگار داوای یاسایی له‌سه‌ر پارێزگاری نه‌ینه‌وا تۆمارده‌كات
پاش
ئه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا چه‌ند لێپێچینه‌وه‌یه‌كی نایاسایی له‌گه‌ڵ
قایمقامی شه‌نگار كرد به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچی و به پێی مادده‌ی 266 له یاسای
سزادانی عیراقی، قایمقامی شه‌نگار داوای یاسایی تۆمارده‌كات.ده‌خیل قاسم
حه‌سون قایمقامی قه‌زای شه‌نگار به ئاژانسی ئاكانیوزی راگه‌یاند: له
دادگا تایبه‌ته‌كاندا داوایه‌كی یاسایی له دژی ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی
پارێزگاری نه‌ینه‌وا تۆمار ده‌كات.
وتیشی: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م له لایه‌ن پارێزگاره‌وه نایاساییه، به‌ڵام
به شێوه‌یه‌كی یاسایی رووبه‌رووی ده‌بمه‌وه.له‌به‌رامبه‌ردا موحسن
ئه‌لسه‌عدون په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئاشكرایكرد: قایمقامی شه‌نگار مافی خۆیه‌تی
داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه بكات له پارێگار به پێی یاسا، چونكه
لێپێچینه‌وه‌كانی پارێزگار نایاسایی بوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه‌ریكاى جێهێشت و گه‌یشته نه‌مسا
دواى
سه‌ردانێكى یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ ئه‌مه‌ریكا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى
ئه‌و وڵاته، ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه‌ریكاى
به‌جێهێشت و گه‌یشته نه‌مسا و بریاره له‌وێش به‌شداریی چه‌ند دیدار و
چالاكییه‌ك ببێت . جێی ئاماژه‌یه به‌ر له ته‌واوبوونى به‌رنامه‌كه‌ى له
ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى
بازرگانیى ئه‌مه‌ریكاى كرد و له‌وێ له لایه‌ن گارى لۆك وه‌زیرى بازرگانى
ئه‌مه‌ریكاوه به گه‌رمى پێشوازى لێكرا .پاشان هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و
تاوتوێى په‌یوه‌ندى ئابوورى و بازرگانیى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكایان
كرد. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تیانى كه‌لدانى
و ئاشووریی دانیشتووى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك
بارزانى وێراى خۆشحاڵى ده‌ربرین بۆ شادبوون به دیداریان ، جه‌ختى له‌سه‌ر
ئه‌وه كرده‌وه كه كوردستان به درێژایی مێژوو شوێنگه‌ى برایه‌تى و
پێكه‌وه ژیانى هه‌مووان بووه، هه‌نوكه‌ش وێراى پیلانى زۆرى ناحه‌زان ،
ئه‌م برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانه زیاتر په‌ره‌ى پێدراوه و خوشك و برایانى
كلدان و ئاشوورى و سریان له هه‌رێمى كوردستان، هیچ جیاوازییه‌كیان له
ئه‌رك و ماف‌دا نییه له‌گه‌ڵ كورد و نه‌ته‌وه و تایه‌فه‌كانى دیكه،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ژماره‌یه‌كى زۆریشیان له شوێنه‌كانى دیكه‌ى عێراق
له ژێر فشارى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌لێكرنه‌وه روویان له هه‌رێمى كوردستان
كردووه و به ئارامیی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوزخورماتو: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هاوڵاتییه‌كیان بریندار كرد

ئێواره‌ی دوێنی (هه‌ینی) رێكه‌وتی 29/1/2010 له‌سه‌ر رێگای
دوزخورماتو- گوندی حه‌فریه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه
له‌سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه برینداری ده‌كه‌ن
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ڕفێنن.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌قه‌زای دوزخورماتو
كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاند:
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر رێگای دوزخورماتو- حه‌فریه چه‌ند
چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له‌ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیه‌ك ده‌كه‌ن دوای
ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاوڵاتیه بریندار ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی
ده‌ڕفێنن و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ده‌ستبه‌جێ
لایه‌نه ئه‌منیه‌كان گه‌شتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و هیچ كه‌سێكیش تا
ئێستا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌وه
ده‌ستگیرنه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز