&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی: به‌پێی یاسا پاڵێوراوان له
پرۆسه‌ی سیاسی دورخراونه‌ته‌وه
ئه‌حمه‌د
چه‌له‌بی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری، رایگه‌یاند:
ده‌سته‌كه‌یان ته‌نها كاری خۆی جێبه‌جێكردووه له دورخستنه‌وه‌ی
به‌عسییه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌و ئامانجیشی لێدانی سوننه‌و
كۆمه‌ڵه‌و گروپی تر نه‌بووه.چه‌له‌بی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی
رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری
قانون داناڕێژین، به‌ڵكو جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌دوریشی زانی هیچ
ده‌ستێوه‌ردانێكهه‌بێت له دیاریكردنی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه
دورخراونه‌ته‌وه.چه‌له‌بی وتیشی: ده‌سته‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتی قانونی
پێدراوه بۆ رێگرتن له به‌شداری پێكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراو له
به‌عسییه‌كان‌و سه‌دامییه‌كان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی پژاك‌و پاسداران‌دا رووده‌دات
ڕۆژی
دووشه‌ممه‌ی رابردوو شه‌ڕ‌و پێكدادان له‌نێوان هێزێكی پاسداران‌و
مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتی ئازادیی ژیانی كوردستان له‌نزیك سنوری توركیا‌و
ئێران رووده‌دات‌و چه‌ند كوژراوێكی لێده‌كه‌وێته‌وه.ئاژانسی ئه‌ی ئێف پی
له‌زاری چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه پێكدادان
له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران‌و دوژمنانی شۆڕشدا كه ئه‌ندامی پارتی
ژیانی ئازادی كوردستان بوون، روویداوه‌و له‌كاتی پێكدادانه‌كه‌شدا كه‌سێك
ده‌ستگیركراوه كه چه‌ند رۆژێك پێشتر داواكاری گشتیی شاری خوی،
تیرۆركردبوو.وه‌حید جه‌لالزاده پارێزگاری ئازه‌ربه‌یجانی خۆرئاوایی،
رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی دژه‌شۆڕش، واته پژاك
كوژراون.ده‌رباره‌ی كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ش، جه‌لالزاده ئاشكرایكرد
ئێستا ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.رۆژی 18ی ئه‌م مانگه، والی حاجی قولیزاده داواكاری
گشتیی شاری خوی، به‌ر فیشه‌ك درا‌و كوژرا. به‌رده‌وامیش ناوچه
سنورییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئێران‌و عێراق، بارگرژیی ئه‌منی به‌خۆوه
ده‌بینن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق: رێککه‌وتنی کۆتایی پێشخستنی کێڵگه‌ی به‌دره ئیمزاکرا

(پێنجشه‌ممه) وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رێککه‌وتنی کۆتایی پێشخستنی کێڵگه‌ی
نه‌وتی به‌دره‌ی له‌گه‌ڵ گروپێکی کۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی ئیمزاکرد
له‌سه‌رویانه‌وه گازپرۆمی روسی.پێشخستنی کێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره که
ده‌که‌وێته پارێزگای واسته‌وه، هه‌ر چوار کۆمپانیای گازپرۆمی روسی،
پیترۆلی تورکی، کۆجاسی کۆریای باشور و پترۆناسی مالیزی، که وه‌ک گروپێک
به‌شداربون گرێبه‌سته‌که‌یان برده‌وه.پشکی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی 40%،
هه‌روه‌ها کۆجاسی کۆریای باشور 30% و پیترۆناسی مالیزی 20% و کۆمپانیای
پیترۆڵی تورکی 10%یه.هاوکات ماوه‌ی گرێبه‌سته‌که 20 ساڵ ده‌بێت و
به‌رهه‌مهێنانی سه‌ره‌تایی نه‌وتیش 15,000 به‌رمیل ده‌بێت له ڕۆژێکدا،
دواتر و له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا ده‌گاته 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له
رۆژێکدا.کێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره که بڕی یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌ی به 100
ملیۆن به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرێت، دوه‌م کێڵگه‌ی نه‌وتی پارێزگای واسته
وه‌به‌رهێنانی تێدابکرێت، دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیایه‌کی چینی گرێبه‌ستێکی
له‌ساڵی 1997دا بۆ پێشخستنی کێڵگه‌ی ئه‌حده‌ب ئه‌نجامدا، که کاره‌کانی له
ساڵی 2003دا راوه‌ستابو
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌فاتنامه‌ی عه‌لی كیمیایی ده‌درێته
ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری له كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه
رۆژنامه‌ی
كوردستانی نوێ له ژماره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا بڵاویكرده‌وه دادگای
باڵای تاوانه‌كانی عێراق، وه‌فاتنامه‌ی تاوانبار عه‌لی كیمیایی داوه‌ته
ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری له كه‌یسی بۆردومان كردنی هه‌ڵه‌بجه
به‌چه‌كی كیمیایی‌و بڕیاره له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا
بڵاوبكرێته‌وه.هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوای به‌جینۆسایدناساندنی
تاوانی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌و قورسكردنی حوكمه ده‌رچووه‌كانی ئه‌و
كه‌یسه گه‌یه‌ندراوه‌ته دادگا‌و به‌م زووانه دادگا له دانیشتنێكدا بڕیار
له‌سه‌ر ته‌میزكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان ده‌دات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئیئتیلافی مالیكی داوا له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات ماده‌ی 21ی
یاسای بودجه ڤیتۆ بكات
ئه‌ندامانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، داوایان له
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد ماده‌ی 21 له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2010 ڤیتۆ
بكات كه تایبه‌ته به پله وه‌زیفییه‌كان و پێشیان وایه كه مه‌به‌ست
له ده‌نگدان له‌و ماده‌یه بریتییه له په‌كخستنی رۆڵی سه‌رۆكی
حكومه‌ت.له‌وباره‌یه‌وه خالید عه‌تیه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه له شاری به‌غدا
به‌ڕێوه‌چو، رایگه‌یاند: ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای له سه‌رۆك
كۆماری عێراق كردوه ماده‌ی 21 له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی
2010 ڤیتۆ بكات و دوری بخاته‌وه له بودجه.رونیشیكرده‌وه كه له
حاڵه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ده‌كات بۆ دورخستنه‌وه و
سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه له بودجه.رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2010 په‌سه‌ند كرد
و له‌و پرۆژه یاسایه‌شدا ماده‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی ماده‌ی 21 كه تێیدا
ئاماژه به‌وه كراوه 115 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی ده‌به‌سترێته‌وه به
دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئیتیحادییه‌وه.خالید عه‌تیه وتیشی: له
یاسای بودجه‌دا باس له ئه‌نجامدانی 15 مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دارایی
كراوه له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا به‌بێ راوێژی حكومه‌ت، كه ئه‌وه‌ش
ده‌بێته هۆی دابڕانی حكومه‌ت له ئه‌ركه ئابورییه‌كانی له قۆناغی
داهاتودا.
هاوكات هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌ندامی ئیئتیلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: به‌ستنه‌وه‌ی ماده‌ی 21ی یاسای بودجه به
ئه‌نجومه‌نی ئیتیحادییه‌وه، حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م قه‌یرانێكی ئاڵۆز
به‌تایبه‌تی له‌ڕوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری.
وتیشی: بودجه‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌رز
كرایه‌وه گه‌مه‌ی سیاسی پێوه كرا به تایبه‌تی له باره‌ی موچه و
ده‌رماڵه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئیسماعیل گه‌ڵاڵی: 4 ساڵه نوێنه‌رانی کورد و حکومه‌تی هه‌رێم
نه‌یانتوانیوه کێشه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربکه‌ن

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێم
(835 ملیار دینار) کورتهێنانی هه‌یه و ئه‌مه‌شی بۆ که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی
هه‌رێم و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا گه‌ڕانده‌وه.ئیسماعیل گه‌ڵاڵی
ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکیدا
به(سبه‌ی) راگه‌یاند: "بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی کوردستان 835 ملیار
دینار کورتهێنانی هه‌یه، هۆکاره‌که‌شی که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی هه‌رێم و
نوێنه‌رانی کورده له به‌غدا".باسی له‌وه‌شکرد که له‌ئێستادا حکومه‌تی
هه‌رێم موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خستوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌ڵێن؛
هه‌رکات ئه‌و کێشه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رکرا، موچه‌ی ئه‌و
ماوه‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به پێشمه‌رگه‌ی داوه له وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرێته‌وه.ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان وتیشی:
له ساڵی 2007ه‌وه حکومه‌تی به‌غدا موچه‌ی پێشمه‌رگه نادات، که به‌پێی
ده‌ستور ده‌بێت حکومه‌تی ناوه‌ندی موچه‌ی پێشمه‌رگه بدات، به‌ڵام به‌هۆی
سستی دبلۆماسیی نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا و گوێنه‌دانی حکومه‌تی هه‌رێم
به‌و بابه‌ته گرنگه، بودجه‌ی هه‌رێم دوچاری کورتهێنان
بوه‌ته‌وه.ئیسماعیل گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌مه له‌کاتێکدایه
که ماوه‌ی چوار ساڵه نوێنه‌رانی کورد و حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه
ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن و به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم دوای چوار مانگ دواکه‌وتنی له‌واده‌ی خۆی،
ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی په‌سه‌ندکرد، که‌بڕه‌که‌ی 11 تریلیۆن
و 433 ملیار دیناره و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کرد، تائێستاش ته‌نها
خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز