&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵه‌بجه: بڕێكی زۆر خۆراكی به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

لیژنه‌ی ئابوری له قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌ستی به‌سه‌ر 3 ته‌ن
خۆراكی به‌سه‌رچودا گرت كه‌بریتی بو له 2 ته‌ن و 375 كیلۆگرام برنجی
به‌سه‌رچو كه له گه‌نجینه‌یه‌كدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو وابڕیاره
خاوه‌نی ئه‌و برنجه ببرێته دادگا و سزای خۆی وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها
625كیلۆگرام ماده‌ی تری جۆراوجۆر له بازاڕ و سۆپه‌رماركێت و دوكانه لا
كۆڵانه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. هه‌رله ساڵی رابردوشدا له
شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌ست به‌سه‌ر 28 ته‌ن ماده‌ی به‌سه‌رچودا
گیرابو خاوه‌نه‌كانیشیان سزا دراون.
جێی ئاماژه پێكردنه چه‌ندین ده‌زگای جۆراوجۆر بۆ له ناوبردن و رێگرتن
له هاورده‌كرنی ماده‌ی به‌سه‌رچو له كوردستاندا دامه‌زراوه، به‌ڵام
نه‌توانراوه وه‌ك پێویست رێگری لێبكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له
بازرگانه‌كان به‌رپرسی حیزبی باڵا ده‌ستیان له پشته‌وه‌یه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
دادگا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه حزبی زه‌حمه‌تكێشسان بۆ كێ ده‌بێت
دوای
ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو لێكترازان كه‌وته ناوخۆی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان،له‌پاشان بووبه دوباڵی مه‌كته‌بی سیایی له‌هه‌ولێرو باڵی
سكرتێری حزب له‌سلێمانی، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ردوو لا خۆیان به‌خاوه‌نی
ئه‌م حزبه ده‌زانن، ده‌یانه‌وێت ناویان به‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
ناوی بهێنرێن. سه‌عد خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان (باڵی مه‌كته‌بی سیاسی) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند:
بۆئه‌وه‌ی ڕونببێته‌وه ناوی حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان بۆكام باڵ بێت،
په‌نامان بۆدادگای سلێمانی بردوه‌و بڕیاروایه ڕۆژی31ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن
دادگای سلێمانیه‌وه دوابڕیاڕی لێوه‌بدرێت، به‌هه‌رشێوه‌یه‌كیش بێت ئێمه
به‌بڕیاره‌كانی دادگا ڕازین و قبوڵی ده‌كه‌ین. ناوبراوتیشی:
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوی كوردستان وهه‌ڵبژاردنه‌كانیداهاتوی عێڕاق
ئێمه وه‌كوباڵی مه كته‌بی سیاسی به‌ناوی قه‌واره‌ی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كردوه.سه‌عد خالید رونیشیكرده‌وه
"ئێمه نامانه‌وێت پێش بڕیاره‌كانی دادگا بكه‌وین، به‌ڵام له‌حزبی
زه‌حمه‌تكێشان كوردستان نه‌چوینه‌ته ده‌ره‌وه به‌ڵكو سكرتێری حزبمان سڕ
كردوه، به‌هۆی لادانی له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب بۆیه ده‌مانه‌وێت ناوی
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆئێمه بمێَنێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تیرۆركردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی پۆلیس له كه‌ركوك له
زیادبوندایه

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له شاری كه‌ركوك 7 پۆلیسی
هێزه‌كانی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك بریندار بون.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری چالاكیه هاوبه‌شه‌كانی
پۆلیسی كه‌ركوك به سبه‌ی راگه‌یاند: سه‌عات 8:30 خوله‌كی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه) له گه‌ڕه‌كی به‌عسی شاری
كه‌ركوك له كاتێكدا كاروانی هێزێكی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك سه‌رقاڵی
ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌ركه‌كانیان بون له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌و كاته‌دا
بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به‌و كاروانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه 7
پۆلیسی كاروانه‌كه بریندار بون.سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: دواتر
برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه له
روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام هیچ كه‌س به گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و
كرده‌وه‌یه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هێزه‌كانی ئێران به ته‌واوی له بیره نه‌وتی فه‌ككه كشانه‌وه
دوای كێشه‌یه‌كی چل رۆژی، ئه‌نجومه‌ن و حكومه‌تی ناوخۆیی پارێزگای میسان
به‌فه‌رمی كشانه‌وه‌ی ئێرانیان له بیره نه‌وتی چواره‌می فه‌ككه
راگه‌یاند. له‌مباره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باحی چاپی به‌غدا
بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هێزه‌كانی ئێران له ته‌واوی سنوری
عێراق كشاونه‌ته‌وه و چونه‌ته‌وه ناو سنوری پێشتری خۆیان.له دوای
خۆشیانه‌وه، ئێرانیه‌كان ئه‌و به‌ربه‌سته خۆڵینه‌ی كه له نزیك
بیره‌كه‌وه دروستیان كردبوو لایانداوه.له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق خۆشحاڵی خۆی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و
رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه رێبازی حكومه‌ت بۆ
هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه سه‌ركه‌وتووبوو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارێزه‌ری گشتی به‌ریتانیا له باره‌ی شه‌رِی عێراقه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ كرا
دوێنێ
پارێزه‌ری گشتی به‌ریتانیا پیته‌ر گوڵدسمیس، له به‌رده‌م لیژنه‌ی
لێكۆڵینه‌وه له شه‌رِی عێراق، ئاماده‌بوو؛ بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی ئه‌ندامانی
لیژنه‌كه بداته‌وه. ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی
پێكهێناوه؛ بۆ لێكۆڵینه‌وه، له برِیاری حكومه‌تی تۆنی بلێر، سه‌باره‌ت
به به‌شداریكردنی له‌نده‌ن له شه‌رِی دژی عێراقدا.ئه‌و لیژنه‌یه
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی حكومه‌تی تۆنی
بلێردا ده‌كات، كه به‌شدار بوونه له برِیاری به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌یان
له شه‌رِی عێراقدا.دوێنێ گۆڵدسمیس له به‌رده‌م لیژنه‌كه‌د رایگه‌یاند،
پێشتر له‌و برِوایه‌دا بووه، شه‌رِی عێراق پێویستی به برِیاری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، به‌ڵام دواتر ئه‌و بۆچوونه‌ی
گۆرِاوه.گوتیشی: " سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو تۆنی بلێر، هیچ فشارێكی له‌سه‌ر
درووست نه‌كردووه بۆ په‌سندكردنی برِیاری به‌شداریكردنی به‌ریتانیا له
شه‌رِی عێراق"له ئازاری 2003 به‌ریتانیا، وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی هاوپه‌یمانی
ئه‌مه‌ریكا، برِیاریدا به‌شداری شه‌رِی عێراق بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دكتۆر مه‌حمود عوسمان: یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی پرسه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان
هه‌ڵه‌یه

له
ئێستادا ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و حكومه‌تی عێراق رێكه‌وتبن بۆ دواخستنی چاره‌سه‌ر كردنی پرسی
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانیش ئه‌و دواخستنه به هه‌ڵه وه‌سف ده‌كات. د. مه‌حمود عوسمان
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی
كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند، وای نابینم حكومه‌تی
هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا رێكه‌وتبن له‌سه‌ر دوا خستنی چاره‌سه‌ر كردنی
پرسی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌ڵام یه‌كلایی
كردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه وه‌ك ئه‌مرێكی واقعی لێهاتوه
كه ئه‌و كێشانه دوابخرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
د. مه‌حمود عوسمان وتیشی: من پێم وایه دواخستنی ئه‌و كێشانه بۆ دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شتێكی خراپ و
هه‌ڵه‌یه، من چه‌ند جارێكی تریش رامگه‌یاندوه كه ده‌بو زوتر هه‌ردو
حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هه‌وڵیان بدایه كه چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان بدۆزنه‌وه. سه‌باره‌ت به گرێدانی هه‌مو
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌یه‌كه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق رونیكرده‌وه، كه گرێدانی هه‌مو كێشه‌كان به‌یه‌كه‌وه
شتێكی باش نییه، به‌ڵكو یه‌ك یه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان
بدرێت باشتره، ئه‌گه‌ر بتوانرێت یه‌كێك له كێشه‌كان له ئێستادا
چاره‌سه‌ر بكرێت بۆچی ببه‌سترێته‌وه به كێشه‌كانی تره‌وه و دوابخرێت.
مه‌حمود عوسمان گومانی خۆشی له حكومه‌تی داهاتوی عێراق نه‌شارده‌وه و
پێی وابو، كه پێویسته هه‌وڵبدرێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی
حكومه‌تی داهاتوی عێراق هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و
كێشانه بدرێت، چونكه كێ گره‌نتی ئه‌وه ده‌دات كه دوای هه‌ڵبژاردن
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باشتر ده‌بێت و حكومه‌تێكی
له‌وه‌ی ئێستا باشتر دروست ده‌بێت، بۆیه من پێم وایه دواخستنی
چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان هه‌ڵه‌یه، هاوكات
به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی تره.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌شی وت، كه ته‌نها
لا‌یه‌نی كوردی هۆكار نه‌بوه بۆ یه‌كلایینه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه،
به‌ڵكو حكومه‌تی عێراقیش هیچ هه‌وڵێكی كرداری نه‌داوه و نه‌یویستوه
كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
شیاوی ئاماژه‌یه چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره له نێوان هه‌رێم و به‌غداد به
هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه، كه گرنگترینیان كێشه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی
ماده‌ی 140 و كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و
كێشه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌ندین كێشه‌ی ترن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز