&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بڕیاره‌ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دۆسیه‌ی كانی عاشقان له‌دادگای باڵای
تاونه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت
دوای
ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ، به‌سه‌رۆكایه‌تی
دادوه‌ر عه‌بوت مسته‌فا حه‌مامی سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد بۆ پشكنینی
شوێنی رووداوه‌كه و راستی و دورستی قسه‌ی سكاڵاكاران، بڕیاره ئه‌مڕۆ
27/1 دانیشتی چواره‌می ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رێوه‌بچێت.پارێزه‌ر گۆران
ئه‌دهه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی كانی عاشقان به سایتی
واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رێوه‌چوونی دانیشتنی چواره‌می
دۆسیه‌ی كانی عاشقان ، له‌كاتی گه‌یشتنی ( وه‌فات نامه‌كه‌ی) تاوانبار
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بۆ دادگا و خوێندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگاوه
، ئه‌وا دانیشتنه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه دانیشتنه‌كه
دوا ده‌خرێت .
وتیشی: له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه ئه‌مجاره تایبه‌ت ده‌بێت به
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی كه له‌كاتی هاتنی دادگا بۆ هه‌ڵه‌بجه
ئاماده‌یان كردبوو ، هه‌ر له‌و دانیشتنه ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی پارێزه‌ران،
(7)به‌ڵگه‌ی گرنگ ده‌خه‌ینه‌روو كه تاوانه‌كانی عه‌لی كیمیایی بڕیاردانی
له‌سه‌ر بۆردومانكردنی كانی ئاشقان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵمێنێت
.دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كانی عشقان و زینده‌به‌چاڵكردنی 44كه‌س له شاری
هه‌ڵه‌بجه كه له 13/5/1987 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس ئه‌نجامدرا ، له‌مانگی
9ی ساڵی رابردوو دانیشتنه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ستی پێكرد و له‌سێ
دانیشتنی رابردوو 6سكاڵاكار و 3شایه‌ت له‌له‌لایه‌ن دادگاوه وته‌یان
لێوه‌رگیراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
نوێنه‌رێك ناوه‌ڕكی ئه‌و پێشنیازه‌ی ئاشكراكرد، كه له باره‌ی
دوورخراوه‌كان گه‌ڵاڵه بووه
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پێشنیازه‌ی ئاشكراكرد، كه له
باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی دوورخراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌ڵاله بووه. (عه‌باس
به‌یاتی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی
یاسا كه (نوری مالكی) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئاشكرایكرد، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی
كه بۆ دوورخراوه‌كان پێشكه‌ش كراوه سێ بڕه‌گه له خۆده‌گرێت:یه‌كه‌م:
ده‌بێت دوورخراوه‌كان و سه‌رجه‌م كاندیده‌كان، بێبه‌ری خۆیان له حزبی
به‌عس ده‌ربڕن.دووه‌م: تاوانه‌كانی پێێشتر و داهاتووش ئیدانه بكه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كاندیدێك له هه‌ڵبژارنیش سه‌ركه‌وت، به‌ڵام
به‌ڵگه‌ی به‌عسی بوونی سه‌لێمنرا، ئه‌وا ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و
دادپه‌روه‌ری، مافی ئه‌وه هه‌بێت دووری بخاته‌وه.له به‌شێكی تری
لێدوانه‌كه‌یه‌دا به‌یاتی گوتیشی: له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو یاسا مامه‌ڵه
له گه‌ڵ پێشنیازه‌كانی (جۆبایدن)ی جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینبه‌یاتی جه‌ختی له‌سه‌ر
ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ست دابوو، ئه‌وا
نه بۆ جۆبایدن و نه بۆ ئێمه و نه‌بۆ هیچ كه‌سێك ده‌بێت، قسه‌ی تێدا
بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هیلاری كلینتۆن داوا له كورده‌كان ده‌كات ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا
چاره‌سه‌ر بكه‌ن

ویلایه‌ته یه‌كرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای له هه‌رێمی كوردستانی
عێراق كرد ناكۆكییه‌كانیان له‌باره‌ی دیاریكردنی سنور و داهاته‌كانی
نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌هه‌مو لایه‌ك
پشتگیری بكه‌ن له سه‌رخستنی هه‌لًَبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق كه
بڕیاره له 7/3/2010دا ئه‌نجام بدرێت.هیلاری كلینتۆن وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌ر چاوی بكه‌وێت به
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا باس له گرنگی رێگرتن
له زیادبونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات له
پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له عێراقدا.هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه
كلینتۆن پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای بۆ كورد دوپاتكردۆته‌وه، راشیگه‌یاندوه
كه پێشبینی ده‌كات كورد رۆڵێكی گرنگ ببینێت له هه‌وڵدان بۆ
به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له عێراقدا.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر گرنگیدان به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك و
ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و كێشه‌ی دابه‌شكردنی داهاته نه‌وتییه‌كان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌فدێك له پارێزه‌رانی نه‌رویج له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كاندا
كۆبونه‌وه
دوێنێ
26/1 وه‌فدێك له پارێزه‌رانی نه‌رویجی كه‌پێكهاتبو له هه‌ریه‌ك له ASE
Chei و signd broche و cvien duesund و Elin EEK johnsen وعابدین گه‌یلان
نوێنه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له نه‌رویج سه‌ردانی شاری چه‌مچه‌ماڵییانكرد و
له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پێشوازیانلێكرا,سه‌ره‌تا
وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ كۆبونه‌وه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا
مه‌به‌ستی سه‌ردانكه‌یان رونكرده‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه بانگێشتكراون بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال
وهه‌ڵه‌بجه پاشان قائیمقام كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال له
سنوری چه‌مچه‌ماڵدا خسته روو وتی: له سنوره‌كه‌ماندا ئیستا زیاتر له
3500 وارسی ئه‌نفالكراو هه‌یه قورسایی ئه‌و كاره‌ساته‌یش كه‌وتۆته
ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه به حوكمی نزیكیمان له‌و ناوچانه‌ی كه‌رژێم تێدا
به‌هێز بوو هه‌رله وته‌كانیدا داوای له‌و پارێزه‌رانه كرد كه له‌ماوه‌ی
مانه‌وه‌یان له‌شاری چه‌مچه‌ماڵدا سه‌ردانی كه‌سوكاری ئه‌و ئه‌نفالكراوانه
بكه‌ن و له نزیكه‌وه گوێ له ئه‌و كاره‌ساته بگرن كه‌به‌سه‌ریاندا
هاتوه وتشی: ئێمه هه‌موو هاوكاریه‌كتان ده‌كه‌ین تا له‌سنوره‌كه‌ماندا
بمێنه‌وه كه‌سانی شاره‌زاو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی شاره‌زایشتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین
كه‌كاریانكردوه له‌سه‌ر ئه‌نفال.
عه‌لی ره‌ئوف قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وتی: راسته ئیستا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید
به تۆمه‌تی كیمابارانكردن و ئه‌نفال له سێداره دراوه ، به‌ڵام ئه‌وه
قه‌ره‌بوی خوێنی تاكه جوتیارێكیشمان ناكاته‌وه له ئیستادا وه‌ك كورد
پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتوه
به جینۆساید بناسرێنرێت له جیهاندا ئێوه‌یش هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ كاركردن
له سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه .
پاشان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری
شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان نۆینه‌ری كه‌مپینی به جینۆساید ناساندنی كورد
ئاماده‌ی بون كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كاندا
سازكرا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوێك باسییان له
كاره‌ساتی ئه‌نفالكرد كه به‌سه‌ریاندا هاتوه داوایشیان له‌وه‌فده‌كه‌كرد
كاری گرنگ بكه‌ن بۆ به جینۆسیاد ناساندنی ئه‌نفال وكیماباران پاشان
ئۆسیشه یه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم
بانگێشتیانیانكردوه وه‌ك پارێزه‌رێك بۆ كاركردن له سه‌ر به جینۆساید
ناساندنی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیماباران.وتشی: ئێمه‌ی پارێزه‌ران له
لێژنه‌كانی مافی مرۆڤ كارده‌كه‌ین وله‌ماوه‌ی كاركردنیشماندا چه‌ندین جار
دۆسیه‌ی ئه‌نفال وكیمابارانمان بینیوه ,به‌ڵام هیچ كات وه‌ك ئه‌وه نیه
كه‌له نزیكه‌وه بێێن پاشماوه‌ی ئه‌و كاره‌ساته درندانانه ببینین وتشی
ئێمه به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین هه‌موو كارێك بكه‌ین له كاتی
گه‌رانه‌وه‌یشماندا ته‌واوی كارساته‌كان بخه‌ینه به‌رده‌م ره‌ئی جیهانی
.سه‌نگه‌ر ره‌مزی لبێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
وئه‌نفالكراوه‌كان له لێدوانێكیدا وتیی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم
به‌رگری ته‌واو له و كه‌یسانه ده‌كه‌ین وهه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بین تا
ده‌یان گه‌یه‌نین به ئه‌نجامێك وتشی هاتنی ئه‌م وه‌فده یه‌كێكه له‌و
هه‌وڵانه .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌مچه‌ماڵ: ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیر به‌یاننامه‌یه‌كی
ناڕه‌زایی له‌دژی تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان
بڵاوده‌كه‌نه‌وه
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌ونوسان رۆشنبیران و و خه‌مخۆرانی سنوری
چه‌مچه‌ماڵ نیگه‌رانن له‌باره‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و
گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه هیچ به‌دواداچونێك بۆ حاڵه‌ته
ئه‌منییه‌كان ناكات، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بونه‌ته مایه‌ی
تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه چه‌ند كه‌سێكن و ناسراون. له
به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه، ئه‌و
رۆژنامه‌نوسانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژیانی هه‌ر تاكێك له
چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وام له مه‌ترسیدایه به‌هۆی روداوی ته‌قه‌كردنه‌وه،
به‌داخه‌وه كه ئه‌نجامده‌رانیان ده‌ستگیر ناكرێن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك
له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه
ناسراون. به‌ڵام لایه‌ن‌و ده‌زگا حكومیه‌كان به‌دواداچونی جدی بۆناكه‌ن‌و
ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی
گرتنیان بۆ ده‌رچووه، له‌لایه‌ن حیزبه باڵاده‌سته‌كانی كوردستانه‌وه
پشتیوانی ده‌كرێن و داڵده‌ده‌رێن. به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌و قسانه ئه‌وه‌یه،
تائێستا ئه‌نجامده‌رانی روداوه‌كانی كوشتن و ته‌قه‌كردنه‌كانی
چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر نه‌كراون.ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه داوا له لایه‌نه
به‌رپرسه‌كان به تایبه‌تی وه‌زیری ناوخۆ و دادی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه له
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ
لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی
خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سندكرا

دواجار
بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سند كرا و
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وته پشووی ره‌سمی خۆی و كۆتایی به خولی ئێستای
هاتد. ئیسماعیل شوكر جێگری سه‌رۆكی لێژنه دارایی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: دوێنێ 26/1 بودجه‌ی گشتی
عێراق په‌سند كرا كه رێژه‌كه‌ی زیاتر له 84 ترلیۆن و 600ملیار دیناره و
به‌رێژه‌ی له 17% به‌شی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 10 ترلیۆن و 600ملیار
دیناره .وتیشی: بودجه‌كه به‌گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمدا بوو ، چونكه
له‌و یاسایه تواندرا ئه‌و پێشنیاره‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت لابرێت كه‌باسی له
برینی بودجه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كرد كه بۆ ئه‌و شارانه‌ی نه‌وتی لێده‌روات
بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌نه‌وت و گازی سروشتی (1) دۆلار بۆ شاره‌كه
ته‌رخانكرا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه جێگیر كرا
.هاوكات په‌رله‌مانتار د. بوخاری عه‌بدوڵڵا بۆ سایتی واڵاپرێس وتی: له‌گه‌ڵ
په‌سندكردنی بودجه په‌رله‌مان كه‌وته پشوو و كۆتایی به‌م خوله‌ی ئێستای
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هات و تا دوای هه‌ڵبژاردن هیچ یاسایه‌كی تر په‌سند
ناكرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز