&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆك مام جه‌لال‌و ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ سه‌باره‌ت
به دواپێشهاتى سیاسى‌و ئه‌منى‌و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق گفتووگۆیان
كرد
دوێنێ سه‌رۆك
مام جه‌لال له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له به‌غدا، چاویكه‌وت به ژه‌نه‌راڵ
رایمۆند ئۆدێرنۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. له‌دیدارێكدا
كه ئێواره خوانیشی له‌خۆگرت، گفتووگۆ كرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو
قۆڵیه‌كانی نێوان عێراق‌و ئه‌مریكاو پێویستی فراوانكردنی و پێشخستنی
به‌جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێت،
بیروڕاش ئاڵوگۆركرا له‌باره‌ی هه‌موو پێشهاته ئه‌منی‌و سیاسییه‌كان له
وڵات‌دا به‌تاییه‌تیش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی داهاتوو، هه‌روه‌ها
چۆنیه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگارییه‌كانی ئێستا.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه
ژه‌نه‌راڵ ئۆدێرنۆ، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی پێویست
بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ڕووی مه‌شق و راهێنان ولایه‌نه
لۆجستیه‌كانه‌وه، سوپاسی به‌ڕێزیانیشی كرد بۆ ئه‌م میواندارییه
گه‌رمووگوڕه.جێى ئاماژه‌یه له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له دكتۆر له‌تیف
ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان‌و نزار محه‌مه‌د سه‌عید،
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده
سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌یبوون .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر خوێندكارێكی دكتۆرا تۆمار
ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان پرسیاری له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی
خوێندنی دكتۆرا بۆ دوو خوێنكاری به‌شی مێژوی كۆلێژی زانسته
مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی كه گوایه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌وام
ناكه‌ن ، به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له‌و دوو خوێندكاره هه‌ره‌شه له ئه‌ندامێكی
په‌رله‌مان به‌ناوی د. سه‌روه‌ت عه‌بدولره‌حمان له‌لیستی كوردستانی ده‌كات
، له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتاری ناوبراو داوای یاسایی له‌سه‌ر
خوێندكاره تۆمار ده‌كات.له لێدوانێكیدا د. سه‌روه‌ر
ڕایگه‌یاند ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند پرسیارێك له‌لایه‌ن
ئه‌ندامێكی به‌رێزی په‌رله‌مان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرا سه‌باره‌ت
به وه‌رگرتنی دووخوێندكار له به‌شی مێژو كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان
له زانكۆی سلێمانی، بۆیه بڕیاری لێژنه‌ی زانستی له زنكۆ نابێت ئه‌و دوو
خوێندكاره ده‌وام بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێك له‌و خوێندكارانه له‌ناو
حه‌ره‌می زانكۆ چه‌ندین قسه‌ی ناشیرینی پێوتم و پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی
لێكردم.وتیشی دوای ئه‌و رووداوه داوای یاساییم له‌سه‌ر ئه‌و خوێندكاره
له‌دادگای سلێمانی تۆمار كردوه و په‌یوه‌ندیم به‌هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی
زانكۆ ی سلێمانی و سه‌رۆكی لیستی كوردستان و عه‌ونی به‌زاز جێگری لێژنه‌ی
یاسایی په‌رله‌مان كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانتارێك: له‌كێشه‌ی نانبراوه‌كاندا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كات
ده‌كوژێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی كێشه‌ی نانبڕاوه‌كان ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌كات؛ كه كاره‌كانی خۆیان ته‌واوكردوه‌و ره‌وانه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه
بدرێت، هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانیش ده‌ڵێت ئه‌وان له هه‌وڵه‌كانیان
به‌رده‌وامده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه مافی خۆیان وه‌رگرنه‌وه،
په‌رله‌مانتارێكیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان به به‌رپرسیار
ده‌زانێت به‌رامبه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و كه‌یسه.مسته‌فا سه‌ید
قادر، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: "ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاریكرابو كاره‌كانیان ته‌واو كردوه‌و بڕیاره
روبه‌ڕوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌نه‌وه".له‌لایه‌كی دیكه‌وه د.حه‌مید
ده‌ربه‌ندی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و
ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌دواداچونی كێشه‌ی نانبڕاوه‌كان به رۆژنامه‌ی
راگه‌یاند؛ ئه‌وان كاره‌كانی خۆیان ته‌واوكردوه‌و راپۆرتیان داوه‌ته
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و د.فوئاد حسێن كه خۆی سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه‌و ئێستا
چاوه‌ڕێی دوابڕیاریانن له‌لایه‌كی تره‌وه د. جه‌عفه‌ر عه‌لی،
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌كات كه دوای چوار مانگ تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌داو
به‌دواداچون و پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئێستا
ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوه‌و وتیشی: "پێموایه ئه‌و هه‌وڵانه بۆ كات
كوشتنه ئه‌گینا ده‌كرا له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی
بكرایه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ربكرایه‌و تا ئه‌م ساته ئومێدم به
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیه كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات‌و
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان به به‌رپرسیار ده‌زانین‌و ئێمه‌ش
درێغی ناكه‌ین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نانبڕاوه‌كان كه
به‌هۆی بیروڕای سیاسیه‌وه سزادراون".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حكومه‌تی هه‌رێم خۆشحاڵی خۆی به بڕیارى له
سێداره‌دانی عه‌لى كیمیایی ده‌ربڕی
پاش
جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به (عه‌لی
كیمیایی) د.كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،
ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم خۆشحاڵین به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا
له‌سه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو ئێمه پشتگیری له‌جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و
كارانه ده‌كه‌ین كه به‌یاسا ده‌كرێن. وتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌وڵ‌و كۆششه‌كان بۆ ناساندنی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌جینوساید
به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها كاكه‌ره‌ش سدیق، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی
كوردستان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی كیمیایی وتی، پێم باشه ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه‌وا حوكی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه جێبه‌جێ بكرێت‌و دوا
نه‌خرێت. وتیشی، جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر
به‌ڕێوه‌چوونی دۆسیه‌كانی تر نابێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی هه‌یه
ره‌وشی یاسای عێراقه هه‌روه‌ك چۆن له كۆتایی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر
دۆسیه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تاوانه‌كه به جینۆساید نه‌ناسرا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاگاداری دانانی پارێزگاری سلێمانی
نین

هه‌ردو لیستی یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ، كه خاوه‌نی (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی
سلێمانین، ئاگاداری دانانی پارێزگاری سلێمانی- به‌وه‌كاله‌ت، نین‌و ناڕازین
له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و ئیداریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پشتگوێخستوه‌و
رای وه‌رنه‌گرتون له‌دانانی كه‌سێك له‌بری پارێزگاری خانه‌نشینكراوی
سلێمانی.ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید ئه‌ندامی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "ئێمه گله‌ییمان له
میكانزمی دانانی پارێزگاری نوێ هه‌یه‌و هیچ پرس‌و رایه‌كمان پێنه‌كراوه،
چونكه له‌سه‌ر سیستمی لامه‌ركه‌زی كارده‌كه‌ین، پارێزگاری پێش‌و كه
دانراوه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی پێداوه، به‌ڵام ئێستا بێ هیچ
پرسكردنێك به ئه‌نجومه‌ن‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پارێزگاری نوێ دانراوه،
ئێمه گله‌ییمان هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، كه ئه‌نجومه‌نی
پشتگوێخستوه، ئێستاش قه‌زییه‌كه له‌وه ده‌رچوه داوای ده‌نگدان له‌ئێمه
بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه پێویستی به‌ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
نییه".له‌لایه‌كی دیكه‌وه وشیار ره‌سوڵ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیستی
یه‌كگرتو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "پارێزگاری
نوێی سلێمانی كه دانراوه، ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی‌و سیاسیی هیچ پرس‌و رایه‌كی
به ئێمه نه‌كردوه، پێویستیش به‌ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌ن نییه، چونكه نه
له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌وه دانراوه، نه پرسمان پێكراوه‌و نه‌پێشیان
وتوین".ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "وه‌كو سه‌رده‌می پێش راپه‌ڕین‌و دوای
راپه‌ڕین پارێزگار دانراوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌نجومه‌نێك له ئارادایه، كه
هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌گه‌ر به‌یاسا بێت ئێمه پابه‌ندی یاساین‌و ده‌بێت له
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له یاساش ده‌كرێت
ده‌نگدان له‌سه‌ر شتێكی نایاسایی پێویست ناكات، له‌به‌رئه‌وه ره‌نگه
ئێمه ده‌نگ بۆ دانانی پارێزگاری نوێ نه‌ده‌ین".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارزانی بۆ ئۆباما: چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عێراق به جێبه‌جێكردنی
ده‌ستوور ده‌بێت
سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان، به باراك ئۆبامای رِاگه‌یاندووه، چه‌سپاندنی
سه‌قامگیری له عێراق ئه‌و كاته به‌دی دێت، كه عێراقییه‌كان به‌سه‌رجه‌م
مادده‌و برِگه‌كانی ده‌ستووری ووڵات، پابه‌ند بن و جێبه‌جێ بكرێن.هه‌روه‌ها
پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكاشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌رز
نرخاندووه. رۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر 4:45 به كاتی واشنتۆن و 12:45ی شه‌و
به كاتی هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئۆڤاڵ
ئۆفیس له كۆشكی سپی له واشنتۆن له لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆكی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی لێكرا. له
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و دووپاتی له پابه‌ندبوونی هه‌رێمی
كوردستان به عێراقێكی فیدراڵی، دیموكراتی و فره‌یی كرده‌وه. هه‌روه‌ها
جه‌ختی له گرنگی پابه‌ندی ستراتیژی درێژخایه‌نی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی پرسه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی عێراق، بارزانی دووپاتی
له‌وه كرده‌وه، كه ده‌ستووری عێراق حه‌كه‌می ناكۆكییه
ناوخۆییه‌كانه.هه‌روه‌ها به سه‌رۆك ئۆبامای رِاگه‌یاند، كه چه‌سپاندنی
سه‌قامگیری له عێراق ئه‌و كاته به‌دی دێت كه عێراقییه‌كان به‌سه‌رجه‌م
مادده‌و برِگه‌كانی ده‌ستووری وولاَت پابه‌ند بن و جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له پابه‌ندی جۆزیف بایدنی
سه‌رۆك كرد‌و رِایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی قووڵكردنه‌وه‌و فراوانكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی
كوردستان، بوونیان ده‌رفه‌تێكه بۆ پێشكه‌وتنی به‌رچاو له زۆر له‌و
هه‌رِه‌شانه‌ی رووبه‌رِووی ولاَت ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها بارزانی
قوربانییه‌كان و پابه‌ندبوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی بۆ یارمه‌تی دانی
حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه
هه‌ڵواسراوه‌كان به‌رز نرخاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه
سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌یه رۆڵی
بونیادنه‌رانه‌ی خۆی له به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و عیراقێكی ده‌ستووری
گه‌شاوه‌دا بگێرِێ
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز