سه‌رۆكی لیژنه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان : له عیراق 276 و له‌هه‌رێمی
كوردستان 21 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ن
پێش
نیوه‌ڕۆی رۆژی 24/1 وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانی بۆ د. یاسین كریم شاره‌زا له بواری گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان و
سه‌رۆكی لێژنه‌ی گۆره به كۆمه‌ڵه‌كان سازكرد.له سه‌ره‌تای كۆنگره
رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا د. یاسین مه‌به‌ستی كۆنگره‌كه‌ی روونكردوه و
رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه نیشاندانی راستییه‌كانی
گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه كه سه‌دان هه‌زار كوردی بێتاوانی تێدا نێژراوه،
تاكو ئێستا كه‌سانێك هه‌ن بوونی ئه‌و هه‌موو گۆره به‌كۆمه‌ڵه به ناڕاست
وه‌صف ده‌كه‌ن.د. یاسین وتیشی: ئێمه ئاماده‌ین ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا
بڕوایان وایه كه‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ نیه له نمونه‌ی (زافر العانی) داوه‌تیان
بكه‌ین تاكو به‌شداربن له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه تاكو
به‌چاوی خۆیان ببینن كه كێن ئه‌وانه‌ی له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌دان،
جلوبه‌رگیان سه‌ربازییه یان سه‌راپای كوردییه.له درێژه‌ی قسه‌كانیدا
سه‌رۆكی لێژنه‌ی گۆره به كۆمه‌ڵه‌كان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی سه‌رجه‌م
ئه‌و گۆره به‌كۆمه‌ڵانه كه له سه‌رتاسه‌ری عیراق تاكو ئێستا
دۆزراونه‌ته‌وه ئاماری ته‌خمینی ئه‌و گۆڕانه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو
وتی:گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ژماره‌یان له عیراق 276 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه له
كوردستانیش 21 گۆڕ دۆزراوه‌ته‌وه، لایه‌نێكی ئاماره‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه
ئاماژه پێكرد:گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی( زبیه) نزیك سه‌ماوه كه نیزیكه‌ی 3000
كه‌سی تێدایه و ده‌كه‌وێته قۆلایی بیابانی سه‌ماوه.
گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی نوگره سه‌لمان كه به‌دووری 200 مه‌ترێك له
قه‌ڵاكه‌ی نوگره سه‌لمانیه‌وه دووره، كه پێده‌چێ قوربانییه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی ئه‌و قه‌ڵایه‌ی تێدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی كه
به‌رگه‌ی بارودۆخی زیندانه‌كه‌یان نه‌گرتووه و مردون، كه ژماره‌یان
نزیكه‌ی 350 تاكو 400 كه‌س ده‌بن.هه‌روه‌ها له ناوچیه بصیه‌ی نوگره
سه‌لمانیش گۆرێك هه‌یه، سێ شایه‌تحاڵی ناوچه‌كه ده‌ستنیشانی ئه‌و
شوێنه‌یان كردوه‌و ژماره‌یه‌ك قوربانی ئه‌نفالی تێدایه.له گوندی (عادن)
كه هه‌ر سه‌ر به بصییه‌یه گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه نزیكه‌ی 2000 تا 2500
كه‌سی تێدایه جگه له سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كه له عه‌فیفه و هباریه و
البصوه هه‌ن ، له‌گه‌ڵ گۆرێكی تر له ناوچه‌ی جه‌به‌ل سه‌نام له‌سه‌ر
سنوری سعودیه و كوێته كه وا مه‌زنده ده‌كرێ قوربانیانی بارزانیه‌كان
بن، كه ژماره‌یان 8000 بارزانی ده‌بێ ته‌نها نزیكه‌ی 550 كه‌سێكیان
ده‌رهێندراوه .به‌شی دووه‌می گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی
سه‌ر به دیوانیه كه بریتین له ناوچه‌كانی ابو صخیر و السنیه و میدان
ره‌می دیوانیه كه هه‌ر هه‌موویان قوربانیه‌كانی كوردن و له شاڵاوه‌كانی
ئه‌نفال كوژراون.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی لێژنه‌ی گۆره به كۆمه‌ڵه‌كان ئاماژه‌شی به‌و گۆڕه
به‌كۆمه‌ڵانه كرد كه له پارێزگای كه‌ركوك دۆزراونه‌ته‌وه‌و ئێستا كار بۆ
ئه‌وه ده‌كرێ گۆڕه‌به‌كۆمه‌كه‌ی حه‌مرین ده‌كرێ.له ته‌وه‌رێكی تری
قسه‌كانیدا د. یاسین كریم ئاماژه‌ی به گورستانێك كرد كه له نزیك(دوبز)ی
پارێزگای كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه، به وته‌ی شاهیدحاڵه‌كان 270 منداڵی و
ژنێكی دووگیان و كوره گه‌نجێكی تێدایه كه پێ ده‌چێ ئه‌و كوژاوانه به
ده‌رمانی قڕكه‌ر كوژرابن كه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌سپێ و كێچ به‌كاریان
هێنابێ،هه‌روه‌ك تیشكی خسته سه‌ر هه‌ندێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كه له كوردستان
له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه. د. یاسین باسی له‌وه‌ش
كرد كه هه‌ندێ له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه قوربانیانی برا شیعه‌كانی جنوبی
تێدایه كه هاوشێوه‌ی كورد دوای كوشتینیان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ
نێژراون.وتیشی: شوێنی وا هه‌یه له بیاباندا ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراوانی
كورد به‌هۆی باو بۆرانه‌وه كه‌وتونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نه‌رویج: ته‌قه له ماڵی مه‌لا كرێكار كرا

سه‌عات 01:56 خوله‌كی نیوه‌شه‌وی 24_25/1/2010 دو كه‌سی نه‌ناسراو له
شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ته‌قه‌یان له ماڵی مه‌لا كرێكار كرد و
به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.، مه‌لا كرێكار له‌و روداوه‌دا هیچ
زیانێكی به‌ر نه‌كه‌وتوه و به‌پێی لێدوانی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و
وڵاته‌ش، ته‌نها چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر یه‌كێك له ژوره‌كانی ماڵی مه‌لا
كرێكار كه‌وتوه.له كاتی روداوه‌كه‌شدا هێزه‌كانی پۆلیس راسته‌وخۆ
گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو
ئێستا هیچ كه‌س به گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌ستگیر
نه‌كراوه.له‌و روداوه‌دا زاواكەی مه‌لا كرێكار به سوكی بریندار بوه.بە
پێی لێدوانی هێزه‌كانی پۆلیس لە پشت ماڵی مامۆستا كرێكارەوە بە مەسافەیەك
ئوتومۆبێلێك ئاگری تێ بەردراوە. دواتر ده‌ركه‌وتوه كه ئەو ئوتومۆبێلە
دزراوە و ئێستا گومانی ئەوە دەكرێ كە ئەو دو كەسەی تەقەیان لە ماڵی مه‌لا
كرێكار كردوە پەیوەندییەكیان بەو ئوتومۆبێلەوە ھەبێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سیروان زه‌هاوی :
ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دوابخرێن
سیروان زه‌هاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی
هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان وه‌کو په‌رله‌مانتارێـک که له نزیکه‌وه
ئاگاداری کێشه سـیاسیـیه‌کانه پـێی‌وایه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م کێشه‌یه‌ی
له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی لێـپـرسینه‌وه و دادوه‌ری که‌وتۆته‌وه بۆ
دورخسـتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک پاڵێوراو له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتوو، به‌م
زووانه یه‌کلایی نه‌کرێته‌وه ئه‌وا ناکرێت هه‌ڵـبژاردنه‌کان له واده‌ی
دیاریکراوی خۆیدا له 7 ی مانگی سێ سـازبکرێن، ئه‌ویش وه‌ک ده‌ڵێت چونکه
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به لایه‌نی که‌م پـێویسـتی به یه‌ک مانگه.
به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان 7ی ئادار
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌سته‌ی نه‌زاهه تیمی دروستكردوه بۆ به‌دواداچوونی به‌رتیلخۆران

به‌تۆمه‌تی
ئه‌نجامدانی كاری گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری، ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ئه‌نباریان به‌گرتن دا. له‌مباره‌یه‌وه،
ده‌سته‌ی نه‌زاهه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تیمی تایبه‌تیان
دروستكردوه بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی دیارده‌ی به‌رتیل له به‌غدا و
پارێزگاكانی دیكه.ئه‌وه‌ش هاتووه، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر و
به‌رپرس دسستگیركراون به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل. هه‌روه‌ها له
به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی
پارێزگای ئه‌نبار به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كردن له كرداری تۆماركردنی
ئۆتۆمبێله كۆنه‌كاندا، تۆمه‌تباره و ده‌ستگیركراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رێكخراوی STEPی به‌ریتانی پرۆژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی دژ به
منداڵانی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕو
له‌پێناو زیاتر گرنگیدان به مافه‌كانی منداڵان، رێكخراوی STEP پڕۆژه‌ی
ستراتیژی نوێی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كار و
كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیوانی وه‌زاره‌ت
پێشوازی كرد له خاتو"ره‌یچڵ نیوتن" رێكخه‌ر له رێكخراوی STEPی
به‌ریتانی تایبه‌ت له بواره‌كانی پاراستنی منداڵ. رێكخه‌ری ئه‌و
رێكخراوه له درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كار و كاروباره
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كار خسته‌ڕو كه
مه‌به‌ست لێی ئه‌نجامدانی چه‌ندین سمینار و ۆرك شۆپی تایبه‌ت ده‌بێ
له‌بواره‌كانی پاراستنی مافی منداڵ و یاساكانی منداڵ و دیاریكردنی
كێشه و پێداویستیه‌كانی منداڵ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت
ده‌ستنیشانكردنی ستراتیژیه‌تێكی زانستی بۆ بنبڕكردنی ئه‌و دیارده
دزێوانه‌ی كه روبه‌ڕوی منداڵان ده‌بێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری كار پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رجه‌م رێكخراو و
ناوه‌نده‌كانی پاراستنی مافی منداڵان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
منداڵ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ده‌ربڕی، به تایبه‌تی پشتیوانی خۆی له‌و
پڕۆسه‌یه‌كرد كه رێكخراوی STEPی به‌ریتانی ده‌یه‌وێ له كوردستان
ئه‌نجامی بدات. بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاردرا پێشوه‌خت له‌نزیكترین كاتدا ۆرك شۆپ و
سیمیناری تایبه‌ت له‌و بواره‌دا رێكبخرێت و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی و پێشكه‌وتوی تێدا بخرێتـه‌ڕو تا سه‌ركه‌وتنی زیاتری پرۆژه‌كه
ده‌سته‌به‌ر بكرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زافر ئه‌لعانی: بێبه‌ری خۆم له به‌عسیبوون پێشان نه‌داوه
(زافر
ئه‌لعانی) ڕه‌تیكرده‌وه، بێبه‌ری خۆی له به‌عسی بوون پێشان دابێت، وه‌ك
هه‌ندێ له ده‌زگاكانی ڕایگه‌یاند باسی لێوه ده‌كه‌ن. زافر ئه‌لعانی
ڕایگه‌یاند؛ هه‌ندێ له ده‌زگاكانی ڕایگه‌یاند باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه
گوایه من بێبه‌ری خۆمم له به‌عسی بوون پێشاندابێت، كه ئه‌و قسانه‌ش هیچ
بنه‌مایه‌كی ڕاستی بۆ نییه.ئه‌لعانی له لێدوانێكدا بۆ (سایتی خه‌به‌ر)
گوتی: ئه‌وانه‌ی بێبه‌ری خۆیان له به‌عس پێشانده‌ده‌ن، پێشتر ئه‌ندامی
حزبی به‌عس بوونه.ئه‌لعانی گوتیشی: من سه‌ر به حزبی به‌عس نه‌بوومه و
بۆیه بێبه‌ری خۆم پێشان ناده‌م.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: بودجه‌ی ئه‌مساڵی كه‌ركوك به‌شی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی بچوك ده‌كات

له
بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی عێراق، پارێزگای كه‌ركوك ته‌نها 115
ملیار دیناری به‌ركه‌وتوه‌و پارێزگاری كه‌ركوكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات،
كه ئه‌و بودجه‌یه كه‌مه‌و ته‌نها به‌شی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی
بچوك ده‌كات.عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری كه‌ركوك راگه‌یاند، كه
كه‌ركوك شارێكی گه‌وره‌یه و پێویستی زۆری به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی
خزمه‌تگوزاریی هه‌یه، وتیشی: له‌و بودجه كه‌مه‌ی بۆمان ته‌رخانكراوه 15
ملیار دیناری بۆ قه‌زای تازه ته‌رخانكراوه‌و به‌شێكی تریشی بۆ ته‌واوكردنی
ئه‌و پرۆژانه‌ی پێش‌و ده‌بێت كه هێشتا ته‌واونه‌كراون.پارێزگاری كه‌ركوك
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق وه‌ك پێویست
به‌ده‌نگ داخوازییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه نه‌هاتون و جیاوازیی له‌نێوان
شاره‌كه‌مان و شاره‌كانی تردا ده‌كه‌ن، له‌ڕوی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی
خزمه‌تگوزارییه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز