&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌بڕی 200 ملیۆن دینار، 40 هه‌زار نه‌مامی جۆراوجۆر هاورده‌ی هه‌رێم
ده‌كرێت
بۆ
زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی باخ و باخات و چاندنی نه‌مامی زیاتر له‌هه‌رێمی
كوردستان و هێنانه‌كایه‌ی به‌رهه‌می میوه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌رتی
كشتوكاڵی هه‌رێمه‌وه 40 هه‌زار نه‌مامی داری جۆراوجۆر به‌بڕی 200
ملیۆن دینار دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم كرا.
حسێن حه‌مه ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارستان و ره‌زگه‌ری و پاوان
له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌سبه‌ی راگه‌یاند: بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی
كوردستان له‌ڕوی به‌رهه‌مهێنانی میوه‌جات و زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی باخ و
باخاته‌كان، ئه‌مساڵ 40 هه‌زار نه‌مامی جۆراوجۆر وه‌كو نه‌مامی قۆخ، سێ‌و،
قه‌یسی، هه‌رمێ و گێلاس و چه‌ند جۆرێكیتر به‌بڕی 200 ملێون دۆلار
له‌وڵاته‌كانی وه‌كو فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و چه‌ند وڵاتیكی تری دراوسێمان
كڕدراوه و هێنراونه‌ته كوردستان و دابه‌شی سه‌ر پاریزگاكانی هه‌رێممان
كردوه.
وتیشی: سه‌ره‌تا ئه‌م نه‌مامانه له‌لای خۆمان كاری موتوربه و
په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی لێشمان زیاد بو دوایی دابه‌شی سه‌ر
جوتیارانی ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌و جوتیارانه‌ی كه ئێمه
له‌نزیكه‌وه ئاگامان لێیانه و زیره‌كانه نه‌مامه‌كان په‌روه‌رده
ده‌كه‌ن و له‌بورای كشتوكاڵیدا زیره‌كن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان وه‌ڵامی زافر عانی دایه‌وه

سه‌رۆكی
لیژنه‌ی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری
ئه‌نفالكراوان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی زافر
ئه‌لعانی سه‌باره‌ت به گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانی كورد دایه‌وه. ئه‌مرِۆ
له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه هه‌واڵنێری ئاژانسی په‌یامنێر تێیدا
ئاماده‌بوو، به‌رِێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی دادپزیشكی له كوردستان و سه‌رۆكی
لیژنه‌ی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوبراو دكتۆر یاسین كه‌ریم
محه‌مه‌ده‌مین به وردی تیشكی خسته سه‌ر ژماره و ناونیشان و شوێنی
جوگرافی گۆرِه ب كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق ئه‌وانه‌ی كه تا ئێتسا
دۆزراونه‌ته‌وه و كوردی‌یان تێدایه.له كۆنگره‌یه‌كه‌دا وێرِای
خستنه‌رِووی ته‌واوی زانییارییه‌كان له‌سه‌ر گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق
دكتۆر یاسینحه‌مه‌ده‌مین رایگه‌یاند، با زافر عانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق بێت و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له
نزیكه‌وه ته‌واوی راستییه‌كان له باره‌ی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانی
كورده‌وه ببینێت و چیدیكه لێدوانی دوور له راستی له‌و باره‌یه‌وه
نه‌دات.روونیشیكرده‌وه، له عێراقدا تا ئێستا 275 گۆرِی به‌كۆمه‌ڵ له
ناوچه‌كانی ناوه‌رِاست و باشووری عێراق دۆزراونه‌ته‌وه كه ته‌رمی منداڵ و
ژن و هاوڵاتییانی به‌ساڵاچووی كوردی‌یان تێدا بووه و دوای پشكنیین
ناسنامه‌یان ناسراوه‌ته‌وه و هه‌ندێك له ئافره‌ته‌كانیش له كاتی
زینده‌به‌چاڵكردنییاندا دووگیان بوونه.ئاژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، له سنووری
هه‌رێمی كوردستان 21 گۆرِی به كۆمه‌ڵی دیكه دۆزراونه‌ته‌وه كه له
هه‌موویاندا ئیسك و پرۆسكی منداڵ و ئافره‌تی كورد دۆزراونه‌ته‌وه‌هه‌روه‌ها
گوتی له پارێزگاكانی موسه‌ننا هه‌شت گۆرِی به كۆمه‌ڵ و له سنووری
پارێزگای دیوانییه حه‌وت گۆرِ و له سنووری پارێزگای كه‌ركوك 20 گۆرِی به
كۆمه‌ڵ و له سنووری خانه‌قین چوار گۆرِی به كۆمه‌ڵ و له
ناوچه‌جیاجیاكاندا به ده‌یان گۆرِی دیكه دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و
گۆرِانه به وردی سنووری و شوێنی جوگرافییان ده‌ستنیشانكراون و هیچ كه‌سێك
ناتوانێت نكوڵی له راستیی و حه‌قیقه‌تی ئه‌و گۆرِانه بكات".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌هه‌ڵه‌بجه سه‌دان خێزانی شه‌هیدان ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن
سه‌دان
خێزان له خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی هه‌ڵه‌بجه له به‌رده‌می نوسینگه‌ی
په‌رله‌مانی كوردستان ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن و داواكارییه‌كانیان بۆ
په‌رله‌مان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رزده‌كه‌نه‌وه.سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 980 خێزانی هه‌ڵه‌بجه كه خاوه‌نی یه‌ك شه‌هیدن و تا
ئێستا سوودیان له‌یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
وه‌رنه‌گرتووه، له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له
هه‌ڵه‌بجه كۆبونه‌وه و ناره‌زاییان ده‌ربڕی.به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانیان لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید له
په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری
خێزانی شه‌هیدان كۆبوونه‌وه.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید
له په‌رله‌مانی كوردستان به واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری
شه‌هیدان كۆبوینه‌وه و داواكارییه‌كانیان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ
په‌رله‌مان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌لبه‌یاتی: هه‌ندێك لایه‌ن كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن

ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌م خوله‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كۆتابێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك په‌سه‌ند
بكرێت. له‌مباره‌یه‌وه، عه‌باس ئه‌لبه‌یاتی به رۆژنامه‌ی "ئه‌لحه‌یات"ی
له‌نده‌نی راگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی
له‌م خوله‌ی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ماوه سودی لێوه‌رنه‌گیرێت بۆ
په‌سه‌ند كردنی هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك.له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا،
ئه‌لبه‌یاتی ئاشكرایكرد، ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی پێویستی ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه و
دووشه‌ممه‌دا، باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌ن بێ په‌سه‌ندكردنی هیچ بڕیارێك كۆتایی پێبهێنرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمسیۆن داوای لێبوردن له یه‌كگرتوی ئیسلامی ده‌كات

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به هه‌ڵه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی چه‌ند كاندیدێكی لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی
بڵاوكردبوه‌وه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌كات، كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه كۆمسیۆن داوای لێبوردن له
یه‌كگرتوی ئیسلامی ده‌كات. سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی
رایگه‌یاند: پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
رایگه‌یاندبو كه چه‌ند كاندیدێكی لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌رییه‌وه ناوه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام دوێنێ (شه‌ممه) كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندوه
كه ئه‌و ناوانه به‌هه‌ڵه راگه‌یه‌نراوه به‌هۆی له‌یه‌كچونی
ناوه‌كانه‌وه بوه.
بابه‌كر وتیشی: دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
دوپاتی كردۆته‌وه كه هیچ ناوێك له لیستی یه‌گكرتودا نیه كه شمولی
یاسای ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری بكات. سه‌باره‌ت به
پێشكه‌شكرنی داوای یاسایی دژی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری
له‌لایه‌ن یه‌كگرتوه‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌كرد، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتویانه له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا داوای لێبوردن له یه‌كگرتو ده‌كه‌ین و
ئێمه‌ش جارێ چاوه‌ڕوانی ئه‌و راستكردنه‌وه‌یه‌ی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن لیستی یه‌كگرتوه‌وه
دژی ئه‌و لیستانه‌ی كه پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر
هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، كه تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم هیچ
داوایه‌كی یاساییمان تۆمار نه‌كردوه له سه‌ر پێشێلكارییه‌كان، چونكه
پێشێلكاری كاتێك ده‌كرێت كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ست
پێبكات.به‌هه‌مان شێوه‌ش زانا رۆستایی به‌رپرسی ده‌زگای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سبه‌ی وت: تا ئێستا هیچ
پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئێمه نه‌كراوه، بۆیه تا ئێستا داوای
یاسایمان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار
نه‌كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێران: روداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا،
برینداربونی زیاتر له 40 كه‌سی لێكه‌وته‌وه
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ئێران بڵاویانكرده‌وه كه روداوێكی
ئاگركه‌وتنه‌وه له فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئێرانی كه نزیكه‌ی
160 سه‌رنشینی تێدا بوه رویداوه و بۆته هۆی برینداربونی زیاتر له 40
سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه.ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و روداوه له
كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه رویداوه له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د له
باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران.ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی ئێران بڵاویكرده‌وه:
ئه‌و فڕۆكه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری شوێنه ئاینییه‌كانی
هه‌ڵگرتبو سه‌ر به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی (تابان ئه‌یر)ه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌و روداوه‌دا زیاتر له 40 كه‌س بریندار بون و
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی
گیانله‌ده‌ستدان له‌و روداوه كه‌وتبێته‌وه.فڕۆكه‌كه له جۆری TU-145)
بوه كه دروستكراوی یه‌كێتی سۆڤێتییه.جێی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری فڕۆكه‌كانی ئێران دروستكراوی روسیان و هه‌ندێكیان مێژوی
دروستكردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێتی سۆڤێتی پێش‌و، له‌ئێستاشدا
نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه بۆته كارێكی قورس و ئاڵۆز له‌به‌رده‌م
ئێران‌دا به تایبه‌تیش له كاتێكدا كه سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران
هه‌یه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز