&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان: چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت په‌سه‌ندكردنی بودجه
دوابخه‌ن

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه و یاسای
ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواخست بۆ هه‌فته‌ی داهاتو بۆ ئه‌وه‌ی
كوتله سیاسییه‌كان بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه.تاوه‌كو
ئێستا كوتله سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌گه‌یه‌شتونه‌ته
رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه و یاسای ره‌فتاری
هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش پێی وایه هه‌ندێك له كوتله‌كان
په‌سه‌ندكردنی بودجه‌یان به‌ستۆته‌وه به په‌سه‌ندكردنی یاسای
ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی په‌كخستنی په‌سه‌ندكردنی
بوجه.دكتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان به سبه‌ی راگه‌یاند: هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن وه‌كو
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ئیئتیلافی نیشتمانی سورن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت‌و یاسای ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند نه‌كرێت
ئه‌وا رازی نابن به‌وه‌ی بودجه‌ش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند
بكرێت.وتیشی: له چه‌ند رۆژی رابردودا ئه‌و لایه‌نانه چه‌ندین پێشنیازی
نامه‌عقولیان خستۆته‌ڕو بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو یاسای بودجه‌وه و
مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا بودجه په‌سه‌ند
نه‌كرێت.ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستی خۆیان سوربن، ئه‌وا پێناچێت به‌م نزیكانه بودجه په‌سه‌ند
بكرێت.
له‌باری یاسای ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنه‌كان، مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند:
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تاوه‌كو ئێستا ناكۆكیی له‌سه‌ره و لایه‌نه‌كان
نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك له‌كاتێكدا كه چه‌ند لایه‌نێك هه‌بونی
ئه‌و یاسایه به كارێكی ده‌ستوری ده‌زانن له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند
لایه‌نێكی دیكه به ناده‌ستوری ده‌زانن.وتیشی: هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت
به‌پێی ئه‌و یاسایه حكومه‌ت بكه‌ن به حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكردن (تصریف
اعمال)، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتداران به‌و پێشنیازه رازی نین. ئه‌و
په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه تاوه‌كو ئێستا
ئه‌گه‌ره‌كان به نادیاری ماونه‌ته‌وه و نازانرێت مه‌سه‌له‌ی بودجه چی
به‌سه‌ر دێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
جه‌عفه‌ری داوای به سیاسه‌ت نه‌كردنی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌كات
( د.ئیبراهیم
جه‌عفه‌ری) داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری
به سیاسه‌ت نه‌كرێت. ( د.ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) سه‌رۆكی ڕه‌وتی چاكسازی
نیشتیمانی دووپاتی له‌سه‌ر پێویستی به سیاسه‌ت نه‌كردنی كاری ده‌سته‌ی
لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كرد، له‌لایه‌ن پارت و كه‌سایه‌تییه‌كان له نێو
پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.جه‌عفه‌ری له میانه‌ی دیداری له گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و
سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا داوای هه‌ڵوێستی بێلایه‌نیشی كرد له
به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری، چونكه دامه‌زراوه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆیه‌وه و پێویسته هه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه. هاوكات به
تووندیش ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ئه‌و ده‌سته‌یه مه‌حكوم كرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمسیۆن ناوی 73 پاڵێوراوی به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه بڕوانامه‌كانیان
ته‌زویر كردوه

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌وه ناوی ژماره‌یه‌ك له پاڵێوراوانی به‌ده‌ست گه‌یشت كه
بڕوانامه‌ی خوێندنیان ته‌زویر كردبو.حه‌مدیه حسێنی سه‌رۆكی كارگێڕیی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ سه‌وا رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده ناوی 73 پاڵێوراوی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كردوه كه
بڕوانامه‌ی خوێندنیان ته‌زویر كردوه و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵاش به هه‌مان شێوه ناوی دو پاڵێوراویان بۆ ناردوین كه بڕوانامه‌ی
ته‌زویریان به‌كارهێناوه.
هاوكات حه‌مدیه حسێنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆمسیۆن سزای دارایی 15
ملیۆن دینار ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه له ئێستاوه
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ست پێكردوه.جێی ئاماژه‌یه له
ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، وردبینی بڕوانامه‌ی
پاڵێوراوان ده‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر..كۆمسیۆن تیروپشكی بۆ كارمه‌ندانی 6 پارێزگا ڕاكێشرا
ئه‌مڕۆ، له
هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی فیدراڵ، تیروپشكی بۆ كارمه‌ندانی (6) پارێزگا
ڕاكێشرا. له (هۆتێلی چوارچرا) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان،
كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تیر‌و پشكی بۆ كارمه‌ندانی (6)
پارێزگا ڕاكێشرا، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌راندا، چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.له
مه‌راسیمه‌كه‌دا، نوێنه‌ری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری
كیانه سیاسییه‌كان و نوێنه‌ری لقی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و 6 پارێزگایه
ئاماده‌بوو.پارێزگان بریتی بوون، له هه‌ولێر، سلێمانی ، دهۆك، كه‌ركوك،
دیاله، سه‌لاحه‌ددین.تیروپشكه‌كه،بۆ 510 هه‌زار كه‌س بوو، كه ناوی خۆیان
تۆمار كردبوو، كه تیایدا 310 هه‌زار كارمه‌ند ناویان ڕاكێشرا.له‌م
باره‌یه‌وه، ( سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم) ئه‌ندامی باڵای كۆمیسۆنی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕایگه‌یاند؛
ئه‌و 310 هه‌زار كارمه‌نده‌ی كه ناویان ده‌رچوو له تیروپشكه‌كه‌دا، له
لایه‌ن لقی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پارێزگایانه گرێبه‌ستیان له گه‌ڵ
ئیمزا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ده‌نگدانی گشتی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری
سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن هه‌روه‌ها گوتیشی: خولێكی تایبه‌تیش بۆ
ئه‌وانه ده‌كرێته‌وه، له باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌كه‌وت كردن و
مامه‌ڵه‌كردن له‌و ڕۆژه‌دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌و دو به‌ندكراوه‌ی له‌به‌ندیخانه‌ی چاكسازی گه‌وران له‌دهۆك
هه‌ڵهاتبون ده‌ستگیر كران

له‌كۆتا رۆژی ساڵی 2009 له‌به‌ندیخانه‌ی چاكسازی گه‌وران له پارێزگای
دهۆك، دو به‌ندكراو هه‌ڵاتن، دوای ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌ك پێك هات بۆ ده‌ستگیر
كردنیان سه‌رئه‌نجام توانرا ئه‌و به‌ندكراوانه ده‌ستگیر بكرێنه‌وه.
بژار حه‌كیم له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
به سبه‌ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دو به‌ندكراو له رێكه‌وتی31/12/2009
له‌به‌ندیخانه‌ی چاكسازی گه‌وران له‌دهۆك به‌ناوه‌كانی (ن،ش) و(و،ع)،
هه‌ڵاتبون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێكهات، دوای ده‌ستبه‌كاربونی
لیژنه‌كه، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردو یه‌كێك له‌هه‌ڵاتوه‌كان به‌ناوی
(ن،ش) ده‌ستگیر كرا، رۆژی هه‌ینی (و،ع) ته‌سلیم به‌یاسا بونه‌وه.بژار
وتیشی: هه‌ردو تاوانباره‌كه پێشتر به‌ماده‌ی 14ی ماده هۆشبه‌ره‌كان
سزادراون، بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌تا هه‌تاییان بۆ ده‌رچوه، ئیستاش له
به‌ندیخانه‌ی چاكسازی گه‌وران ده‌ستگیركراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك كوردی دۆزییه‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك كوردیان له نزیك كه‌نداوی كوریسكا
له نێو پاپۆڕێكدا دۆزییه‌وه كه منداڵ و ژنی دووگیانیان تێدایه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند نزیكه‌ی 100 كوردیان له كه‌شتییه‌كدا
دۆزیوه‌ته‌وه له‌كه‌نداوی كوریسكا ی فه‌ره‌نسی ده‌ریای ناوه‌راست كه 30
منداڵیان له‌گه‌ڵدایه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به نیازبوون به‌ره‌و
ئیتاڵیا بڕۆن.جان جاك كاسالۆ له ده‌زگا ئه‌منییه ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا
ئاشكرای كرد ئه‌و منداڵ و ژن و پیاوانه‌یان له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیدا له
كه‌ناری شاری بونیڤاسیۆ ی باشوری كورسیكا دۆزیوه‌ته‌وه و بردویانن بۆ
یاریگایه‌كی ئه‌و شاره.ناوبراو به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئی تیلی
راگه‌یاندووه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كوردانه‌دا هه‌یه
به‌تایبه‌تی منداڵه‌كان.به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌و
كۆچبه‌رانه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته ئه‌وێ و گومان ده‌كرێت له
كوردستانی عیراق و سوریاوه به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وتبن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز