&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق: له‌دژی به زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی سوید و دانیمارك راده‌وه‌ستینه‌وه

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق زۆر به توندی ناڕه‌زایی
ده‌رده‌بڕێت له به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و وڵاتی
دانیمارك و سوید بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه مرۆیی و لایه‌نه
سیاسییه‌كان ده‌كات دژی ئه‌و پیلانه بوه‌ستنه‌وه‌له
به‌یاننامه‌یه‌كدا له ژێر ناونیشانی "له دژی
هه‌راجکردنی په‌نابه‌ران،له‌دژی پلانی ده‌وڵه‌تی عیراقی و ده‌وڵه‌تانی
دانیمارک و سوید بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران وه‌رنه مه‌یدان "،
هاتوه: هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ
هه‌ریه‌ک له‌ده‌وڵه‌تانی دانیمارک و سوید ئیمزا کردووه که به ده‌قی
تیایدا هاتوه ده‌وڵه‌تی عێراق ئاماده‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی داوای مافی
په‌نابه‌رییان ره‌ت کراوه‌ته‌وه و به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه
وه‌ربگرێته‌وه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی جۆراجۆر پێکهاتون بۆ
جێبه‌جێکردنی بڕیارنامه‌که. له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه سه‌رجه‌می ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقیانه 600 که‌سن له دانیمارک و
لیژنه‌ی هاوبه‌ش پیکهاتوه له وه‌زاره‌تی کۆچ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته هاوشانه‌کانیان بۆ ئاماده‌کردنی
چه‌ندین پۆل له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکانیان ره‌تکراوه‌ته‌وه
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا، له‌م كاته‌شدا حکومه‌تی دانیمارک له
قه‌رزه‌کانی سه‌ر عێراق خۆش ده بێت و هه‌ندێک پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و
وڵاته ئه‌نجامده‌دات، له‌ریککه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سویدیش هه‌مان کارت
به‌کارهاتوه. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق پێی وایه
ئه‌مه شه‌رماویترین جۆری رێککه‌وتنامه‌یه و ئه‌مه هه‌راجکردنی
هاوڵاتیانی عێراقه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه که له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی و
میلیشیا وه‌ستاوه له‌لایه‌ك و ئیفلاسی دیموکراسی و مافی مرۆڤه له
ده‌وڵه‌تانی دانیمارک و سویدا که په‌نابه‌ران بۆ نێو ته‌قینه‌وه و رفاندن
وتیرۆر و نائارامی دیپۆرتده‌که‌نه‌وه له‌لایه‌کی
دیكه‌وه.به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه هه‌ر بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ری سه‌ربه نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان، ناڕه‌زایی ده‌ربریوه و داوای له‌لایه‌نه‌کان کردوه ده‌ست
نه‌به‌ن بۆ ئه‌م سیاسه‌ته
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه داوای به جینۆساید ناساندنی تاوانی
كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
داوایان له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كردووه، تاوانی
كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به به‌جینۆساید بناسێنێتسه‌رۆكی
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه لوقمان عه‌بدولقادر به‌ئاژانسی
په‌یامنێری راگه‌یاند:" كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌برِیاری دادگای باڵای
تاوانه‌كانی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی نارِه‌زایی ده‌ركردووه‌و تیایدا
داوای ته‌میزكردنه‌وه‌ی برِیاری دادگای كردووه".گوتیشی
"له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌رچه‌نده سوپاسی ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌مان
كردووه كه بۆ سه‌رخستنی كه‌یسه‌كه هه‌وڵیانداوه، له‌هه‌مانكاتدا
نیگه‌رانی خۆشمان به‌رامبه‌ر به‌و برِیاره‌ی دادگا كه له‌برِگه‌ی
دووه‌مدا كه‌یسی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی
ناساندووه ده‌ربرِیوه‌و داوامانكردووه دادگا برِیاره‌كه ته‌میز
بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید بناسێنرێت".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تیروپشك بۆ چاودیره‌كانی هه‌ڵبژادن ده‌كرێت
كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كان بۆ چاودێری هه‌ڵبژادنی
داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێویستی به 300 هه‌زار كارمه‌ند
هه‌یه، به‌ڵام تائێستا زیاتر له 500هه‌زاركه‌س ناویان پێشكه‌ش كردووه،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیروپشك بۆ ئه‌و ژماره ده‌كات و 300هه‌زار كارمه‌ند
دیاریده‌كات.اكم سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به سایتی واڵاپرێس-ی
راگه‌یاند: بڕیار وایه رۆژی شه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه‌ی
كوردستان به ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، تیر‌و پشك بۆ ئه‌و
كه‌سانه بكریت كه داوای چاودێریكردنیان كردووه بۆچاودێری كردنی
هه‌ڵبژادنه‌كان.
وتیشی: تیر‌و پشكه‌كه بۆ شاره‌كانی باكوری عیراق ده‌بیت واته شاره‌كانی
هه‌رێم و موسڵ و سه‌لاحه‌دین، هه‌روه‌ها كه‌ركوك
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت و په‌رله‌مانتارانیش به نایاسایی ده‌زانن

پاش
ده‌ستبه‌كار بونی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك چاو‌دێر ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، په‌رله‌مانتارێكیش بۆ ئه‌و حاڵه‌ته
داوای رونكردنه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات.نه‌ریمان عه‌بدوڵا
ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به سبه‌ی
راگه‌یاند: ئاماده بونی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جێگای تێبینییه له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه، ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتاران هیچ پاساوێكی
یاسایی نابینین له یاساكاندا كه رێگه بدات به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری
سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك چاو‌دێر ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران بێت.ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: ئه‌مه له كاتێكدایه كه
ئێمه باس له‌وه ده‌كه‌ین، حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاری یاسایی
خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بینین له شوێنی وه‌زیرێك یان له ته‌نیشتی
سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌نیشێت، ئه‌مه‌ش
خۆی له خۆیدا له هیچ یاسایه‌كدا بونی نیه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان داواشی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
كرد، رونكردنه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به یاسایی بون و
فه‌لسه‌فه‌ی ئاماده‌بونی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.ئه‌و په‌رله‌مانتاره
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه له چوارچێوه‌ی یاسادا شتێك شك نابه‌ن رێگه
بدات به نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌ندام بێت له كۆبونه‌وه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، ئه‌وه جێگای تێڕامانه له كاتێكدا ئێمه باسی
سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ین و له یاساشدا شتی وا نابینین.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه
كه ئاماده‌بونی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له
كۆبونه‌وه‌كاندا بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه.د.كاوه مه‌حمود وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی وتی: د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا
ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌بێت له نێوان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا.سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه
ئایا بۆچی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كابینه‌ی پێنجه‌مدا
ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌ده‌بو، وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وتی:
ئه‌و ئاماده‌بونه په‌یوه‌ندی به كابینه‌ی پێنج و شه‌شه‌وه نییه،
به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت و شێوازێك له
شێوازه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ئاماده‌بونی ئه‌و به‌ڕێزه‌یه.به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی گۆڕان ئاماده‌بونی سه‌رۆكی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌كاندا به پێویست نازانێت و
هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تێك كه سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی رازی
بو له پێكهێنانیدا و مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌ركردوه، من وای
ده‌بینم ئه‌وه چاودێرێك بێت له‌سه‌ر حكومه‌ت له كاتێكدا ئه‌و به‌ڕێزه
له كۆبونه‌وه‌كانی كابینه‌ی پێنجه‌مدا نه‌مانبینییوه ئاماده‌ی
كۆبونه‌وه‌كان بێت، به‌ڵام له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا ئاماده ده‌بێت ئه‌مه‌ش
خۆی له خۆیدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نه‌بونی متمانه و دو
ئیداره‌یی ده‌رده‌خات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێك: عێراق سه‌روه‌ری نییه
خانمه نوێنه‌رێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕه‌تیكرده‌وه ، ده‌وڵًه‌تی عێراقی
خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆی بێتخاتوو
(مه‌ها دووری) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، سه‌ر به
كوتله‌ی سه‌دری گوتی : ده‌وڵًه‌تی عێراق سه‌روه‌ری نییه‌ناوبراو ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه، بوونی هێزی داگیركا‌ر و نه‌بوونی
سه‌روه‌ری عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا به‌شێك له
سه‌ركرده‌كانی عێراقی بانگه‌شی بوونی سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوزخورماتو: له‌ماوه‌ی بیست رۆژدا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی سێكسی،
دو كچ له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه به نهێنی كوژراون

له‌ماوه‌ی بیست رۆژدا دو كچ له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه به نهێنی
كوژراون و كه‌سوكاره‌كانیان پرسه‌شیان بۆ دانه‌ناون و تاوه‌كو ئێستاش
نه‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌و كاره‌ساتانه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه و نه
لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی كوشتنی ئه‌و
كچانه‌وه كردوه. یه‌كێك له‌و كچانه‌ی كه كوژراوه توركمانه و
دراوسێیه‌كیان به‌خواستی خۆی كه ناوی (نه‌به‌ین): له‌و چه‌ند رۆژه‌ی
رابردودا له‌ماڵی دراوسێكه‌ماندا گوێبیستی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك بوم، دواتر
بۆم ده‌ر‌كه‌وت كه باوكی ئه‌و خێزانه كچه‌كه‌ی به‌نهێنی له‌ماڵی
خۆیدا كوشتوه و دواتریش بۆم رونبوه‌وه كه هۆكاری كوشتنه‌كه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی سێكسیی ئه‌و كچه بڵاوبۆته‌وه و
باوكه‌كه‌شی كه پێی زانیوه راسته‌وخۆ كچه‌كه‌ی به‌نهێنی كوشتوه و
نه‌یهێشتوه كه‌س پێ بزانێت.هاوكات هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و 20 رۆژه‌دا و له
دوزخورماتو كچێكی دیكه‌ش له نه‌ته‌وه‌ی توركمان به هه‌مان هۆكار
له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه به نهێنی كوژراوه.گه‌نجێك كه ئاگادری
روداوی ئه‌و كچه بوه،: ئه‌وه‌ی كه من بیزانم ده‌رباره‌ی ئه‌و
حاڵه‌ته كوڕێك ئه‌و كچه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه و هێناویه‌ته ده‌ره‌وه و
كاری سێكسیی له‌گه‌ڵ كچه‌كه ئه‌نجامداوه و به موبایل وێنه‌ی گرتوه و
دواتر ئه‌و گرته سێكسییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری
كچه‌كه‌ش گرته‌ی سێكسی كچه‌كه‌یان ده‌بینن، به نهێنی كچه‌كه‌یان
ده‌كوژن و پرسه‌شی بۆ ناگێڕن و له ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی ماڵ و حاڵی
خۆیان له ناوچه‌كه جێهێشتوه و رویان له یه‌كێك له قه‌زاكانی سه‌ر به
كه‌ركوك كردوه.ماوه‌یه‌كه له دوزخورماتو حاڵه‌تی گرته‌ی سێكسی كچان
له‌بڵاوبونه‌وه‌دایه و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كچان
به‌كپی بكوژرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه نه راگه‌یاندنه‌كان و نه حكومه‌ت و
نه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز