&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موسه‌وی: پاره‌كه‌ی بلاك وته‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان
نییه
پاره‌كه‌ی
كۆمپانیای (بلاك وته‌ر) هاوكارییه، نه‌ك قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری
قوربانیان. دادوه‌ر (جه‌عفه‌ر موسه‌وی) دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و بڕه
پاره‌یه‌ی كه كه‌سوكاری قوربانیانی گۆڕه‌پانی نسوری شاری به‌غدا، له
كۆمپانیای بلاك وته‌ری ئه‌مه‌ریكی وه‌ریان گرتووه، هاوكارییه‌كی بێ
به‌رامبه‌ر بووه، نه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه.موسه‌وی هاوكات
سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی فه‌زیله‌شه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی:
كۆمپانیای بلاك كۆمه‌كی دارایی داوه‌ته كه‌سوكاری شه‌هیدان و
برینداره‌كانی ڕووداوی گۆڕه‌پانی نسوور، وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كان
ده‌رده‌كه‌وێتگوتیشی: ئه‌مه قه‌ره‌بووكردنه‌وه نییه، وه‌ك هه‌ندێك
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا كۆمه‌كێكی دارایی بێ به‌رامبه‌ر
بووه، بۆ ئه‌وه كه‌سوكاری قوربانیان له مافی خۆیان خۆشبن.ناوبراو جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه به‌ڵگه‌نامه‌كان ته‌واوی ئه‌وقسانه دووپات
ده‌كه‌نه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سه‌رۆكی هه‌رێم له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ
ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا،
(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ
ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات، تیایدا تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاینده
سیاسی و دیموكراسی عێراق بۆ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د.فوئاد حوسێن) له
لێدوانێكدا بۆ (رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌سه‌ت) ڕایگه‌یاند؛ له چه‌ند رۆژی
داهاتوودا، له‌سه‌ر داوای (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،
سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌داتد.فوئاد گوتی: له
میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، هه‌ردوولا جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی هاتوو له عێراق ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها
گفتوگۆش له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن. تاوتوێكردنی پرسه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه، له ڕێگه‌ی پشتگیری كردن له دانووستانی
نێوان هه‌ردوولا، ته‌وه‌ره‌كی تری كۆبوونه‌وكان ده‌بێت
سه‌رۆكی دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاینده سیاسی و دیموكراسی عێراق
ده‌خاته‌ڕوو.له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا؛ (د.فوئاد حوسێن)
ڕه‌تیكرده‌وه له‌و سه‌ردانه‌دا، هه‌ردوولا باس له جێگریكردنی به‌شێك له
هێزه‌كانی سوپا ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی
هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.هاوكات گوتیشی:
تائێستا هیچ به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له گه‌ڵ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس نه‌كردووه و ئه‌و پرسه‌ش په‌یوه‌سته به
حكومه‌تی فیدراڵییه و به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه ئه‌منییه ده‌بێت،
كه له گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆیه: له‌ساڵی رابردودا ده‌ست به‌سه‌ر 41 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچودا گیراوه

به‌پێی ئامارێكی هۆبه‌ی چاودێریی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
ته‌ندروستی كۆیه، له‌ساڵی 2009 دا 41 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچو ده‌ستیان
به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناوبراون.له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له
قه‌زای كۆیه ئه‌نجامدراو تایبه‌ت بو به ئاماره‌كانی ساڵی 2009 بۆ
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه‌و لێپرسراوی هۆبه‌ی
چاودێری و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كۆیه، هێمن سلێمان، لێپرسراوی
هۆبه‌ی چاودێریی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه
رایگه‌یاند كه له‌ساڵی 2009 دا تیمه‌كانیان به‌هاوكاری پۆلیس و ئاسایش
ده‌ستیان به‌سه‌ر 41 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچودا گرتوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌د باخی فسته‌ق له‌كوردستان دروستده‌كرێن بڕی1ملیار‌و509ملیۆن دیناری
بۆته‌رخانكراوه
حسێن
كه‌ریم به‌ڕێوبه‌ری به‌شی باخ وڕه‌گه له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودیرَی
به‌سایتی واڵاپرێس-ی ڕاگه‌یاند: له‌م ساڵدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاری
دا100باخی فسته‌ق له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بكات و بۆئه‌وه‌مه‌به‌سته‌ش
له‌بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بڕی 1ملیار‌و509ملیۆن دیناری بۆئه‌وه
مه‌به‌سته‌ته‌رخانكردوه.وتیشی: ڕوبه‌ری هه‌رباخێك 10دۆنم ده‌بێت
وله‌سێ‌پارێزگاكه‌ی كوردستان 25باخ وله‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌ئه‌ویش
25باخه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداكه‌سه‌رجه‌م نه‌مامه‌كانی فسته‌ق له‌وڵاتی
ئێرانه‌وه دێننه كوردستان، چونكه‌ئێران یه‌كه‌م وڵاته‌له‌سه‌ربه‌رهه‌م
هێنانی فسته‌ق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ڵمانیا گه‌شه به‌په‌یوه‌ندییه ئابوری و كه‌لتوریه‌كانی له‌گه‌ڵ
هه‌رێمدا ده‌دات

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندییه بازرگانی و
كه‌لتورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا په‌ره پێبدات، هه‌روه‌ها كار
بۆ ئه‌وه ده‌كات وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی بهێنێته هه‌رێم، له‌مه‌ودواش
ڤیزای ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر به هاوڵاتیانی كوردستان ده‌درێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له‌باره‌گای كونسوڵگه‌ریی ئه‌ڵمانیا
له‌شاری هه‌ولێر بۆ ئۆلیڤه‌ر شناینگ بێرگ، كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له كوردستان
سازكرا، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان
رونكرده‌وه، كه بریتییه له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و
بازرگانییه‌كانی نێوانیان. وتیشی: له‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌شتی
راسته‌وخۆی ئاسمانیی له نێوان هه‌ولێر و فرانكفۆرت ده‌ست پێده‌كات و
سه‌نته‌ری زانیاری ئه‌ڵمانیاش به‌م زوانه له هه‌رێم
ده‌كرێته‌وه.ئۆلیڤه‌ر شناینگ بێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌مساڵدا
قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و تیایدا
خوێندن به زمانی ئه‌ڵمانی ده‌بێت. وتیشی: له‌مانگی ئازاری داهاتودا
راسته‌وخۆ له هه‌ولێره‌وه ڤیزا به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت
تا بتوانن گه‌شتی ئاسمانی بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توێژه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی كورد له رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیركرا دوو چالاكوانی
دیكه به سێداره سزادران

هێزه
ئه‌منییه‌كانی ئێران توێژه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا
ده‌ستگیركرد و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار راپێچی كردووه.
دوێنی 19/1 هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له شاری بۆكان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر
ماڵی رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ره‌وه ئیحسان هۆشمه‌ند و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا
ده‌ستگیریانكرد.هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌و توێژینه‌وه‌و
نووسینه‌كانی ئیحسانیان له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه و تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ئه‌م
ده‌ستگیركردنه نه‌زانراوه.ئیحسان هۆشمه‌ند ته‌مه‌ن 40 ساڵ یه‌كێكه له
توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ره دیاره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و خاوه‌نی چه‌ندین
وتار و نوسینه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا.له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای
دووپاتكردنه‌وه‌ی ئێرانی سزای سێداره‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر دوو چالاكوانی
سیاسی كورد دانیشتووی میرئاوای سه‌ربه‌شاری بۆكان به ناوه‌كانی موحه‌مه‌د
ئه‌مین عه‌بدولئیلاهی و قادر مه‌حه‌مه‌دزاده.به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی
ده‌ست واڵاپرێس كه‌وتوون پاش سزادانیان هه‌ردوو به‌ندكراو ره‌وانه‌ی
گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ كراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز