&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاریق عه‌زیز تووشی
جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ ده‌بێت
تاریق عه‌زیز جێگری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی وه‌زیران به‌هۆی
تووشبون به نه‌خۆشی جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ له گرتوخانه‌ی كرۆپه‌ر به‌په‌له
ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌كرێت.به‌دیع عارف پارێزه‌ری
تاریق عه‌زیز له شاری عه‌مانه‌وه ڕایگه‌یاند" باری ته‌ندروستی عه‌زیز
جێگیر نیه‌و به‌هۆی جه‌ڵده‌ی ده‌ماغه‌وه له بنكه‌ی سه‌ربازی
ئه‌مریكی ڕه‌انه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.وتیشی" ڕۆژی هه‌ینی ڕابردو
توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوه‌و له ئێستاشدا باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌و
دواتر به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی بڕیار ده‌درێت له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه
یاخود ده‌گوازرێته‌وه نێو زیندانی كرۆپه‌ر له ڕۆژئاوای به‌غداد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
ره‌نگه ده‌یان هه‌زار كورد له به‌ریتانیا له ده‌نگدان بێبه‌شبكرێن

ئه‌گه‌رهه‌یه، نزیكه‌ی (100) هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد له به‌ریتانیا
بێبه‌شبكرێن له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی
عێراقدا و چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه لایه‌نێكی سیاسی وه‌ك پیلانێك
رۆڵی هه‌بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا و نه‌یه‌وێت كوردانی ده‌ره‌وه
ده‌نگبده‌ن، به‌وپێه‌ی زۆرینه‌یان ده‌نگ به لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن.دوای
ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتان ره‌زامه‌ندییان پیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی
ناوه‌ندی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق،
به‌ڵام تائێستا كردنه‌وه‌ی بنه‌كه‌ی ده‌نگدان له وڵاتی به‌ریتانیا له
نێوان كۆمسیۆن و حكومه‌تی به‌ریتانیادا یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه.سه‌ردار
عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان به (رۆژنامه)ی راگه‌یاند "له هه‌وڵه‌كانمان
به‌رده‌وامین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌و پێرێش سه‌ردانی
كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیامان كرد له هه‌ولێر و حكومه‌تی به‌ریتانیش
ناڕازی نییه له كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان، به‌ڵام نه‌شگه‌یشتونه‌ته
ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی پیشانبده‌ن".به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه
له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له به‌ریتانیا به (رۆژنامه) گه‌یشتون، پێده‌چێت
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی كوردییه‌وه وه‌ك پیلانێك
له‌به‌رامبه‌ر لیستی گۆڕاندا ئه‌نجامدرابێت، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی
كوردانی به‌ریتانیا "ده‌نگ به لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن"و ئه‌و لایه‌نه
هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانی
دروستبكات كه "كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان له شاره‌كانی به‌ریتانیادا
كێشه دروستده‌كات".سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم سه‌باره‌ت به هه‌وڵێكی
له‌وشێوه‌یه وتی"ئێمه شتێكی وامان نه‌زانیوه‌و ئاگاداری نین" وتیشی،
ئومێدمان زۆره كه له به‌ریتانیاش بنكه‌ی ده‌نگدان بكرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شۆڕش حاجی، كه‌سایه‌تی سیاسی كه خۆی (17)ساڵ
له‌به‌ریتانیا ژیاوه‌و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، وتی: "به‌شداری
پێنه‌كردنی كوردی به‌ریتانیا له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
عێراقدا، ناهه‌قیه‌كی زۆر گه‌وره و كارێكی زۆر خراپه، هیوادارین ئه‌م
قسه‌یه بڕیارێك نه‌بێت كه پیلانی له‌پشته‌وه بێت، چونكه ده‌نگده‌رانی
به‌ریتانیاش مافێكی سروشتی خۆیانه، وه‌ك هه‌مو ده‌نگده‌رێكی عێراقی
له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌نگبده‌ن". له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه بۆچی
گومانده‌كرێت، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پیلانێكی له‌پشته‌وه بێت، شۆڕش حاجی
وتی: "ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كورد له به‌ریتانیا له‌هه‌مو ده‌نگده‌ری
وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا زیاتره و گومانیشم نییه كه زۆرینه‌ی زۆریان
ده‌نگ به لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن".به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ردار
عه‌بدولكه‌ریم، نزیكه‌ی (150)هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له به‌ریتانیا
هه‌ن كه زۆرینه‌ی زۆریان ده‌نگده‌ری كوردن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕێگه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و دهۆكیان داخست
به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناكاو پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیان
له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی نێوان (هه‌ولێر و دهۆك) دانا و ڕێگه‌كه‌یان داخست.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناكاو پێگه‌یه‌كی
سه‌ربازیان له چواڕیانی (خه‌زنه – برتله) باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ
دانا، كه به‌هۆیه‌وه ڕێگه‌ی نێوان به‌عشیقه و برتله، هه‌روه‌ها ئه‌و
ڕێگه‌یه‌ی كه به به‌عیشه و به‌رتله تێپه‌ڕده‌بێت له نێوان هه‌ولێر و
دهۆك داخرا.به گوێره‌ی هه‌وڵێنری (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ئه‌و
ڕێوێوشنه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆدا، دانیشتوانی
ناوچه‌كه‌ی سه‌رسوڕمان كردووه، هاوكات گرفتێگی گه‌وره‌ی هاتووچۆشی دروست
كردووه، هه‌ندێك له هاوڵاتیان ناچار بوونه ڕێگه‌ی تر بگرنه‌به‌ر،
تاوه‌كو بگه‌نه به‌عشیقه و به‌رتله. له‌و باره‌یه‌وه شاهێد حاڵێك به
(ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند؛ له‌وكاته‌دا هاوڵاتیانی دهۆك كه له
ڕێگه‌دابوونه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر ناچار بوونه، بچنه‌وه ڕێگه‌ی قه‌زای
(به‌رده‌ڕه‌ش) تاوه‌كو بگه‌نه شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه‌ش
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی دهۆك ده‌كه‌ن، ده‌بێت به
ڕێگه‌ی (به‌رده‌ڕه‌ش)دا بڕۆنبه هۆی ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی هێزه‌كانی سوپای
ئه‌مه‌ریكا و دانانی ئه‌و پێگه سه‌ربازییه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌دا، ئێستا
ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش دووچاری جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغَییه‌كی هاتووچۆی زۆر
بۆته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت بودجه‌ى ساڵى 2010ى
هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/1، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ر به نووسینگه‌ى سه‌رۆكى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى ساڵى 2010ى هه‌رێمى كوردستان
راده‌گه‌یه‌نێت.سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له میانى
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا كه له ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
سازده‌كرێت، د. . به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك وه‌زیران،بودجه‌ى ساڵى
2010ى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ڵاحه‌دین: بڕیاره 10 گوند بكرێن به‌ناحیه
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا كه 10
گوندی سه‌ر به قه‌زا جیاجیاكانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بكه‌ن به
ناحیه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌سبه‌ی راگه‌یاند
كه له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجومه‌ندا، بڕیارمانداوه 10
گوندی سه‌ر به‌قه‌زا جیاجیاكانی پارێزگاكه بكه‌ن به‌ناحیه، ئه‌م
بڕیاره‌ش به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین
په‌سه‌ندكرا.وتیشی: ئامانج له‌م بڕیاره بۆ مه‌به‌ستی ئاسانكارییه بۆ
هاوڵاتیان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ
كێشه‌ی ئه‌منی و ئیداری و ئابوری، چونكه سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین
سنورێكی به‌رفراوانی هه‌یه به‌مه‌ش هه‌ندێك له‌كێشه‌كان كه‌م
ده‌بێته‌وه.یه‌كێك له‌و گوندانه‌ی كه ده‌كرێته ناحیه، گوندی
یه‌نگیجه‌ی توركمان نشینی سه‌ر به‌قه‌زای دوزخورماتوه كه
دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.جێی باسه ئه‌م
پێشنیاره له چاوه‌ڕوانی ده‌ركردنی مه‌رسومی كۆماریدایه، به‌ڵام
تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ئیمزا نه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لی ده‌باغ: حكومه‌ت هیچ ئه‌فسه‌رێك خانه‌نشین ناكات

گوته‌بێژی
حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ ره‌تیكرده‌وه، حكومه‌ت نیازی هه‌بێت
ئه‌فسه‌رانی وزاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ خانه‌نشین بكات. له
به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی عێراق دكتۆر عه‌لی ده‌باغ
رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به چاوی رێزه‌وه ده‌رِوانێت بۆ رۆڵی هێزه
ئه‌منییه‌كانی وڵات له پاراستنی سه‌قام و ئاسیشی وڵات و پاراستنی گیانی
هاوڵاتییان و چه‌سپاندنی یاساگوتیشی " حكومه‌تی عێراق له ئێستادا نیازی
نییه هیچ كارمه‌ند و پله‌دارێكی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری
خانه‌نشین بكات یان له ریزی خزمه‌تی سه‌ربازی دووریان بخاته‌وه،
چونكه‌عێراق پێویستی به توانای ئه‌وان هه‌یه".هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی
رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌یان بڵاوكردبووه‌وه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له
ئارادایه حكومه‌تی عێراق هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و
به‌رگریدا كار ده‌كه‌ن و ناوییان له لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و
دادپه‌روه‌ری تۆمار كراوه و تۆمه‌تبارن به بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبی
به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌ساڵی 2009دا 56 ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نی هاورده‌ی هه‌رێمه كوردستان
كراوه
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا بڕی شه‌ست و پێنج ملیۆن لیتر گازوایل و زیاتر
له37 ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نی له‌به‌نده‌ر عه‌باس و ئه‌نجه‌رلیكه‌وه
هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.سه‌لام عاره‌ب، به‌رپرسی كاروباری
گومركی حاجی ئۆمه‌ران بهKNNی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا بڕی
65 ملیۆن لیتر گازوایل و 35 ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی
له‌به‌نده‌ر عه‌باس و ئه‌نجه‌رلیك گه‌یشتونه‌ته سنوری ته‌مه‌رچیانی
كۆماری ئیسلامی ئێران و دوای پشكنین و دڵنیابون له‌جۆری سوته‌مه‌نی و
پشكنینی گومرگی، له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه گه‌یشتۆته
شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. وتیشی: زۆرینه‌ی سوته‌مه‌نییه‌كه
بۆ پێداویستی دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان
كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز