&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قه‌ره‌ته‌په: له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا هاوڵاتیه‌ك بریندار بو

ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) رێكه‌وتی 17/1/2010 له‌یه‌كێك له‌ئاواییه‌كانی
سنوری ناحیه‌ی قه‌رته‌په بۆمبێك ته‌قیه‌وه‌و بوه هۆی برینداربونی
هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په
به‌سبه‌ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆمبێكی چێندراو له‌ئاوایی
گاخۆری سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا
هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی بریندار بو.وتیشی: ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان
گه‌شتنه شوێنی روداوه‌كه و برینداره‌كه‌مان گواسته‌وه بۆ
نه‌خۆشخانه.سه‌رچاوه‌كه وتیشی تائێستا هیچ كام له ئه‌نجامده‌رانی
ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراون، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌و باریه‌وه
به‌رده‌وامه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه
سه‌ربازێكی تورك ده‌كوژن
سه‌ربازێکی سوپای تورکیا له تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی
په‌که‌که له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا کوژرا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی فرانس پرێس له ئه‌نقه‌ره‌وه" سوپای تورکیا ڕۆژی
یه‌کشه‌ممه هه‌واڵی كوشتنی ئه‌و سه‌ربازه‌ی ڕاگه‌یاندو هه‌روه‌ها
برینداربوونی سه‌ربازێکی دیکه‌ی سوپاكه‌ی له تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ
هیزه‌کانی په‌که‌که له شاری"باتمان" پشتڕاستكرده‌وه.
له ئێستادا سوپای توركیا له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ ئه‌نجامدانی
ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی
كوردستان له ناوچه سنووریه‌كانی باتمان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خوێندكارانی ناحیه‌ی بنگرد خۆپیشاندانیان سازكرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دو شه‌ممه) خوێندكارانی خوێندنگای بنه‌ڕه‌تی و
ئاماده‌یی بنگرد خۆپیشاندانێكیان سازكرد بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ناحیه‌ی بنگرد به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌رباره‌ت به‌داخستنی
خۆێندنگاكه‌یان و ده‌وامنه‌كردنی مامۆستاكانیان.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندیم كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان خوێندكارێك و
مامۆستاكان به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی
خوێندكاره‌كه‌ی داوه بۆ خوێندنگایه‌كی تر، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی
رێگرییان زۆر كردوه و روبه‌ڕوی مامۆستاكان بونه‌ته‌وه. خوێندكارانی
خوێندنگاكه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین جار كێشه‌ی له‌و شێوه
رویداوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی بنگرد و به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌روه‌رده‌ی دوكان كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كردوه.خوێندكاره‌كان باس
له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌هۆی خوێندكارێكه‌وه مافی سه‌رجه‌م خوێندكاران
نابێت پێشێل بكرێت.له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا مامۆستا شێروان محمود
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی بنگردی بنه‌ره‌تی به‌سبه‌ی راگه‌یاند:
چه‌ندین جاره ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه روبه‌ڕومان بونه‌ته‌وه و
یاساكانی په‌روه‌رده و خوێندن پێشێلكراوه.به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه
وتیشی: نیگه‌رانین كه خوێندگاكه‌مان داخراوه، به‌ڵام تاوه‌كو دڵنیا
نه‌بین له‌وه‌ی كه نابێت روداوی له‌م شێوه‌یه وباره بێته‌وه، ده‌وام
ناكه‌ین.بۆ زانیاری زیاتر سبه‌ی ویستی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
بنگرد وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێیان راگه‌یاندین كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له
كۆمیته‌ی رێكخستنی بنگردی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته كۆبونه‌وه‌ی هه‌یه.شیاوی باسكردنه كه چه‌ندین جاره به
هۆی چه‌ند خوێندكارێكه‌وه كێشه له‌و خوێندنگایه‌دا دروست ده‌بێت و
كه‌سوكاری خوێندكاره‌كان كاردانه‌وه‌ی توند‌و تیژیان ده‌بێت به‌رامبه‌ر
مامۆستاكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه و پۆلیس و ئاسایش و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی دوكانیش رێگری دروست نه‌كردوه بۆ ئه‌و
توندوتیژیانه ئه‌و كێشه‌یه تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تائێستا واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا
دیاری نه‌كراوه

تائێستا واده‌ی
سه‌ردانه‌كه‌ی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دیاری نه‌كراوه. له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د.فوئاد حوسێن) له لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس) ،گوتی: باسكردنی
ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وشی ناوچه‌كه، له
ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ده‌بێت، بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.هه‌روه‌ها
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا، به‌شێكی تری دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ده‌بێت.(د.فوئاد حوسێن)، دووپاتیكرده‌وه تائێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی
واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری نه‌كراوه، هه‌ر
كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تی دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه
بڵاوده‌كاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر.. له شه‌و و ڕۆژێكدا 2 حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه تۆمار كراوه
له 24
كاتژمێری رابردوودا 2 حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه له شاری هه‌ولێر تۆمار
كراوه . له‌وباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری ژووری عه‌مه‌لیات له
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی
رایگه‌یاند:"حاڵه‌تی یه‌كه‌م سوتانی نوسینگه‌ی كۆمپانیایه‌ك بووه له نزیك
چوار ریانی مه‌لیك مه‌حمود له شاری هه‌ولێر، كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه
رویداوه و دواتر تیمه‌كانی بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی خانه‌قا كۆنترۆڵی
ئاگره‌كه‌یان كردووه.حاڵه‌تی دووه‌م سوتانی ماڵی هاوڵاتیه‌ك بووه
له‌گه‌ره‌كی باداوه به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه و
تیمه‌كانی بنكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی رزگاری كۆنترۆڵیان كردووه" .
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ژووری عه‌مه‌لیات ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه له هه‌ردوو
رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی كه‌ل و په‌لی
كۆمپانیا و ماڵه‌كه سوتاوه و زیانێكی زۆری مادی لێكه‌وتۆته‌وه" .جێی
ئاماژه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوه‌ت كراوه،
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دانیمارك له قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق خۆش بو

حكومه‌تی دانیمارك رایه‌یاند كه له‌سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی
عێراق خۆش بوه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 55 ملیۆن دۆلار.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیی هاوبه‌شدا كه له شاری به‌غدا بۆ
هه‌ریه‌ك له میخائیل ویندزی باڵێۆزی دانیمارك له به‌غدا و باقر
زوبه‌یدی وه‌زیری دارایی عێراق ساز كرا، باڵیۆزی دانیمارك رایگه‌یاند
كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ عێراقدا
داڕشتوه له بواری هه‌ماهه‌نگیكردن له بواره‌كانی كشتوكاڵ و مرۆیی و
بواری ئه‌كادیمی.رونیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی دانیمارك له‌چوارچێوه‌ی
هاریكاری زانستی، پێشوازی له خوێندكاره عێراقیه‌كان ده‌كات و كورسی
خوێندنیان له زانكۆكاندا بۆ دابین ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه باقر جه‌بر زوبه‌یدی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند:
داوامان له 60 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و بیانی كردوه له قه‌رزه‌كانی
سه‌ر حكومه‌تی عێراق خۆش بن.وتیشی: له ئێستادا بڕی قه‌رزه‌كانی سه‌ر
عێراق بریتییه له 20 ملیار دۆلار له كۆی 140 ملیار دۆلار كه پێشتر
له‌سه‌ر عێراق بو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به هۆی درِاندنی ئاڵای عێراقه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پچرِاند
به هۆی
درِاندنی ئاڵای عێراقه‌وه له لایه‌ن سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكاییه‌وه،
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ریكا پچرِاند تا ئه‌و كاته‌ی به ره‌سمی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی
عێراق نه‌كرێت. دوو رۆژ پێش ئێستا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی له بازگه‌یه‌كی
هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری حله ئاڵای عێراقی داگرت و ئه‌و ئاڵایه‌ی پارچه
پارچه كرددوێنێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به
ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی ساز كرد و تێیدا پرسی درِاندنی ئاڵای
عێراقی خسته به‌ر باس.له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل
برِیاریدا هه‌موو جۆره هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ سوپای
ئه‌مه‌ریكا بپچرِێنێت تا ئه‌و كاته‌ی به ره‌سمی سوپای ئه‌مه‌ریكا داوای
لێبوردن پێشكه‌ش به خه‌ڵكی عێراق ده‌كاتهه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی سه‌دری ئه‌حمه‌د مه‌سعودی كه
ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل بوو، رایگه‌یاند، ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌خاته به‌ر باس
و لێی بێده‌نگ نابێتله هه‌ر وڵاتێكدا سوكایه‌تییكردن به ئاڵای نیشتمانی
له لایه‌ن هێزێكی بێگانه‌وه به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری وڵات و
رێز و شكۆ و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی داده‌نرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز