&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لاوی: پێویسته لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری نه‌كرێته چه‌كی تۆڵه
سه‌ندنه‌وه

سه‌رۆك
وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی هۆشداریدا له باره‌ی ئه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كار بهێندرێت. له
چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری زیاتر له 500
كه‌سایه‌تی و كیانی سیاسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بێبه‌شكرد، به
پاساوی بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه به حزبی به‌عسی
هه‌ڵوه‌شاوه‌وه.یه‌كێك له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی بێبه‌شكراوه له مافی
به‌شداریكردن ساڵح موتڵه‌گی سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانییه، كه
ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی و تارق هاشمی سه‌رۆكایه‌تی لیستی
ئه‌لعێراقییه ده‌كه‌ن.سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی
گوتی " پێویسته مه‌سه‌له‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری نه‌كرێته چه‌كی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌ده‌ست هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نه‌وه و به‌و مه‌به‌سته‌ی
عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت بگه‌رِێننه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن ته‌واوی
پێكهاته‌كانی عێراق به‌شدارییه‌كی كارای پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌یان
بكه‌ن".له ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی لیستێكی نوێی هه‌ڵبژاردن به نێوی لیستی
ئیتلافی ئه‌لعێراقییه سه‌رۆكی ئه‌و ئیئتلافیه نوێیه ئه‌یاد عه‌لاوی
داوایكرد، ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری نه‌كرێته بیانوو بۆ
سه‌ركوتكردن و دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان له پرۆسه‌ی
سیاسی وڵات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
خراپی رێگای نێوان گوندی پڵنگان له ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان و ناحیه‌ی
وه‌رتێ زیانی به به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوچه‌كه گه‌یاندوه
رێگای نێوان گوندی پڵنگان له سنوری ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان و ناحیه‌ی
وه‌رتێ به‌هوَی خراپییه‌وه هاتوچوَی دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌رانه‌ی
له‌م رێگایه‌وه كه‌م كردوَته‌وه و كاریگه‌ری دروست كردوه له‌سه‌ر
گه‌یاندنی به‌رهه‌می گوندنشینان به شاره‌كان.
ئه‌م رێگایه ده‌ڤه‌ری رانیه و ناحیه‌ی وه‌رتێ له ده‌ڤه‌ری سوَران
به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌م دو ده‌ڤه‌ره‌ش په‌یوه‌ندی كشتوكاڵی
و بازرگانی و كوَمه‌ڵایه‌تی له یه‌كیان نزیك ده‌كاته‌وه به‌ڵام
به‌هوَی خراپی رێگای هاتوچوَ، به درێژایی ساڵ هاتوچوَی هاوڵاتیانی
دژوار كردوه، له كاتێكدا له ساڵی 2005 له‌نێوان ناحیه‌ی وه‌رتێ و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی رانیه گفتوگوَ كراوه كه له‌ناو
ناحیه‌ی وه‌رتێ تاكو ئه‌و شوێنه‌ی به سنوری پارتی ناسراوه،
شاره‌وانی ناحیه‌ی وه‌رتێ پڕوَژه‌كه جێ به‌جێ بكات كه بریتی بوه
له فراوان كردن و قیرتاوكردنی رێگاكه، له هه‌مان كاتدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی رانیه تاكو ئه‌و شوێنه‌ی پێی
ده‌گوترێ سنوری یه‌كێتی پڕوَژه‌كه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی رانیه تاكو ئێستا رێگاكه‌ی
قیرتاو نه‌كردوه و ئه‌وه‌ش به‌هوَی شاخاوی ناوچه‌كه رێگاكه‌ی زوَر
سه‌خت و دژوار كردوه به تایبه‌ت له وه‌رزی باران و به‌فردا.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاره‌وانی ناحیه‌ی وه‌رتێ گوندی (مه‌كێ) له
ناحیه‌ی وه‌رتێ كه هه‌وارگه‌ی دانیشتوانی ناحیه‌كه‌یه له وه‌رزی
هاویندا به‌هوَی ئه‌وه‌ی به سنوری یه‌كێتی ناسراوه تاكو ئێستا قیرتاو
نه‌كراوه سه‌ره‌ڕای زوَری هاتوچوَی دانیشتوانی ناوچه‌كه بوَ
هه‌وارگه‌كه.كانه‌بی حه‌سه‌ن كانه‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه
و نیشته‌جێكردنی رانیه‌ش له لێدوانێكیدا بوَ سبه‌ی ئاماژه به‌وه
ده‌كات بڕی (8) ملیار و 528 ملیوَن دینار ته‌رخان كراوه بوَ ئه‌وه‌ی له
ساڵی 2010 رێگاكه قیرتاو بكرێت.رێگای نێوان گوندی پڵنگان له ناحیه‌ی
سه‌ركه‌پكان و ناحیه‌ی وه‌رتێ له ده‌ڤه‌ری سوَران گرنگی زوَری هه‌یه
بوَ ئاسانكردنی هاتوچوَی هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر حكومه‌ت قیرتاوی بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ند
پرۆژه‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
.
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی شاری سلێمانی به‌سه‌ر
كرده‌وه و پشتیوانی و پشتگیری حكومه‌تی دووپات كرده‌وه بۆ
ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان و باشتر و خێراتر جێبه‌جێكردنیان.د.به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری كامه‌ران
ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، سه‌ردانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی شاری
سلێمانی كرد له‌وانه پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی
سلێمانی و پرۆژه‌ی دروستكردنی خانووی مامۆستایانی زانكۆ و له
نزیكه‌وه ئاگاداری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كان بوو. 15/1/2010 سه‌رۆكی
حكومه‌ت له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كاندا ئاگاداریی ورده‌كاری
پرۆژه‌كان بوو و له كێشه و گرفته‌كانی كۆڵییه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ر و
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی راسپارد كه به شێوه‌یه‌كی باشتر و خێراتر
پرۆژه‌كان ئه‌نجام بدرێن به‌و جۆره‌ی ببێته مایه‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری
هاووڵاتیان و پێداویستی و گرفته خزمه‌تگوزارییه‌كان چاره‌سه‌ر
بكرێن.هه‌روا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كاندا گفتوگۆی كرد له باره‌ی چۆنیه‌تی باشتر
ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێته
به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كان و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت
پرۆژه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێراتر و باشتر ئه‌نجام بدرێن و زوو به زوو
ئه‌و گرفت و رێگرانه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه دێنه ڕێی پرۆژه‌كان و
كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتگیری و
پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پرۆژه‌كان و خێراتر و باشتر
ئه‌نجامدانیان دووپات كرده‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
فرِۆكه‌وانێكی رژێمی پێشوو سه‌رپه‌رشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باره‌گای
نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كانی له‌به‌غدا كردووه
به‌رپرسانی
عێراقی كه‌سێكیان تاوانباركرد به‌وه‌ی كه‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی
كردووه، له ساڵی 2003 له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان له‌به‌غدا
روویداو نێرده‌ی یوئێن له عێراق سیرجیو دی میلیو گیانی له‌ده‌ستدا.
فه‌رمانده‌ی كرده‌كانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا رایگه‌یاند، عه‌لی حسێن
عه‌زاوی ناسراو به‌ئه‌بو عیماد، كه پێشتر فرِۆكه‌وان بووه له‌سه‌رده‌می
رژێمی پێشودا، سه‌رپه‌رشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باره‌گای
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی كردووه، له به‌غدا، هه‌روه‌ها ده‌ستی له
چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌دا هه‌بووه كه له ساڵه‌كانی2006، 2007، 2008 له
به‌غدا ئه‌نجامی دراون.قاسم عه‌تا هه‌ندێك وێنه‌ی ڤیدیۆیی خسته‌رِوو كه
دانپێدانانی سێ كه‌س پیشان ده‌دات كه‌وا عه‌زاوی سه‌رپه‌رشتی ته‌قینه‌وه‌ی
باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌به‌غداكردووه.فه‌رمانده‌ی پرۆسه
سه‌ربازییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت گوتیشی: عه‌زاوی له‌به‌غداو
له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردودا
ده‌ستگیركرا، بێ ئه‌وه‌ی شوێنی زیندانی كردنی ئێستای ئاشكرا بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
خۆكوشتنی 160
سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكی له ساڵی2009

وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" بلاَویكرده‌وه" ساڵی 2009
به‌هۆی خۆكوشتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی ولاَته‌كه‌یانه‌وه
زۆرترین ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێو سوپادا تۆمار كراوه.به‌رپرسانی هێزی
پیاده‌ی ئه‌مریكا هۆشداریاندا سه‌باره‌ت به زیادبوونی ئه‌و ڕێژه‌یه له
چاو ساڵی 2008 كه 140 سه‌باز خۆیان كوشتوه.كۆلونیل كریستوفر فیلبریك
ئه‌ندامی تیمی به‌گژاچونه‌وه‌ی خۆكوژی سوپای ئه‌مریكا ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌كات" ساڵی 2009 ساڵێكی قیاسیه سه‌باره‌ت به زیادبونی
ڕێژه‌ی خۆكوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی و ڕونیشیكرده‌وه" وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئه‌وولاَته دوا ئاماری له‌و باره‌یه‌وه بلاَو كردۆته‌وه‌و
ڕێژه‌ی خۆ كوشتنیش له زیادبوندایه.
هاوكات ئه‌وه‌ش باسكراوه ده‌روونی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی ناجێگیره ,
به‌تایبه‌ت له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی داگیركاریی ئه‌فغانستا ن و عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت له بڕیای بڵاوه‌پێكردنی هێزی هاوبه‌ش
له موسڵ پاشگه‌ز بێته‌وه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات
پاشگه‌ز بێته‌وه له بڕیاری بڵاوه‌پێكردن و جێگیركردنی هێزی هاوبه‌ش
له سنوری پارێزگای موسڵ.به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له سایتی به‌ره‌ی
ته‌وافوقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌حیا عه‌بد مه‌حجوب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای موسڵ داوای كردوه حكومه‌ت پاشگه‌ز بێته‌وه له جێگیركردنی
هێزی هاوبه‌ش له سنوری پارێزگای موسڵ و سه‌رسامی خۆشی پیشانداوه
له‌وه‌ی كه حكومه‌ت را و بۆچونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵی په‌راوێز
خستوه و له بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه.یه‌حیا عه‌بد پێی وایه
بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه ده‌بێته هۆی دروستبونی جۆرێك له
دابه‌شبون، چونكه له ئێستادا پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له
پارێزگای موسڵدا بونی هه‌یه، بۆیه جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیازه
به‌رگێكی یاسایی به‌بونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه
ده‌به‌خشێت.ناوبراو وتیشی: ناوبراو داواشی له ئه‌مه‌ریكا كرد ده‌ست
له‌كاروباری ناوخۆی موسڵ وه‌رنه‌دات و فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق
له‌پێناو بڵاوه‌پێكردنی هێزی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی جگه له هێزی
پێشمه‌رگه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
- ئاڵا سه‌عدون: سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای
بودجه په‌سند ده‌كات
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه
ده‌نگ له‌سه‌ر پرِۆژه یاسای بودجه‌ی 2010ی وڵات ده‌درێت. ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی ئاڵا سه‌عدون رایگه‌یاند،
رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ره‌نگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ده‌نگ له‌سه‌ر پرِۆژه یاسای بودجه‌ی وڵات بدابه هۆی ئاماده نه‌بوونی
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نوێنه‌رانه‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق نه‌یتوانی پرِۆژه یاسای بودجه‌ی وڵات په‌سند بكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز