&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر، له‌بیست و چوار كاتژمێری رابردوو 2 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆمار
كراوه
له‌ماوه‌ی 24
كاتژمێری رابردوو ته‌نها 2 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له شاری هه‌ولێر تۆمار
كراوه كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری مادیی لێ كه‌وتۆته‌وه. ئه‌فسه‌ری
ژوری عه‌مه‌لیات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی
هه‌ولێرله‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند:"حاڵه‌تی
یه‌كه‌م شه‌وی رابردوو بووه كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌وه
ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلا له بنه‌سلاَوه سوتاوه و تیمه‌كانی ئاگر
كوژێنه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر كۆنترۆڵیان كردووه". حاڵه‌تی دووه‌میش كاتژمێر
5 و نیوی ئه‌م به‌یانیه بووه، به هۆكارێكی نادیار خواردنگه‌یه‌ك له
گه‌ره‌كی ته‌یراوه‌ی ناو شاری هه‌ولێر ده‌سوتێت و دواتر تیمه‌كانی بنكه‌ی
ئاگر كوژێنه‌وه‌ی خانه‌قا كۆنترۆڵی ئاگره‌كه ده‌كه‌ن".ئه‌فسه‌ره‌كه
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند :"هه‌ردوو رووداو خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانیان به
دواوه نه‌بووه و ته‌نها زیانێكی مادی زۆریان لێكه‌وتۆته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی له كه‌ركوك له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری
بو
فه‌رهاد مه‌محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركوك
به سبه‌ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردو له دوڕیانی گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ی
شاره‌كه و له نزیك یاریگای كۆمپانیای نه‌وت، بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به
كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی (عه‌قید سالار خالید)دا ته‌قیوه‌ته‌وه.فه‌رهاد
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ته‌نها دو ئۆتۆمبیلی
كاروانه‌كه‌ی عه‌قید سالار خالید، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی له
كه‌ركوك، زیانی مادی به‌ركه‌وتوه و خۆشبه‌ختانه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا
هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه.
دواتر هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردوه و
ده‌ستیانكردوه به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر روداوه‌كه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی
باڵا‌و كورده‌كاندا هه‌وڵێكه بۆ دانانی چوارچێوه‌ی حكومه‌تی داهاتوو

عومه‌ر عه‌بدولستار كه‌ربولی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له به‌ره‌ی
ته‌وافوق، رۆژی هه‌ینی، رایگه‌یاند راگه‌یاندنی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی
له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌و دوو حیزبه كوردستانییه‌كه‌دا،
ئاماده‌كارییه بۆ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن‌و دانانی چوارچێوه‌یه‌كی
گشتییه بۆ چۆنێتیی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.كه‌ربولی به ئاژانسی
(ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی رگه‌یاند “راگه‌یاندنی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی
له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌و دوو حیزبه كوردستانییه‌كه‌دا
له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیمه‌وه هه‌نگاوێكی پێشوه‌خته بۆ قۆناغی دوای
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق‌و ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته
بۆ ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك دانانی چوارچێوه‌یه‌كی گشتی بۆ چۆنێتیی
پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو”.دوێنێ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی رایگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان‌و
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه له‌سه‌ر
پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانیی به‌رفراوان، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به
سسته‌می50% زائید 1 حوكمڕانیی عێراق بكات، به‌ڵكو عێراق پێویستی به
به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانیی به‌رفراوانه كه‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و
پێكهاته‌كانی بگرێته‌وه.كه‌ربولی وتیشی “ئه‌م جموجوڵانه به‌شێكن له‌و
باس‌وخواسانه‌ی ده‌كرێن سه‌باره‌ت به گۆڕانێكی گه‌وره له هه‌ڵبژاردنی
داهاتوودا‌و زانینی ئه‌وه‌ی ئایا هاوپه‌یمانێتییه‌كانی دوێنێ
به‌رده‌وام ده‌بن یان نه‌خشه‌كه ده‌گۆڕێت”.ناوبراو پێی وابوو ئه‌م
جموجوڵانه “بریتین له هه‌ڵمه‌تێكی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له پێش
هه‌ڵبژاردندا، جا چ هه‌ڵمه‌ته‌كه نیشتیمانی یان ناوچه‌یی یان
نێوده‌وڵه‌تی بێت، مه‌سه‌له‌كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له‌نێو
قه‌واره سیاسییه‌كاندا خراوه‌ته‌ڕوو به تایبه‌تیش له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئیسلامی‌و هاوپه‌یمانیی كوردستاندا”.سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌و ئه‌گه‌ری چوونه‌نێو
هاوپه‌یمانێتییه‌كه، كه‌ربولی وتی “هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری روودانی
هه‌یه‌و جارێ زووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی‌و
جه‌مسه‌رگه‌رییه‌كانی داهاتوو بكه‌ین‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه دابنێین كه ئایا
یه‌ك هاوپه‌یمانێتیی ده‌بێت یان دووانی دژیه‌ك”.وتیشی “ئه‌م حاڵه‌ته
ته‌نانه‌ت له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته دیموكراتییه سه‌قامگیره‌كانیشدا
هه‌یه، چ جای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئێمه كه تا ئێستا نه سه‌قامگیری‌و نه
سه‌ربه‌خۆیی به‌خۆوه نه‌بینیوه”.عه‌ممار حه‌كیم رۆژی سێشه‌ممه‌ی
رابردوو به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌وبه‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
كۆبووه‌وه، دوێنیش گه‌یشته هاوینه‌هه‌واری دوكان له سلێمانی‌و له‌گه‌ڵ
جه‌لال تاڵه‌بانیی سه‌رۆك كۆماردا كۆبوه‌وه‌و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی
سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی بوو كه چه‌ند
لایه‌نێكی سیاسی له‌خۆبگرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رانیه: جوتیاران پێویستیان به هاوكاری زیاتری
حكومه‌ته
به‌ڕێوه‌به‌رێتی كشتوكاڵی رانیه داوا ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم گرنگییه‌كی
زیاتر بدات به ناوچه‌كه‌یان له‌ڕوی دابینكردنی په‌ینی كیمیایی و
دروستكردنی سایلۆی به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و جۆ، چونكه ناوچه‌كه‌یان ساڵانه
به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌یه.محه‌مه‌د حاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رانیه،
به سبه‌ی راگه‌یاند: سنوره‌كه‌ی ئێمه له‌ڕوی كشتوكاڵیه‌وه
به‌رفراوانه‌و پێویستی زۆری به‌زیاتر ئاوڕلێدانه‌وه هه‌یه، پێویستمان
دابینكردنی به په‌ینی كیمیایی هه‌یه.باسی له‌وه‌شكرد، كه تائێستا
له‌ناوچه‌كه‌یاندا سایلوَ نییه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زوَری كردوَته سه‌ر
جوتیاران به‌گشتی، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌توانن به‌رهه‌می ساڵانه‌یان لێ
وه‌ربگیریت، به‌تایبه‌تی ساڵی رابردو به‌هوَی نه‌بونی سایلوَ
به‌رهه‌می جوتیاره‌كانمان نه‌توانرا به‌باشی سودیان
لێوه‌ربگیرێت.محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت: به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵمان
به‌تایبه‌تی گه‌نم و جۆ له‌چاو ئه‌و وشكه‌ساڵیه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی
گرتبوه‌وه زوَر باشبوه، به‌و پێیه‌ی نزیكه‌ی 100 هه‌زار ته‌ن گه‌نم و 10
هه‌زار ته‌ن جۆ، تێكڕای به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جوتیارانی ناوچه‌كه‌بوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سلێمانی، پار ساڵ دوو هه‌زار و بیست و سێ حاڵه‌تی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
هه‌بووه
نه‌خۆشخانه‌ی
(هیوا) كه تایبه‌ته به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له سلێمانی به گشت
جۆره‌كانیه‌وه و ئاماری (2009)بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا له‌و ساڵه‌دا
نه‌خۆشی شێر په‌نجه گه‌یشتووه‌ته (2023) كه‌س و زۆربه‌شیان سه‌ره‌تانی
مه‌مك بووه له ئافره‌تاندا". به پێی ئه‌و ئاماره‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه و
وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێركه‌وتووه وتێیدا هاتووه كه رێژه‌ی
نه‌خۆشیه‌كان له ساڵی 2009دا له چاو ساڵی و2008و2007دا
به‌رزبوه‌ته‌وه".ئاماره‌كه زیاتر رونی كردۆته‌وه و كه "نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه ،له ساڵی 2007دا (889) كه‌س بووه و له ساڵی 2008دا (1300)
كه‌س بووه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه له 2009دا زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ
(2023)كه‌س له‌و ساڵه‌دا". ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه "له‌و رێژه‌یه‌ی
ساڵی 2009دا (1105)كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێن و (918)كه‌س یشیان له
ره‌گه‌زی نێرن و (641)كه‌سیان له خوار ته‌مه‌نی 12ساڵیه‌وه
بوون‌و". ئه‌وه‌ش باس كراوه "ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی
كردووه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ناوه‌راست و باشوری عێراقن و زۆربه‌ی
چاره‌سه‌ره‌كانیش به‌بڕی (1)هه‌زار دۆلاره و به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێته
نه‌خۆشه‌كان و بوودجه‌یه‌كی باشیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردستانه‌وه
ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ،ئه‌و رێژه‌ی نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی
مه‌مك له ئافره‌تاندا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه (800)حاڵه‌ت تۆماركراوه
و له‌و ژماره‌یه‌ش (500)یان دانیشتووی پارێزگای سلێمانین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
بڕیاری سزادانی تۆمه‌تبارانی بۆردومانكردنی
هه‌ڵه‌بجه رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌رده‌چێت

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و
ئه‌نفالكراوان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،رایگه‌یاند سبه‌ی
یه‌كشه‌ممه له‌دانیشتنی كۆتایی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه دوا بڕیاری سزادانیان ده‌رده‌چێت،
روونیشیكرده‌وه كه شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری
كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن. مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین،
ئه‌مڕۆ(شه‌ممه) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ته‌لاَری
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
رایگه‌یاند”دادگای بالاَی تاوانه‌كان له عێراق، سبه‌ی(یه‌كشه‌ممه)له
دوا دانیشتنی خۆیدا دوا بڕیار له‌سه‌ر سزادانی تاوانبارانی كه‌یسی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌دات”.روونیشیكرده‌وه كه”تا ئێستا 35
دانیشتن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه به‌ڕێوه‌چووه‌و تێیاندا 22سكالاَكار سكالاَی
خۆیان تۆماركردووه‌و16كه‌سیش شاهێدیان وه‌رگیراوه”.وتیشی”له‌دوا دانیشتن‌دا
كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت شاندێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و
ئه‌نفالكراوان‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان ئاماده ده‌بن
خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له وه‌زاره‌تی ناوبراو ،
هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵڕه‌حمان راگه‌یاند”سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی
به‌ڵێنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی هه‌رێمی كوردستانی
داوه،به‌لاَم هه‌ر خۆشیان تا ئێستا به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ
نه‌كردووه”.له‌دۆسییه‌كه‌دا هه‌ر یه‌كه له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی حزبی به‌عس‌و سوڵتان هاشمی
وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاته‌و سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری به‌رێوبه‌ری
هه‌واڵگری سه‌ربازی‌و موتڵه‌گ ساڵح جبوری به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری
ناوچه‌ی باكور، دادگایی ده‌كرێن.جێگه‌ی باسه شاری هه‌ڵه‌بجه له 16ی
ئاداری ساڵی 1988دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی سه‌رده‌می حزبی
به‌عسدا به چه‌كی كیمیایی بۆردومانكرا‌و به پێی ئاماره
فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆردومانه‌كه كوژرانی زیاتر
له 5000 مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز