&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێك: لێدوانه‌كانی ئه‌لعانی ئیهانه‌كردنی گه‌لانی عێراقییه

ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ لێدوانه‌كانی (زافر
ئه‌لعانی) ئیهانه‌كردنی گه‌لانی عێراقییه، به سه‌رجه‌م
پێكهاته‌كانییه‌وه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ(
عه‌باس به‌یاتی)، ڕایگه‌یاند؛ لێدوانه‌كانی زافر ئه‌لعانی له گه‌ڵ بنه‌ما
جێگیره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی وڵات یه‌كناگرێته‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر
بنبڕكردنی ته‌واوی ڕژێمی پێشوو ده‌كاته‌وه‌له باره‌ی پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی
متمانه‌ش (به‌یاتی ) گوتی: ئه‌و پرسه به گوێره‌ی ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی
ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، میكانزمی تایبه‌تی بۆ دیاری
كراوه.هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌واوی لێدواكانی ئه‌لعانی ڕه‌ت
ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ستایشی كردن به ڕژێمی پێشوو نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن
شه‌قامی عێراقی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و قسانه‌ی ئیهانه‌كردنه به
گه‌لانی عێراقی، به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه.هه‌روه‌ها گوتیشی:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به جدی پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌و جۆره
په‌رله‌مانتارانه وه‌رده‌گرێت و تاوتوێیان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری
پێویستی له باره‌یانه‌وه بدات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
حسێن شه‌هرستانی: به به‌های 100ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی
نه‌وتدا ده‌كرێت
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی داهاتودا
به‌به‌های زیاتر له100 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نه‌وتی
عێراق‌دا ئه‌نجامده‌درێت.حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌دا
هه‌لی كاركردن بۆ زیاتر له‌پێنج سه‌د هه‌زار هاولاَتی له‌كه‌رتی نه‌وتدا
ده‌سته‌به‌رده‌كرێت.وه‌زیزی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
حكومه‌تی عێراق‌و وه‌زاره‌تی نه‌وت، گرێبه‌ستی هاوبه‌ش له‌داهاتی نه‌وت
له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وتدا ره‌تده‌كاته‌وه‌و ته‌نها
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌سه‌ر بنه‌مای پێدانی موچه
به‌رامبه‌ر به‌بڕی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو ده‌كات، وتیشی هه‌ربۆ ئه‌و
مه‌به‌سته له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیمزاكردنی ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی
نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بییانییه‌كاندا په‌سه‌ندكرد، به‌مه‌به‌ستی
پێشخستنی ژماره‌یك كێڵگه‌ی نه‌وت له‌ناوچه‌جیاجیاكانی ولاَتدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
نه‌جه‌ف... چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جیاواز ده‌یان هاووڵاتیان کرده
قوربانی

له ئاکامی
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له دوو ناوچه‌ی جیاواز له شاری نه‌جه‌ف‌دا، به
ده‌یان هاووڵاتی بوونه قوربانی. سایتی سه‌وا بڵاوی‌کرده‌وه، چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایش و ئیداری عێراقی رایانگه‌یاند؛"دوێنێ شه‌و، بۆمبێكی
چێندراو له ناو ئۆتۆمبیلێکی وه‌ستاوی نزیک مه‌زاری "به‌نات حه‌سه‌ن" و
دووانی دیکه‌ش له ناوه‌ڕاستی بازاڕی "جومله" له شاری نه‌جه‌ف
ته‌قیونه‌ته‌وه و له‌ئاکام‌دا 15 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 25ی
دیکه‌ش برینداربوون". به‌پێی هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوانه، له‌پاش
ته‌قینه‌وه‌کان برینداره‌کان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌کان کراون، هاوکات هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش گه‌مارۆی
شوێنه‌که‌یان داوه و هه‌موو رێگه‌کانی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانیان
بڕیوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
حکومه‌ت پلانێکی درێژخایه‌نی به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری
له عێراق‌دا په‌یڕه‌و ده‌کات
حکومه‌تی عێراق
به هاوکاری به‌نکی نێوده‌وڵه‌تی پلانێکی درێژخایه‌نی به‌مه‌به‌ستی
که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له وڵات‌دا، داناوه. سایتی سه‌وا
بڵاوی‌کرده‌وه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ستراتیژی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری
له عێراق، مه‌هدی عه‌لاق رایگه‌یاند؛"له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا،
حکومه‌تی به‌غدا، هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری ده‌دا‌ت له
وڵات‌دا"مه‌هدی عه‌لاق روونیکرده‌وه و وتی؛"ده‌ستپێکردنی ئه‌و پلانه له
چوارچێوه‌ی کاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و به‌نکی
نێوده‌وڵه‌تی‌دا دێت".هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران رافع
عیساوی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، که پلانی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری په‌یوه‌ندی
به گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵاتییه‌وه هه‌یه.دووپاتیشیکردۆته‌وه، که حکومه‌ت
پلانێکی بۆ مه‌به‌ستی زیادکردنی به‌رهه‌می نیشتیمانی له وڵات‌دا،
داناوه‌له‌لایه‌کی دیکه‌وه، وه‌زیری پلاندانان عه‌لی بابان هۆکاری
زیادکردنی رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق‌دا به شێوه‌یه‌کی گه‌وره بۆ
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا،
گه‌ڕاندۆته‌وه.جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی دانانی پلانێك بۆ ستراتیژێتی
گه‌شه‌پێدانی پلانی ناو‌براو کردۆته‌وه. جێی ئاماژه‌یه، به‌پێی
راپۆرته نیوخۆییه‌کان، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق‌دا، 23%ـه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
عه‌ممار حه‌كیم: جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 به‌شێکه له ئارامی عێراق

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق رایگه‌یاند له دوای
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، 50% زائید 1 ناتوانێت حوكمی وڵات بكات،
به‌ڵكو حوكمڕانیی عێراق ته‌نها به به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی به‌هێز ده‌ڕوات
به‌ڕێوه كه‌سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌خۆبگرێت.عه‌ممار
حه‌كیم له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و
پیشه‌ییه‌كانی شاری سلێمانی رایگه‌یاند: له‌دوای هه‌ڵبژاردنی
ئه‌مجاره‌ی عێراق هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به سسته‌می50% زائید 1
حوكمڕانیی عێراق بكات، به‌ڵكو عێراق پێویستی به به‌ره‌یه‌كی
نیشتیمانیی به‌رفراوانه كه‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و
پێكهاته‌كانی بگرێته‌وه.هه‌ر وه‌ک باسی له‌وه‌شکرد که پێویسته هه‌موان
بۆ دروستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه كاربكه‌ن و وتی “له‌گه‌ڵ بارزانی و
تاڵه‌بانی، له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆمانكردوه و دروستكردنی ئه‌و به‌ره
فراوانه لای ئه‌وانیش قبوڵکراوه".حه‌كیم له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی
له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند
"هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین تاوه‌كو به‌هه‌مو لایه‌ك بارودۆخی ئه‌منیی
عێراق به‌ره‌و ئارامی ببه‌ین، ئه‌ویش به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری
هه‌میشه‌یی عێراق كه مادده‌ی 140یش ده‌گرێـته‌وه.ناو‌براو
رونیشیکرده‌وه، له‌نێو مادده‌كانی ده‌ستوردا ته‌نها مادده‌ی 140 نییه
كه جێبه‌جێ نه‌كرابێت، به‌ڵكو مادده‌ی تریش هه‌ن كه ده‌بێت به‌هه‌مومان
كاربكه‌ین بۆ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ جێبه‌جێكردنیان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه عه‌ممار حه‌كیم رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو به
سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێك گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)ش
کۆتایی به سه‌ردانه سێ رۆژییه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان بهێنێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
عه‌لی ئه‌لئه‌دیب : به‌عسییه‌كان له‌سلێمانی‌و
هه‌ولێر كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب: سه‌ركرده‌ی
حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی، عه‌لی ئه‌لئه‌دیب رایگه‌یاند "ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه بانگه‌شه بۆ فكری حزبی به‌عس
ده‌كه‌ن‌و هه‌ندێك له به‌عسییه‌كان له سلێمانی‌و هه‌ولێر كۆبونه‌وه
ده‌كه‌ن".له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت كه ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه له لاپه‌ڕه دوو بلاَوكراوه‌ته‌وه، عه‌لی ئه‌لئه‌دیب
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه "سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عسی عێراق
به‌مه‌به‌ستی تێكدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده كۆبونه‌وه له ده‌وڵه‌تانی
دراوسێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، حزبی به‌عس بڕوای به پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق‌دا
نییه وا ته‌ماشای ده‌كه‌ن دروستكراوی ده‌ستی ئه‌مریكایه". عه‌لی
ئه‌لئه‌دیب سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی نوری
ئه‌لمالكی، كه له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقه
له‌سه‌ر لیستی ئه‌و حزبه، له وه‌لاَمی پرسیاری رۆژنامه‌نوس (مه‌عد
فه‌ییاز) سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی كه حكومه‌تی به‌غدا
باسی لێده‌كات له‌گه‌ڵ كێ ده‌كرێت؟ ئه‌لئه‌دیب وتی "ئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه تۆبه‌یان كردووه له هه‌ڵه‌و
په‌یوه‌ندیكردن به به‌عسه‌وه ئه‌وانه‌ی كه به‌ناچاری بۆ مانه‌وه له
وه‌زیفه‌و ژیانیان په‌یوه‌ندیان به‌و حزبه‌وه كردووه، ئه‌مانه زۆریان
گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان". ئاماژه‌یشی به‌وه كردووه"هه‌ندێ له
به‌عسییه‌كان له سلێمانی‌و هه‌ولێر كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز