&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مساڵ شه‌ش ملیار دینار بۆ وشكه‌ساڵی له گه‌رمیان خه‌رجده‌كرێت

جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند: ئه‌مساڵ 6 ملیار دینار
ته‌رخانكراوه بۆ وشكه‌ساڵی گه‌رمیان، به‌ڵام دو ناحیه و چه‌ند گوندێكی
ده‌وروبه‌ری ناگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا كارده‌كرێت كه به‌هه‌مان
شێوه ئه‌وانیش بخرێنه به‌رنامه‌كه‌وه.
شێخ عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی
ئه‌وه‌یكرد كه له‌رێگای گواستنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ مرۆڤ و
سامانی ئاژه‌ڵی له ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان هه‌وڵ ده‌درێت بۆ
چاره‌سه‌ركردنی گرفتی وشكه‌ساڵی له گه‌رمیان، به‌ڵام هه‌ردو ناحیه‌ی پێباز
و سه‌رقه‌ڵا ناكه‌وێته ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لای
جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه دروست كردوه.
خه‌لیل محه‌مه‌د، جوتیاری یه‌كێك له ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی
پێبازه به‌سبه‌ی وت: ده‌بوایه ئه‌و بودجه‌یه‌ی دانراوه بۆ وشكه‌ساڵی،
ئه‌مساڵ زیادیانبكردایه‌و ناحیه‌كه‌ی ئێمه كه چه‌ندین گوند له‌خۆی
ده‌گرێت له‌بیر نه‌كرایه، چونكه ئه‌وه ناحه‌قیه‌كه به‌رامبه‌رمان
ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئێوه‌ش له‌داهاتودا ده‌خرێنه
به‌رنامه‌كه‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌ستده‌كه‌ین په‌راوێزخراوین.
نازم خدر، یه‌كێكی تربو له‌و جوتیارانه‌ی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا كه پێی وابو
ئه‌و ناوچانه‌ی بێبه‌شكراون له به‌رنامه‌كه پانتاییه‌كی باشی هه‌یه‌و
خاكه‌كه‌ی زۆر به‌پیته، به‌ڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه جوتیاره‌كان
زیانێكی زۆریان كردوه و حكومه‌تیش وه‌كو پێویست ئاوڕی لێنه‌داوینه‌ته‌وه.
نازم وتی‌شی: بێبه‌شكردنی ئێمه له‌و هاوكارییانه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ
گه‌رمیان زۆر ناره‌حه‌تی كردوین و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ
نه‌كرێت ناره‌زایه‌تیه‌كانمان په‌ره ده‌سه‌نێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
مام جه‌لال : كێوی
سه‌فین له‌بن بێت یه‌كێتی له‌بن نایه‌ت
له كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی له‌قه‌ڵاچوالان ،
مام جه‌لال له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند" كێوی سه‌فین له‌بن بێت، یه‌كێتیی
له‌بن نایه‌ت.له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا مام جه‌لال و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن و مه‌حمود سه‌نگاوی جێگری
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری
كاورباری پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و سكرتێر‌و
ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك و فه‌رمانده‌كانی
هێزی پێشمه‌رگه‌و كادیره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه
ئاماده‌یبوون.
مام جه‌لال له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و وتی" دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه, له‌گه‌ڵ
نوری مالكی باسمان له‌پێكهێنانی دوو فیرقه‌ی سه‌ربازی كرد له‌هه‌رێمی
كوردستان و دواتر تیشكی خسته سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی و وتی: یه‌كێتی ناڕوخێت،
كێوی سه‌فین له‌بن دێت، یه‌كێتی له‌بن نایه‌ت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
هاشمی بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، داوای ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاوی له
ولاَتانی دراوسێی عێراق كرد

جێگری سه‌رۆك كۆماری
عێراق (تارق هاشمی) داوای له وڵاتانی دراوسێ عێراق كرد، كه‌شێكی له‌بار و
گونجاو بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا بره‌خسێنن.
هاشمی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی
هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران (حه‌سه‌ن كازمی قومی) له‌به‌غدا، داوای
له ئێران كرد بارودۆخه‌كان بۆ پێش داگیركردنی كیڵگه‌ی نه‌وتی (فه‌كه)
بگه‌ڕێندرێته‌وه، هه‌روه‌ها كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان كارا بكرێت، بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌سه‌نی كازمی قومی رایگه‌یاند، له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی
داهاتوو لیژنه هاوبه‌شه‌كان رۆڵی كارا ده‌گێرن له چاره‌سه‌ركردنی پرسه
ناكۆكه‌كانی نێوان عێراق و ئێران‌دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
پارته سه‌ره‌كیه‌كانی سوید له كۆنفرانسێكدا ئیدانه‌ی داخستنی پارتی
ده‌ته‌په ده‌كه‌ن

بڕیاره رۆژی 24/01/2010، سه‌عات 12 له‌هۆڵی ABF كۆنفرانسێك بۆ
ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم ئه‌نجام بدرێت، تیایدا پارته سیاسیه
سه‌ره‌كییه‌كانی سویدیش به‌شداری ده‌كه‌ن و چه‌ند وتارێک پێشكه‌ش
بكه‌ن.به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ماڵپه‌ری كوردۆساید، هه‌ر 7 پارته
سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سوید كه په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن (سۆسیال دیموكرات، چه‌پ،
ژینگه، سه‌نته‌ر، مۆدێرات، گه‌ل، كریستن دیموكرات) به‌شداری ئه‌م
كۆنفرانسه ده‌كه‌ن و وتاری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك
له چاودێری كوردۆسایت، هه‌ریه‌ك له پارته به‌شداره‌كان بڕیاره له
به‌شێكی وته‌كانیاندا ئیدانه‌ی داخستنی پارتی ده‌ته‌په و ده‌ستگیركردنی
ئه‌ندامه‌كانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌كو بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك توركیا ئاگادار
بكه‌نه‌وه كه "ده‌رگای هاتنه ژوره‌وه‌ی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا،
به‌نده به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌شیوازێكی دیموكراتیانه".كوشتاری
به‌كۆمه‌ڵی ده‌رسیم له ساڵی 1938 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی ئه‌نجامدرا،
كاتێك راپه‌رینی سه‌ید ره‌زای ده‌رسیم شكستی خوارد و سوپای كه‌مالیسته‌كان
كه‌وتنه كوشتاری ژن و منداڵی كورد، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی مێژویی 10%
خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان كوشت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
له رووداوێكی هاتووچۆ ئافره‌تێك گیانی له ده‌ستدا
له ئه‌نجامی
رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - مامزاوا ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 75
ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا .
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید قادر سه‌دیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و
په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتووچۆی گشتی به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند:" دوێنێ
له نزیك گوندی مامزاوا له سه‌ر رێگای گشتی هه‌ولێر – مامزاوا ئافره‌تێكی
ته‌مه‌ن 75 ساڵ به‌ناوی (خانم سه‌ید سابیر) به هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیان
له‌ده‌ست ده‌دات" .به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌مڕۆ
به‌پێی ماده‌ی 24 له یاسای هاتووچۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بنكه‌ی پۆلیسی
شه‌مامك لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
كه‌ركوك، ئه‌میرێكی قاعیده ده‌ستگیر كرا

له‌شاری
كه‌ركوك ئه‌میرێكی سه‌ر به‌رێكخراوی قاعیده له‌گه‌ڵ دوو له‌هاوكارانی
ده‌ستگیر كران.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند،
هێزێكی سه‌ر به‌نوسینگه‌ی زانیاریه‌كان له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و
پشكنیندا له‌سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك ئه‌میرێكی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده
كه به‌رپرسیارێتی پارێزگاكانی باكوری به‌غدا (كه‌ركوك، دیاله،
سه‌ڵاحه‌دین)ده‌كرد، له‌گه‌ڵ دوو له‌هاوكارانی ده‌سگیر كران. ئه‌م
سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه
كردووه، به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگری پۆلیسی ( كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین)
ئه‌میری سه‌ر به رێكخراوی قاعیده دوو له‌هاوكارانی دوای ده‌سگیركردنیان
به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بۆ لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز