&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌ممار ئه‌لحكیم گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان

(عه‌مار
ئه‌لحه‌كیم)ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی و سه‌رۆكی لیستی
ئیئتیلافی نیشتیمانی، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له گه‌ڵ سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه. له په‌رواێزی كۆبوونه‌وه‌ی (كۆڕبه‌ندی
نیشتیمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی) كه له هه‌ولێری پایته‌خت
به‌ڕێوده‌چێت و له لایه‌ن (ڕێكخراوی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی كۆماری)
سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح)ی سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ ((عه‌مار
ئه‌لحه‌كیم)ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی و سه‌رۆكی لیستی
ئیئتیلافی نیشتیمانی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
گه‌یشته هه‌رێمی كوردستانگوتیشی: بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ (مه‌سعود
بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوزای لێده‌كه‌ینله به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا؛
د.به‌رهه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌لحیكمی بۆ هه‌رێمی كوردستان به گرنگ وه‌سفكرد،
ئه‌و سه‌ردانه بایه‌خی خۆی هه‌یه. هاوكات جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه
كرده‌وه، كه ئه‌مه گرنگی و بایه‌خی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له
ئاینده‌ی عێراق و پرسه سیاسییه‌كان عێراقی دووپات ده‌كاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمسیۆنی به‌غدا ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئیفلیج ده‌كات
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم نیگه‌رانه له‌وه‌ی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا رێگه نادات
ده‌سته‌كه رۆڵی خۆی بگێڕێت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا و
ئه‌و یاسایه‌ی كۆمسیۆن كه كاری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رێك
ده‌خات به‌لاواز ده‌زانێت و لاوازی ئه‌و یاسایه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌میی
لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌به‌غدا ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی بودجه‌یه‌كی زۆر له حكومه‌ت، زۆرێك له‌و
ده‌ستانه‌ی كه دامه‌زراون بۆ كاروباره‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام تائێستا
به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی بۆیان دانراوه كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ناكه‌ن
و رۆڵی چالاكیان نییه به تایبه‌تی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
هه‌رێم.
عه‌لی قادر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به
(رۆژنامه)ی راگه‌یاند:"ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌پێی یاسا
به‌شێكه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق،
به‌ڵام به‌پێی پێویست ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ فه‌راهه‌م نه‌كراوه".
ئاماژه به‌وه ده‌كات له ماده‌ی (2) بڕگه‌ی (3،4)ی یاسای كۆمسیۆنی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم
دیاریكراوه، به‌ڵام تائێستا ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێنه‌دراوه، پێویست بو
له‌نێوان ده‌سته و به‌غدادا سیستمێك ده‌ربچێت، كه پێی بوترێت: "نیزامی
كاری ده‌سته"، بۆئه‌وه‌ی رێچكه‌ی نێوان به‌غدا و ده‌سته‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رێكبخات و تائێستاش ئه‌و سیستمه ده‌رنه‌چوه،
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر دراوه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه
ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌سته هه‌یه‌تی
له‌ناو كۆمسیۆن بگه‌ڕێته‌وه بۆی".عه‌لی قادر پێی وایه: "كۆمسیۆن
نایه‌وێت ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت،
له ئێستادا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باره‌گای ده‌سته‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بۆته باره‌گای لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه و زۆربه‌ی كارمه‌ندانی ده‌سته كار له‌گه‌ڵ
لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌كه‌ن". سه‌باره‌ت به جیاوازی كاری ده‌سته‌ی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی قادر سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم وتی:"ده‌سته‌كه‌ی هه‌رێم
هه‌یئه‌تێكی ئیداریی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه رۆڵی دارایی و
ئیداریی و هونه‌ریی ده‌بینێت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وابه‌سته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمێكی فیدراڵه".
وتیشی: "لاوازبونی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له زیانی
هه‌رێمی كوردستانه، ده‌بێت كۆمسیۆن له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكات، نه‌ك خۆی ئه‌و رۆڵه
بگێرێت".له‌گه‌ڵ هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكدا ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
هه‌رێم ده‌رده‌كه‌وێت و رۆڵی ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ئه‌م رۆڵه‌ی نامێنێت
و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (25/7)
بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌سته‌ی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم فشارێكی زۆریان كرده سه‌ركۆمسیۆنی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن بێنه
هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك له به‌غدا بكرێت، به‌ڵام دواتر كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا له‌به‌غداوه لیژنه‌یه‌كی هێنایه
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان
هه‌ڵسوڕێنێت، كارمه‌نده‌كانی ده‌سته بون به به‌شێك له‌كاره‌كانی
كۆمسیۆنی باڵا.عه‌لی قادر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
هه‌رێم پێیوایه؛ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كه‌ی هه‌وڵی به‌هێزكردنی خۆی نه‌دات،
بونی هیچ رۆڵێكی نابێت، ناكرێت له‌ئاست داواكانی خۆی كه‌مته‌رخه‌م بێت،
هۆكاری سه‌ره‌كی لاوازبونی ده‌سته‌ش بۆ لاوازیی یاساكه
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و پێشیوایه؛ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غدا
كه‌مته‌رخه‌بون له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه و نه‌یانتوانیوه داكۆكیی له
مافه‌كانی ده‌سته بكه‌ن له په‌رله‌مانی عێراق، چونكه ئه‌وان نوێنه‌ری
كوردستانن له په‌رله‌مانی عێراق".له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندرێن محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سه‌باره‌ت به رۆڵی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
هه‌رێم به (رۆژنامه)ی راگه‌یاند: "به‌پێی یاسای پۆڵ بریمه‌ر حاكمی
مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت له هه‌رێمی
كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیی و، ئێستاش به‌پێی یاسایی
ژماره (11)ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچوه: "ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به چه‌ند
ماده‌یه‌كی یاسایی ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه
هه‌مو كاره‌كانیشی ده‌به‌ستێته‌وه به كۆمسیۆنی باڵاوه، هه‌ر
هه‌ڵبژاردنێك له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت ئه‌و ده‌سته‌یه
سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، به‌ڵام كۆمسیۆن له یاساكه‌ی خۆیدا له چه‌ند
بڕگه‌یه‌كدا رێگه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی گرتوه.هه‌رله‌و باره‌یه‌وه
بورهان ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت
به‌بونی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم وتی: "تائێستا له
په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌ك ده‌رنه‌چوه سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش به‌شێكه له كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان".ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ئه‌وه له
ده‌سه‌ڵاتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدایه،
كه ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی له هه‌مو شاره‌كانی عێراقدا هه‌بێت،
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه
له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ
هه‌ڵبژارنه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه؛ نه‌بونی ئه‌و ده‌سته‌یه له
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان
ئاگادارن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (25/7) به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا رێگه‌یان
ده‌دا ده‌سه‌ڵات ته‌زویر بكات و رێگرنه‌بو له به‌رده‌م ساخته‌كارییدا.
وتیشی: "باشتروایه ئه‌م ده‌سته‌یه كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی كۆمسیۆنی
باڵادا به‌ڕێوه ببات، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و هه‌وڵبده‌ن
ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دابمه‌زرێنن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
تاڵه‌بانی داوایكرد، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
بدرێنه دادگا

سه‌رۆكی عێراق
داوایكرد، پارێزبه‌ندی یاسای له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لابدرێت تاوه‌كو دادگایی بكرێن. له
به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، وه‌ها
پێویست ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێ و شوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر دژی
چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه سنوری خۆیان ده‌به‌زێنن و هێرش
ده‌كه‌ن و زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌ستور و هێماكانی وڵات.وتیشی:
پێویسته ئه‌و ئه‌ندامانه پارێزبه‌ندی یاساییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت
تاوه‌كو بۆ دادگایی كردن ئاماده بكرێن.له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا
هاتووه، زافر ئه‌لعانی و هاوشێوه‌كانی كه دزه‌یان كردۆته ناو پڕۆسه‌ی
سیاسی، ده‌رخه‌ری ئه‌و بۆشاییه‌ن كه له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه، چونكه
تا ئێستا نه‌توانراوه پێناسه و وه‌سفێكی رێك و پێك بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتمانی بكرێت.جێی ئاماژه‌یه، به‌یاننامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه‌هات
كه سه‌رۆكی به‌ره‌ی ته‌وافوقی سوننی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زافر
ئه‌لعانی رایگه‌یاند، ئه‌و شانازی به رابردووی به‌عسێتی خۆیه‌وه ده‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
ژوری بازرگانی هه‌ولێر ۆركشۆپێك بۆ 30 بازرگانی توركیا ساز ده‌كات
له‌پێناوی زیاتر بره‌ودان به په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان
بازرگانانی كورد و توركیدا، ۆركشۆپێكی بازرگانی بۆ 30 كۆمپانیای توركی و
ناوخۆیی، به ناونیشانی "گه‌وره‌ترین هه‌لی بازرگانی و بزنس له هه‌ولێر"،
له هۆڵی ژوری بازرگانی سازكرا.
دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی هه‌ولێر، ئامانجی ۆركشۆپه‌كه‌ی
بۆ سبه‌ی رونكرده‌وه و وتی: ده‌یانه‌وێت گه‌وره بازرگانه‌كانی توركیا
بله سه‌رمایه‌دار و بازرگانی كورد بناسێنن، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له
ئه‌ندامانی ژوره بازرگانییه‌كانی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان
كرد، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و نێوان ژوری بازرگانی هه‌رێمی
كوردستان و ژوره بازرگانییه‌كانی شاره‌كانی توركیا. دارا راشیگه‌یاند:
ئه‌م شانده‌ی له ۆركشۆپه‌كه‌دا به‌شداری كردوه له 30 بازرگانی گه‌وره‌ی
توركیا پێكهاتوه، كه خاوه‌نی به‌شێكی زۆری پیشه‌سازییه‌كانی شاری (بیكسی
شه‌هر)ن، كه شارێكی به‌ناوبانگه به پیشه‌سازیكردن له توركیادا.
ۆركشۆپه‌كه زیاتر له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و دامه‌زراندنی كۆمپانیا و
پێدانی نوێنه‌رایه‌تی نوێیه بۆ زیاتر دابه‌شكردنی كاڵا و ئه‌نجامدانی
گرێبه‌ستی هاورده و هه‌نارده‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
به‌رهه‌م ساڵح: پێویسته یاسای لێپرسینه‌وه دادپه‌روه‌ری تێكه‌ڵ به
سیاسه‌ت نه‌كرێت

سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له باره‌ی یاسای
لێپرسینه‌وه و دادپه‌وه‌ری دواو رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و یاسایه تێكه‌ڵ
به سیاسه‌ت نه‌كرێت. دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كیانی سیاسی له عێراق له
مافی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوورخرانه‌وه، ئه‌مرِۆ له
په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی كۆرِبه‌ندی نیشتمانی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی عێراق له هه‌ولێری پایته‌خت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و له‌و
باره‌یه‌وه پرسیار له سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا.له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێم رایگه‌یاند، كاری سیاسی له عێراقدا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه بێت كه زۆرترین خه‌ڵك به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی ولاتدا
بكه‌ن.گوتیشی : ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین یاسا جێبه‌جێبكرێت و ئه‌وانه‌ی
ده‌ستیان به خوێنی عێراقییه‌كان سووره دوور بخرێنه‌وه، به‌ڵام نابێت
جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه تێكه‌ڵ به لایه‌نی سیاسی بكرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
حاڵه‌تی دزی له پێنجوێن زیادیكردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پێنجوێن رایگه‌یاند كه له‌دوای جه‌ژنی
قوربانه‌وه نۆ حاڵه‌تی دزی له‌پێنجوێن تۆماركراوه، كه‌ئه‌مه‌ش
ژماریه‌كی زۆره له‌چاو پێشتردا.موقه‌ده‌م هیوا سدیق ـ به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی پێنجوێن به سایتی هاوڵاتی وت "حاڵه‌ته‌كانی دزی له پێنوجێندا
زۆر بووه، له دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه نۆ حاڵه‌تی دزیكردن له ماڵان
تۆماكراوه."موقه‌ده‌م هیوا "تا ئێستا هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌و
دزیانه ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه."به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی پێنجوێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "شه‌وانه نزیكه‌ی 50 پۆلیس به‌ناو
شاری پێنوجێن دا وه‌ك مه‌فره‌زه بڵاوده‌بنه‌وه بۆ ڕێگرتن له دیارده
دزێوه‌كان."
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز