&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ره‌ی توركمانی: زیادكردنی بودجه‌ی ماده‌ی 140 كێشه بۆ كه‌ركوك
د‌روست ده‌كات

به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، رایگه‌یاند كه ماده‌ی 140ی
ده‌ستوری عێراق ناكۆكیی له‌سه‌ره‌و پێویستی به هه‌مواركردن هه‌یه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زیادكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی
ئه‌و ماده‌یه كێشه بۆ كه‌ركوك د‌روست ده‌كات.ئه‌رشه‌د ساڵح به ئاژانسی
(ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند: لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خالید
شوانی په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی كورستان
سه‌باره‌ت به زیادكردنی بودجه‌ی ماده‌ی 140 له ده‌ستوری عێراق،
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه و ته‌نها كێشه بۆ كه‌ركوك د‌روست ده‌كات و
هیچ چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت.وتیشی: ماده‌ی 140 ناكۆكیی
له‌سه‌ره‌و پێویستی به هه‌مواركردن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه هه‌یه
و ده‌ستوریش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستی به هه‌مواركردن و
داڕشتنه‌وه هه‌یه.ده‌رباره‌ی زیادكردنی بودجه‌ی كه‌ركوك
له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2010دا، به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی وتی:
هه‌موان ده‌یانه‌وێت بودجه‌یه‌كی زیاتر بۆ كه‌ركوك ته‌رخان بكرێت و
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پارێزگایه پێویستی به بودجه‌یه‌كی
زیاتر هه‌یه و ئه‌وه‌ش هیچ هۆكارێكی سیاسیی له پشته‌وه نییه.پێشتر
خالید شوانی له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌یاد سامه‌رائی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
عێراق داوایكردبو كه پشكی پارێزگای كه‌ركوك له بودجه‌ی 2010 زیابكرێت،
هه‌روه‌ك بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگای
كه‌ركوك زیادبكرێت، چونكه له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بودجه‌یه‌دا حساب بۆ
ژماره‌ی دانیشتوان و ئه‌و زیانانه نه‌كراوه كه به‌ر پارێزگاكه
كه‌وتون.
شوانی له نامه‌كه‌یدا داواشی كردبو بودجه‌ی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 كه
كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 170 ملیار دینار، زیاد بكرێت بۆ 270 ملیار دینار.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رۆژی هه‌ینی داهاتوو خۆرگیرانێكی كه‌رتی له‌عێراق رووده‌دات
سه‌نته‌ری
فه‌له‌ك له وه‌زاره‌تی زانسته‌كان‌و ته‌كنه‌لۆژیای عێراق،
رایگه‌یاندووه كه رۆژی هه‌ینی داهاتوو له‌عێراق خۆرگیرانێكی كه‌رتی
رووده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌نته‌ره‌كه به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه كۆپییه‌كی
نێردراوه بۆ ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق) ئاشكرایكردووه كه
“خۆرگیرانێكی كه‌رتی له كاتژمێر 8:25 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی
هه‌ینی داهاتوو رووده‌دات‌و بینینه‌كه‌شی له كاتژمێر10:36 خوله‌كی
به‌یانیدا كۆتایی پێدێت”ئاماژه‌شیداوه به‌وه‌ی كه “رێژه‌ی بینینی
خۆرگیرانه‌كه له‌عێراق 20% ده‌بێت، هاوكات خۆرگیرانێكی بازنه‌یی ده‌بێت
له‌جیهاندا‌و له ناوچه‌كانی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا‌و ئاسیادا
ده‌بینرێت”.به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وتووه
“پسپۆِران ئامۆژگاریان داوه كه له‌و رۆژه‌دا راسته‌وخۆ سه‌یری خۆر
نه‌كه‌ن، گه‌ر بێت‌و سه‌یریش بكه‌ین ره‌نگه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی
بۆماوه‌یه‌كی كاتی یاخود هه‌میشه‌یی نابینا ببین، به‌و پێیه‌ی
تۆڕه‌كانی چاو كه زۆر هه‌ستیارن له‌كارده‌كه‌ون”.به‌پێی ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه” رۆژی 11ی ته‌مموزی داهاتوو خۆرگیرانی ته‌واو رووده‌دات
به‌ڵام له‌عێراق‌و وڵاتانی تری جیهاندا نابینرێت، به‌ڵكو به‌ته‌نها له
باشوری وڵاتی شیلیی سه‌ر به كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور
ده‌بینرێت”.دیارده‌ی خۆرگیران دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كییه‌و له‌وكاتانه‌دا
رووده‌دات كه هه‌ریه‌كه له زه‌وی‌و مانگ‌و خۆر به‌شێوه‌ی راسته‌هێڵ
ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌كتر، به‌مه‌رجێك مانگ له‌وكاته‌دا له‌سه‌روبه‌ری
تازه‌بونه‌وه‌ی دابێت، هاوكات سێبه‌ره‌كه‌شی له زه‌وی ده‌دات.جێی
ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی رابردوودا خۆرگیرانێكی
كه‌رتی روویدا‌و نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، له 29ی ئاداری ساڵی
2006یشدا خۆرگیرانێكی تری هاوشێوه له عێراق‌و ولاتانی عه‌ره‌بیدا
بینرابوو
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن سوننه‌کان ته‌نها زه‌ره‌ری بۆ خۆیان
ده‌بێت

نوینه‌رێکی
کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند؛ بایکۆتکردنی
هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن سوننه‌کانه‌وه کاریگه‌ری یاسایی نابێت و ته‌نها
زه‌ره‌ری بۆ خۆیان ده‌بێت. سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه سوننه‌کان به
مه‌به‌ستی بایکۆتکردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق، گه‌ر ساڵح
موتڵه‌گ و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی دیکه له پڕۆسه‌که‌دا دوور بخرێنه‌وه،
بڕیارده‌ری لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان سیروان زه‌هاوی تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی
په‌یامنێر و رادیۆ زاگرۆس" وتی؛"هه‌ر لایه‌نێک بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان
بکات، ئه‌وا له رووی یاسییه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکات،
به‌ڵکو له رووی یاساییه‌وه پڕۆسه‌که شه‌رعییه‌تی ده‌مێنێت".به نموونه
هێنایه‌وه و وتی؛"به‌ڵگه‌مان پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005ی
رابردووی عێراقه و تێدا سوونه‌کان به‌شداری پڕۆسه‌که‌یان نه‌کرد، به‌ڵام
کورد و شیعه‌کان به‌شدارییان تێدا کرد و به‌سه‌رکه‌وتوییش به کۆتا
هات"زیاتر روونیکرده‌وه و رایگه‌یاند؛"ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن
نه‌کات ئه‌وا خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه کاریگه‌ری
له‌سه‌ر پڕۆسه‌که د‌روست ده‌بێت، چونکه ره‌نگه وڵاتانی هاوسۆزی ئه‌و
لایه‌نانه په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ عێراق‌دا ببڕن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
ئێران: ژماره‌ی سزادراوانی کورد به‌سێداره گه‌یشته 20 که‌س
کۆماری
ئیسلامی ئێران ژماره‌ی سزادراوانی سیاسی کوردی له‌چوارده که‌سه‌وه
گه‌یانده 20 که‌س.به‌پێێ هه‌واڵێک که ئه‌مڕۆ یه‌کشمه له ئاژانسی
هه‌واڵی فورات بڵاوکراوه‌ته‌وه"له‌و بیست که‌سه سیانزه‌یان له سه‌ر
به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی په‌ژاک گیراون و سزای له‌سێداره‌یان بۆ
بڕدراوه‌ته‌وه."به‌پیێ هه‌واڵه‌که حه‌وت که‌سه‌که‌ی تر نازانرێت که
تۆمه‌تی ئه‌ندامی بۆ کام پارتی سیاسی سزاکه‌یان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه."ئه‌و
گیراوانه‌ی که له‌سه‌ر دۆسییه‌ی په‌ژاک سزای له‌سێداره‌یان بۆ
بڕدراوه‌ته‌وه بریتین له"فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،فه‌رهاد وه‌کیلی،عه‌لی
حه‌یده‌ریان،،حه‌بیبوڵا له‌تیفی ،روسته‌م ئه‌رکیا،زه‌ینه‌ب
جه‌لالیان،فه‌رهاد چاڵش،ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د،ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می،شاکر
باقی،سه‌ید سامی حوسه‌ینی ،سه‌ید جه‌مال موحه‌مه‌دی و حوسه‌ین
خزری."هه‌روه‌ها 7 که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش بریتین له"شیرکۆ ماعارفی ، موسته‌فا
سه‌لیمی ئه‌یلویی،مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ئاگوشی،ڕه‌شید ئاخکه‌ندی ،ئه‌حمه‌د
پۆلا داخانی،حه‌سوه‌ن تاڵنی و ئیره‌ج موحه‌مه‌دی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا پشتگیری پرۆسه‌ی دیموكراتی له عێراق ده‌كات و
پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تا ره‌ت ده‌كاته‌وه

جۆن
ولیكسن جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق ته‌ئكیدیكرده‌وه كه
وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له پرۆسه‌ی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
ده‌كات و هه‌مو ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له پێشبینی
سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تا ده‌كه‌ن له عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی
(گاردیان)ی به‌ریتانی، جۆن جینگز، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غداد
له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌جه‌نگی عێراق
رایگه‌یاندبو كه سیسته‌می دیموكراسی عێراق متمانه‌ی سه‌ركه‌وتنی نییه
و پێده‌چێت كوده‌تای سه‌ربازی روبدات.له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی
(سه‌باح) جۆن ولێكسی جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا رایگه‌یاند:
باڵیۆزی به‌ریتانی پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تای نه‌كردوه له عێراق
و لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاست لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه.
رونیشیكرده‌وه كه جۆن جینگیز باسی له مێژوی عێراق و مه‌ترسییه‌كانی
كوده‌تاكانی ناوی كردوه و پێی وابوه كه له ئێستادا بارودۆخی
ئه‌منیی عێراق به‌ره‌وباشبون ده‌ڕوات و سیسته‌می دیموكراتی له
گه‌شه‌كردندایه.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی به‌ریتانیا زۆر
گه‌شبینه به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق و ئاماده‌یی
خۆشی پیشانداوه بۆ یارمه‌تیدان له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز